چه‌ند جارم ووت ئه‌مانه جێی متمانه نین قۆڵی غه‌زه‌ل مه‌ئاڵێنن له‌که‌مه‌ریان نه‌سلی دڕکن لاشه‌یه‌کی مینڕێژکراون به‌سوژن هاوڕێی گوڵ و ڕه‌یحانه نین.
چه‌نجارم ووت ئه‌مانه دارێکی زڕن نه‌بۆن و به‌رامی گوڵێ نه‌تامی هه‌رمێ و پرته‌قاڵ چاوه‌ڕێی چین له‌سێبه‌ری ڕووته‌ڵه داری تلیاک و وه‌هم و خه‌یاڵ.
چه‌نجارم ووت په‌رژینی ماڵ له‌پوشی به‌ڵێن و خه‌یاڵ دروست مه‌که‌ن زۆر بێ ئامانه ئه‌م ده‌هره ئه‌وان که‌دێن .. دیاری ده‌ستیان مه‌نجه‌نیقێک ، گڕی کینه‌و بیابانێک ، ته‌فره‌دان و پوشه‌خورمایه‌کی غه‌دره
چه‌نجارم ووت به‌گریانم بۆ په‌رژینێ مه‌که‌ن که‌یفێ ئه‌و ده‌مانه ئێوه که‌ڕ بوون له‌سه‌ر ڕه‌نگ کردنی پردێ سه‌رقاڵی کابوسی شه‌ڕ بوون گوێتان نه‌گرت وه‌لێ حه‌یفێ.
3- 8- 2008
|