٥\١١\٢٠٢٠
چەند بابەتێک
سەبارەت بە پەنابەران لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە.
تونس بۆتە دەروازەیەکی نوێی
پەڕینەوەی پەنابەران بۆ ئەوروپا.
لە
چەند کاتێکی جیاوازدا ڕێکەوتی ١/١١/٢٠٢٠ (٦٠٠) پەنابەر بە (١٣)
بەلەمەوە لە تونسەوە گەیشتنە دوورگەی (لا مبیدواز)ی ئیتاڵیا، ئەمە
لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا لە گفتوگۆدابووە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی
تونس بە مەبەستی ڕێگری کردن لە پەڕینەوەی پەنابەران لەو سنورەوە.
لەماوەی ڕابردووشدا ئیتاڵیا چەندین وەفدی بۆ تونس ناردووە بۆ ئەو
مەبەستە.
ئیتاڵیاش ڕایگەیاند هەرپەنابەرێکی تونسی بگاتە ئیتاڵیا ڕاستەوخۆ
دیپۆرتیان دەکەنەوە بەبەهانەی ئەوەی تونس ووڵاتێکی ئارامە.
لەسەرەتایی ساڵەوە هەشت هەزار پەنابەری تونسی گەیشتونەتە ئیتاڵیا.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکا ن بۆ کاروبار پەنابەران
لەماوەی هەشت مانگی ڕابردووی ئەم ساڵدا ( ٨٠٠٠ ) هەشت هەزار پەنابەری
تونسی لەڕێگای دەریایی سپی ناوەڕاستەوە گەیشتونەتە ئیتاڵیا ئەم
ژمارەیەش (٦) شەش جار زیاترە لە ئاست ساڵی پاردا لەهەمان کات و
ڕێکەوتدا، ئاماژەیان بەوەشدا کە ڕێژەکە بەردەوام لەزیادبووندایە لە
کەنار دەریایی تونس بەتایبەتی لەناوچەی ( جەرجیس ) هەرشەوێک دوو بەلەمی
پەنابەران لێوەی دەپەڕنەوە
هەروەها ئەو پەنابەرانەی لە مانگەکانی (ینایرو، یولیو) ئەمساڵدا
گەیشتونەتە دوورگەی (لامبیدواز) گەیشتۆتە (١٠،٤٢٨) دەهەزارو چوارسەدوو
بیست و هەشت پەنابەر کە ساڵی پار لە هەمان کات و ڕێکەوتدا تەنها (٣٤٢٨)
سێ هەزارو چوارسەدوو بیست و هەشت پەنابەر گەیشتوبوونە هەمان دوورگە.
هەروەها بە کۆی گشتی ئەو پەنابەرانەی لەسەرەتای ئەم ساڵەوە گەیشتونەتە
ئیتاڵیا لەڕێگای دەریایەوە نزیکی (٢٠،٠٠٠) هەزار پەنابەرن، بۆ ئەم
مەبەستەش شارەزایان هۆشداریاندا کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی پەنابەران لەم
ساڵدا بەوشێوەیە سەرەتایی لێشاوێکی تری پەنابەران کە دەرئەنجامەکانی
ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە بەداڕوخانی ئابووری لە زۆربەی ووڵاتان.
هیوا خدر
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------
شۆێنی راگرتنی
پەنابەرە کورد و ئێرانییەکانی کە لە مەترسیی خنکان رزگارکران لە میسر
ئاشکرا کرا.
لە درێژەی هەڵمەتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بۆ چارەنووسی
ئەو پەنابەرانەی کە یەختەکەیان لە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی
میسرەوە ڕزگارکران، ئاگادارکراینەوە کە"پەنابەرەکان لە مینایەکەی شاری
مطروح واتە مینای جرجوب ڕاگیراون و تەندروستی هەموویان باش و سەلامەتن
و لەژێر چاودێریدان"
هەرلەوبارەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەرباری هەوڵەکانی
پەیوەندی بە حکومەتی میسرو دامودەزگا پەیوەندیدارەکان” ئەمرۆ نامەیەکی
ئاڕاستەی ڕێکخراوی مانگی سوری نیو دەوڵەتی و ڕێکخراوی لێبوردنی نیو
دەولەتی وچاودێری مافەکانی مرۆڤ کرد داوادەکات: داوا لە حکومەتی میسری
بکەن وەك پەنابەر مامەڵە لەگەل ئەو پەنابەرانە بکرێت ئەمنیت
وسەلامەتیان بپارێزڕێت، ئاسانکاری بکرێت بۆ ئەوەی ئەو پەنابەرانە
بەکەسوکاریانەوە پەیوەندی بگرن، ڕیگە بەدیۆرتکردنەوەی بەزۆرە ملییان
بگرن.."
هەوڵەکانی فیدراسیۆن لە ڕێگای دەزگاپەیوەندیدارەکانی میسرو رێکخراوە
جیهانیەکانەوە بەردەوامە .لە هەواڵی زیاتر ئاگادارتان دەکەینەوە.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کەمپێکی تری پەنابەران لە یۆنان ڕووبەڕووی
ڕووداوی سوتان بۆوە.
هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند بەرەبەیانی ڕێکەوتی
٢/١١/٢٠٢٠ کەمپی پێشوازیکردنی پەنابەران لە دوورگەی ساموس ئاگری
تێبەردراو سوتێنرا.
بەپێی لێدوانی پۆلیسی ناوچەکە هەر لەسەرەتایی ئاگرەکە کەمپەکەیان لە
پەنابەران چۆڵ کردووەو خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە
(١٥) خێمەی پەنابەرانیش بەتەواوەتی سوتاون. تا ئێستاش هۆکاری ئاگرەکە
نادیارەو پۆلیسیش بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوی ئاگرەکە لێکۆڵینەوەی دەست
پێکردووە. شایەنی باسە کەمپەکە ( ٤٢٠٠ ) پەنابەری تێدادەژی.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سکرتێری فیدراسیۆن سەبارەت بە چارەنووسی ٥٧ پەنابەر نامەیەکی ئاڕاستەی
سەرۆك کۆماری میسر کرد.
لە نامەیەکدا کە وێنەی نێراوە بۆ ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن"دەشتی
جەمال سکرتێری فیدراسیۆن داوا لەسەرۆك کۆماری میسر دەکات وەك پەنابەر
مامەڵە بەو ٥٧ پەنابەر بکرێت کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی
میسرەوە ڕۆژی هەینی ٢٣ ئۆکتۆبەر لە مەترسی خنکان ڕزگارکران..".
هەر لەنامەکەدا هاتووە"کەسوکاری ئەو پەنابەران نیگەرانن و لەدۆخێکی
خراپدان سەبارەت بەچارەنووسی ئەو پەنابەرانەوداوا دەکرێت: دەرفەتی
گونجاویان بۆ بڕەخسێنن تا لەگەل کەسوکاریان پەیوەندی بگرن وئەمنیتو
سەلامەتی تەندروستیان بپارێزن..".
ئاگادارکراوینەتەوە کە نامەکەی سکرتێری فیدراسیۆن گەیشتوە بە"پەیجی
تایبەتی سەرۆك کۆمار،حکومەتی میسری،وەزارەتی کاروکۆچبەرانی میسری،
بالۆێزخانەی وکۆنسلگەری میسر،لە بەغدا ،هەولیر،لەندەن،پاریس،واشنتن
وبەرلین..هەروەها رێکخراوی لیبوردنی نیو دەوڵەتی وخاچی سوری نیو
دەوڵەتیش لە چارەنووسی ئەو پەنابەرانە ئاگادارکراونەتەوە..".
بەپێ ئەو زانیاریانەی لە کەسوکاری ئەوپەنابەرانەوە بە ناوەندی هەواڵگری
فیدراسیۆن گەیشتوە"رۆژی یەك ١٨ ئۆکتۆبەر لەتورکیاوە یەختەکەیان
بەریدەکەوێت بەرو ئیتالیا وپاشان رۆژی ٥ شەمە ئێوارەکەی برای خیزانەکەم
تەلەفونی بۆکردم پێ ووتم:پەکمان کەوتووەوماتۆری یەختەکەمان
سوتاوەوشەپۆل هەراسانی کردوین وچادرەکەمان دڕاوە وە خەریکە
دەخنکین..،پاشان منیش تەلەفونمکرد بۆ پۆلیسی ئیشکگری دەریاوانی یۆنان
وئیتالیا بەلام بەداخەوە وەڵامیان نەدامەوە..".
هەروەها کەسوکاری ئەو پەنابەرە ووتیشی"برای خیزانەکەم تەلەفونی بۆ
کردمەوە ووتی :چیت کرد بۆمان؟ منیش ووتم جواب نادەنەوە..پاشان بەپێ
ئەوزانیارییانەی پێمان گەیشتووە باخیرەیەکی میسری بارهەڵگری نەوت
نزیكبۆتەوە لیان وەزانیویەتی لێان قەوماوە ئیتربەجێنەهێشتوون تا پۆلیشی
ئیشکگری دەریاوانی میسر گەیشتوون بەهانایانەوەوبردویانن بۆ
میسر،لەوکاتەوە تا ئێستاهەواڵمان لیان نیە...".
بەپێ ئەو زانیاریانە لەکەسوکاری ژمارەیەك لەو پەنابەرانەوە پێمان
گەیشتوە ژمارەی پەنابەرەکان ٥٧ کەس بوون ٢٣ پەنابەری ئیرانی،٣١
پەنابەری کوردی عێراقی و٢هاولاتی تورکی ویەك هاوڵاتی میسری بوون.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پۆلیسی فەرەنسا هەڵیانکوتایە سەر خێوەتگەی
دانکیخ.
هەواڵنێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە فەرەنساوە
بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ''سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تیمێک
لە پۆلیسی فەرەنسا هەڵیان کوتیە سەر خێوەتگەی دانکیخ و خێوەتی
پەنابەرانیان دڕاند و پیداویستیەکانیان بردن''. هەروەها ئەوەشی گوت:
''هەفتانە پۆلیسی فەرەنسا دەچنە ناو جەنگەڵی دانکیخ خێوەتی پەنابەران
دەدڕێنن و پێداویستییەکانیان ئەبەن بە نیازی ئەوەی پەنابەران نەمێنن
لەو شوێنە و پەنابەران بێ شوێن و جێگە ئەبن، بەڵام ئەم کارە هیچ سود و
کاریگەرییەکی ئەوتۆی نیەوئەو ڕێگاچارەیە نیە کە کە پەنابەران
پێویستیانە هەربۆیە دوای هەر هێرشێکی پۆلیس بۆ سەر پەنابەران و هەر زوو
خێوەتەکان دائەنێنەوە و دەس ئەکەنەوە بەگوزەرانی چاوەڕوانی بە ئومیدی
پەڕینەوەیان بۆ بەریتانیا''.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
٣٠\١٠\٢٠٢٠
- فەرەنسا
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٣٨ پەنابەری کورد لە زیندانەوە نامەیەك ئاراستەی
پەرلەمانی بەریتانیا دەکەن.
لەنامەیەکدا کە بەڕێگای فاکس لە گرتووخانەی دەستەبەسەری پەنابەران
لەبرۆك هاوسەوە ئاڕاستەی پەرلەمانتارەکانی بەریتانیاو رێکخراوی مافی
مرۆڤ کراوە هاتووە"ئێمە ٣٨ پەنابەری کوردی عێراقی لەگرتووخانەی
دەستبەسەری کۆڵن برۆك لە لەندەن ڕاگیراوین ئەم نامەیەیان ئاڕاستە
دەکەین..، ئێمە تاوانبارنین ،ئێمە ئینسانیین هەڵهاتووی دەستی وڵاتێکی
گەندەڵ ونائەمنین،داوای مافی پەنابەریمانکردوە لەولاتەکانی ئەوروپا
بەلام بەداخەوە مافی پەنابەریمان ڕەتکراوەتەوەوفشاریان بۆ هێناوین جێ
بهێڵین و بە ناچاری ڕوومان لەبەریتانیاکردوە وداوای مافی
پەنابەریمانکردوە..".
هەروەها دەڵێن"وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕێگامان پێنادا داوای مافی
پەنابەری بکەین وبەشێوەیەکی نایاسای ئێمەی زیندانیکردوە وڕێگەمان
پێنادات بەشیوەیەکی یاسایی بەرگری لەمافەکانی خۆمان بکەین، لە کاتێکدا
دادگای بەریتانیا هەفتەی رابردوو نەخشەی وڵاتەکەیانی بۆناردنەوەی
پەنابەران بە نایاسای لەقەڵمدا،ڤایرۆسی کۆرۆناش لە پەرەسەندندایەوە
ئێمەیان بەشیوەی بەکۆمەڵ زیندانی کردوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی سەلامەتی
تەندروستی..".
داوا دەکەن"ئازادبکرێن لەم گرتووخانەیەوە ودەرفەتی ئەوامان پی بدرێت
بەشیوەیەکی یاسای بەرگری لەداوای مافی پەنابەرێمان بکەین لەبەریتانیا".
هەروەها داوا دەکەن نامەکەیان لەڕێگای فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقیەوە
بەدەستی لایەنە پەرلەمانتارەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بگات.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
٢٩\١٠\٢٠٢٠
- بەریتانیا - لەندەن - گرتووخانە برۆك
هاوس

|