په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\١١\٢٠١٩

چەند بابەتێک سەبارەت بە ئاوارە و پەنابەران.

 


بانگەوازێك بۆ خەڵکی مرۆڤدۆستی کوردستان!


بە هۆی هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بۆسەر باکوڕی رۆژهەڵاتی سوریا هەزاران خێزان ئاوارەبوون و بەشێك لەو ئاوارانە هاتونەتە هەرێمی کوردستانەوە کە پێویستیان بە هەمووجۆرێك هاوکاریە، بۆیە ئێمە وەکو ئەرکێکی مرۆیی داوامان لە ئێوەی مرۆڤدۆست هەیە کە بەهەرشێوەیەك دەتوانن هاوکاری ئەو خەڵکە لێقەوماوو ئاوارەیە بکەن.


ئێمە وەکو بزووتنەوەی دژی هەژاری و فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستە کەمپینێك ڕادەگەیەنین و هەر بەڕێزێك دەیەوێ لەرێگای ئێمەوە هاوکاریەکانیان بگات بە ئاوارەکان، دەتوانن پەیوەندی بکەن بەو ژمارە تەلەفۆنانەی کە لە خوارەوە ڕامان گەیاندوە:


بۆ ئاگاداری ئێوە ئەو شتانەی پێویستن:
١- خۆراك
٢- جلوبەرگ و پێلاو( گەورەو بچووك)
٣- شیر و دایبی مناڵ
٤- بەتانی و ڕاخەر
٥- پارە.. ئێمە دەتوانین ئەو کەلوپەلانەی کە پێویست بن بۆیان بکڕین و بەسەریاندا دابەشی بکەین. هەروەها پسووڵەی خەرجی کەلومەپەلەکان لە ماڵپەڕی خۆماندا بڵاودەکەینەوەو وێنەیەکی بۆ ئەو کەسانە دەنێرێنەوە کە پارەکانیان ناردوە.


هەروەها ڕاپۆرتی دابەشکردنی سەرجەم هاوکاریەکان بە ئاگاداری ڕای گشتی دەگەیەنرێ.
لە هاوکاری بەهانەوە هاتنتان ئەوپەری سوپاس گوزار دەبین.

ژمارەی تەلەفۆنەکان: ٠٧٥٠١١٣٠٩٨٦ ٠٧٧٢١٠٥٠٣٥٢ ٠٧٥١٠٣٩٣٨٥٤


بزووتنەوەی دژی هەژاریی

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی / لقی کوردستان
٣١\١٠\٢٠١٩

 

 

 

----------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

پەنابەرێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکە دەستگیرکران.


لە بەرواری ٢٨/١٠/٢٠١٩ چوار بەلەمی چووپی پەنابەران کەسەرجەمیان ئەفغانی بوون لە کەنارەدەریاییەکانی چانکاڵێ بەرەو یۆنان بەڕێکەوتبوون لەناو یەکێک لە چوپەکان گەنجێکی تەمەن ١٦ ساڵی ئەفغانی بێ کەس و کار گیانی لەدەستدا بەڵام پەنابەرەکانی نێو بەلەمە چوپەکە هەر بەردەوامبوون لە گەیشتنیان بەرەو یۆنان دواتر لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی تورکیاوو سەرجەمیان دەستگیرکران کە ژمارەیان ١٦٨ پەنابەری ئەفغانی بوون تەرمی گەنجەکەش لە دادوەری پزیشکیە لەبەرواری ٢٩/١٠/٢٠١٩ لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ٣٦ پەنابەری ئەفغانی لەنێو بێستانێکی دار زەیتون خۆیان حەشاردابوو بەنیازی ڕۆیشتنیان بەرەو دورگەی لیسبوسی یۆنانی سەرجەمیان دەستگیرکان کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەبەرواری ٢٩/١٠/٢٠١٩ لەناوچەی چەشمەی سەر بەشاری ئەزمیر لەسێ بەلەمی چوپدا ٧٣ پەنابەر دەستگیرکران کە خەڵکانی ووڵاتانی ( سووریا، فەڵەستین، ئەفغانستان، سۆماڵ ) بوون..


هیوا خدر / ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
٣٠\١٠\٢٠١٩

 

 

 

----------------------------------------------------------------------------------------------




دەستگیرکردنی پەنابەران لە تورکیا.

سەرەڕای هەڕەشەکانی تورکیا بە کردنەوەی سنور بەڕووی پەنابەراندا بەرامبەر بەناڕەزایەتی و یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بەو هێرشانەی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەسوریا بەڵام ڕۆژانە سەدان پەنابەر لەسنورەکانی تورکیاو یۆنان و کەنارەدەریاییەکانی تورکیاو ئەوروپا دەستگیر دەکرێن.

 

کەمتر لە سێ ڕۆژ زیاتر لە هەزار و دوو سەد پەنابەری تر دەستگیرکراون.


لە بەرواری ٢٥/١٠/٢٠١٩ لە ناوچەکانی ( کێشان، مێریچ، ئیسپالە، ئۆزن کیوبریۆ، ئڵچێلێری) سەر بەشاری ئەدرنا ٩٨٣ پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبون لە خەڵکانی ( عێراق، سوریا، ئێران، ئەفغانستان، فەڵەستین، سۆماڵ، نیپاڵ، تونس، بنغلادیش، میسر، مەغریب، پاکستان).
لە بەرواری ٢٦/١٠/٢٠١٩ لە ناوچەی گۆڤەنلیکی سەر بەشاری چانکاڵێ ٩٦ پەنابەر دەستگیرکران کە سەرجەمیان پەنابەری ئەفغانی بوون.
لە بەرواری ٢٧/١٠/٢٠١٩ لەناوچەی دیکلیلی سەر بەشاری ئەزمیریش ١٢ پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە ٨ پەنابەری سوری و ٤ پەنابەری فەڵەستینی.
لە بەرواری ٢٧/١٠/٢٠١٩ لە ناوچەی بودرومی سەربەشاری مۆغڵاش لە دووکاتی جیاوازدا ٩٨ پەنابەر دەستگیرکران لەبەلەمی یەکەمدا پێک هاتبوون لە ٥٢ پەنابەر(٣٥ پیاو،١٢ژن، ٥ منداڵ)٢٧ پەنابەریان سوری بوون ١٦ پەنابەریشیان فەڵەستینی بوون ٤ پەنابەریشیان پاکستانی بوون ٣ پەنابەریشیان کۆنغۆیی بون ٢ پەنابەریشیان خەڵکی باشووری ئەفریقیابوون.
لە بەلەمی دووەمیشدا ٤٦ پەنابەری سوری ١٠ فەڵەستینی ٣ یەمەنی کە پێک هاتبوون لە ١٥ پیاو ١٠ژن ٢١منداڵ.
لە بەرواری ٢٨/١٠/٢٠١٩ لە کەناری دەریا سەر بەشاری چانکاڵێ ٣٣ پەنابەر دەستگیرکران کە زۆرینەیان منداڵ و کەسانی بەتەمەن بوون.
لە بەرواری ٢٨/١٠/٢٠١٩ لە گوندی ئیزنی سەر بەشاری ئەدرنا لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا ٢٨ پەنابەر دەستگیرکران سەرجەمیان پەنابەری ئەفغانی بوون.


لەماوەی سێ ڕۆژدا زیاتر لەهەزار پەنابەر دەستگیرکراون

لە بەرواری ٢٢/٢٣/١٠/٢٠١٩ لە ناوچە سنورییەکانی سەر بەشاری ئەدرنا ٥٣٨ پەنابەر دەستگیرکران کە خەڵکانی ( سوریا، مغریب، جەزائر، بنغلادیش، پاکستان، ئەفغانستان، ئەرێتری ) بوون
لە بەرواری ٢٤/١٠/٢٠١٩ لە ناوچەی کەناری دەریا مادرا سەر بەشاری ئەزمیر ١٠ پەنابەر دەستگیرکران کە ٦ پەنابەریان سوری بوون چوا پەنابەریشیان فەڵەستینی بوون
هەروەها لە بەرواری ٢٤/١٠/٢٠١٩ لەناوچەی ئاڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ١٢٥ پەنابەر دەستگیرکران سەرجەمیان خەڵکی ئەفغانستان بوون زۆربەیان ژن و منداڵ بوون لەگەڵ دەستگیرکردنی ٥ کەس بەتۆمەتی قاچاخچێتیەوە
هەر لە هەمان بەروارو لەناچەیەکی جیاوازتر هەر سەر بەشاری چانکاڵێ ٤٣ پەنابەری ئەفغانی دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە ١٩ منداڵ ١٤ ژن ١٠ پیاو کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دورگەی لیسبوسی یۆنانی
لە بەرواری ٢٤/١٠/٢٠١٩ لە ناوچەی داتکای سەر بەشاری مۆغڵاش ٨ پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە ٤ پەنابەری میسری و دوو پەنابەری سووری و دوو پەنابەری فەڵەستینی لەناویشیاندا منداڵ و ژن هەبوون
لە هەمان بەرواریش لە دوو ناوچەی سنوری سەر بەشاری ئەدرنا ٢٥٢ پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە خەڵکانی ( فەڵەستین، سوریا، میسر، پاکستان، ئەفغانستان، ئێران)
ئەمڕۆژ بورواری ٢٥/١٠/٢٠١٩ لەناو دەریای سەر بە شاری مۆغڵا لە سێ بەلەمی چوپدا ٣٣ پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە خەڵکانی ( سوریا، فەڵەستن، پاکستان، ئەفغانستان)

 


هیوا خدر / ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
 

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک