په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١٢\٢٠٢٠

چەند دەنگوباس و رووداوێکی پەنابەریی لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە.

 


لە یۆنان بەلەمێکی پەنابەران ژێر ئاوکەوت
لە تورکیا چەندین پەنابەر دەستگیرکران و رزگارکران.


یۆنان:
رێکەوتی ٣/١٢/٢٠٢٠ لە نزی دوورگەی لیسبوس بەلەمێکی پەنابەران بە ٣٤ پەنابەری سۆمالیەوە ژێر ئاوکەوت کە دوو پەنابەر ژیانیان لەدەستدا لەلایەن هێزەکانی ئێشکگری دەریایی یۆنانیشەوە ٣٢ سی و دوو پەنابەر ڕزگارکران کە پێک هاتبوون لە ١٥ پیاو، ١٤ ژن، ٣ منداڵ  کەسێکیش دەستگیرکرا کە ئیشپێکەری بەلەمەکە بوو.

تورکیا گرتن و رزگارکردنی پەنابەران.

بالیکسیر:
ڕێکەوتی ٣/١٢/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر ٣٤ پەنابەر لە دەریای ئیجە ڕزگارکران.
ئەزمیر:
لە رێکەوتی ٢/١٢/٢٠٢٠ لەناوچەی ڤۆتشا سەر بەشاری ئەزمیر کۆمەڵێک پەنابەر ڕزگارکران کە ژمارەیان ڕانەگەیەندراوە. هەر لە ئەزمیر لە ڕیکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢٠ لە ناوچەی ڤۆکا ٦ پەنابەر رزگارکران هەر لە شاری ئەزمیر لە هەمان ڕێکەوت لە ناوچەی تەششمە ٣١ پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان.
چانکاڵێ:
رێکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤالیک لە دوو کاتی جیاوازدا ٣١ پەنابەر لەدەریایی ئیجەدا ڕزگارکران.


هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا

 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------
 

 

رزگارکردنی پەنابەران لە دەریای ''مانش''.

ڕێکەوتی ٣٠\١١\٢٠٢٠ تیمەکانی فریاگوزاری خیراو ئێشکگری دەریایی فەڕەنسا لەدەریایی (مانش) ١٢١ سەدوو بیست و یەک پەنابەریان ڕزگارکرد، کە چەند پەنابەرێکیان بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەلەشیاندا تەندروستیان تێک چووبوو. شایەنی باسە رۆژێک پێش ئەم ریکەوتەش ٦٤ پەنابەر لەهەمان ناوچە ڕزگارکران.


چالاکوانێکی مافی مرۆڤ (کڵۆی شمیدت) رایگەیاند بە شێوەیەکی ئاسایی پێشتر لەم کات و وەرزەدا رێژە و هەوڵی پەڕینەوەی پەنابەران زۆر کەمی دەکرد بە هۆی سارد و سەرمای ئەم وەرزە و سەختبونی شەپۆلەکانی دەریا بەڵام ئەمساڵ بەپێچەوانەوە رێژەکە زۆر زیادی کردووە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەشێکی زۆر لەپەنابەران پێیانوایە لە سەرەتایی ساڵی نوێوە بەڕیتانیا لە ئەندامێتی یەکێتی ئەورووپا دەردەچێ بۆیە مەبەستیانە پێش کۆتایی ساڵ بگەنە بەڕیتانیا.


ئامادەکردنی: هیوا خدر

 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


رێکەوتنێکی نۆێ لە نێوان بەریتانیا و فەرەنسا دژ بە پەڕینەوەی پەنابەران واژوکرا.

حکومەتی بەریتانیا و فەرەنسا بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە پەرینەوەی پەنابەران ڕێککەوتنێکی تازەیان واژوکرد لەسەر ریگری کردن لە پەڕینەوەی پەنابەران لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا لە رێگای دەریایی (مانر)ی نێوانیان.


هەروەها بە پێی لیدوانی (بریتی باتێل) وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەبێت لایەنی فەرەنسی لەرێکەوتی یەکی دێسمبەر پۆلیسی ئێشکگری دەریایوانیی زیادبکات بە پشتیوانی فڕۆکەی چاودێری بۆ ڕیگری کردن لەپەڕینەوەی پەنابەران بە چوپ هەروەها ئاماژەی بەوەشدا ئەم ڕیکەوتنە ئەرکەکان هاوبەش دەکات و پەڕینەوەی پەنابەران ئەستەم دەکا.

بەرپرسانی فەرەنساش رایانگەیاند لە مانگی سێپتامبەری ڕابردوووە توانیویانە ڕێگری لەپەرینەوەی ١٣٠٠ هەزار و سێ سەد پەنابەر بکەن بۆ بەریتانیا بە جۆراوجۆر بە لەم هەر لەو ماوەیەدا بەشێك لە پەنابەران بە مەلەوانی بەدریژی ٢٠کم پەریونەتەوە بۆ بەریتانیا.


شایەنی باسە لە نێوان مانگی یەکی ئەمساڵ هەتاوەکو مانگی هەشت ٦٢٠٠ شەش هەزار و دوو سەد پەنابەر لە رێگای دەریاوە لە فەرەنساوە پەریونەتەوە بۆ بەریتانیا جگە لەوانەی لە رێگای ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و شەمەندەفەر پەریونەتەوە.


هەروا لە ماوەی بیست و چوار کاتژمیردا لە بەراواری ٢٦-٢٧\١١\٢٠٢٠دا ٦٤ پەنابەر لە دەریایی نیوان بەریتانیا و فەرەنسا رزگارکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا و لە نێو پەنابەرە رزگاربوەکاندا ژنیکی دووگیان و چەندین منداڵ هەبوون.


هاوکات لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیا لەسەر دۆخی ئەو پەنابەرانەی گەیشتوونەتە بەریتانیا رایانگەیان "ئەو پەنابەرانەی لە ماوەی ٩مانگی رابردوودا گەیشتونەتە بەریتانیا زۆربەیان لە نێو هۆتیل و هۆستیلەکاندا راگیراون تا ئێستاش شۆێنی نیشتەجێبوونی کاتییان پی نەدراوە بە تایبەتی بە خێزانەکان، ئەمەش بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچووە بووە کە بەشێکی زۆر لە خزمەتگوزارییەکان راوەستاوە و لەگەل ئەوەشدا فیدراسیۆن توانیویتی هاوکاریی گرتنی پارێزەر و رێنمایی و هەندێك پیداویستیی سەرەتایی بگەیەنێ بەو پەنابەرانەی پەیوەندییان بە فیدراسیۆنەوە کردوە..".

 

ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆن

ئامادەکردنی: هیوا خدر
 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک