١٩\٣\٢٠١٠
چه‌ند دیمه‌ن
له
ڕۆژی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه.
سیروان ئه‌مین
تۆ هه‌رگیز
کچێکت دیوه
ته‌مه‌نی گوڵ
چاوه‌کانی ئه‌ستیره بێ و که‌زیه‌کانی خه‌رمانه‌ی گیا
که به‌رامی عه‌تر و مێخه‌ک خامۆشی کاو ئیتر نه‌یه‌ته‌وه دوان.
* *
*
هه‌رگیز هه‌رگیز منداڵێکی چاوجوان و خڕ و خڕپنت بینیوه له بێشکه‌دا
که نه‌سیمی به‌هارانی په‌نجه‌ره‌که
تا هه‌تایه بێده‌نگی کا.
* *
*
ئه‌تۆهه‌رگیز کوڕێکی تێکسمڕاوی ئه‌سمه‌رباوی ئه‌وینداری واتبینیوه
وه‌ک و وه‌لی
وای زانیبێ شه‌ماڵ بۆنی شه‌ممه و
به‌ره‌و کۆڵان هه‌نگاو بنێ و
له‌و ده‌مه‌دا بوو بێته په‌یکه‌ری بێ گیان.
* *
*
دایکێکی دڵ پڕ سۆزی واتبینیوه
له چێشته‌نگای نیوه‌ڕۆدا
بۆ هه‌ردوو کوڕه ئازاکه‌ی
بۆ لێنانی ساوه‌رێکی پڕ پیاز و نان
کاتی نه‌بێ و پێ ڕانه‌گا.
* *
*
باوکێکی واتبینیوه
پڕ له تاسه و پێش له وه‌خت خۆی بهاوێته ماڵه‌وه
تا ساوای شه‌ش مانگه‌ی ماچ بکاو
ئه‌و ماچه ببێته داستان
***
چیت بۆ باس که‌م
چه‌ند هه‌زار چیرۆک پێکه‌وه؟
هه‌ر هه‌مویان؟
پێویستم به چه‌ند ده‌فته‌ره
چه‌ند پێنوس بۆ ئه‌وه به‌ش ده‌کا.
* *
*
چیرۆکی من یه‌کێ نیه
دووان نیه
هه‌زارانه
چیرۆکی من وه‌ک ئاخری زه‌مانێکه
هه‌ر که‌س به‌چاوی نه‌یبینێ بڕوا ناکا.
* *
*
چیرۆکی من نه‌به گریان،
نه به ئازار
نه به نوسین ده‌رنابڕێ
زامی به‌سۆی نیو دڵی من
نه به ده‌رمان
نه به پێشوه‌چونی زه‌مان
چار ناکرێ.
* *
*
شیوه‌نی من
بۆ مردنی گوڵێک نیه
له پایزدا خه‌زان هه‌ڵی وه‌راندبێ
شیوه‌نی من بۆ سه‌راپای
گوڵستانی هه‌ڵه‌بجه‌یه
که خونچه و گوڵ و باخه‌وان
هه‌ر هه‌موو پێکه‌وه سوتان.
|