٥\٢\٢٠٢٢
چەند دەنگوباس و هەڵوێستێکی
فیدراسیۆنی پەنابەران
سەبارەت بە بوویەرە پەنابەرییەکان.
ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە سەرمادا
رەقبوونەوە پتربوون.
رێکخراوی نەتەوە
یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکا.
هیوا
خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی راگەتاند رێکەوتی ٣/٢/٢٠٢٢ تەرمی
٧ پەنابەری تر دۆزرانەوە کە لەسەرمادا ڕەقببونەوە لە کۆی گشتی
ئەوپەنابەرانەی لەسەرمادا ڕەقببونەوەو گەیشتە (١٩) پەنابەر سەرجەم
تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کران لەشاری ئیستەنبوڵ.
هەر لە هەمان ڕۆژدا ٣٥ پەنابەری تر لەوناوچەیە ڕزگارکران بەپێی لێدوانی
پەنابەرە ڕزگارکراوەکان ئەوان ژمارەیان ٦٠ پەنابەر بوە دوای ئەوەی
لەشاری ئەدرنایی تورکیاوە چونەتە خاکی یۆنان کە زۆرینەیان پێک هاتبوون
لە پەنابەرانی ووڵاتانی (ئەفغانستان، پاکستان، ئەفریقیا، نیپاڵ،
بەنغلادیش) بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لەسەربازگەیەک دەست بەسەرکراون وە هیچ
خواردن و خواردنەوەیەکیان پێنەدراوە وە هەرچی پێیان بوە لە پارەو
بەڵگەنامەو جل و بەرگ و پاسپۆرت لێیان سێندراون و دواتر دابەشکراون
بۆچەند گروپێک و بەجیاجیاو لەکاتی جیاوازدا بەبێ هیچ جل و بەرگێک
دیپۆرتی تورکیا کراونەتەوە بەو سەرماو کەش و هەوا نالەبارە.
لەو بارەیەوە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران
داوای کرد بەزووترین کات لێکۆڵینەوە بکرێت لەسەر ژیان لەدەستدانی
ئەوپەنابەرانە وە خراپی مامەڵەکردنی پاسەوانانی سنوری یۆنان هەروەها
ووتەبیژی هەمان ڕێکخراو ڕایگەیاند کە ئەوان بەدواداچونی وورد بۆ ئە
کەیسە دەکەن لەگەڵ هەموو ئەوانەی تۆمەتبارن بەو ڕووداوەوە وە داواشی
کرد دەبێت ژیانی پەنابەران پاریزراوبێت لەهەموو ڕوویەکەوە.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بە توندیی
سەرکۆنەی بۆردومانکردنی کەمپی پەنابەرانی مەخمور دەکەین لە لایەن
دەوڵەتی تورکیاوە.
دوێنێ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢-٢-٢٠٢٢ فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا بە
شێوەیەکی زۆر دڕندانە بۆردومانی کەمپی بەنابەرانیان کرد لە شارۆچکەی
مەخمور و ھەروەھا شەنگالیش جارێکیتر کەوتە بەردەم ئەم ھێرشانە، لە
کاتێکدا کەمپی مخمور نزیکەی دە ھەزار پەنابەر لە خۆ دەگرێت
ولەنێویشیاندا بە ھەزاران ژن و منداڵ و کەسانی بەساڵاچوو ھەن.ئەم
کردەوە دژە ئینسانیەی تورکیا لە کاتێکدا بەرێوەچوو کە نێچیرەڤان
بارزانی لەسەردانێکیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوگان کۆبووتەوە و زۆر
بێشەرمانە بە بەرچاوی دەسەڵاتدارانی ھەرێم و ھێزە سەربازییەکانی
حکومەتی عێراقەوە ئەنجام دەدرێت و بەبێ ئەوەی ھیچ جۆرە کاردانەوەیەک و
ناڕەزایەتیەکی کرداری لەبەرامبەریدا بکرێت، ھاوکات ئەم تاوانە کە لە
ھەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و
ئەمریکا و ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بوونیان ھەیە. چەند بارەکردنەوەی
ئەم جۆرە لە کردەوەی تیرۆر و کوشتنی پەنابەرانێک کە لەدەست بارودۆخی
جەنگ و دەسەڵاتی سەربازی ھەڵاتوون و تەنھا بەتاوانی ئەوەی کە لایەنگری
حزبێکی سیاسی دیاریکراون، ڕووبەروی ئەم دەستدرێژی و ماڵوێرانیە
دەکرێنەوە، نایاسایی وە پێچەوانەیە بەھەموو پێوانە نێو دەڵلەتیەکان
سەبارەت بەمافەکانی پەنابەران.
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، وێرای ئەوەی بەتوندی
ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەین ، ھاوکات ھەریەک لە حکومەتی عێراقی و
حکومەتی ھەرێم و نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەرپرس دەزانین لە
پاراستنی گیان و ژیانی ئەم پەنابەرانە، ھەروەھا داوا لە ڕیکخراوە
جیھانیەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران وھەموو ئەوانەی سەنگەری
بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤن، دەکەین، بەشێوازی خۆیان ئەم دەستدریژی و
بۆردودمانانەی دەولەتی فاشستی تورکیا بۆ سەر خەڵکی سڤیل و پەنابەران
محکوم بکەن و فشاربھینن بۆسەر نوێنەرایەتی حکومەتە ئەوروپیەکان و
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پێناو داکۆکیکردن لە ماف و ژیانی
پەنابەرانی کەمپی مەخمور بێنە دەنگ .فیدراسیۆن لەسەر چەند بارەکردنەوەی
ئەم کردەوە نامرۆڤانەیەی تورکیا وبێ ھەڵویستی حکومەتی عێراق
وھەرێم،ئامادەیە ناوەندە نێو دەولەتیەکان ورێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە
ئاستی دەرەوەدا ئاگاداربکاتەوە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٣\٢\٢٠٢٢
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چەند پەنابەرێک لە سەرمادا
رەقبوونەوە.
تورکیا / ئیدرنا:
هیوا خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
بەرەبەیانی ڕێکەوتی ٢/٢/٢٠٢٢ لە گوندی (پاشا کۆیی ) لەناوچەی ئیبسالا
سەر بەشاری ئیندرنا تەرمی (٩) پەنابەر بەبێ جل و بەرگ دۆزرانەوە کە
لەسەرمادا ڕەقیان بردبویەوەو ژیانیان لەدەستدابوو دوای گەڕان و پشکنین
سێ پەنابەری تریش دۆزرانەوە کە یەکێکیان ژیانی لەدەستدابوو دوو
پەنابەریشیان بەهۆی خراپی تەندروستیان بەهۆی سەختی سەرماوە ڕەوانەی
نەخۆشخانە کران.
شایانی باسە پەنابەرەکان دوای گەیشتنیان بەسنوری یۆنان لەلایەن
پاسەوانانی سنوری یۆنانەوە دەستگیرکراون وە زۆر نامرۆڤانە مامەڵەیان
لەگەڵ کراوە سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی گشت ئەو شتانەی پێیان بوە وەک
جانتا پارە مۆبایل پاسپۆرت جل و بەرگەکانیشیان لەبەرداکەندون و بە
رووتی گەڕێندراونەتەوە بۆ خاکی تورکیا دواتر بەهۆی سەختی سەرەماوە ٩
پەنابەر ژیان لەدەستدادات و دواتر تەرمی سێ پەنابەری تر دەدۆزرێنەوە کە
یەکێیان ژیانی لەدەستداوەو دوانیشیان لەسەرە مەرگدابوون و ڕەوانەی
نەخۆشخانە کراون.
لەسەر ئەمڕوداوە سڵێمان سۆیڵۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕەخنەی توندی لە
یەکێتی ئەوروپا گرت و بەبێ دەسەڵات و بێ هەڵوێستی ناوبردن لەدژی ئەو
تاوانانەی دژی پەنابەران دەکرێت لەلایەن یۆنانەوە.
هەروەها ڕاشیگەیاند کۆی گشتی ئەو پەنابەرانە ٢٢ پەنابەربوون کە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ زۆر نامرۆڤانە بەوشێوەیە دیپۆرتی تورکیا کراونەتەوە،
هەتاوەکو ئێستا ناسنامەی پەنابەرەکان ئاشکرا نەکراوە.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
گرتن و
رزگارکردنی پەنابەران لە تورکیا.
پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانیش جگە لەڕێگری و توندوتیژیی بەرامبەر
بەپەنابەران ڕووبەڕووی مەرگیشیان دەکاتەوە.
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٣١/١/٢٠٢٢ سێ پەنابەر دوای گەیشتنیان بە سنوری دەریایی یۆنان و
نزیکبونەوەیان لە دوورگەکان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانیەوە
دەستگیردەکرێن و هەرچی پێیان بوە لە جل و بەرگ و پارەو مۆبایل و
پاسپۆرت لێیان دەستێنن دواتر دەیان بەنە نزیک سنوری دەریایی تورکیا لە
ناوچەی چەشمێ سەر بە شاری ئەزمیرەوە بەبێ هیچ کەرەستەیەکی ڕزگارکردن
دەیانخەنە نێو دەریاوە دوو لەپەنابەرەکان توانیان بەمەلەوانی و هێزی
پاڵنینەری شەپۆلەکانەوە بگەنە کەناردەریا پەنابەرێکیشیان بەهۆی
نەزانینی مەلەوە تائێستا نادیارە دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی ئێشکگری
دەریایی تورکیا لەڕووداوەکە دووپەنابەرەکە لەکەنارەکە ڕزگارکران و
گەڕان و پشکنینیش بەدوای پەنابەرە بێ سەروشوێنەکە بەردەوامە،
لە هەمان ناوچە لەڕێکەوتی ٢٩/١/٢٠٢٢ ٣٧ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر دوای
گەیشتنیان بەسنوری دەریایی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی
یۆنانەوە دیپۆرتکراونەتەوە،
هەر لەشاری ئەزمیر لە ڕێکەوتی ٢٨/١/٢٠٢٢ لەناوچەی دیکیلی ١٧ پەنابەر
ڕزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بە سنوری دەریایی یۆنان لەلایەن
پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکراونەتەوە
مۆغەڵا:
لە ڕێکەوتی ٢٩/١/٢٠٢٢ لە چەند کاتێکی جیاوازدا لەناوچەی مەرماریس سەر
بەشاری مۆغەڵا ٧٢ پەنابەر ڕزگار کران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بە سنوری
دەریایی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە
دیپۆرتکراونەتەوە.
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
فیدراسیۆن پشتیوانی لە خۆپێشاندانی کەسوکاری ئەو پەنابەرانە دەکا کە
لە دەریای ئیجەدا ژیانیان لەدەستدا.
ئەمرۆ چوارشەمە ٢٦/١/٢٠٢٢ کۆمەڵیك لەکەس وکاری ئەو پەنابەرانەی کە
لەمانگی ١٢ ی ساڵی ڕابووردو لە یەکێك لە دورگەکانی یۆنان لە ئەنجامی
ژێرئاوکەوتنی یەختەکەیان دووچاری نوقم بوون و گیانیان لەدەستداوە،
لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەولێر
ناڕەزایەتیان ئەنجامدا، داخوازیەکانی کەس وکاری ئەم قوربانیانە بریتیە
لە کارکردنی دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو
کەسانەی لە و ڕووداوادا بێ سەروشۆین وەیا دووچاری خنکان بوون.
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەرباری ڕاوەستانمان لە
پاڵ داواکاریەکانی کەس وکاری ئەو پەنابەرانە، دەسەڵاتدارانی هەرێم
بەرپرس دەکەین لە بەدواداچوون بەشۆین ئەو پەنابەرانەی لەدەریایی
ئیجەداو لەو رووداوە نەخوازراوەدا بێ سەروشووین بوون وەهەروەها
گیرانەوەی تەرمی قوربانیەکانی ئەو کارەساتانە.
هاوکات هەروەکو چۆن لە ٣٠ ساڵی ڕابووردوا کارمان کردوەو تێکۆشاوین بۆ
رزگارکردنی ژیان و چارەنوسی سەدان هەزار پەنابەر ، بەهەمان شێوەش لە
ڕێگەی فشارەکانمان بۆسەرحکومەتی هەرێم و هەروەها بە بەشداری
نوێنەرایەتیەکانمان لە ووڵاتە جۆربەجۆرەکانی دونیا توانیومانە تەرمی
دەیان پەنابەر بگەڕێنینەوە کوردستان و چارەنوسی سەدانی دیکەشمان ئاشکرا
کردوە، ئامادەی هەموو جۆرەهاوکاریەکین لەو پێناوەداو جارێکی دیکەش
دوپاتی دەکەینەوە کە ئەوە ئەرکی سەرەکی وبەرپرسیاریەتی حکومەتی هەرێمە
کە دەبێ لە زووترین کاتدا وەڵام بەداخوازیەکانی کەس وکاری پەنابەرانی
قوربانی بدەنەوە و هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو
پەنابەرانەی بێ سەروشۆێنن.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٦\١\٢٠٢٢

|