١٨\٣\٢٠٢٣
چەند بابەتێکی
سینەمایی دەربارەی
''کیسەڵەکانیش
دەفڕن''، ''ماریت ڕیسنبێک''، ''ئیلاهه نه‌وبەخت''.
مەنسوور جیهانی
"کیسەڵەکانیش
دەفڕن" لە دەرهێنانی "بەهمەن قوبادی" لە لیستی ٣٠ فیلمی بەرچاوی دژی
شەڕیی سینەمای جیهان.
فیلمی
سینەمایی کوردیی "کیسەڵەکانیش دەفڕن" لە دەرهێنانی سینەماکاری ناوداری
کورد "بەهمەن قوبادی" لە تەنیشت دەرهێنەرە ناودارەکانی سینەمای دنیا لە
لیستی فیلمی بەرچاوی دژی شەڕیی سینەمای جیهاندایە.
فیلمی سینەمایی کوردیی "کیسەڵەکانیش دەفڕن" لە دەرهێنانی سینەماکاری
بەئەزموونی کورد "بەهمەن قوبادی" کە بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان،
تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی دنیادا
بەشداریی کردووە و زیاتر لە ٥٠ خەڵاتی جیهانی بۆ کوردستان بەدەستهێناوە
و یەکێکە لە پڕشانازیترین فیلمەکان لە مێژووی سینەمای کوردستان و
ئێران، بەمدوایانە لە لایەن ماڵپەڕی سینەمایی "ستار لۆکاڵ میدیا" لە
لیستی فیلمی بەرچاوی دژی شەڕیی سینەمای جیهاندایە کە تیایدا ناوی
کۆمەڵێک شاکاری دەرهێنەرە ناودارەکانی سینەمای دنیا بەرچاو دەکەوێت،
لەوانە: "ئستانلی کوبریک"، "میلیش فۆڕمەن"، "تڕێنس مالیک"، "چاڕلی
چاپڵین"، "فڕانسیس فۆڕد کاپۆلا"، "ئۆلیوێر ئستۆن"، "پارک جان ووک"،
"ئێرۆڵ مۆریس"، "ژان ڕێنوار" و ... .
لە وتارێکدا کە لە لایەن "کاترینا سیرۆتا" نووسەر و ڕخنەگری سینەمایی
لە ماڵپەڕی "ستار لۆکاڵ میدیا" بە مانشێتی "٣٠ فیلمی بەرچاوی دژی شەڕ"
نووسراوە، هاتووە: ئستاکێر سەبارەت بە میژووی ئەو فیلمانەی کە ناوەرۆک،
شێواز و چۆنییەتی دەنگ یا هەستی زۆر قورسی دژی جەنگیان هەبێت تۆژینەوەی
کرد و ٣٠ فیلم لە باشترینەکانی جیهانی دەستنیشان کرد و گرینگی ئه‌وتۆی
پێدان.
لە درێژەی ئەم وتارەدا نووسراوە: چ فیلم گەلێک یارمەتی بینەری داوە کە
ئاکامەکانی شەڕ وەبیربێننەوە و بۆچی ئاشتی ئێستاش ئامانجێکی گرینگە.
چونکە شەڕ بابەتێکی ناخۆشە و بەردەوام لە مێژوودا جێی باسە. ئەم ٣٠
فیلمەی کە هەڵبژێردراون لە شیکردنەوەی شەڕی جیهانی یەکەم تەنیا چەند
مانگ دوای کۆتایی هاتنی جەنگ تا ڕەخنەی شەڕەکانی ئەم دوایانە و هەروەها
بیرووبۆچوونە مۆدێڕنەکان سەبارەت بە ڕووداوە مێژوویەکان لە خۆ دەگرن.
لە بەشێکی دیکەی وتاری "کاترینا سیرۆتا"دا هاتووە: ئەم فیلمانە
دەریدەخات کە چۆن دەرهێنەرەکان ڕێگای جۆراوجۆر بۆ کێشانی پەتەکانی دڵ و
گەیاندنی پەیامەکانی خۆیان، بە کەڵک وەرگرتن لە دڕام بۆ بە وێنەکردنی
نەهامەتییەکانی شەڕ یا تەنانەت هۆگرایەتی بە کۆمیک یا کۆمێدیان
دۆزیوەتەوە. ئەم لیستە ئەو چیرۆکە خەیاڵاویی، ئەو فیلمانەی کە لەسەر
ڕووداوە ڕاستەقینەکان، بەڵگەفیلم، فیلمە ئەنیمەیشنییەکان و تەنانەت
فیلمە موزیکییەکان لە خۆدەگرێت و دەیسەلمێنێت کە ڕێگای جۆراوجۆر بۆ
پێشکەش کردنی بابەتێکی بەهێز بوونی هەیە.
لە لیستی ٣٠ فیلمی بەرچاوی دژی شەڕیی سینەمای جیهان، کۆمەڵێک شاکاری
دەرهێنەرە ناودارەکانی سینەمای دنیا تیایدا بەرچاو دەکەوێت کە هەندێک
لە داهێنەرەکانیان بریتین لە: "ئستانلی کوبریک"، "میلیش فۆڕمەن"،
"تڕێنس مالیک"، "چاڕلی چاپڵین"، "فڕانسیس فۆڕد کاپۆلا"، "ئۆلیوێر
ئستۆن"، "پارک جان ووک"، "ئێرۆڵ مۆریس"، "ژان ڕێنوار"، "پیتێر وایێر"،
"ئابێل گانس"، "تیێری جۆڕج"، "مایکێل چیمینۆ"، "ئیسائۆ تاکاهاتا"،
"ئلێم کلیمۆف"، "کۆن ئیچیکاوا"، "میخائیل کالاتازۆف"، "پیتێر دێیویس"،
"پائۆل وێرهۆفێن"، "ڕۆبێرت ئاڵتمان"، "ئێدواڕد بێرگێر" و ... .
بۆ زانیاریی پتر:
https://starlocalmedia.com/lifestyles/entertainment/30-great-anti-war-movies/collection_f23095d5-7d0a-5241-9912-d4cc7ba99203.html#1
https://whatsupnewp.com/2023/02/30-great-anti-war-movies
---------------------------------------------------------------------------------
"ماریت
ڕیسنبێک" به‌رپرسی فێستیڤاڵی فیلمی "بەرلین" چووه پێشوازی ستافی
"دەروازەی خەونەکان".
بەڕلین
ـ نمایش کردنی تایبەت و رێوڕه‌سمی فەرشی سووری به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مایی
"دەروازەی خەونەکان" لە دەرهێنانی "نگین ئەحمەدی" و له بەرهەمهێنانی
"ئیلاهه نه‌وبەخت" لە حه‌فتا و سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی
فیلمی "بەرلین" بەڕێوەچوو و خاتوو "ماریت ڕیسنبێک" به‌ڕێوه‌به‌ری ئەم
رووداوه پڕبایخ و پله یه‌که‌می سینەمای جیهان، چوو به‌ره‌وپیری ستافی
ئاماده‌کار و به‌رهه‌مهێنه‌ری ئەم به‌رهه‌مه کوردییه و به گه‌رمی
پێشوازی لێکردن.
یەکەمین نمایش کردنی به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مایی "دەروازەی خەونەکان" لە
بەشی رکابه‌ری "نەوەکان" لە حه‌فتا و سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی "بەرلیناله" بە ئامادەبوونی "نگین ئەحمەدی"
دەرهێنەر، "ئیلاهه نه‌وبەخت" بەرهەمهێنەر، "لوقمان سۆخه‌نوه‌ر" مۆنتاژ،
"حوسێن میرزاقولی" مۆسیقا و "سامان مەجدوه‌فایی" چێ‌کردنی ڕەنگ و
تاقیگەی وێنه‌گری، "تەیم حوسێن" (هۆگر) بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان له
سووریا و "مەنسوور جیهانی" ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن؛ لە سینەما "ئۆرانیا"
له شاری به‌ڕلین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا بەڕێوەچوو.
فیلمی "دەروازەی خەونەکان" لە نمایشە سەرەکییەکەی خۆیدا لە هۆڵی گەورە
و قەرەباڵغ له جه‌ماوه‌ری سینەمای "ئۆرانیا" له شاری به‌ڕلین چووه
سه‌ر په‌رده و لە لایەن بینەرانی ئامادەبووی فێستیڤاڵی "برلیناله"
پێشوازی لێ‌کرا و به‌رده‌وام چەپڵەی بۆ لێدرا و پاشان، کۆبوونه‌وه‌ی
پرسیار و وەڵامی ئه‌و به‌رهه‌مه بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای ئەم دیدارەدا، "نگین ئەحمەدی" ده‌رهێنه‌ری "دەروازەی
خه‌ونه‌کان" سەبارەت بەو جلە جوانەی که لەبەری کردبوو، گوتی: ئەمه
جلی شاری پاوە لە ناوچەی هه‌ورامانات و یەکێکە لە شوێنە ناوازە و
ڕەسەنەکانی کوردستان.
ئه‌و لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: کاتێک چوومە ناو "ڕۆژاوا"، تێگەیشتم کە
ژنان چەندە به‌هێزتر لە پیاوان شەڕ دەکەن؛ بەڵام جەوهەری ڕووخساری ژن
به‌ره‌و به‌ره‌که‌ت، میهرەبانی و خۆشەویستییە و هەمیشە لە زه‌ین و
مێشکمدا ژن بە باران وێنا دەکەم؛ چونکە کاتێک ده‌ست ده‌کات به بارین،
به هەموو شتێک سەوزی و جوانی دەبه‌خشێت. بەڵام شەڕ، بە شێوەیەکی
سروشتی ئەم ڕووخسارە پیشانی من نادات و پێم وابوو که شەڕ، ڕووخسارێکی
ژنانه‌م بەم شێوەیە به من پیشان نادات. لە "ڕۆژاوا" هەم شەڕم ده‌بینی
و هەم منداڵی ناو ده‌روونی ژنێکم ده‌بینی. لە نزیکەوە تێبینیم کرد کە
له ته‌نیشت ئه‌و ژنانه بوونه‌ی ئەم کچانە هه‌یانه؛ چەنده
فەرماندەیه‌کی بەهێز و ئازان.
لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "ئیلاهه نه‌وبەخت"
بەرهەمهێنەری "دەروازه‌ی خەونەکان" سەبارەت بە کاریگەریی سینەما گوتی:
ئێمه‌ی سینه‌ماکاران ئه‌و کاره‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌یه که
زمانی دەربڕینی ئەو شته‌ی که به‌سه‌ر خه‌ڵکی لەو ره‌نج و ئازارانه‌ی
به‌سه‌ر ئه‌واندا تێده‌په‌ڕێت و ئەزموونی دەکەن، وێنای بکه‌ین. ئێمه
لەم فیلمەدا هەوڵمان دا ئەو ئازارەی کە به‌سه‌ر ژنانی خه‌باتکار و
تێکۆشەری کوردی کۆبانی تێپەڕیوه و بەرخۆدان و خۆڕاگریی جێی ستایشی
ئه‌وان لە کرداردا و نەک بە قسە، بیبینین و بیخه‌ینه به‌ر چاو و
ئه‌وه، لە ڕوانگەی کچێکی ئێرانییەوە کە بۆ بەدەستهێنانی ناسنامەی ژنێک
هه‌وڵ دەدات. لە ڕاستیدا کامێرای ئێمە بەو وێنەسازی و ئه‌و سینەمایه‌ی
که دروستی دەکەین لە جیهانی هەستیاری ئەمڕۆدا باشتر لە هەر لێدوانێک و
ڕەنگە ئەو میدیایانەی کە بوونیان هەیە؛ قسه ده‌کات و ده‌دوێت.
نه‌وبەخت سەبارەت بە بەرهەمهێنانی فیلمی "دەروازەی خەونەکان" گوتی:
بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە پێنج ساڵی خایاند و لەبەر ئەوەی که ئێمه
هەرگیز به دوای پشتگیری له هیچ کەشێکی ئایدیۆلۆژیکی نه‌بووین و تەنیا
بە دوای ڕوانگەی مرۆیی و بەرخۆدانی قارەمانانەی ئەو کچانەدا بەرامبەر
بە گرووپی تیرۆریستی داعش دەگەڕاین، هه‌ر به‌م هۆیه له مۆنتاژکردنی
فیلمەکەدا، دەبوو زۆر وردبین بین کە بۆ لای بانگه‌شه یان پشتگیری کردن
له بیرکردنەوەیەکی دیاریکراو نه‌چین. هه‌ر بۆیە، مۆنتاژکردنه‌که‌ی زۆر
قورس بوو، لانیکه‌م نزیکەی دوو ساڵ و نیوی کات خایاند؛ بەڵام ئەو شتەی
که لە کۆتاییدا بینرا، هیچ جۆره پاڵپشتی و پشتڕاستکردنەوەیەک ناکات،
بەڵکوو ئه‌و ژیان و خەونانەی کە لە دڵی شەڕدا لەبیر دەکرێن و جیهان
چاوه‌کانی به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا به‌ستووه، ئێمه هەوڵماندا وێنای بکەین.
بەرهەمهێنەری به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مایی "دەروازه‌ی خەونەکان" گوتی: کاتێک
که "نگین ئەحمەدی"، چوار ساڵ لەمەوبەر تیزەرێکی بۆ من هێنا و شێوازی
ژیانی ئەوم لە "ڕۆژاوا" بینی؛ هەرگیز نەمتوانی چاوەکانی خۆم دابخەم،
چونکە هەستم دەکرد، منیش وەک کچێکی گەنج، لە گۆشەیەکی ئەم جیهانەدا، بۆ
گه‌یاندنی دەنگی کچە شەڕڤانه‌کانی کۆبانێ بۆ جیهان، پشکم هەیە و
له‌وانه‌یه له‌م رێگایه‌دا بتوانم یارمه‌تی بده‌م که قۆناغەکانی
کۆتایی فیلمەکە ته‌واو بکرێت و پێم وایە ئەمە ڕوویدا و ئێستا، فیلمەکە
لە شوێنی دروستی خۆیدا و لە ڕووداوێکی گەورەی وەک فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی
فیلمی "بەرلین" دایە و دەتوانێت خۆی بناسێنێت و لەمەودوا من هیوادارم
که گەشتەکانی فیلمەکە درێژه‌ی هه‌بێت.
"نێگین ئەحمەدی" لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، له
لایه‌ن یەکێک لەو کچە شەڕڤان و خه‌باتکارانه‌ی کە لە فیلمی "دەروازەی
خەونەکاندا" بینیتان، پەیامێکم به ده‌ست گەیشت، کە دەڵێت ئێمە نەک
تەنیا له‌به‌ر خۆمان، بەڵکوو بە نوێنه‌رایه‌تی له هه‌موو جیهان
له‌گه‌ڵ داعش شەڕمان کرد و ئێستا بۆ ئێمە زۆر مایه‌ی ناره‌حه‌تی و
ئازاره که بەداخەوە هەموو جیهان و بە تایبەت وڵاتانی ئەوروپایی
ئێمه‌یان لەم هەلومەرجە سەخت و دژوارانه‌ی شەڕ، هێرشەکانی تورکیا و
هەروەها بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەدا ئێمەیان فه‌رامۆش کردووە و ئەمە بۆ
ئێمە زۆر بە ئێش و ئازارە.
هەروەها "سامان مەجدوه‌فایی" چێ‌کردنی ڕەنگه‌کان و تاقیگەی وێنه‌ی
به‌ڵگه‌فیلمی "دەروازه‌ی خەونەکان" گوتی: "چەند ساڵێک لەمەوبەر "نگین
ئەحمەدی" وەک که‌سێک بۆ به‌دواداچوون و گەڕان، چووە ناو فەزایەکەوە کە
ڕەنگە بۆ من و له‌وانه‌یه بۆ زۆرێک لە ئێمەش، شیاوی وێنا کردن نەبێت و
هه‌ر به خەیاڵماندا نه‌یات، ئەو لە ڕێگای تۆمارکردنی ئەم وێنانەدا؛ شت
گه‌لێکی گەورە، هاوڕێیانی نوێ و کەسانێکی زۆر گرنگی لەدەستدا. هیوادارم
فیلمه‌که‌ی نگین به یارمه‌تی "ئیلاهه نه‌وبەخت"، هاوکاری هاوڕێکانی
دیکه و فێستیڤاڵی فیلمی "بەرلین"، ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که له
جیهاندا، ئەم ڕووداوانە کەمتر ڕوو بدەن و ڕێگری لە دووبارە بوونەوەیان
بکرێت. ژیان پێویستی بە وێنەگه‌لێکی جوانتر هه‌یه تا ئه‌م وێنە
ئازاربەخشانەی شەڕ.
حەفتا و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلین" به
سەرپەرشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خاتوو "ماریێت ڕیسنبێک" و بەڕێوەبردنی
هونەریی "کارلۆ چاتریان" لە چەندین بەشی رکابه‌ریدا، لەوانە؛ بەشی
پێشبڕکێی "سه‌ره‌کی"، بەشی پێشبڕکێی "نەوەکان" ، بەشی پێشبڕکێی
"فۆروم"، بەشی پێشبڕکێی "به‌رکه‌وتنه‌کان"، بەشی پێشبڕکێی "کورتە
فیلم"، بەشی پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلمی "دۆکیۆمێنتاری" و چەند بەشێکی
ده‌ره‌وه‌ی ڕکابەری لەوانە؛ بەشی "پانۆڕاما"، بەشی "نمایش کردنی
تایبەت"، بەشی "نمایش کردنی سینەمای کلاسیک" و ... لە شاری بەرلین له
وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
وێنەکان: یان کراوس @jan_foto_kraus
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی "دەروازەی
خەونەکان".
---------------------------------------------------------------------------------
"ئیلاهه نه‌وبەخت" سەرۆکی دادوەرانی
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ژنان"ی بەیروته.
ئیلاهه
نه‌وبەخت" بەرهەمهێنەری سینەمایی، بووه سەرۆکی دەستەی دادوەرانی به‌شی
کێبڕکێی "کورتە فیلمەکانی دۆکیۆمێنتاری و ئەنیمەیشن" لە شەشەمین خولی
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ژنان"ی بەیروت بە تەوەری "ژنان بۆ
رێبه‌رایەتی" لە وڵاتی لوبنان.
ئه‌و که مانگی ڕابردوو بۆ سێهەمین جار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی
"بەرلین" بە بەرهەمهێنانی به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مایی سینەمایی "دەروازەی
خەونەکان" (دروازە رویاها) له به‌شی پێشبڕکێی "نەوەکان" بەشداری کرد؛
پێشتر ناوبژیوانیی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان، لەوانە؛ فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی "فیفۆگ" لە سویسڕا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی
"مه‌زهه‌به‌کانی ئەمڕۆ" لە ئیتاڵیا و هه‌روه‌ها فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی
فیلمی "مێنا" لە هۆڵەندا بووه.
به‌ڵگه‌فیلمی درێژی سینه‌مایی "دەروازەی خەونەکان" لە دەرهێنانی "نگین
ئەحمەدی" و له بەرهەمهێنانی "ئیلاهه نه‌وبەخت" لە دووهەمین نمایش
کردنی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی کێبڕکێی "به‌ڵگه‌فیلمی درێژ" هه‌روه‌ها
له شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ژنان"ی بەیروت
ئامادەیه.
"دەروازەی خەونەکان" له درێژەی دەرکەوتنە جیهانییەکانیدا و لە سێهەمین
به‌شداری نێودەوڵەتی خۆیدا، لە نۆزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی
فیلمی "کۆسمۆراما" لە شاری تۆرندهایم له وڵاتی نەرویج ده‌چێته سه‌ر
په‌رده.
شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ژنان" له بەیروت به
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "سام لێهود" سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی فیلمی بەیروت و بە
بەرهەمه‌کانی دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆر لە چەندین بەشدا، لەوانە؛
بەشی پێشبڕکێی "فیلمە درێژە چیرۆکییەکان"، بەشی پێشبڕکێی "به‌ڵگه‌فیلمی
درێژی سینه‌مایی"، بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلمه‌کانی دیکۆمێنتاری و
ئەنیمەیشن"، بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلمه‌کانی سه‌ما و جووڵەی هاوسه‌نگ"
و هەروەها کۆڕ و کۆبوونەوەکانی پسپۆڕانه لە رۆژانی ٥ تا ١١ی ئازاری
٢٠٢٣ لە شاری بەیروت لە وڵاتی لوبنان بەڕێوەدەچێت.
بۆ زانیاریی پتر:
https://beirutwomenfilmfestival.com
https://kosmorama.no/en/movie/dream-39-s-gate
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|