٣١\١٢\٢٠٢٠
چەند دەنگوباسێک
سەبارەت بە پەنابەران.
تاوانبارانی سوتاندنی کەمپێکی پەنابەرانی سوری
لە لوبنان دەستگیرکران.
ھیوا
خدر: بەناوەندی ھەوالگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند کە ھێزی سەربازی لوبنان
لە ڕاگەیاندنێکدا ئاماژەیان بەدەستگیرکردنی ( ٨ ) ھەشت تۆمەتبارکرد کە
ھۆکاری سوتاندنی کەمپەکە بوون کە بەھۆی ناکۆکیەوە لەنیوان کۆمەڵێک
پەنابەری سووری و ھاووڵاتیانی لوبنانیەوە روویدابوو بێ ئاماژەدان بە
ھۆکاری ناکۆکیەکە.
لە نێو دەستگیرکراوەکاندا ( ٦ ) کەسیان پەنابەری سوورین وە ( ٢ ) دوو
کەسیشیان ھاووڵاتی لوبنانین.
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بۆ کاروباری پەنابەران لە لوبنان
ڕایگەیاند لەناو کەمپەکە ( ٢٧٠ ) دووسەدوو حەفتا خێزانی پەنابەری سووری
تێیدا دەژیان کە ژمارەیان ( ٣٧٠ ) سێ سەد و حەفتا پەنابەر بووە ھەر
لەسەرەتایی ئاگرکەوتنەکەوە ناچاربوون ھەڵبێن لەبەر ئەوەی کەمپەکە
لەتەختەو پلاستیک دروستکرابوو ھۆکاربوو بۆ زوو گرگرتن وە شەش پەنابەریش
برینداربوون گەیەنرابوونە نەخۆشخانە.
لەلایەکی تریشەوە ڕژێمی سوریا ئیدانەی ئەو رووداوەی کردوو داوای لە
ھاووڵاتیانی کرد ھەر ووڵاتێک نایانگریتە خۆی و داوای چونە دەرەوە دەکەن
لە ووڵاتەکانیان بابگەرینەوە بە ھەموو شێوەیەک ھاوکاریان دەکەین بەڵام
ھیچ پەنابەرێکی سوری متمانەی بەڕژیمی سوری نەماوەو دەڵێن تا ئەو رژێمە
کۆتایی پێ نەیەت ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ سوریا لە ھەر بارودۆخیکدا
شایەنی باسە بەھۆی سوتاندنی کەمپەکەو بێ شوێنی مانەوەی پەنابەرەکان
ماوەی دوو شەوە بەشێکی زۆری پەنابەران لەو ناوچەیە بەم وەرزی زستانە
لەسەر شەقامەکان دەخەون کە گشتیان خێزانن.
ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆن
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
کەمپێکی پەنابەران لە لوبنان بە تەواویی سوتێندرا.
ھیوا خدر بە ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند شەوی ٢٦/١٢/٢٠٢٠
لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی لوبنانیەوە لە ناوچەی ( ئەمەنیە ) نزیک
لەپاریزگای تەرابلس لە باکووری لوبنان کەمپێکی پەنابەران بەتەواوەتی
سوتیندرا.
بەرپرسانی لوبنانی ھۆکارەکەیان گەڕاندەوە بۆ ناکۆکی لە نێوان کۆمەلێک
گەنجی پەنابەرانی سووری و کۆمەلیک گەنجی لوبنانی راشیانگەیاند راستەوخۆ
ئاگر کوژینەوە چۆتە شوێنی ڕووداوەکەو ھیزی ئەمنیش بۆ ئارامی ناوچەکە
بڵاوەی پێکراوە لەسەر ھۆکاری ناکۆکیەکە دوو بۆچونی جیاواز ھەیە کە:
بۆچونی یەکەم: پەنابەرە سورییەکان کرێکاربوون و داوای کرێی کارەکانیان
کردووەو خاوەن کارە لوبنانیەکانیش ڕەتیان کردۆتەوە کرێی
کارەکردنەکانیان پێبدەن. بۆچوونی دووەم: گوایە سوکایەتی و گێچەڵی سێکسی
بە کچ و ژنانی پەنابەرە سوورییەکان کراوە لەلایەن لوبنانیەکانەوە.
بەپێی بەرپرسانی لوبنانی ڕایانگەیاند پێش رووداوی ئاگرکەوتنەکە شەرە
تەقە لەنیوان پەنابەرانی سوری و لوبنانیەکان روویداورو سێ کەسیش
برینداربوەن دواتر ئاگر لەکەمپەکە بەردراوە
ریکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بۆ کارووباری پەنابەران ڕایگەیاند
کەمپەکە بەتەواوەتی سوتێندراوە کە شوێنی نیستەجیبونی ( ٧٥ ) حەفتاوپێنچ
پەنابەری سووری بوەو ھەروەھا ڕایگەیاند سەرجەم بریندارەکانیش
گەیندراونەتە نەخۆشخانە بێ ئاماژەدان بە ژمارەیان. شایەنی باسە لە
مانگی نۆڤمبەریش لە شاری ( بەلدە )ی لوبنانی ( ٢٧٠ ) خیزانی پەنابەری
سوری لەو شارە ھەڵاتن لەترسا دوای تۆماتبارکردنی پەنابەرێکی سوریا بە
کوشتنی ھاووڵاتیەکی لوبنانی.
لە ماوەی رابردووشدا بەرپرسانی حکومی لوبنانی ڕایانگەیاند ( ١،٥٠٠،٠٠٠
) یەک ملیۆن و پێنچ سەد ھەزار پەنابەری سووری لە لوبنان دەژین کە یەک
ملیۆنیان لەلایەن ریکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بۆ کاروباری
پەنابەران تۆمارکراون داوایان لە پەنابەرانی سووری کردبوو بگەڕینەوە
بۆسوریا، لەو بارەیەشەوە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی
داکۆکیکاران لەپەنابەران ھۆشداریان دایە لوبنان لە بەزۆر ناردنەوەی
پەنابەرانی سووری بۆ سوریا ڕایانگەیاند کە سوریا ھێشتا ووڵاتێکی
نائارامەوە ووڵاتەکەش بەھۆی جەنگەوە وێران بووە.
ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆن
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
بەلەمێکی پەنابەران ژێر ئاوکەوت.
ھیوا خدر بەناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ٢٤/١٢/٢٠٢٠
لە سنوری دەریایی تونس لە دەریایی سپی ناوەڕاستدا بەلەمێکی پەنابەران
بە (٤٥) چل و پێنچ پەنابەرەوە ژێرئاوکەوت.
لەو بارەیەشەوە بەرپرسێکی ئەمنی تونسی ڕایگەیاند ( ٢٠ ) بیست پەنابەر
ژیانیان لەدەست داوەو وە توانیویانە ( ٥ ) پێنچ پەنابەریش ڕزگاربکەن وە
( ٢٠ ) بیست پەنابەریش تا ئێستا بێ سەرو شوێنن و گەڕان بەدوایاندا
بەردەوامە.
ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆن
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
رۆژانە پێنچ پەنابەر لە رێگای گەیشتن بە ئەوروپا
ژیانیان لەدەست دەدەن.
ھیوا خدر: بەناوەندی ھەوالگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "نزیکی ( ١٨٠٠ )
ھەزارو ھەشت سەد پەنابەر لەڕێگای گەیشتن تەنھا بە ئەورووپا ژیانیان
لەدەستداوە
کە ئەم ژمارەیە واتا ڕۆژانە ( ٥ ) پێنچ پەنابەر دەکات کە ژیانیان
لەدەست دەدەن، ئەمە سەرە ڕای بەربەستەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و
توندوتۆلکردنی سنورەکان لەلایەن ووڵاتانەوە بەگشتی.."
ھەروەھا ووتیشی "ڕێکەوتی ١٨/١٢/٢٠٢٠ بەرپرسێکی دەزگای کۆچ و کۆچبەران
سەر بەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند بە پێی ئاماری
تۆمارکراولای ئێمە ڕیژەی ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەئاست ساڵی ٢٠١٩
کەمی کردووە کە ( ٢٢٠٠ ) دوو ھەزاروو دووسەد پەنابەربوە بەڵام ئەمە
واتایی ئەوەنیە کە رێژەکە بەڕاستی کەمیکردووە بەلکو زۆر زیاترە.."
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی کۆچی نیودەوڵەتی لەسەر ژیان لەدەستدان و
بێسەرو شوێن بوونی پەنابەران کە لە رۆژی جیھانی پەنابەران خستیە ڕوو کە
( ٣١٧٤ ) سێ ھەزارو سەدوو حەفتاو چوار پەنابەر تۆمارکراوە کە ژیانیان
لەدەست داوە لەم ساڵدا کە ئەم ژمارەیە کەمترە لە ئاست ساڵی ٢٠١٩ کە
بریتی بوو لە ژیان لەدەستدانی ( ٥٣٢٧) پێنچ ھەزارو سێ سەدوو بیست و
حەوت پەنابەر، ھەمان رێکخراو ئاماژەی بەوەدا کەمکردنی ڕێژەی ژیان
لەدەستدانی پەنابەران لە ئاست سالی پاردا مانایی ئەوە نیە ڕیژەکە
بەڕاستی کەمیکردبێت بەڵکو بەربەستەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕیگرە لە
بەدەستخستنی ئاماری تەواو لەسەر تۆمارکردنی ژیان لەدەستدانی پەنابەران
یان گەیشتنمان بەشوێنی ڕووداوەکان
لەلایەکی دیکەوە ووتەبێژی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ( بۆڵ دیلۆن ) لە
کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ( جنێف ) رۆژی ھەینی ڕابردوو ڕایگەیاند"
لەم ساڵدا ( ٥٩٣ ) پێنچ سەدوو نەوەت و سێ پەنابەر تەنھا لە ( ئەفریقاوە
بۆ دوورگەی کەناری ئیسپانی ) لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا ژیانیان
لەدەستداوە کە ئەم ژمارەیە دوو ھیندەی ساڵی ٢٠١٩ یە کە تەنھا ( ٢١٠)
دووسەدوو دە پەنابەر ژیانیان لەدەستدابوو..".
ئەوەشی ووت" زۆر کۆسپ و بۆشایی ھەیە مەترسی لە چاودێریکردنی ئەو ڕێگایە
دروست دەکات بۆیە داوای لە دەسەڵاتداران و حکومەتەکان کرد ھەوڵەکانیان
چڕ بکەنەوە بۆ چاودێریکردن و ڕزگارکردنی پەنابەران لەو ڕیگایانەدا "
ھاوکات ئەم ھەفتەیە لە ڕووداوێکی دڵ تەزێندا شەپۆلەکانی دەریا تەرمی (
٤ ) چوار منداڵیان گەیاندە کەناراوەکانی لیبیا کە دەگەڕیتەوە بۆ
بەلەمێکی پەنابەرانی ئەفریقی کە لەدەریادا بەلەمەکەیان ژێر ئاو
کەوتووە.لەو بارەیەوە ( سەفا مەسیھلی ) سەر بەڕیکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی
ڕایگەیاند" ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە بەشیوەیەکی زۆر زیاد دووبارە
دەبنەوە".
ووتیشی" بەو شێوەیە ژمارەی ژیان لەدەستدانی پەنابەران تۆماردەکەین
بەڵام ژمارەی ژیان لەدەستدانی پەنابەران زۆر لەوە زیاترە کە
تۆماردەکرێن چونکە بەلایەنی کەمەوە تەنھا ئەم ساڵ بەلایەنی کەمەوە (
٦٠٠ ) شەش سەد پەنابەر لەدەریایی سپی بە ڕووداوی جۆراو جۆر ژیانیان
لەدەستداوەو ھێشتا تۆمار نەکراون.".
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
|