په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٣\٢٠٢١

چەند بابەتێک سەبارەت بە ژیان و بارۆدۆخی پەنابەران.

 

 

لە هەڵمەتێکی سەربازییدا زیاتر لە سەد پەنابەر رزگارکران.

هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند لەڕێکەوتی ١٠/٣/٢٠٢١ هێزە سەربازیەکانی لیبیا بۆ مەبەستی گەڕان بەدوای ئەو قاچاخچیانەی بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن و دەستگیرکردنیان چەند پەناگەیەکیان لە ناوچەی (بني وليد) دۆزیەوە بە دوری (١٧٠) کم لەباشوری ڕۆژهەڵاتی شاری (تەرابلوس) کە (١٢٠) سەد و بیست پەنابەر تێیاندا زیندانی کرابوون کە زۆرینەیان پەنابەرانی ووڵاتی (میسر) بوون سەرجەمیان ئازاد کران".

هەروەها گوتیشی"بەرپرسانی سەربازی لیبیا ئاماژەیان بەدەستگیرکردنی گەورەترین و باناوبانگترین قاچاخچی کرد لە هەڵمەتەکەیاندا لەگەڵ کۆمەڵێک کەسانی تری بیانی کە کاریان ڕەفاندن و ئەشکەنجەدان و کوشتنی پەنابەران بووە".

بەپێی لیدوانی بەشێک لەپەنابەرە قوربانیەکان" لە کاتی دەستبەسەرکردنیان بەردەوام سوکایەتیان پێکراوەو ئەشکەنجە دراون".

شایەنی باسە لە دوای رووخانی دەسەڵاتی قەزافی و نەمانی یاسا لیبیا بۆتە دەروازەیەکی سەرەکی بۆ پەڕینەوەی هەزارەها پەنابەر بۆ وولاتانی ئەوروپا کە زۆرینەی ئەو پەنابەرانە دەکەونە ژێر دەسەڵاتی بێبەزەی قاچاخچیەکان جگە لەسوکایەتی و ئەشکەنجەدان رووبەرووی مەرگیش دەبنەوە.
 

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------



یەکێتیی ئەوروپا بەرپرس دەکرێ لە ژیان لەدەستدانی پەنابەران.


هیوا خدر : بە ناوەندی هەواڵگری فیدرادیۆنی ڕاگەیاند"لە ڕێکەوتی ٩/٣/٢٠٢١ ئەنجوومەنی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ راپۆرتێکی توند ئامیزی دژ بە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بڵاوکردەوە لە راپۆرتەکەتە ئەنجوومەنەکە هاتووە:


پەیرەوکردنی سیاسەتەکانی ئێستای ووڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر بەپەنابەران نادیموکراسی و ناڕەوان و شکستیان هیناوە لە پاراستنی ژیانی هەزارەها پەنابەر وە هەروەها تاوانباری کردوون بە ژیان لەدەستدانی هەزارەها پەنابەر بەتایبەتی لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا"

هاوکات (دینا میاتوفیتش) کۆمیسیار لە ئەنجومەنەکە ڕایگەیاند"ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ژیانی ئەو پەنابەرانە ناپارێزێت کە دەیانەوێت لە ڕێگای دەریایی سپی ناوەڕاستەوە بگەنە ووڵاتەکانیان،ئەمەش پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤەو پەراوێزخستنیان دەبێتە هۆی ژیان لەدەستدانی هەزارەها پەنابەر".


هەروەها لە درێژەی لیدوانەکانی (دنیا میاتوفیتش) "داوای لە ووڵاتانی ئەوروپی کرد کە سەرجەمیان واژۆیان لەسەر ڕێکەوتننامەی ئەنجوومەنی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ کردووە هەڵسن بە ڕێکارو کاری پیویست بۆ پاراستنی ژیانی ئەو پەنابەرانەی دەیانەوێت لەڕێگای دەریایی سپی ناوەڕاستدا بگەنە ووڵاتەکانیان "
وە ئاماژەی بەوەشکرد" ئێستا کاتی ئەوە هاتوە سنورێك بۆ بۆ ئەو سیاسەتە نادروستانەی ئێستایی ووڵاتانی ئەوروپا دابندرێت کە پەیرەوی دەکەن وە ڕیز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن..".

شایەنی باسە لەبەشێکی راپۆرتەکەدا ئاماژە بە ئامارێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کراوەکە لەساڵی ٢٠١٩دا زیاتر لە (٢٥٠٠) دووهەزارو پێنچ سەد پەنابەر لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا ژیانیان لەدەستداوە.ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەدا رێژەکە زۆر لەوە زیاترە چونکە بەسەدان بەلەم و چوپی پەنابەران ژێر ئاوکەوتون هێشتا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.


لە درێژەی راپۆرتەکەدا ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشدا کە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ڕێگری دەکەن یاخود بەربەستی یاسایی دەگرنە بەر بۆ ئەو کەشتیانەی لەلایەن ڕێکخراوە نا حکومیەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێن لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا خۆبەخشانە ژیانی پەنابەران رزگاردەکەن بەتۆمەتی تێوەگلانیان لەگەڵ ئەو قاچاخچیانەی بارزگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن بەتایبەتی لەلایەن ووڵاتی (ئیتاڵیا)وە.

سەبارەت بە ئەنجوومەنی ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ:

ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەنجومەنێکی تەواو سەربەخۆیەو بەشێک نیە لە ووڵاتانی ئەندام لەیەکیتی ئەوروپا، کاری ئەم ئەنجومەنە چاودیری کردنی مافەکانی مرۆڤە لە وڵاتانی ئەوروپا لەکاتی هەر سەرپێچی و پێشلێکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ووڵاتانی ئەوروپیەوە ئەم ئەنجومەنە هەڵدەستێت بە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و دەرکردنی بەیاننامەی نارەزایەتی دژ بە مافەکانی مرۆڤ.
 

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------



١٣ پەنابەر لە تورکیا بە سەختیی بریندار بوون.


هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیراسیۆنی ڕاگەیاند"لە ڕێکەوتی ١٠/٣/٢٠٢١ لە نزیک شارۆچکەی ( ئەنامور ) سەر بەشاری مێرسین بەلەمێکی پەنابەران بە ١٩ پەنابەرەوە بۆ مەبەستی گەیشتن بە وولاتانی ئەوروپا لە سنوری دەریایی تورکیا دەکەونە بۆسەی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا بۆ خۆ دەربازکردن خیرایەکەیان زۆر زیاد دەکەن لە ئەنجامدا خۆیان دەکیشن بە چەند تاشە بەردێکی ناو دەریاکە لە ئەنجامی ئەو رووداوە (١٣) پەنابەر بەسەختی بریندار دەبن"

ئەوەشی ووت" دوایی ئەوە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا سەرجەمیان دەگەینرێنە کەنار دەریاکە لەویشەوە دەگەیەنرینە نەخۆشخانە ، خۆشبەختانە پەنابەرەکان سەلامەتن"

لەدرێژەی هەواڵەکاندا لە تورکیا ژمارەیەك پەنابەر ڕووبەرووی گرتن ودیپۆرتکردنەوە دەبنەوە:

مۆغەڵا:
لە ڕێکەوتەکانی ٦/٧/٩/٣/٢٠٢١ لە ناوچەکانی مەرماریس و بۆدروم سەر بەشاری مۆغەڵا (٧٠) حەفتا پەنابەر لەلایەن پۆلیسی ئیشکگری دەریایی تورکیاوە رزگار کران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئیشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرابونەوە.

بالیکسیر:
لە ڕێکەوتی ١٠/٣/٢٠٢١ لە ناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر (٣٥) سی و پێنچ پەنابەر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە رزگارکران کەپێشتر لەلایەن پۆلیسی ئیشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرابونەوە.

شایەنی باسە ئەو پەنابەرانەی لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری تورکیاوە دەستگیر دەکرێن یاخود ڕزگار دەکرێن ڕەوانەی بەڕیوەبەرایەتیەکانی کۆچ و کۆچبەران دەکرێن لەوێ پەنجە مۆردەکرێن وە چارەنوسیان بەم شیوەیە دەبێت

یەکەم: هەرپەنابەرێك لە ووڵاتی خۆی مەترسی لەسەر ژیانی بێت و نەتوانیت بگەڕیتەوە بۆ ووڵاتەکەی پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی ڕادەگیرێت چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکرێت ئەگەر مەرجەکانی پەنابەریتی گرتیەوە وەک پەنابەری نیودەوڵەتی ناوی تۆماردەکەن و لە تورکیا دەمینێتەوە.

دووەم: بەشێکی تریان دوای پەنجە مۆرکردیان ئازادیان دەکەن وە نوسراوێکیان دەدەنێ کە مۆڵەتی تەنها (١٥) پانزە رۆژی تیدایە کە دەبێت لەو ماوەیەدا تورکیا بەجێ بهێڵن.

سێیەم : ئەو پەنابەرانەشی سنوری ووڵاتەکانیان دراوسێی تورکیایە دوای پەنجە مۆر بە پاسی تایبەت دەیانبەنەوە سنوری ووڵاتەکانیان و دیپۆرتیان دەکەنەوە ئەم حاڵەتە زیاتر بۆ ئەوانەیە کە تێچوی گەڕانەوەیان پێ نەماوە.

چوارەم: بەشێك لەو گەنجانەی هیچ بەڵگەنامەیەکی کەسیتیان پێ نیە گومانیان لەڕاستی ووتەکانیان هەیە زیندانی دەکرێن بۆ ماوە دوو بۆ سێ مانگ تا لێکۆڵینەوەو دەستخستنی زانیاری لەسەریان.

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------



فیدراسیۆن نامەی پەنابەڕیك سەبارەت بە دۆخی پەنابەران لە یۆنان بڵاودەکاتەوە.

ژیانی پەنابەرانی عێراقی و پەنابەرانی کورد لە وڵاتی یۆنان لە دۆخێکی هێجگار دیژواردایە وە پێویستە ڕێکخراوەکانی داکۆیکار لە مافەکانی پەنابەران وناوەندە جیهانیەکان ومافی مرۆڤی ئەوروپا ئاگادار بکریتەوە تا سنورێك بۆ ئەو بی ڕێزی و پێشلکاریانە دابنرێت کە حکومەتی یۆنان بەرامبەر بە پەنابەران بەڕیوەی دەبەن.
کێشەکان لەویوە دەستپێدەکات کاتێك پەنابەران بۆ یەکەم جار خۆی تەسلیم دەکات لە کەمپی داخراو دەمێنێتەوە ماوەی چەند مانگێك هەتا خۆیان ئەوراقی بۆ دروست دەکەن مافی پارێزەری نییە وە سودمەند نابێت لە هیچ خزمەت گوزاریەك کە دەزگا خێرخوازی و مرۆڤ دۆستەکان دەیکەن بەبێ ڕەزامەندی حکوومەتی یۆنان هەروەك ئاشکراشە حکومەتی یۆنان بەهۆی قەیرانیکەوە کەلەگەلی بەرەو ڕووە رۆژ بەرۆژ خزمەتگوزاریەکانی خەڵکی کەمکردوە وە باری سەرشانی کۆمەلگای قورس کردوە لەوبارەشەوە پەنابەرانیش بەشێکن لەو قوربانیانەی کە بەر بڕینی پیداویستی وخزمەتگوزاریەکان بوونەتەوە.

پەنابەر دوای ئەوەی کە دەخرێتە سەر دەزگا خێرخوازیەکان لەبەر ئەوەی کارمەندانی دەزگا خێرخوازیەکان فەرمانبەرو خەڵکی یۆنانین پەنابەران وەک پێویست هاوکارییان ناکرێت لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەتایبەت لەروی وەرگێڕی زمانەوە کاتێك دەچن بۆ نەخۆشخانە یان هەندێ کاری تایبەتی کە پێویستیانە تەنها بۆ کاری پۆلیس و ئەوراق نەبێت بەتایبەت وەرگێڕی زمانی سۆرانی هەر زۆر کەمە ئەگەر هەبێت ئەوە تەنها بۆ کاتی مقابەلەو کێس وەرگرتنە لە دەزگاکانی خۆیان.

هەروەها پەنابەر کاتێك ڕەفزی دووەم وەردەگری پێویستە پارێزەری هەبێت کە لەلایەن دەزگایەکی خێرخوازو مرۆڤ دۆست بەتایبەت ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران تێچووی لەئەستۆ دەگیرێت بەڵام یۆنان ئەو مافەی لە زۆربەی پەنابەران زەوت کردووە وە ڕاستەخۆ هاوکاری داراییان لێ دەبردرێت و ناشتوانێ ئیش بکات لەکاتێکدا پێویستە پارێزەری هەبێت بۆ دادگا یاخود بۆ دووبارە پێشکەش کردنەوەی کێسی دووەم هەموو ئەو کارانە تێچووی ماددیان واتە پارەدان دەکەوێتەوە سەر شانی پەنابەران خۆیان لەکاتێکدا ناتوانن ئیش بکەن و هاوکاری ماددیان لێبردراوە دەکەونە دۆخێکی قورسەوە کەلەتوانای هیچ پەنارێکدا نییە ئەو پەنابەرانەی کە توانای ماددیان باشەو دەتوانن پارێزەر بگرن ئەوانیش توشی گرفتێکی تر دەبنەوە چونکە، سەبارەت بە پارێزەر ڕێنمای لە ووڵاتەکەیان وەردەگرن بەهیچ شێوەك پارێزگاریت لێناکات بە سەدان خێزان لە یۆنان پارەیان لێ وەرگیراوە بەڵام بەداخەوە هیچ شتێکیان بۆ نەکراوە. لە هەموویان خراپتر مافی مانەوەی نییە لە خانوو مەبەست شوێنی نیشتەجێبوونی خێزان کە دەزگای ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران بۆ پەنابەرانی دابین کردووە یۆنان لەڕێگەی پۆلیسەوە خێزانەکان لە ماڵەکانیان دەردەکات.


بۆ بەرچاو ڕوونی هەموو لایەك کاتێك ڕەفزی دووەم وەر دەگری دەتوانی داوای دادگا بکەی یاخود کەیسی دووەم پێشکەش بکەی بەڵام پارێزەر لەو ئیشەیاندا کارئاسانی ناکەن بەهیچ جۆرێك ئەوەش سیاسەت و بەرنامەی حکومەتی یۆنان بۆ خۆیەتی.


کۆمەڵێك خێزانی کوردی زۆری لێیە بەدەست ئەو کێشانەوە گرفتار بوون کەس گوێیان لێناگرێ دەناڵێنن، ووڵاتی یۆنان بەبیانووی ئەوەی پەنابەری زۆر لە ووڵاتەکەیاندا هەیە حساب بۆ لایەنی مرۆیی و ئینسانی پەنابەران ناکات ئەگەر بزانێ کەسێك کێشەیان بۆ دروست دەکات کێشێەکی بۆ دروست دەکەن کە نەتوانێ وەڵام وەرگرێت واتا ایقامە یان بە نایاسای دیپۆرتی تورکیایان دەکاتەوە ئەو کارانەیان لە رابردوودا زۆر کردووە وبەردەوامن.


هەربۆیە لەڕیگای ئەم نامەیەوە بۆ فیدراسیۆن وتەواوی ریکخراوەکانی بەرگریکار لەمافەکانی پەنابەران ومرۆڤ دۆستان دەکەم بەهانای پەنابەرانەوە بێن بەهەر ڕیگایەك پیتان دەکرێت دەنگی پەنابەران وکیشەکانین بەدەرەوە بگەیەنن تا سنورێك بۆ ئەم هەڵسوکەوت و سیاسەتە دژی پەنابەریە دابنرێت کە حکومەتی یۆنانی بەرامبەر پەنابەران پەیرەوی لێدەکات.
 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی

٩\٣\٢٠٢١
 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک