١٢\١\٢٠٢١
چەند دەنگوباسێکی
پەنابەریی لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە.
باوکێك ماوەی ٢٠ ساڵە لە منداڵەکانی دابڕاوە.
شڤان
زەنگە لە ئەڵمانیاوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی راگەیاند"هاوڵاتی
سیروان ئومێد ساڵح ماوەی ٢٠ساڵە لە منداڵەکانی دابڕاوە وهیچ هەواڵێکی
نازانن وە کچەکانی بەشۆین هەواڵ ودۆزینەوەی باوکیانەوەن..".
شڤان ئەوەشی ووت "دیانا وسڤیتیا کچی هاولاتی سیروان ئومید لە وڵاتی
ئەڵمانیاو بەلجیکاوە ژمارەیەکی زۆر دەزگا رەسمیەکانی ئەو ولاتانەیان
ئاگادارکردۆتەوە بەلام تا ئێستا هیچ هەوالێکیان لەسەر باوکیان دەست
نەکەوتووە..".
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن لە ڕیگای ئەم ئاگاداریەوە ڕوو دەکاتە ئێوەو
داوای هاوکاری لە هەموو لایەك دەکات، تکایە هەرزانیاری وهەواڵێکتان
لەسەر هاوڵاتی (سیروان ئومید سالح ) هەیە ئەوا پەیوەندی بکەن بەم ژمارە
تەلەفونانەو ئیمێڵەی لە خوارەوە هاتووە.
لەکۆمەك و هاوکاریی و بەتەنگەوە هاتنتان ئەوپەڕی سوپاسگوزار دەبین.
ژمارەی شڤان زەنگەنە:٠٠٤٩١٧٨٨٥٩٧٧٢٦ یان سکرتارێتی فیدراسیۆن بە
ژمارەی: ٠٠٤٤٧٨٥٦٠٣٢٩٩١
یان لە ڕێگەی ئەم ئیمیل ئەدرەسەوە:
ifir@hotmail.co.uk
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
فیدراسیۆن بۆ دۆزینەوەی هاوڵاتییەك پێویستی بەهاوکارییە.
هێمن
قادر دەروێش کەریم هاولاتیەکی هەرێمی کوردستانە، لە ساڵی ٢٠٠٢ ڕوو
لەهەندەران دەکات لە ڕیگەی تورکیاوە ، لە تورکیا دیارنامێنیت تا ئێستە
کەسوکاری حەوداڵی هەواڵین ونیگەرانن وهیچ هەواڵێکیان دەست نەکەوتووە.
لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی داوای هاوکاری لە
تەواوی پەنابەرانی نیشتەجی تورکیا ویۆنان دەکات سەبارەت بە (هیمن
دەرویش )کە وێنەکەی هاوپێچە، هەر هەواڵ و زانیاریەکتان لایە ئەوا لقی
کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی ئاگاداربکەنەوە لە
ڕێگای ئەم ژمارە تەلەفونانەی خوارەوە.
لە یارمەتیی و بەتەنگەوەهاتنتان ئەوپەری سوپاسگوزار دەبین.
ئامانج عبدولا: ٠٩٦٤٠٧٧٠٢٢٠٤٨٤٤
یان هاوژین محەمەد بە ژمارەی: ٠٠٩٦٤٧٥٠٨٢٢٨١٩٢٠٩٦٤ یان لە ڕێگەی ئەم
ئیمیل ئەدرەسەەوە:
ifir@hotmail.co.uk
لقی کوردستانی فیدراسیۆن
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
تەرمی پەنابەرێکی کورد لە ئەڵمانیا دۆزرایەوە.
بەدوای ئەوەی پەنابەرێکی کورد بەناوی (ئەیاس حەسەن هەرکی ) لە بەرواری
١٣/١١/٢٠٢٠ دەچێتە سەر ڕووبارێ (راین) لەنزیك کەناری رووبارەکە بۆ
ماوەیەك دەمێنیتەوە، ئیدی بەدوای ئەمە، بۆماوەی نزیکەی ٢ مانگ هەواڵی
نامێنێت، پاش بڵاوبونەوەی هەواڵێك لەماڵپەری پۆلیسی شاری کۆلن
لەبەرواری ١٣/١٢/٢٠٢٠ سەبارەت بەدۆزینەوەی لاشەیەك لەرووباری ڕاین،
ئامۆزی ناوبراو پەیوەندی دەکات بە پۆلیسەوەو ، پێیان ڕادەگەێنێت، کە
ئەو ناونیشانانەی لەسەر لاشەکەیە، ئەوە پێدەچێت لاشەی (ئەیاس حسن) بێت،
پاشان لەبەرواری ٧/١/٢٠٢١ سەردانی بنکەی پۆلیس دەکەن، پاش بینینی بۆیان
روون دەبێتە کە بەداخەوە ئەوە لاشەی ناوبراوە ، هەربۆیە پۆلیسی
ئەڵمانیا بۆ دڵنیابوونی زیاتر، فەحسی (دی ئێن ئەی) بۆ لاشەکە دەکەن و
لەئێستادا، کەس وکاری ناوبراو چاوڕانی ئەنجامەکەن بەشێوەیەکی ڕەسمی و
یاسایی.
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەئەڵمانیا، سەرەڕای
ئەوەی کە هاوبەشی خەمی کەس وکار و هاوڕێیان و دۆستانی (ئەیاس حسن
هەرکی)ین، هاوکات ئامادیی خۆمان رادەگەێنێن بۆ هەر کارو هاوکاریەك کە
خێزانەکەی لەم کاتە سەختەدا، بەپێویستی دەزانن و لە نزیکەوە لەگەڵیان
دەبین.
لینکی هەواڵەکە بە زمانی ئەڵمانی لە ماڵپەڕی پۆلیسی هەرێمی( نۆرد ڕاین
ڤێستفالن):
www.presseportal.de/blaulicht/pm/12415/4802174
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە ئەڵمانیا
١٠\١\٢٠٢١

|