١٩\٤\٢٠٢٠
چەند بابەتێک
سەبارەت بە پەنابەران لە لە لایەن ''فیدراسیۆنی پەنابەران''ەوە.
چەند دیمەنێک لە دۆخی
نالەباری پەنابەران لە تورکیا.
وێنەکان خۆیان دەدوێن.

١٤\٤\٢٠٢٠
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
------------------------------------------------------------------------------------------------------
بە لێبووردنی تایبەت بە
دەیان زیندانیی لە تورکیا ئازادکران.
هیوا خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" لە دوای سەرهەڵدان
و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا چەندین ڕێکخراوانی مرۆڤ
دۆستان و لایەن و دەزگا مرۆیە مەدەنیەکان گوشاریان بۆ حکومەت هێناو
داوایان کرد ئاوڕێک لەزیندانییانی ناو بەندینخانەکان بکرێتەوەو
ئازادبکرێن.." هەروەها "دوابەدوای ئەمە سەرۆک کۆماری تورکیا
لێبوردنیەکی تایبەتی دەرکرد وە پەرلەمانی تورکیاش بڕیارەکەی پەسەند کرد
کە بە پێی بڕیارەکە (٩٠،٠٠٠) نەوەت هەزار زیندانی بە چەند هەنگاوێک تا
ڕێکەوتی ٣١/٤/٢٠٢٠ بەپێی ڕێنەمایەکانی تەندروستی ئازاد دەکرێن بەڵام
سەرەتا بۆ ماوەی ( ١٤ ) چواردە ڕۆژ کەرەنتینە دەکرێن و دوای ئەوە
ڕەوانەی ماڵەکانیان دەکرێنەوە هەروەها لەو نەوەت هەزارە چل و پێنچ
هەزاریان سزایان بەسەردە سەپێندراوە..".
هیوا ئەوەشی گوت "لە دوێنێشەوە ڕێکەوتی ١٥/٤/٢٠٢٠ زیاتر ( ٣٥٠٠ )
زیندانی لە شارەکانی ( ئەنقەرە ، ئەستەنبوڵ ، ئەزمیر ، ئایدن ، ئەدرنا
، مۆغەڵا ، چانکاڵێ ) ئازاد کراون" ، هەروا سەبارەت بەو پەنابەرانەی
زیندانی کراون گوتی"تا ئێستا دەزگەکانی ئاسایشی تورکیا ئاماژەیان بە
ڕێژەی ئازادکردنی پەنابەرانی نێو زیندانیەکان نەداوە لەوەی ئایا ئەو
بڕیارە ئەو پەنابەرانەشی گرتۆتەوە کە بە بیانووی شکاندنی سنوور بە
نایاسایی زیندانیی کراون...".
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
١٦\٤\٢٠٢٠
- تورکیا
------------------------------------------------------------------------------------------------------
هەڵسووڕاوێکی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران هەڕەشەی لێ دەکرێ لە
تورکیا.
(عائدە محمد حاجی یونس ) کە هەلسوراوێکی بەرگریکارە لەمافەکانی
پەنابەرانو سەرۆکی ڕێکخراوی ( بيت السوري في ازمير )ە بە هیوا خدر لە
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی ڕاگەیاند" هەڕەشەم لێکراوەو وە لەلایەن
دەزگا ئەمنیەکانی تورکیاوە بریاری دەستگیرکردنم دەرکراوە لەسەر
بەهانەوە چوونی پەنابەران"
ئەوەشی ووت" لە شەوی ڕابردووە لەسەر شەقامێکی گەراجی شاری ئەزمیر
ڕۆژمانکردەوە دوای هەوڵێکی زۆر ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ
کاروباری پەنابەران لە تورکیا ناچار کرد کە بێن بەهانای ئەو
پەنابەرانەوە، بەڵام ئەوان سەرەتا پێیان ووتین کە تەنها هاوکاری ئەو
پەنابەرانە دەکەین کە پێناسی پەنابەریان پێیە بەڵام ئێمە ئەوەمان
ڕەتکردەوە داوامان لێکردن هاوکاری گشتیان بکەن کە ژمارەیان ( ٢٤٦ )
پەنابەرە کە زۆربەیان پێناسەی پەنابەریان لەدەستداوە لەسەر سنورەکانی
نێوان تورکیاو یۆنان لە کاتی پەڕینەوەیان بۆ ناو خاکی یۆنان ".
هەروەها دەڵێت"دوای ئەوەی فشارەکانمان زیاد کرد رێکخراوی نەتەوە
یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران ناچارمانکردن هاوکاری سەرجەم
پەنابەران بکەن داواکەیان جێبەجێکردین..".
شایەنی باسە ئەمە کۆتایی نەهامەتی ئەو پەنابەرانەی سەر سنوری چەند
مانگێکی ڕابردوو نیە هێشتا بە هەزارەها پەنابەری تر دەستبەسەرن
بەبیانوی کەرەنتینەوە ئەگەر هاوکاری نەکرێن ڕووبەڕوی هەمان چارەنوس
دەکرێنەوە بەشێکیش لەوپەنابەرانی عێراقین پەیوەندیان بە فیدراسیۆنەوە
کرد وە ووتیان" ترسمان هەیە دیپۆرت بکرێینەوە چونکە هەفتەی ڕابردوو
نوسراوێکیان بەزۆر پێ ئیمزا کردین کە تێیدا نوسرابوو ( ئێمە یاسای
تورکیامان پێشێل کردووە ئامادەی هەموو جۆرە سزایەکین).
١٤\٤\٢٠٢٠
- تورکیا
------------------------------------------------------------------------------------------------------
بە هانای پەنابەرانەوە بچن!
بە سەدان پەنابەر لە تورکیا ژیانیان لە مەترسیدایە.
ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان!
هەڵسوراوانی داکۆکیکار لەمافەکانی پەنابەران!
هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی ٢٨/٢/٢٠٢٠ دەوڵەتی
تورکیا بەبڕیاری ( ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ) سەرۆک کۆماری تورکیا سنورە
ئاوی و ووشکانیەکانی بەڕووی پەنابەرانی سوریدا کردەوە، ئەمە هەنگاوەش
دوای شکستە سەربازییەکانی لەسوریا کە بەو هۆیەوە بە هەزارەها
پەنابەرانی تری ووڵاتانی تری وەک ( عێراق و کوردستان ، ئێران ،
ئەفغانستان پاکستان ، ئەفریقیا ) چەندین پەنابەرانی ووڵاتانی تر بەرەو
سنورەکانی نێوان تورکیاو یۆنان بەڕێکەوتن بۆ ئەو مەبەستەش تورکیا بە
هەموو شێوەیەک کەوتە ئاسانکاری و دابینکردنی پاس بۆ گەیشتنی پەنابەران
بە سنورەکانی نیوان تورکیا ویۆنان تا لەوڕیگەیەوە فشار بخاتە سەر
ووڵاتانی ئەوروپا وبەرژەوەندیە ئابووری وسیاسیەکانی بەدەست بهێنیت.
پاش گردبوونەوەی هەزاران پەنابەر لەسەر سنورەکان بۆ چونە نێو خاکی
یۆنان و دواتر بەرەو ووڵاتانی تری ئەورووپا بەڵام هەر لەسەرەتاوە یۆنان
ڕێگری لە هاتنی پەنابەران کرد زۆر بەتوندی سنورەکانی توندوتۆڵکردەوەو
کەوتنە مامەڵەیەکی ئەوپەری نامرۆڤانە لەگەڵ پەنابەران، جگە لە
بەکارهێنانی بۆمبی دەنگی و گازی فرمێسک ڕێژ دژ بە پەنابەران هەر
پەنابەرێک بەهەر شێوەیەک بچوایەتە ناو خاکی یۆنان جگە لە ڕوتکردنەوەیان
و لێسەندنی پارەو جل و بەرگ و مۆبایل و تەواوی بەڵگەنامەکانیان زۆر
بەتوندی و نامرۆڤانە ئەشکەنجەیاندەدان ،هەرچەندە پەنابەران داوایان
لەیەکێتی ئەوروپا کرد یۆنان ناچاربکەن کە سنورەکانی بکاتەوە بەڵام بە
پێچەوانەوە چەندین ووڵاتانی ئەورووپا هاوکاری سەربازی زیاتری
یۆنانیانکرد بۆ زیاتر توندوتۆڵکردنی سنورەکانی بۆ ڕێگەگرتن لە هاتنی
پەنابەران.ئەم ڕێگەگریانە نائومێدێکی زۆری لای پەنابەران دروستکرد بەو
هۆیەشەوە بەشێک لە پەنابەران بە نائومێدیەوە سنورەکانیان بەجێ دەهێشت
سەرەڕای ڕێگریکردنی سەربازانی تورکیا. ئەمەش بە دوای فشاری حکومەتەکانی
ئەورووپا و وچەندین دیدار و پەیوەندی بە کاربەدەستانی تورکیا ،حکومەتی
تورکیا پەنابەرانی سەر سنوری بە سەربازو تەلبەند گەمارۆ دا ڕێگەی گرت
لەگەڕانەوەیان بۆ نێو شارەکانی تورکیا بەتایبەتی لەسنوری (پازاڕ کۆڵێ )
سەر بەشاری ئەدرنا دوای گەمارۆی نزیکی مانگێک پەنابەرانی سەر سنور بێ
ئومێد بوو لەوەی یۆنان سنورەکانی بکاتەوە وە هەروەها بێ ئومێدیش بوون
کە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپاش وەریان گرێت وە بەهۆی بەر بڵاوەبونی
تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆناش تورکیا بڕیاری دا سەر سنور لەپەنابەران
چۆڵ بکات.
لە ڕێکەوتی ٢٧/٣/٢٠٢٠ بەزۆرەملێ پەنابەرەکانیان لە سنورەکان چۆڵکرد گشت
خێمەو چادرەکانیان سوتاندو تێکدران بەبیانوی کەرەنتینەکردنیان بۆ
مەبەستی دڵنیابون لە توشنەبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپاسی تایبەت
گواستیانەوەو بەسەر ( ٩ ) نۆ شاردا لەنێو هۆڵدا چەند شوێنکدا دابەشکران
وکەرەنتینکران.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەلایەن
پەنابەرانەوەئاگادارکرایەوە کە هەر لەسەرەتای کەرەنتینە کردنیان لەگەل
بارودۆخێکی سەختدا بەرەورووکران بەوەی مۆبایلەکانیان لێوەرگیراوەو
شوێنی مانەوەیان تەندروست نیەو خواردن و خواردنەوەیان باش نیەو بەکەمی
پێیان دەدرێت وە دوای تەواوبونی ماوەی کەرەنتینەکردنیان و دڵنیابوون
لەوەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنانەبوون ، بەرپرسانی ئەمنی پێیان ووتوون کێ
دەچێتەوە بۆ ماڵەوە کێش دەچێت بۆ ئەورووپا بابێت ناونوسیان بکەین ئەو
پەنابەرانەی خۆیان ناونوسکردبوو بۆ ئەورووپا بەشێکیان پاسیان بۆ
دابینکراوە تا گەیشتونەتە شاری ( ئەزمیر ) لەوێش پێیان ووتراوە پاپۆڕ
دێت دواتر سەردەکەون تا ووڵاتانی ئەوروپی بەڕێگای دەریا دەتانبەنە
ووڵاتانی ئەوروپی، هەروەها ووتیان دوای مانەوەمان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە
هۆی قەدەغەی هاتوو چۆوە هێڵدراینەوە وە دوای تەواوبونی قەدەغەی هاتوو
چۆ ئێمەیان هێنایە گەراجی شاری ئەزمیر وازیان لێهێناین بێ ئەوەی هیچمان
پێ بڵێن، ئاماژەیان بەوەشدا کە هەرچی پارەو مۆبایلیان پێوە
لێیانسەندراوەو بۆیان نەگەڕاندۆتەوە.لە ئێستا بەسەدان پەنابەر لەگەراجی
شاری ئەزمیرن بەبێ پارەو هیچ پێداویستیەکی مرۆی بەو سەرمایە شەوێکیان
بەڕێکرد کە بەدەیان ژن و منداڵ و نەخۆشیان تێدایە ئەمە لەکاتێکدا
ڤایرۆسی کۆرۆنا لەتورکیا زۆر تەشەنەی سەندوە.پەنابەران دەڵێن ئێستا
ناتوانین بگەڕێینەوە ئەو شارانەی پێشتر لێی نیشتەجێ بووین لەبەر ئەوەی
هیچ پارەیەکمان پێنەماوە هەروەها هیچ ماڵ و ناوماڵمان نەماوە چونکە
ماوەی ( ٤٧ )رۆژ زیاترە ماڵەکانمان بەجێهێشتوە هیچمان نەماوە تا بۆی
بگەڕێینەوە.
ئیمە روو لە ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان وسەرجەم هەڵسوراوای داکۆکیکار
لەمافەکانی پەنابەران دەکەین کە بەهانای پەنابەرانەوە بچن بەهەر
ڕێگایەک پیتان دەکرێت فشارەکانتان بۆ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان توند
بکەنەوە تا بەرپرسیارێتی خۆی نیشانبدات لەئاست گیشەو گیرو گرفتەکانی
پەنابەران وداواش بکەن لە ووڵاتی تورکیا کە چیتر یاری بەژیان وچارەنوسی
پەنابەران نەکەن وبەکاریان نەهێنن بۆ بەرژەوەندییە سیاسی و
داراییەکانیان.
هیوا خدر
فیدراسیۆنی سەراسەرای
پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
١٤\٤\٢٠٢٠
- تورکیا


|