٢٨\١\٢٠٢١
چەند دەنگوباسێکی
پەنابەریی لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە.
سەدان پەنابەر لە دەریای سپی ناوەڕاست
رزگارکران.
ھیوا
خدر: بە ناوەندی ھەوالگری فیدراسیۆنی راگەیاند کەشتی فریاگوزاریی (
ئۆشن ڤایکنغ ) لە ڕێکەوتی ٢٤/١/٢٠٢١ لە سێ چالاکی رزگارکردندا ( ٣٧٤ )
پەنابەری تری رزگارکرد کە لە نێو ڕزگاربوەکاندا ئافرەتی دوو گیان
ھەبوەو ڕەوانەی دەروازە سنورە ئاوییەکانی ئیتاڵیا کراون بۆ چارەسەرو
ئاگاداربوون لەتەندروستیان. ھەروا ژمارەی منداڵانیش بریتی بوون لە (
١٦٨ ) منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ کە لە نیوانیاندا ( ٣٥ ) منداڵ لە
تەمەنی ( ٥) ساڵی دابوون و ( ٢١ ) مندالیشیان تازە لە دایک بوبوون
شایەنی باسە بە ھۆی بەربەستەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناو توندوتۆڵکردنی
سنورەکانی یۆنان و تورکیا و بەردەوامیی ئاکامەکانی جەنگ و نەبوونی
ئەمنیەت لە کەناراوەکانی لیبیا بە ھەزارەھا پەنابەر لەساڵی ٢٠٢٠دا لە
کەناراوە دەریاییەکانی ( تونس و لیبیاوە ) ھەوڵی پەڕینەوەیانداوە بۆ
ئەورووپا لە ڕێگای ئیتالیاوە، بەپێی ئاماری ڕێکخراوی کۆچی نیودەولەتیش
زیاتر لە ( ١٢٠٠ ) ھەزاروو دووسەد پەنابەر لە دەریایی سپی ناوەڕستدا
لەساڵی ٢٠٢٠دا ژیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆن
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
گرتن و رزگارکردنی
پەنابەران لە تورکیا.
چانکاڵێ:
رێکەوتی ٢٠/١/٢٠٢١ لەناوچەی بێشیک بوڕنو سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٢٠٤ )
دووسەدوو چوار پەنابەر لە بەلەمێکدا دەستگیرکران کە بەنیازبوون
بپەڕنەوە بۆ ئەرووپا.
ئەزمیر:
رێکەوتی ١٩/١/٢٠٢١ لەناوچەی دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر لە بەلەمێکی
چوپدا ( ٣٢ ) سی و دوو پەنابەر ڕزگارکران.
بالیکسیر:
رێکەوتی ١٩/١/٢٠٢١ لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر ( ٣٨ ) سی و
هەشت پەنابەر دەستگیرکران.
مۆغەڵا:
رێکەوتی ١٤/١/٢٠٢١ لەناوچەی مەرماریس سەر بەشاری مۆغەڵا ( ٥ ) پێنچ
پەنابەر رزگار دەکرێن کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی
یۆنانەوە ناچارکرابوون بگەڕینەوە بۆ سنوری دەریایی تورکیا.
مێرسین:
رێکەوتی ٨/١/٢٠٢١ لەناوچەی تەنامور سەر بەشاری مێرسین ( ١٤ ) پەنابەر
دەستگیر کران.
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆن
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
بەلەمێکی پەنابەران ژێر ئاو دەکەوێ.
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "رێکەوتی ١٩/١/٢٠٢١
کۆمەڵێك پەنابەر کە سەرجەمیان پەنابەرانی رۆژئاوای ئەفریقابوون بە
مەبەستی گەیشتنیان بە ئەوروپا لە شاری زاویە بەدووری ٥٠کم لەشاری
تەرابلوسی لیبیاوە بەڕێدەکەون بەڵام دوای چەند کاتژمیرێکی کەم بزوێنەری
کارپێکەری بەلەمەکەیان لەکاردەکەوێت و بەلەمەکە بەتەواوەتی ژێر ئاو
دەکەوێت".
هەروا گوتی "لە ئاکامی ئەو رووداوەدا ( ٤٣ ) چل و سێ پەنابەر ژیانیان
لەدەست دەدەن و هێزەکانی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی لیبیاش توانیویانە
تەنها (١٠) پەنابەر ڕزگار بکەن".
شایهنی باسه ئەمە رووداوه به گەورەترین ژیان لەدەستدانی پەنابەرانە
لەساڵی نوێدا ئهژمار دهکرێت وهەریەك لە ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە لێدوانێکی
هاوبەشدا هاوخەمی خۆیان لە ڕووداوەکە دەربڕیو ڕایانگەیاندوه هەموو
جۆرە هاوکارییەکیشیان پێشکەش بە ڕزگابوەکان کردووه.
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
|