٢١\٧\٢٠٢١
چەند
دەقێک.

عەدنان
موحسین* |

و: نەژاد
عەزیز سورمێ |
ده‌قی ترس.
ناوچه‌ی دووره‌ده‌ستم له مێشكدایه
دوور زۆر دوور
هیلاكی وای تێدایه له ڕاشكاوانیشدا چێی نابێته‌وه
دڵیشم ترسێكی تیایه
ترسێك و
چیتر نا ..
تیككه نانێك
به به‌ر چاوی ئه‌وانی دییه‌وه
ساتمه له پووكی دایكم ببا.
ده‌قی برادەر.
- بۆ ئاده‌م حاته‌م -
وه‌كو خووی خۆی
شه‌و له گیرفانی ده‌ردێنێ
به ئاراسته‌ی ئه‌و ڕێیانه‌ی
ده‌چنه‌وه سه‌ر نه‌خوازراوان
وه‌كو خووی خۆی
ڕێگاكان هه‌میشه
به سێ به‌ربه‌ستان دوور له قاچه‌كانی
پیاسه ده‌كه‌ن..
ده‌قی سەرکێشیی.
به مه‌ودای دوو تنۆكه فرمێسك له سیمامه‌وه
له‌گه‌ڵ هه‌مووان له‌باره‌ی ئه‌وه ده‌دوێم
كه خوداوه‌ند و چه‌ند په‌یامبه‌رێ
پێیان خۆش نییه .
خاوەنداریەتی.
له هه‌موو مه‌یخانه‌یه‌ك
خانه‌واده‌یه‌كم هه‌یه
هه‌روا چه‌ند قه‌سیده‌یه‌ك
كه به هه‌مووان ده‌ینووسن
هه‌ر كه‌سه و به پێی خه‌می خۆی و
هه‌ر یه‌ك
به پێی خووی خۆی.
له هه‌ر گوڵێكدا
شوێنه‌واری په‌نجه‌كانی و
پاشماوه‌ی بۆنی ژنێكم هه‌یه
كه پێنج كیشوه‌ری
له نێو ده‌ستیدا ده‌نوێ.
له هه‌ر ڕێیه‌ك
له‌وه‌ی به‌م هه‌نگاوه ده‌چێ و
به‌ربه‌ستی وا
تا ئێستا ناتوانم شوێنیان دیاری بكه‌م
له هه‌موو شوێنێكدا
ژوانێكم هه‌یه
به مه‌ودای دوو تنۆك فرمێسك
له به‌سه‌رچوونی وه‌خت له‌بیری ده‌كه‌م.
کارتی کەسییەتی.
ڕه‌نگه ئه‌و خنكاوه‌ی فڕێدراوه‌ته‌وه كه‌ناری ڕووبار
من بم
هه‌موو شتێك ئه‌وه پێشان ده‌دا
ئاوی نێو په‌نجان
ئه‌و كراسه‌ی له‌به‌ری ده‌كردم و
ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی كه نایێ
له‌وانه‌یه من هه‌ڵه باوه‌كانیم
به‌ردهاوێژێك له ژیانیدا هاوێتبێ
پاشان
به‌وپه‌ڕی گه‌رمییه‌وه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا كردبێ
چوار ساڵی به‌سه‌ردا بووریوه
له ساڵی جیاجیا
ڕه‌نگه من به دوو دارشه‌قه‌وه
له شێوه‌ی قه‌ڵافه‌تی له‌ڕولاوازی
گه‌یاندبمه بازاڕی شار
پێیان گوت
له‌وێ له‌وسه‌ری شۆسته‌دا
ژنێك هه‌یه
هێشتا تێیدا ماوه
هه‌روه‌ها كورسی به‌تاڵ
بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌یاندوویانه و
پێی نه‌گه‌یشتوون
ڕه‌نگه من شه‌وانه
دڵ و زمانی ببینم
وه‌ك
menage
a trois**
چاو لێك بترووكێنن.
_________________________________________
*
عه‌دنان موحسن: شاعیرێكی
عێراقییه، له به‌غدا له دایك بووه، دوادواكانی حه‌فتایه‌كان عێراقی
به‌جێهێشتووه و رووی له لوبنان كردووه پاشان چووه‌ته پاریس، ئێستاش
هه‌ر له‌وێیه. تا ئێستا سێ كۆشیعری به عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسی بڵاو
كردووه‌ته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێ: ''هه‌ندێ لایان وایه پێویسته شیعریان به
زێڕ بخه‌مڵێنرێ، لێ من وای ده‌بینم شیعر ده‌خوازێ به ته‌رازووی ژیان
بكێشرێ چونكه به‌هادارتر و وردتر و راستگۆتره..''.
**
لێره پتر به
سێگۆشه‌ی خۆشه‌ویستییەوه هاتوه، شاعیر له بنچینەدا وای داناوه.
سەرچاوە:
https://elaph.com/Web/Archive/1030465125168131400.html
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|