٣٠\٧\٢٠٢٠
چەند بابەتێکی
پەنابەریی لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە.
لە ماوەی دوو
رۆژدا ٢٤٨ پەنابەر
ناردنانەوە تورکیا.
هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" حکومەتی یۆنان لە
دوای ڕێکەوتی ٢٨/٢/٢٠٢٠ سیاسەتی بەرامبەر بەپەنابەران گۆڕیوە زۆر بەچڕی
و بێ گوێدانە ماف و یاسای پەنابەرێتی و مەترسیەکانی دەریایی پەنابەران
دیپۆرتی تورکیا دەکاتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی کە دەگەنە سنورە
دەریاییەکانی یۆنان وە لەماوەی تەنها دوو ڕۆژدا یۆنان
٢٤٨ دووسەدوو
چل و هەشت پەنابەری دیپۆرتی تورکیا کردۆتەوە.."
هیوا ئەوەشی ووت "کە دوێنێ شەو ڕێکەوتی ٢٨/٧/٢٠٢٠پۆلیسی یۆنانی
١٤ پەنابەری کوردی دیپۆرتی تورکیا کردۆتەوە وە زۆر نا مرۆڤانە ئازاری
جەستەیان داون و شوێنەواری لێدانیش بەجەستەیانەوەیە ئەمە لە کاتێکدا کە
ئەو پەنابەرانە بەڵگەنامەی کاتی مانەوەیان لە یۆنان هەبووە لە
نێوانیشیاندا مێرد منداڵی تێدایەو خیزانەکانیان لە یۆنان نیشتەجێن و
خوێندکاریشن وە لە نێوانیشیاندا ڕۆژنامەنوسی تێدایە..".
هیوا گوتیشی" ئەو پەنابەرە هانایان بۆ فیدراسیۆنی پەنابەران هێناوە تا
دەنگیان بگەینینە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و تەواوی ڕێکخراوەکانی پەنابەران و مرۆڤ دۆستەکان...".
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
-------------------------------------------------------------------------------------------------
قاچاخچیەك بەنزین بە خێزانێکی کورددا دەرژێ.
پەنابەر (ع،م) بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"دوای ئەوە
قاچاخچیەکە بەزەبری هێز وترساندن من خێزان ومناڵەکانمانی خستە نیو ئەو
چوپەوە تا بپەرینەوە بەریتانیا، دەبەیەك بەنزینی پیا ڕشتین..".
ئەو پەنابەرە ئەوەشی ووت"قاچاغچیەکان لە کوردستانەوە بەڵینیان پێ
دابووین کە بە شاحنە دەمانگەیەننە بەریتانیاو ٣ دەفتەر دولاریان لێ
وەرگرتبووین بەڵام بەداخەوە وەك پیشەی هەمیشەییان درۆیان لەگەل کردین
وئێمەیان بردە سەر ئاو، دوای ئەوەی من وخیزانم ناڕەزایەتیمان دەربری
ئەویش چەقووی لی دەرکردین، منیش بەناچاری لەبەر ئەوەی خیزانەکەم
دووگیان بوو وەمنالەکانمان زۆر ترسان سواری چووپەکە بووین ئەویش بێ
ویژدانانە ئەو دەبە بەنزینەی پیویستمان بوو تا لەکاتی نەمانی بەنزین
بەکاری بهێنرێت بە من و خیزان ومنالێکمانیدا ڕشت..".
هەروەها
گوتیشی "ژمارەمان ١٤ پەنابەر بوو لەو چوپەدا کاتژمێر ٣ بەیانی
لە فەرەنساوە بەرێکەوتین وکاتژمێر ٧ ونیوی بەیانی لەناوەڕاستی ئاوەکە
بەنزیمان لێبڕا وپاشان یەکێك لە پەنابەرەکان پەیوەندی بە پۆلیسی
بەریتانیاوە کرد ئەوانیش فریامانکەوتن رزگاریان کردین وشەوێك ئێمەیان
لەبنکەی پۆلیس هێشتەوە پاشان ئێمەیان بردە هوتیل، دوای دوو رۆژ ئازاری
قاچی من وخیزان و منالێکم بەهۆی سوتانەوەوە ئێمەیان بردە نەخۆشخانە ولە
ئێستادا چارەسەر وەردەگرین.."
ئەوەشی ووت"سوپاسی فیدراسیۆنی پەنابەران دەکەین بەهانامانەوە هاتن
وهاوکاریان کردین..".
شایەنی باسە بەپێ ئەوزانیاریانەی کە بە فیدراسیۆن گەیشتوە تەنها
لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ٦٠ هاولاتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا داوای
مافی پەنابەرییان کردوە.
٢٧\٧\٢٠٢٠
- فەرەنسا
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
-------------------------------------------------------------------------------------------------
حکومەتی ئەڵمانیا ژمارەیەك منداڵی پەنابەری
وەرگرت.
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" ووڵاتانی ئەوروپی
چەند مانگێك پێش ئێستا بڕیاریاندا ١٥٠٠ هەزار
و پێنچ سەد منداڵی پەنابەری بێ سەرپەشت لە یۆنان وەربگرن لە کۆی
٥٠٠٠ پێنچ هەزار منداڵانی بێسەرپرشت کە زۆربەیان لە کەمپەکانی
دوورگەکانی یۆنان لە ژیانێکی سەختدا دەژین.."
هەروەها ووتی "ووڵاتی ئەڵمانیا یەکەم ووڵاتە کە بەردەوام ئەو منداڵانە
وەردەگرێت و دەیانبات بۆ ئەڵمانیا".
شایەنی باسە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٣٠/٧/٢٠٢٠، ٩٠
نەوەت منداڵی پەنابەری بێسەرپەرشت بەڕێکران بۆ ئەڵمانیا.جگە لەوەش
هەریەك لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا بڕیارێکی تریان دا بە وەرگرتنی ئەو
منداڵە پەنابەرانەی نەخۆشن لە یۆنان بەتەواوی ئەندامانی
خێزانەکانیانەوە.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
|