١٥\٧\٢٠٢٠
چەند دەنگوباسێکی
کارەستبار سەبارەت پەنابەران لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە.
چل پەنابەر لە مەترسی خنکان
رزگارکران و بەلەمێک
بە پەنابەرانەوە ژێر ئاو کەوت.
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ١٣/٧/٢٠٢٠ لەناوچەی دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر لەناو دەریایی
ئیجەدا لەبەلەمێکی چوپدا ( ٤٠ ) چل پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر
گەیشتبونە سنورەکانی یۆنان دواتر دیپۆرتکرابوونەوە ژن و منداڵیش لەنێو
پەنابەرەکاندا بوون.
یۆنان:
ڕێکەوتی ١٢/٧/٢٠٢٠ ( ٥ ) پێنچ پەنابەر بە بەلەمێکەوە لە تونسەوە
بەڕێدەکەون بۆ ئیتاڵیا بەڵام لە ناودەریادا ئاڕاستەی ئیتاڵیایان لێ تێك
دەچێت و بەرەو سنوری دەریایی یۆنان دەچن لە ئەنجامدا بەلەمەکەیان ژێر
ئاو دەکەوێت لە نزیک دوورگەی ( کریت ) سەر بو یۆنان کە ( ٤ )
لەپەنابەرەکان بێ سەرو شوێن دەبن و تەنها یەك پەنابەریان ڕزگار دەکرێت
کە خەڵکی ووڵاتی ( جەزائیر ) بووە چوار پەنابەرەکانی تریش پێک هاتبوون
لە ( یەک پەنابەری لیبی ، وە سێ پەنابەری تونسی)
هیوا خدر: ئەندامی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
---------------------------------------------------------------------------------------
لە دەریاچەی شاری واندا بەلەمێك بە ٦٠ پەنابەرەوە ژێر ئاو دەکەوێ.
وان:
هیوا خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی راگەیاند"ڕێکەوتی ٢٨/٦/٢٠٢٠لەدەرایچەی
وان بەلەمێك بە ( ٦٠) پەنابەرەوە ژێر ئاو دەکەوێت بەڵام دوای یەك هەفتە
پۆلیسی دەریاوانی شاری وان پێ دەزانن، ئەویش پاش ئەوەی تەرمی چەند
پەنابەرێك سەرئاودەکەوێت".
پۆلیسی دەریاوانی شاری وان رایانگەیاند" بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی
بەلەمەکە داوای هاوکاری لە پۆلیسی دەریاوانی شاری ئەستەنبوڵ دەکەن،
دوای گەڕان وپسکنینی وورد بە بەکارهێنانی ئامیری سۆنار توانرا شوێنی
ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکە لە قوڵای ( ١٠٦ ) م لەژێر دەریادا بدۆزنەوە وە
بەهۆ سەختی کەش و هەوا لەو ناوچەیە چەند جارێك پرۆسەی دەرهێنانی
تەرمەکان ڕاوەسێندراوە .".
ئەوەش دەڵێن"لە هەڵمەتی دەرهێنانی تەرمەکاندا تائێستا توانراوە تەنها
تەرمی ( ٢٦ ) پەنابەر بدۆزنەوە گەڕانیش بەردەوامە.".
بەپێی لێدوانی پۆلیس" لەکاتی دەرهێنانی تەرمەکاندا چەندین پاسپۆرتی
پەنابەرانی ئەفغانی دۆزراونەتەوە بەو مەبەستەش بانگهێشتی کونسوڵخانەی
ئەفغانستانیان کردووە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی هاووڵاتیەکانیان بەڵام
کونسوڵخانی ئەفغانستان نەیانتوانیوە ناسنامەی هاووڵاتیەکانی خۆیان
بناسنەوە بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر لەژێر ئاودابوون شێوەیان تێکچووە.".
پۆلیسیش ئاماژەی بەوەش کرد" کە پزیشکی دادوەری پڕبووە لە تەرمی ئەو
پەنابەرانە ئەگەر کەس و کارو بەرپرسانی ووڵاتانی ئەو پەنابەرانە لە
ماوەی یاسایی ( ١٥ ) ڕۆژدا نەیەن بۆ وەرگرتنەوەی پەنابەرەکانیان ئەوە
ئێمە لە گۆڕستانی تایبەت بەخاکیان دەسپێرین".
هەروەها پۆلیسی ئەو ناوچەیەش ڕایگەیاند" تا ئێستا شەش کەس بەتۆمەتی
تێوەگلان بە ژێرئاوکەوتنی ئەو بەلەمەی پەنابەران دەستگیرکراون..".
ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆن
٠\٧\٢٠٢٠
---------------------------------------------------------------------------------------
ژمارەیەك مناڵی پەنابەر لەیۆنانەوە ڕەوانەی چەند
ولاتێکی ئەوروپا کران.
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند: بەپێی ئەو
ڕێکەوتنەی ووڵاتی یۆنان و ووڵاتانی تری یەکێتی ئەوروپا کە بڕیاردرابوو
( ١٦٠٠ ) منداڵی تەمەن خوار هەژدەساڵی پەنابەری بێ سەرپەرشتیار لە
یۆنانەوە ببردرێن بۆ ووڵاتانی تری یەکێتی ئەوروپا.
لەماوەی ڕابردوودا ووڵاتی ئەڵمانیا بەیەك جار ( ١٠٠) منداڵی پەنابەری
برد بەڵام دواتر بەهۆی سەرهەڵدان و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا
پرۆسەکە وەستا بەڵام ئێستا بارودۆخەکە باشتربووە هەروەك رایانگەیاندوە
هەفتانە ئەم گەشتانە ڕێکدەخەنەوە بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕیکەوتی ٧/٧/٢٠٢٠
کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان ڕایگەیاند کە ( ٢٥ ) پەنابەری منداڵی بێ
سەرپەرشت لە هەریەك لە دوورگەکانی ( لیسبۆس ، ساموس ، خیوس )ڕەوانەی
ووڵاتی پورتگال کران.
هەروەها لە ڕێکەوتی ٨/٧/٢٠٢٠ ( ٢٤ ) بیست و چوار پەنابەری تریش بەرەو
ووڵاتی فنلاندا بەڕێکران کە پێك هاتبوون لە ( ٢٣ پەنابەری ئەفغانی ،
یەک پەنابەری فەڵەستینی).
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان ئاماژەی بەوەشدا کە سەرجەم ئەو
منداڵە پەنابەرانە بەئامادەبوونی ( جۆرج کوموتساکوس ) جێگری وەزیری کۆچ
و کۆچبەران بەپێدانی دیاری بەڕێکران.
پەنابەڕێك لە کەمپی یۆنان کوژرا
لە ڕێکەوتی ٦/٧/٢٠٢٠ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان ڕایگەیاند "لە
دوورگەی لیسبۆس لەناو کەمپی پەنابەراندا شەڕو پێکدادان لە نێوان
پەنابەرانی دا ڕوودەدات کە لە نێوانیاندا پەنابەرێکی گەنجی تەمەن ( ١٩
) ساڵ گیان لەدەستدەدات وە سێ پەنابەریش بەسەختی بریندار دەبن بەزوترین
کات گەیندرانە نەخۆشخانە..".
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا " پۆلیس گازی فرمێسك ڕێژی بەکار هێناوەو چوار
پەنابەریش دەستگیرکران کە یەکێکیان تاوانبارە بە کوشتنی ئەو پەنابەرە.
١٠\٧\٢٠٢٠
---------------------------------------------------------------------------------------
یۆنان و تورکیا یەکتری تاوانباردەکەن لەسەر دۆخی
پەنابەران.
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا لە کورتە ئامارێکی شەش مانگی
سەرەتای ئەمساڵ ڕایگەیاندوە کە یۆنان بەتایبەتی پۆلیسی ئێشگرانی
دەریاوانی یۆنان بەتایبەتی لە مانگەکانی یەنایەرو ینیۆ ( ٣،٦٠٣ ) سێ
هەزارو شەش سەدوو سێ پەنابەریان لە دەریایی ئیجەدا بەتایبەتی لە سنوری
دەریایی خۆیدا دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کردۆتەوە بێ گوێدانە ئەو
مەترسیانەی پەنابەران ڕووبەڕووی دەبنەوە, بەهۆیەشەوە ( ٣٠٢ ) حاڵەتی
نەخوازراو لەناو دەریایی ئیجەدا ڕوویداوە کە چوین بە هانایانەوەو
ڕزگارمان کردوون بەڵام لەو ڕووداوانە ( ٧٠ ) پەنابەر گیانیان
لەدەستداوەو ( ٦٩ ) پەنابەریش لەبەر سەختی باری تەندروستیان ڕەوانەی
نەخۆشخانە کراون.
هەروەها ئاماژەی بەو پەنابەرانەش دراوە کە لەسنوری تورکیادا دەستگیری
کردوون کە بریتیە لە ( ٦٣،٨٠٨ )شەست و سێ هەزارو هەشت سەدوو هەشت
پەنابەر لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا کە تا ڕێکەوتی ١/٧/٢٠٢٠ لەنێوان
ئەو پەنابەرە دەستگیرکراوانەدا ( ١٣٨٦ ) هەزارو سێ سەدوو هەشتا شەش
پەنابەریان پەنابەری عێراقی بوون لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ١٧٠٥ ) هەزارو
حەوت سەدوو پێنچ قاچاخچی.
لەلایەکی دیکەوە لەبەرامبەردا سەرۆك وەزیرانی یۆنان و وەزیری کۆچ و
کۆچبەرانی یۆنان گشت تۆمەتەکانی تورکیایان ڕەتکردەوەو تورکیایان بە
دراوسێیەکی خراپ وەسف کرد.
(کیریاکوس میتوتاکیس) سەرۆك وەزیرانی یۆنان ڕایگەیاند ئێمە مافی خۆمانە
سنورەکانمان بپارێزین سنوری یۆنانیش واتا سنوری یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەو
مەبەستەش ئەم ساڵ بەدەیان یەخت و بەلەمی خێرامان خستۆتە خزمەت بۆ
پاراستنی سنورەکانمان و ڕزگارکردنی پەنابەران بەڵام تورکیا ڕێگرە لە
ڕزگارکردنی پەنابەران لە نزیك سنورە دەریاییەکانیەوە, هەروەها ووتی"
ئێمە لە ساڵێکدا ( ٣٦٥ ) ڕۆژ وە لە ڕۆژێکدا ( ٢٤ ) بیست و چوار کاتژمیر
سنورەکانمان دەپارێزین کە ئەمەش وایکرد ئەمساڵ لە ( ٤٦٪) ڕیژەی
پەنابەران کەم بکات"
لەلایەکی تریشەوە ( نوتیس میتاراکیس ) وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان
ئەو تۆمەتانەی تورکیایی ڕەتکردەوە کە پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی یۆنان
پەنابەرانی لە دەریایی ئیجەدا دیپۆرتکردبیتەوە بۆ سنوری دەریایی تورکیا
ووتی" ئەو وێنەنانەو هەواڵانەی تورکیا بڵاویان دەکاتەوە کە پۆلیسی
ئێشکگری دەریایی یۆنان پەنابەران دیپۆرت دەکاتەوە ئەوە کەسانێکی
نەناسراون وە هیچ پەیوەندی بە پۆلیسی ئێشکگری یۆنانەوە نیە"
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە سەرەتای شەش مانگی ئەم ساڵدا یۆنان
پێشوازی لە ( ٩٨٠٠ ) نۆ هەزارو هەشت سەد پەنابەر کردووە ئەمە لەکاتێکدا
گشت کەمپەکانی یۆنان پڕن لە پەنابەر وە لەم کاتەشدا ( ١٠١٠٠٠ ) سەدوو
یەک هەزار پەنابەر داوای مافی پەنابەرێتی کردووە ووتیشی لەسەرەتایی ئەم
ساڵەوە لەنێوان سنوری دەریایی ئێمەدا بەرامبەر بە تورکیا تەنها یەك
پەنابەر خنکاوە هەرچەندە مایەی دڵگرانیە بەڵام لەچاو ساڵانی ڕابردوودا
زۆرباشە ئەوەش دەرخەری ئەوەیە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان بە
بەردەوامی چاودێری دەریا دەکات و لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراوی
پەنابەراندا دەچن بە هانایانەوەو ڕزگاریان دەکەن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەرێتی لە
یۆنان دەکەن کە داواکانیان پەسەند کرا ئەوە شوێنی مانەوەو کاریان بۆ
دابین دەکەین و لەگەڵ کۆمەڵگایی یۆنانی تێکەڵیان دەکەین سەرەڕای سەختی
ئابوری یۆنان ئەوانەشی داواکانیان ڕەت دەکرێتەوە دەبێت دیپۆرت
بکرێنەوەو یۆنان بەجێ بهێڵن بۆ ئەمەش دەبێت ووڵاتانی تری یەکێتی
ئەوروپا هاوکارمان بن بەڵام لەسەرەتایی سەر هەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە
تائێستا هیچ پەنابەرێک دیپۆرت نەکراوەتەوە.
ئامادەکردنی هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
١٠\٧\٢٠٢٠
|