٢٢\٤\٢٠١٧
چەند بابەتێک
سەبارەت بە ٣٠ پەنابەرە دەستگیرکراوەکەی بەریتانیا.
•
دەشتی جەمال
نامەیەکی ئاراستەی (مەلیک عەبدوڵا)ی ئوردن کرد.
ئەمرۆ ھەینی ٢١ی نیسان ٢٠١٧ دەشتی
جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بە
بەکارھێنانی ھێڵی ئاسمانی مەلکی ئەردەنی بۆ ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران
نامەیەکی کراوەی ئاڕاستەی مەلیک عبدوڵا مەلیکی ئەردەن کرد لە نامەکەدا
ھاتووە".
بەکارھێنانی ھێلی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی بۆسیاسەتی ناردنەوەی بەزۆری
پەنابەرانی کوردو عێراقیەکان لە لایەن حکومەتی بەریتانیاوە ژیانی
خێزانی ئەو پەنابەرانەی تێکداوە کە ماوەی ١٠ساڵ بۆ ١٥ ساڵە لەولاتی
بەریتانیا ژیانیان دامەزراندوە و خێزان و منالیان ھەیە".
ئەوەش دەڵێت"ژمارەیەکی زۆر لەو پەنابەرانەی لە ڕابردودا لە ڕێگای ھێڵی
ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی دیپۆرتی عێراق کراونەتەوە باری دەرونیان تێکچو
یان خۆکوژی وەیان ژیانی پەنابەریان ھەڵبژاردۆتەوەو،.. درێژەدان بەو
سیاسەتە دژی پەنابەریە ئەوا ڕووبەروی ناڕەزایەتی رێکخراوە ئینسانی و
پەنابەریەکان وخەڵکی ئازادیخوازی جیھان دەبنەوە".
ھەروەھا سەبارەت بە مامەڵەیەکی دژی ئینسانی بەئاراس ئیسماعێل ئەو
پەنابەرەی رۆژی ١١ نیسان لە کاتی دیپۆرتکردنەوەیدا بە کەلەپچەکراوەی
وئازاردرابوو سەرباری دەربڕینی ناڕەزایەتی داوا لە مەلیک عەبدولا
دەکات"لێکولێنەوەی تەواو لەو مامەڵەیە بکرێت بەرامبەر ئاراس ئیسماعیل
ئەنجامدراوە ،دەست بەجێ فرۆشتنی تیکت بە حکومەت بەریتانیا بە مەبەستی
ناردنەوەی بەزۆر پەنابەران ھەڵبوەشیننەوە، ھەروەھا چیتر ھیلی مەلەکی
ئەردەنی بۆ سیاسەتی بەزۆری ناردنەوەی پەنابەران لەلایەن حکومەتی
بەریتانیاوە بەکارنەھێنرێت کە ژیانی ئەوان دەخاتە مەترسیەوە"
٢١\٤\٢٠١٧
- عەمان
-----------------------------------------------------------------------------------------------
•
سێ کەس لە
پەنابەرە گیراوەکان ئازادکران.
ئەمرۆ پێنج شەمە بەرزان یەکێک لە پەنابەرە گیراوەکان لە گرتوخانەی
مۆرتن هٶڵەوە بە سکرتاریتی فیدراسۆنی ڕاگەیاند"ئەم ئیوارەیە ٣ پەنابەر
لە هەریەک لە گرتوخانەی مۆرتن هۆڵ وکۆڵن برۆک کە ئامادەکرابوون دیپۆرتی
بەغدا بکرێنەوە، ئازادکران".
بەرزان ئەوەشی ووت"ئەو پەنابەرانە بە کەفیل ئازاد کراون و یەکێک لەوانە
هاوسەرو مناڵی هەیە لە بەریتانیا".
هەروەها مەریوان لە گرتوخانەی کٶڵن برۆکەوە ووتی"ئەمرۆ کارمەندێکی
گرتوخانەکە ئاگاداری کردینەوە کە وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری
تردا دەتانبینێت وپێمان دەڵێن چارەنوسمان چی دەبێت".
مەریوان ووتیشی" هاوسەرو دوومناڵم هەیە دەیانەوێت دامانبڕن وژیانمان لێ
تێک بدەن".
ئەم سێ پەنابەرە لەو ٣٠ پەنابەرن کە لە لایەن پۆلیسی بەریتانییەوە
ماوەی سی هەفتە زیاترە دەستگیرکراون تا بە زۆر ملی ڕەوانەی بەغدایان
بکەن بەپێ ڕێکەوتننامەیەکی نێوان حکومەتی عێراقی وحکومەتی بەریتانیا ،
لەو بارەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە ئاستی بەریتانیا
و ئەوروپا وعێراق و کوردستان هەڵمەتیکی دژ بە ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە
بەرێخستوە تا ئەو پەنابەرانە لە مەترسی ناردنەوە ڕزگار بکات.
١٩\٤\٢٠١٧
- لەندەن - گرتوخانەی (مۆرتن هۆل)
-----------------------------------------------------------------------------------------------
•
پهرلهمانتارێکی ئهوروپا داوای ئازادکردنی پهنابهره گیراوهکان
دهکا.
ئهمرۆ
له نامهیهکدا جین لامبیرت ئهندامی پهرلهمانی ئهوروپا له حزبی
سهوز بۆ ئهمبیرت ڕهد وهزیری ناوخۆی بهریتانیا دهڵێت" کۆتای به
دیپۆرتی ڕێکهوتننامهی لهگهل حکومهت عێراقی بهێنن، پهنابهرهگیراو
له گرتوخانهکان دهستبهسهرهکان ئازاد بکرێن، مافی پهنابهری بۆ
پهنابهره عێراقیهکان بهڕهسمی بناسێنن".
جین ئهوهش دهڵێت" ئاگادارم کە ئەوکەسانە لهلایهن حکومهت عیراقی
چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە و دوای ئەوەش زۆربەیان بڕیاریان لەسەر دراوە
لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە بۆ ئەوەی بنێردرێنەوە بۆ عێراق".
له نامهکهشدا هاتوه" بەداخەوە عێراق هێشتا پڕە لە شەڕو ئاژاوەو
توندوتیژی و بەبەردەوامی ئەزموونی ململانێ و ئاژاوەی نێوان ئاینەکان و
خەڵکانی نەتەوەپەرست و گروپە ئیسلامیەکان دەکەن و داعشیش لەلایەکی
ترەوە لەگەڵ چەندان کارەکتەری تر. بۆیە شوێنێکی سەلامەت نیە بۆ
ئەوکەسانە بەناچاری هەڵاتون و لێرە داوای مافی پەنابەری دەکەن.هەروەها
هەندێك لەو کەسانەی کە گیراون لێرە هاوسەرگیریان کردووەو منداڵیان هەیە.
مافی ژیانی خێزانیان هەیە کە دەبێ بپارێزرێت".
زیاتر لە ٣٠ پەنابەر ماوهی زیاتر له مانگێکه له گرتوخانه دهستبهسهرهکانی
بهڕیتانیا ڕاگیراون، کە زۆربەیان ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن، لە لایەن
پۆلیسی بەریتانییەوە دەستگیرکراون وا بڕیاره له ماوهی ٧ تا ١٠ رۆژی
تردا دیپۆرتی بهغدا بکرێنهوه، له ئێستادا ههوڵهکانی فیدراسیۆنی
سهراسهری پهنابهرانی عێراقی له ئاستی بهریتانیا و ئهوروپا
وعێراق بهردهوامه بۆ ههڵوهشاندنهوهی بڕیاری ناردنهوهی ئهو پهنابهرانه.
ناوهرۆکی نامهکه:
گرتن و پلانی ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی.
ئەم نامەیە دەنوسم سەبارەت بە زیاتر لە ٣٠ کەسی عیراقی کە داوای مافی
پەنابەرێتیان کردووەو لەئێستادا لە سەنتەری کۆڵنبروک دەستبەسەرن.
ئاگادارم کە ئەوکەسانە لهلایهن حکومهت عیراقی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ
کراوە و دوای ئەوەش زۆربەیان بڕیاریان لەسەر دراوە لەلایەن حکومەتی
بەریتانیاوە بۆ ئەوەی بنێردرێنەوە بۆ عێراق.
بەتایبەتی باس لە ڕێکەوتننامەیە دەکەم کە لەنێوان حکومەتی بەریتانی و
حکومەتی عیراقدا واژۆکراوە سەبارەت بە ناردنەوەی ئەو پەنابەرانەی کە
ژیانیان پارێزراونیە لە عیراق و داوای مافی پەنابەریان کردووە لە
حکومەتی بەریتانیا. بەداخەوە عیراق هێشتا پڕە لە شەڕو ئاژاوەو
توندوتیژی و بەبەردەوامی ئەزموونی ململانێ و ئاژاوەی نێوان ئاینەکان و
خەڵکانی نەتەوەپەرست و گروپە ئیسلامیەکان دەکەن و داعشیش لەلایەکی
ترەوە لەگەڵ چەندان کارەکتەری تر. بۆیە شوێنێکی سەلامەت نیە بۆ
ئەوکەسانە بەناچاری هەڵاتون و لێرە داوای مافی پەنابەری دەکەن.
هەروەها هەندێك لەو کەسانەی کە گیراون لێرە هاوسەرگیریان کردووەو
منداڵیان هەیە. مافی ژیانی خێزانیان هەیە کە دەبێ بپارێزرێت.
ئاشکرایە کە بەریتانیا مافی پەنابەرانی عیراقی دەپارێزێت و بەڕێزەوە
مامەڵەیان لەگەڵ دەکات. هەروەها پابەندیشە بە یاسا نێودەولەتیەکانی
سەبارەت بە مافی پەنابەران و کەسانی بێ شوێن و جێگا.
دەزانم کە ناردنەوەی ئەو کەسانە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەکات.
هەربۆیە داوادەکەم ئەو کەسانە ئازادبکرێن و بڕیارەکەش پێداچونەوەی بۆ
بکرێت.
به تایبهتی داوا دهکهم: کۆتای به دیپۆرتی رێکهوتننامهی لهگهڵ
حکومهت عێراقی بهێنن ، پهنابهرهگیراو له گرتوخانهکان دهستبهسهرهکان
ئازاد بکرێن، مافی پهنابهری بۆ پهنابهره عێراقیهکان بهڕهسمی
بناسێنن.
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
١٩\٤\٢٠١٧
- برۆکسیل
____________________________________
٠٧٨٩٥٦٣٦٦٣٣ ،٠٠٤٤٧٨٥٦٠٣٢٩٩١،
٠٠٤١٧٨٨٥٣٢٠٠٤ ،٠٠٩٦٤٧٧٠١٤٢١٤١٦
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
بەغدا:
٧٨٠٠٠٦٣٠٤٨(٠)٠٠٩٦٤ janan12@hotmail.co.uk
-
سکایپی
janan.aljabiri
لەندەن:
٧٨٥٦٠٣٢٩٩١٠
- کوردستان:
٧٧٠٧٢٤٣٤٣(٠)٠٠٩٦
|