١٥\۴\٢٠١٠
چه‌ند دیمه‌نێک له کاره‌ساته‌کانى
ئه‌نفال.

قادر ڕه‌شید (ئه‌بو شوان)
له ڕۆژانى ئادارى 1988 دا کیمیاییبارانى دێى جافه‌ران ، ته‌کێ ، به‌ڵخه
، کۆشک ، تاڤان ، به‌له‌کجاڕ و دێهاته‌کانى تر‌ى ناوچه‌ى قه‌ره‌داغ ، ده‌ستیپێکرد.
کو‌ژراو و بریندارێکى زۆرى لێکه‌وته‌وه. له 22-03 دا ، کاتژمێر شه‌شی
ئێواره ، خۆر له ئاوابووندا بوو ، چل ڕاجیماى کیمیایى له ئۆردووگاکه‌ى
پشتى گوڵانه‌وه له دێى سه‌وسێنانى دا و 78 که‌س شه‌هید و زیاتر له
200 که‌سیش برینداربوون.
برینداره‌کان له مناڵ و ئافره‌ت و پیر و په‌ککه‌وته ، به تراکتۆر
گواسترانه‌وه بۆ ئه‌ستێڵى سه‌روو. ئه‌و کاته باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوک
و سلێمانیى حیزبى شیوعى له ئه‌ستێڵى سه‌روو بوو.
دکتۆره‌کانمان عه‌ره‌ب بوون ، به ماده‌ى ئه‌ترۆپین له قه‌تره و مه‌ڵحه‌م
، که‌وتنه پێچانی برینه‌کانیان. برینداره‌کان تواناى بینینیان نه‌مابوو
، هه‌موو جه‌سته‌یان بڵق بوو ، هه‌ناسه‌یان ته‌نگ بوو ، جله‌کانى به‌ریان
هه‌ڵئه‌وه‌رى.
هه‌ر هه‌مان شه‌و ، کاتژمێری یانزه ، دوو کۆپته‌ر به ساروخى کیمیایى
له دێى دووکانى دا.
ده‌مێک نه‌بوو له گه‌رمیانه‌وه گه‌یشتبوومه قه‌ره‌داغ ، بۆ ڕۆیشتنم
بۆ باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى و عه‌سکه‌ریى حیزب له گه‌لى شێخان له سێ
گۆشه‌که‌ى عێراق - ئێران - تورکیا. هه‌ڵبژاردنی ئه‌و باره‌گا دورانه
له پێشمه‌رگه و له گۆڕه‌پانى شه‌ڕه‌وه ، له لاى سه‌رکرده‌کانمان
ئاسایى بوو!
ساڵانێک بوو کرابووم به سکرتێری محه‌لی که‌رکوک ، له‌بری هاوڕێ مام
ساڵح که حیزب ناردبووی بۆ سۆڤیه‌ت. له‌و ڕۆژانه‌دا گه‌ڕابووه‌وه و
حیزب داوای‌کرد که بچم بۆ سه‌رکردایه‌تی ، بۆیه له قه‌ره‌داغ چاوه‌ڕێم
ئه‌کرد که هاوڕێیان مه‌فره‌زه‌یه‌ک ڕێکبخه‌ن و له‌گه‌ڵیاندا بڕۆم بۆ
سه‌رکردایه‌تی و مام ساڵح بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی خۆی ، وه‌ک
سکرتێری محه‌لی که‌رکوک ، ئیتر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ئه‌نفال گه‌یشته
ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌موو لایه‌ک له پاشه‌کشه و خۆده‌ربازکردندا بوون.
شه‌وى 23-03 له شیوى قازى بووم له باره‌گاى پێشمه‌رگه‌کانى لقى حه‌وتى
هه‌ڵه‌بجه ، مزگه‌وته‌که‌یان کردبوو به باره‌گا ، زۆرینه‌ى پێشمه‌رگه‌کان
له شاخى سه‌گرمه له به‌ره‌ى شه‌ڕدا بوون. کاتژمێر یانزه‌ى شه‌و بوو
، کۆپته‌ره‌کان به کیمیایی له دێى دووکانیان دا ، نزیک بوو له دێى
شیوى قازییه‌وه. کو‌ژراو و بریندارێکى زۆرى لێکه‌وته‌وه.
برینداره‌کانیان هێنا بۆ مزگه‌وته‌که‌ى شیوى قازى ، دووانیان له کاتى
برینپێچانیاندا ، مردن. له ناو دێکه‌ى دووکاندا کچێکى گه‌نج (گه‌رده)
شه‌هید بوو ، ئاژه‌ڵه‌کانیان به کیمیایی به لادا هاتن. هاوڕێ فه‌رهادی
پێشمه‌رگه "معاون گبی" بوو ، خه‌ڵکى گه‌رمیان بوو ، برینپێچیى بۆ
برینداره‌کان ئه‌کرد ، به‌و نیوه شه‌وه کۆپته‌ره‌کان له ئاسمانى
ناوچه‌که دورنه‌ئه‌که‌وتنه‌وه.
برینداره‌کان بۆیان نه‌بوو ڕوو‌بکه‌نه نه‌خۆشخانه‌کانى سلێمانیى ، له
لایه‌ن داموده‌زگاکانى به‌عسه‌وه ئه‌گیران و بێسه‌روشوێن ئه‌کران.
ئه‌وانه‌ى که به نهێنى گه‌یشتبوونه سلێمانیى ، له ماڵان خۆیان
شاردبووه‌وه ، خه‌ڵکه‌که برینپێچییان بۆ ئه‌کردن.
دواى کیمیاییبارانه‌که ، ئه‌وه‌نده‌ى نه‌خایاند و له سه‌ره‌تاى مانگى
چوارى 1988 دا هێرشى ئه‌نفال له ده‌ربه‌ندیخان ، پشتى سه‌وسێنان ،
قادر که‌ره‌م و گڵه‌زه‌رده‌وه به‌ره‌و قه‌ره‌داغ و جێگاکانى تر ده‌ستیپێکرد
و ته‌واوى ناوچه‌ى قه‌رداغى ته‌نیه‌وه.
شه‌ڕ گه‌رم بوو ، هێزى پێشمه‌رگه‌ى لایه‌نه‌کان (حیزبى شیوعى ، پارتى ،
یه‌کیه‌تى ، حسک و پاسۆک) له چه‌ند قۆڵێکه‌وه له شه‌ڕێکى گه‌رمى به‌رگرییدا
بوون دژ به هێرشى نابه‌رامبه‌رى سوپاى به‌عس به تا‌نک ، زرێپۆش و به
هه‌موو جۆره چه‌کێکى مۆدێرنى کۆکوژییه‌وه.
هێلیکۆپته‌ر وه‌ک واشه‌ى برسى ئه‌سوڕانه‌وه و له‌نگه‌ریان گرتبوو ،
بۆردومانمانیان ئه‌کرد ، تۆپبارانى ده‌وروبه‌رى دامێنى شاخه‌کانى قۆپى
ئه‌کرا ، جاشه‌کان عه‌وداڵى تاڵانیى ناو ماڵ و ئاژه‌ڵ و تراکتۆرى
جوتیاره‌کان بوون ، دوکه‌ڵ و ته‌پوتۆز ، ده‌نگى فڕۆکه ، تا‌نک و زرێپۆش
، گولله‌تۆپ و قیژه و هاوارى ئافره‌تان و مناڵانى دابڕاو له دایکان و
باوکانیان ، دۆزه‌خێکیان دروستکردبوو! ئه‌و دیمه‌نه وه‌ک فیلمه‌کانى
شه‌ڕى جیهانیى دووه‌م ئه‌هاته به‌رچاو.
ئه‌وانه‌ى فریاى ناو ده‌وه‌ن و تاشه به‌ردى ناو شاخه‌کان نه‌که‌وتبوون
، به ماڵ و مناڵه‌وه ئه‌خرانه ناو زیلى عه‌سکه‌رییه‌وه و ئه‌یانبردن
، نه‌ئه‌زانرا بۆ کوێ‌یان ڕاپێچئه‌که‌ن.
له هه‌موو لایه‌که‌وه شه‌ڕى به‌رگریى نابه‌رامبه‌ر له نێوان پێشمه‌رگه
و ئه‌و هێزه داگیرکه‌رانه‌دا گه‌رم بوو ، تا ئه‌هات هێزه‌کانى دوژمن
زیادتر ئه‌بوون و پانتایی شه‌ڕ به‌رفره‌وانتر ئه‌بوو.
بۆ پاشه‌کشه‌ى ناچاریی ، پێشمه‌رگه دوو ڕێگاى به ده‌سته‌وه مابوو:
به‌ره‌و ناوچه‌ى بازیان یان له پشتى قۆپییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ى گه‌رمیان.
بۆ هه‌ردوو ڕێگاکه‌ش ئه‌بووایه به ناو ئه‌نفال و ده‌سه‌ڵاتى ڕ‌ژێمى به‌عسى
فاشیستدا بڕۆین ، تا له ئابڵوقه‌ى دوژمن ده‌ربازببین و جارێکى تر بکه‌وینه‌وه
سه‌ر خۆمان.
ئێمه: تۆفیق فه‌تحوڵا (بریندار بووبوو) ، عه‌به‌ى مامه (ئه‌ویش بریندار
بووبوو) ، ئه‌بو خالید و هاوسه‌ره‌که‌ى ، دکتۆر سالار و هاوسه‌ره‌که‌ى
(ئه‌م بوک و زاوایه چه‌ند ڕۆژێک له باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى پێشمه‌رگه‌کانى
حیزبى شیوعى له ئه‌ستێڵى سه‌روو ، ئه‌ڵقه‌ى هاوسه‌رییان کردبووه په‌نجه‌ى
یه‌کتر) ، شێخ ئه‌حمه‌د ، قادر ڕه‌شید ، که‌ریمى حاجى ، شێخ ڕه‌سوڵ و
به داخه‌وه ئه‌وانى ترم له بیر نه‌ماوه ، که‌وتینه ڕێ. دوژمن شاخى
سه‌گرمه و زه‌رتکه‌ى گرت ، پێشمه‌رگه‌ى لایه‌نه‌کان بڕیاریاندا ڕێگاى
بازیان بگرنه‌به‌ر ، به‌شێکى تریان به چه‌ند کۆمه‌ڵێک به‌ره‌و گه‌رمیان
و ئێمه له پشتى قۆپییه‌وه له (ده‌ربه‌ندی گه‌وره) بووین ، لاى
وێنه‌که‌ى (نارامسین) به‌ره‌و ناوچه‌ى قه‌زا و قه‌ده‌رى گه‌رمیان که‌وتینه
ڕێ ، به پشتى (بانى مۆر) دا شۆڕبووینه‌وه به ناو ده‌ربه‌ندى ده‌ره‌واردا.
ئیسلامییه‌کان باره‌گایه‌کیان له‌وێ بوو ، پێمان وتن: جاش و جه‌یش قه‌ره‌داغ
و ته‌واوى دێهاته‌کانیان وێرانکرد ، له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌رن .. به داخه‌وه
نه‌هاتن و چاوه‌ڕوانى بڕیار بوون ، دوایى بیستمان به‌ر ئه‌نفال که‌وتن
و هه‌ر هه‌موویان کوژران. ئێمه گه‌یشتینه ده‌ره‌وارى سه‌روو ، خه‌ڵکه‌که
دێیه‌که‌یان چۆڵکردبوو ، ڕوویان کردبووه دۆڵ و هه‌رده‌کان ، ماڵ و
ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و ئه‌وه‌ى هه‌یان بوو ، به‌جێیانهێشتبوو.
ئێواره‌که‌ى گه‌یشتینه (تیله‌کۆ و کورده میران) ، دانیشتووانى ئه‌و
دێهاتانه‌ش به‌و شه‌وه سارده ، ماڵه‌کانیان به‌جێهێشتبوو ، ئه‌وه‌ى
هه‌یان بوو ، نه‌یانتوانیبوو ڕزگارى بکه‌ن.
ڕۆژى دووه‌م گه‌یشتینه قولیجان ، هێشتا چۆڵیان نه‌کردبوو ، شه‌و کۆپته‌ر
هاته سه‌رمان و به ساروخ لێمانى دا ، خۆشبه‌ختانه له ده‌وروبه‌رى
دێیه‌که‌ى دا ، له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که له ناو ئاواییه‌که‌دا بووین و به‌رنه‌که‌وتین.
به‌و شه‌وه به لێواری ڕوبارى ئاوه‌سپیدا شۆڕبووینه‌وه و گه‌یشتینه
بنکه‌ى پێشمه‌رگه‌ى حیزبى شیوعى له (خه‌په‌کوێر) و ماینه‌وه که
پشوویه‌ک بده‌ین. فڕۆکه گه‌یشته‌وه سه‌رمان و به ساروخ لێمانی دا و
دۆستێکى حیزبمان به‌رکه‌وت و شه‌هید بوو ، ته‌رمه‌که‌یمان به جله
خوێناوییه‌که‌یه‌وه خسته ناو چاڵه گه‌نمێک ، له‌وه زیادترمان پێنه‌ئه‌کرا
، نه‌مانئه‌توانى گۆڕێکى بۆ هه‌ڵبکه‌نین ، براکه‌شى پێشمه‌رگه بوو ،
له‌گه‌ڵمان بوو ، سه‌رخۆشییمان لێکرد ، زۆر به جه‌رگ بوو ، وتى: ده‌سه‌ڵاتمان
نیه ، بڵێم چى ، ئه‌مڕۆ براکه‌م شه‌هید بوو ، سبه‌ینێش ئێمه.
چووینه بنکه‌ى لقى چوارى گه‌رمیان له هه‌رده‌ى (باوه‌کر) ، ڕۆژێک
ماینه‌وه و به‌شێک له هێزى قه‌ره‌داغ گه‌یشتن ، بڕیاردرا ئێمه
پێشبکه‌وین و بکه‌وینه ڕێ. بۆ شه‌وه‌که‌ى گه‌یشتینه دێى کانى قادر.
ئه‌و دێیه ئارام بوو ، له ناو دێیه‌که دابه‌شبووین ، ئێمه چووینه
ماڵى شه‌هید کاوه ، ڕێکه‌وتى 10-04-1988 بوو ، به ته‌ما بووین هه‌ر
ئه‌و شه‌وه له جاده‌ى قادرکه‌ره‌م بپه‌ڕینه‌وه ، دانیشتبووین ،
دایکى شه‌هید کاوه له دوزخورماتووه‌وه هاته‌وه ، ئێمه‌ى بینى و وتى:
چى ئه‌که‌ن لێره؟ جه‌یش به ڕێگاوه‌یه به‌ره‌و ئه‌م ناوچه‌یه! ئه‌بێت
پێشمه‌رگه له‌م ناوه نه‌مێنێت ، بڕۆن بۆ هه‌رده‌کان.
شه‌هید "ملازم سه‌عد" به هاوڕێ عه‌زیز ئه‌حمه‌د جه‌باریى وت: له‌گه‌ڵیان
بڕۆ و بیانگه‌یه‌نه ناوچه‌ى جه‌باریى و وه‌ره‌وه.
له ناو مه‌فره‌زه‌که‌ى ئێمه‌دا ته‌نیا هاوڕێ پێشمه‌رگه‌ى دێرین تۆفیق
فه‌تحوڵا شاره‌زا بوو ، ئه‌ویش بریندار بوو ، نه‌یئه‌توانى وه‌ک ئێمه
ڕێبکات ، دایکى شه‌هید کاوه ئه‌وه‌شى وت: هێزێکى تر له جاش و سوپا له
دوزخورماتووه‌وه گه‌یشتوونه‌ته (تازه‌شار و کۆر و مۆر) به‌ره‌و
بنارگل دێن.
ئه‌و شه‌وه که‌وتینه ڕێ و له نزیک ئاوایى شێخ حه‌مید تێپه‌ڕین به‌ره‌و
جاده‌ى قادرکه‌ره‌م ، به‌و شه‌وه له جاده‌ى قادرکه‌ره‌م و ڕوبارى
باسه‌ڕه په‌ڕینه‌وه ، له به‌ره‌به‌یاندا گه‌یشتینه ناوچه‌ى جه‌باریى
و دێى ته‌کێ.
هاوڕێ تۆفیق و من چووینه ماڵى هاوڕێ سه‌ید عه‌لى جه‌باریى که کادێر و
به‌رپرسى ڕێکخراوى حیزبمان بوو له ناوچه‌که. ئه‌و ناوچه‌یه تا ڕاده‌یه‌ک
ئارام بوو ، هێشتا شاڵاوى ئه‌نفال ، وه‌ک دێهاته‌کانى گه‌رمیان نه‌یگرتبووه‌وه.
له ڕێگاماندا ئه‌مانبینى ئه‌و خه‌ڵکه بێ پشتیوان و چاره‌نوس نادیار
بوون ، بێ چه‌ک بوون ، هاواریان لێمان ئه‌کرد و ئه‌یانوت بمانبه‌ن له‌گه‌ڵ
خۆتان با نه‌گیرێین و نه‌کوژرێین ، ئه‌و به ساڵاچووانه به ئافره‌ت
و مناڵه‌وه ، به بێ چه‌ک و به شه‌ونخونیى و به ده‌م شه‌ڕ و برسیه‌تى
و ماندووبوونه‌وه ، نه‌یانئه‌توانى ڕێبکه‌ن ، نه‌مانئه‌زانى بۆ سبه‌ینێکه‌ى
چاره‌نوسمان چى ئه‌بێت ، ژماره‌شمان ئه‌وه نه‌بوو که به‌ره‌نگارى
تا‌نک و زرێپۆش و هێزى بێشومارى جاش و سوپاى به‌عسى داگیرکه‌ر ببینه‌وه
و ئه‌و دیمه‌نانه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ئازارمانی ئه‌دا.
به
گه‌یشتنمان بۆ ته‌کێ ، هاوڕێ عه‌زیز جه‌باریى گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى ملازم
سه‌عد و مه‌فره‌زه‌که‌یان که له بنارگل بوون. بۆ به‌یانییه‌که‌ى
بیستمان که له دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى هاوڕێ عه‌زیز ، جاش و جه‌یش ڕێگاى
قادرکه‌ره‌میان گرته‌ده‌ست. کاتێک عه‌زیز جه‌باریى به‌ره‌و بنارگل بۆ
لاى هاوڕێ ملازم سه‌عد و مه‌فره‌زه‌که‌ى ئه‌ڕوات ، له ڕێگا خه‌ڵکه‌که
پێى ئه‌ڵێن مه‌ڕۆ ، له بنارگل پێشمه‌رگه‌کانى یه‌کیه‌تى به به‌رپرسیاریی
(هێمنه ڕه‌ش و شوان و مه‌فره‌زه‌که‌یان) ، پێشمه‌رگه‌کانى ملازم سه‌عدیان
کوشت و ملازم سه‌عدیشیان به زیندوویى ته‌سلیم به به‌عسى فاشیست کرد.
ئه‌وه هه‌واڵێکى سه‌خت و جه‌رگبڕ بوو! چه‌ته پیاوکوژه‌کانى به‌عس له
ناو یه‌کیه‌تى نیشتمانیى کوردستاندا ، له‌و بارودۆخه‌دا خیانه‌تێکى وا
به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه بکه‌ن!
ئه‌وه‌ش که مایه‌ی قێزه ، له دواى چه‌ندان ساڵ له‌و تاوان و خیانه‌تانه‌ی
ئه‌و سیخوڕ و پێشمه‌رگه‌کوژانه ، "هێمنه ڕه‌شى تاوانبار و پێشمه‌رگه‌کوژ
، بووه به کارگێڕى ڕێکخراوى پێشمه‌رگه دێرینه‌کانى یه‌کیه‌تى
نیشتمانیى له هۆڵه‌ندا!".
ئه‌و تاوانه به‌ره‌و ڕووى حیزبى شیوعى کوردستان و جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی
پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ئه‌که‌مه‌وه ، به‌ره‌و ڕووى ئه‌و کادێره پێشمه‌رگانه‌ى
حشک ئه‌که‌مه‌وه که باڵاده‌ستن له ڕیزى ئه‌و ڕێکخراوانه‌دا و بوون
به خاوه‌نى سامانێکى بێ سنور ، با بوێرانه بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و
تاوانانه له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانیی یه‌کلاى بکه‌نه‌وه! ئه‌و تاوانه
لێدوانێکى تر‌ى تایبه‌تیى ئه‌وێت ، تا وه‌ک تاوانه‌که‌ى پشتئاشان بێده‌نگیى
لێنه‌کرێت!
دوو شه‌و لاى هاوڕێ سه‌ید عه‌لى جه‌باریى له ته‌کێ ماینه‌وه. هێزى
داگیرکه‌رى به‌عس هێشتا نه‌گه‌یشتبووه دێى ته‌کێ ، به‌ڵام خه‌ڵکه‌که
مه‌ترسى ئه‌وه‌یان هه‌بوو هێزى کۆکوژى به‌عسی دوابڕاو له ناکاوێکدا له
چه‌مچه‌ماڵه‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ریان و ئه‌نفالیان بکه‌ن.
ماڵئاواییمان لێکرد و به‌ره‌و ناوچه‌ى شوان که‌وتینه ڕێ ، هاوڕێ
ئاشتیى پێشمه‌رگه‌ى حیزبمان بوو ، نه‌خشه‌ى ناوچه‌ى شوانى بۆمان کێشا
، گه‌یشتینه ئاوایى قه‌ره‌وه‌یس ، خه‌ڵکى دێکه چۆڵیان کردبوو ، به‌ره‌و
ته‌کێى جه‌باریى ڕۆیشتبوون ، مه‌ترسى هاتنى هێزى ڕ‌ژێمى به‌عس هه‌بوو.
ئێمه‌ش نه‌ماینه‌وه و که‌وتینه ڕێ به‌ره‌و ئاوایى خاڵۆبزه‌ینان. په‌ڕینه‌وه‌مان
له جاده‌ى دوو لایی که‌رکوک - سلێمانیى ، زۆر زه‌حمه‌ت بوو ، ڕێگاى په‌ڕینه‌وه‌مان
له نێوان چه‌مچه‌ماڵ و قه‌ره‌هه‌نجیردا بوو ، ڕه‌بیه‌ى جاشه‌کان له‌سه‌ر
هێڵى په‌ڕینه‌وه‌ى ئێمه بوون ، هاتوچۆى ئه‌وتۆمۆبیل به‌و شه‌وه ،
بوارى په‌ڕینه‌وه‌ى نه‌ئه‌داین.
ژماره‌یه‌ک له ئیسلامییه‌کانیش ئه‌یانویست بپه‌ڕنه‌وه ، چه‌ند
گوێدرێژێکیان پێ‌بوو ، باریان لێ بارکردبوون.
ژماره‌مان زۆر بووبوو ، ئه‌وانیش خێزانیان له‌گه‌ڵ بوو ، بۆ ئه‌وه‌ى به
بێده‌نگیى بپه‌ڕینه‌وه و ڕه‌بیه‌کانى ده‌وروبه‌ر پێمان نه‌زانن ، لباد
و په‌ڕۆمان له سمى چوارپه‌لی گوێدرێژه‌کان پێچا و به په‌ت لمۆزیانمان
به‌ست ، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌زه‌ڕن و نه‌یکه‌ن به هه‌ڵا و له‌سه‌ر قیرى جاده‌که
ده‌نگی ناڵه‌کانیان نه‌یه‌ت.
چه‌ند که‌سێکمان له پێشه‌وه په‌ڕینه‌وه ، ئێمه‌ش هه‌ر هه‌موومان سى
که‌سێک ئه‌بووین و به یه‌که‌وه په‌ڕینه‌وه. له ناوه‌ڕاستى جاده‌که‌دا
گوێدرێژه‌کان ده‌ستیان کرد به زه‌ڕین ، به قۆناغه تفه‌نگ دامان به
سه‌ر و گوێلاکیاندا ، به‌ڵام بێ سود بوو ، ناچار خۆمان دا به زه‌ویدا
و که‌وتینه خۆئاماده‌کردن.
ئه‌وانه‌ی ناو ڕه‌بییه‌کان ، دیاربوو که هه‌موویان جاش بوون ، زۆر
نزیک بوون لێمانه‌وه ، چونکه که زانییان پێشمه‌رگه‌ین و ئه‌په‌ڕینه‌وه
و ناچینه سه‌ریان ، سێ فیشه‌کى گڕداریان به سه‌رماندا ته‌قاند ، (دیاره
ئه‌ویش ماناى ئه‌وه بوو که ها ئێمه ئاگادارین و شه‌ڕمان لێ لاده‌ن و
ئه‌گه‌ر ئه‌په‌ڕنه‌وه ، ئۆغرتان خێربێت ، فه‌رموون بڕۆن!) ، بێ گرفت
په‌ڕینه‌وه.
ئێمه دوو پێشمه‌رگه‌ى ئافره‌تمان له‌گه‌ڵ بوو ، ئیسلامییه‌کانیش ژماره‌یه‌ک
ئافره‌ت و مناڵیان له‌گه‌ڵ بوو ، به قسه‌کانیاندا له‌وه ئه‌چوو بۆ
ئێران بچن.
له جاده دور که‌وتینه‌وه ، کات کازیوه بوو ، له دۆڵێکدا دور له
جاده ، له جێگایه‌کى په‌نادا ، لاماندا.
له ناکاوێکدا دوو کۆپته‌ر زۆر به نزمیى وه‌ک گرمه و ناڵه‌ى هه‌ور و
بروسکه‌یه‌کى له ناکاو ، به سه‌رماندا تێپه‌ڕین ، ئێمه‌یان نه‌بینى
، به‌ره‌و سلێمانیى ئه‌فڕین.
له ناوچه‌ى شوان له خوار عه‌سکه‌ر ، دێیه‌ک هه‌بوو ، ناوه‌که‌یم له
بیر نه‌ماوه ، لاماندا. دابه‌شبووین به‌سه‌ر ماڵه‌کاندا ، ئه‌و
دێهاتانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ڕژێمدا نه‌بوون ، ناوچه‌ى ئازادکراو بوون
، ئاوه‌دان بوون ، ئه‌وانیش مه‌ترسى ئه‌وه‌یان هه‌بوو هێرش بکرێته سه‌ریان
، به‌ڵام خه‌ڵکه‌که‌ى هه‌ستیان به مه‌ترسى شاڵاوى به‌عس ئه‌کرد ، لێره
له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌کان له یه‌کتر دابڕاین. بۆ شه‌وه‌که‌ى به‌ره‌و
ڕوبارى دووکان که‌وتینه ڕێ ، باران ئه‌بارى ، کاتژمێر ده‌ى به‌یانیى
بوو ، به که‌ڵه‌ک له زێ په‌ڕینه‌وه ، کاتێک له که‌ڵه‌که‌که دابه‌زین
، له ناکاوێکدا که‌وتینه به‌ر مه‌ترسى دوژمنێکى تر‌ى سه‌رسه‌خت که ئه‌ویش
سروشت بوو ، لافاوێکى چاوه‌ڕوان نه‌کراو له چه‌مى ته‌قته‌قه‌وه ڕووی
تێکردین و تا ئه‌هات مه‌ترسیدارتر ئه‌بوو.
که‌وتینه به‌ر قه‌ده‌رى خنکاندن و ڕاپێچى ناو زێیه‌که‌مان بکات ،
قوڕولیتاو گه‌یشته ئاستى سه‌رسنگمان ، تفه‌نگ و کۆڵه پشته‌کانمان ته‌ڕبوون
و له ناو ده‌وه‌ن و دارى قه‌راغى زێیه‌که گیرمان خواردبوو.
ڕێى ده‌ر‌بازبوونمان نه‌ما بوو ، یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کانمان (..) وره‌ى
ڕوخا و هێزى ئه‌ژنۆى نه‌ما ، خۆى به پێوه نه‌ئه‌گرت ، له گه‌ڵ شێخ
ڕه‌سوڵ فریاى که‌وتین ، وامان لێهات له ناو قوڕولیتاودا قاچمان به‌رزنه‌ئه‌بووه‌وه.
له دوره‌وه چه‌ند که‌پرێکمان ئه‌بینى ، ئه‌بو خالید دوو فیشه‌کى به
ئاسماندا ته‌قاند ، به ده‌م ته‌قه‌کانه‌وه خه‌ڵکه‌که گه‌یشتنه سه‌رمان
و ڕزگارمانیان کرد. له‌سه‌ر وشکانییه‌که‌ش هه‌ندێکمان هێزى ئه‌ژنۆمان
نه‌بوو به باشیى هه‌نگاوبنێین. دانیشتووانى که‌پره‌کان جل و به‌رگه‌کانمانیان
شوشت و وشکیان کردنه‌وه و خوشکانیشیان برد بۆ که‌پرێکى تر و یارمه‌تییاندان.
خواردنیان بۆمان کرد و ئه‌و شه‌وه له که‌پره‌کان ماینه‌وه ، بۆ به‌یانییه‌که‌ى
که‌وتینه ڕێ.
له ناوچه‌ى کۆیه ملازم فه‌رهاد به‌رپرسى باره‌گاى پێشمه‌رگه‌کانى
حیزبى شیوعى بوو ، له‌و باره‌گایه بووین که کۆمه‌ڵێک له هاوڕێیانى
ناوچه‌ى جه‌بارییش گه‌یشتن. هاوڕێ سه‌ید عه‌لى جه‌بارییان له‌گه‌ڵ بوو
، بریندار بووبوو.
له دواى ئێمه ، سوپاى به‌عس به تا‌نک و زرێپۆشه‌وه هێرشیان
کردبووه سه‌ر ته‌کێ و خه‌ڵکى ناوچه‌که و ئه‌وه‌ى چه‌کى هه‌بوو ، به‌ره‌نگارى
هێزه‌که بووبوونه‌وه ، له‌و شه‌ڕه نابه‌رامبه‌ره‌دا ، هاوڕى سه‌ید
عه‌لى گولله به‌ر قاچى ئه‌که‌وێت و بریندار ئه‌بێت. هاوڕێیه‌کى ترمان
"سه‌عید" له ناوچه‌ى کۆیه له شه‌ڕێکى دژوار‌دا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى به‌عس
گولله به‌ر سه‌رى که‌وتبوو ، له زمان که‌وتبوو.
بۆ ڕۆژى دووه‌م هه‌موومان یه‌کمان گرته‌وه و که‌وتینه ڕێ ، له به‌ره‌به‌یاندا
له جاده‌ى هه‌ولێر - کۆیه په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و گو‌ندى باواجى. به
شاخى باواجیدا شۆڕبووینه‌وه و گه‌یشتینه گونده‌که ، چۆڵ کرابوو.
چووینه باره‌گاکه‌ى هاوڕێى شه‌هید محه‌مه‌د حه‌لاق نزیک هیران و نازه‌نین
، به ئه‌وتۆمۆبیلێکى گه‌وره ئێمه‌یان گه‌یانده باره‌گاى حسک له
بنارى چیاى سه‌فین ، ئه‌وانیش به خزمه‌تێکى زۆره‌وه ئێمه‌یان گه‌یانده
باره‌گاى یه‌کیه‌تى نیشتمانیى له نزیک شه‌قڵاوه.
پێشمه‌رگه‌کانى یه‌کیه‌تى مه‌فره‌زه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ ئێمه هاتن و گه‌یشتینه
باره‌گاى حیزبمان له مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێر له بالیسان. چه‌ند ڕۆژێک
ماینه‌وه ، هاوسه‌ره‌که‌ی هاوڕێ عیزه‌ت فه‌رخه (ئه‌بو عه‌لى) له‌گه‌ڵ
مناڵه‌کانى و دایک و براى ، له سلێمانییه‌وه گه‌یشتن.
بالیسان و گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى به کیمیایی لێدرابوون. ڕێگا بۆ
سنورى ئێران بۆ دۆڵه‌کۆگه ، سه‌خت و مه‌ترسیدار بوو. برینداره‌کان به
سوارى وڵاخ و ئه‌وانى ترمان به پێ ، که‌وتینه ڕێ ، به دامێنى چیاى
کاروخدا به‌ره‌و وه‌رتێ و خانه‌قا و به‌و شه‌وه‌زه‌نگه گه‌یشتینه
باره‌گاى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران ، پاشان به شاخه‌که‌دا سه‌رکه‌وتین
به‌ره و ڕه‌زگه و ماره‌دوو ، له‌و گوندانه نه‌ماینه‌وه ، ئیتر دۆڵ
له دواى دۆڵ و چیا له دواى چیا ، تا گه‌یشتینه دۆڵه کۆگه.
خه‌ڵکى ئه‌و گونده ڕاگوێزرابوون ، وێران کرابوو. باره‌گاى هه‌موو
حیزبه‌کانى لێ بوو ، هێزى پێشمه‌رگه‌ى حیزبه‌کان له ناوچه‌کانى تر له
ئه‌نجامى ئه‌نفال و کیمیاییباران ، پاشه‌کشه‌یان کردبوو ، به‌ره‌و ئه‌و
سنوره به‌ڕێوه‌بوون. له هه‌موو ناوچه‌کاندا له بادینانه‌وه تا هه‌ڵه‌بجه
، قه‌ره‌داغ ، گه‌رمیان ، جه‌باریى ، شوان ، بالیسان و زۆر ناوچه‌ى تر
، کیمیاییباران و ئه‌نفال کرابوون.
دوا شوێنی مه‌به‌ستى من ، هێشتا ماویه‌تى بیگه‌مێ. ئه‌بێت به ئێران‌دا
بڕۆم ، به‌ره‌و گه‌لى شێخان له سێگۆشه‌که‌ى عێراق- ئێران- تورکیا.
باره‌گاکانی سه‌رکردایه‌تى سیاسى و عه‌سکه‌رییمان له خواکوڕک بوون. له
دواى گه‌یشتنمان ، بیستمان که دێهاته‌کانى ناوچه‌ى شوان وه‌ک دێى ته‌کێ
و ئه‌و دێهاتانه‌ى ئێمه پیایدا تێپه‌ڕبووبووین ، هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکه‌که
دواى ئێمه به‌ر ئه‌نفال که‌وتبوون ، ئه‌وانه‌ى نه‌کوژرابوون ، بێسه‌روشوێن
کرابوون.
ماوه‌یک له دۆڵه کۆگه مامه‌وه ، دانیشتووانى ئه‌و گونده
ڕاگوێزرابوون بۆ ئۆردووگا زۆره‌ملێکانى ژاراوه. دۆڵه کۆگه که‌وتبووه
نێوان کۆمه‌ڵه شاخێکى به‌رز له‌سه‌ر ڕوبارێکى شینی جوان ، 200 مه‌ترێک
له سنورى ده‌ستکردی ئێرانه‌وه دور بوو ، کاتى خۆى بژێوى خه‌ڵکه‌که‌ى
له‌سه‌ر میوه ، گوێز ، هه‌نگوین ، کشتوکاڵ و توتن بوو. هاوڕێیانمان چه‌ند
ژورێکیان لێ دروست کردبوو ، له‌گه‌ڵ ژورێک بۆ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى.
ڕۆژێک له‌گه‌ڵ مام بارامدا له لێواری ڕوباره‌که پیاسه‌مان ئه‌کرد ،
دوو پێشمه‌رگه‌ى گه‌نج یه‌کێکیان گوێنییه‌کى به کۆڵه‌وه بوو ، ئه‌یانویست
له ئاوه‌که بپه‌ڕنه‌وه. پرسیمان ئه‌وه چییه پێتان؟ وتیان قونبه‌له‌یه‌کى
زۆره ، له‌و به‌ره‌وه ئه‌یانشارینه‌وه ، هه‌ردووکیان له ڕوباره‌که
په‌ڕینه‌وه.. کوڕه‌که‌ى سه‌ید عه‌لى جه‌باریى له دوایانه‌وه بوو ، چه‌ند
مه‌ترێک به شاخه‌که‌دا هه‌ڵگه‌ڕان ، له ناکاوێکدا له‌گه‌ڵ ناڵه و
گرمه‌ی به‌رد و خۆڵدا ، گۆشت و ئێسقان به‌سه‌رماندا باری ، خانووه‌کان
له‌رینه‌وه ، له سه‌ره‌تادا وامان زانی که به ساروخ لێدراین.
کوڕه‌که‌ى سه‌ید عه‌لى جه‌باریى هاوارى کرد فریابکه‌ون.. شه‌هید بوو!
له‌و کاته‌دا که کامه‌رانی نوری عوسمان به ناهۆ‌شیاریى گوێنییه
نارنجۆکه‌کان ئه‌دات به زه‌ویدا که په‌نجا نارنجۆکی تیادا بوو ،
ته‌قینه‌وه ، له جێى ته‌قینه‌وه‌که‌دا ، شوێنه‌وارى هاوڕێ کامه‌ران
نه‌مابوو. پارچه‌پارچه‌ى جه‌سته‌یمان له دور ئه‌دۆزیه‌وه و هه‌ندێکى
که‌وتبووه ڕوباره‌که‌وه. دیار بوو تاوان له به‌رپرسى مه‌شجه‌به‌که
بوو که هۆشیاریى پێ نه‌دابوون ، هاوڕێ کامه‌ران له مێژ نه‌بوو هاتبوو
بۆ پێشمه‌رگایه‌تى ، باوک و دایکى و نه‌نکى له دۆڵه کۆگه بوون و به
نیاز بوون بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بڕۆن ، نه‌نکى به‌و ڕووداوه سوێى بووه‌وه
و کۆچى دوایى کرد و به خاکمان سپارد.
بۆ به‌یانییه‌که‌ى (به‌رگى عبور)م بۆ کرا و که‌وتمه ڕێ به‌ره و
خواکوڕک به ناو ئێران‌دا. باره‌گاى پارتى له شنۆ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانیان
له خۆکۆکردنه‌وه‌دا بوون بۆ شه‌ڕى به‌عس به‌ره‌و ناوچه‌ى خواکوڕک ، له‌و
کاته‌دا شه‌ڕ گه‌رم بوو له نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ى پارتى و هێزى دڕنده‌ى
به‌عسدا ، چونکه پارتی هێزێکی زۆری له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بوو. منیشیان
له‌گه‌ڵیاندا به ئه‌وتۆمۆبیل نارد. ڕێگاکه سه‌خت بوو ، سوپاى
پاسداران ئه‌و ڕێگایه‌یان دروستکردبوو.
گه‌یشتینه باره‌گاکانی خۆمان ، هاوڕێ عه‌زیز محه‌مه‌دیش له‌وێ بوو. ئه‌وه‌ى
لاى من جێى سه‌رنج بوو ، هیچ یه‌کێک له‌و هاوڕێیانه‌ى سه‌رکردایه‌تى
لێمانیان نه‌پرسی ڕێگاوبان چۆن بوو ، چۆن گه‌یشتن؟ نه له‌سه‌ر ئه‌نفال
و کیمیاییباران که سه‌دان کو‌ژراو و بریندار و به هه‌زاران له
دانیشتووانى ناوچه ئازادکراوه‌کان تا ئه‌و کاته به‌ر ئه‌نفال که‌وتبوون
و بێسه‌روشوێنکرابوون.
پێم وا نه‌بوو ئه‌و دوو دێڕه‌ى به شیفره پێیان ئه‌گات ، هه‌موو شتێکه!
هه‌ستمکرد ئه‌و سه‌رکردانه‌مان هه‌ر به باخچه‌کانیانه‌وه خه‌ریکن ،
به ته‌ماته ، تور ، که‌وه‌ر ، ته‌ڕه‌پیاز ، ته‌ڕه‌تیزه ، فاسۆلیا و
لۆبیاوه خه‌ریکن!
له که‌شوهه‌وایه‌کى فێنک و دارى میوه‌ى به‌جێماوى ڕاگوێزراوه‌کان و
کانیاوى سارد و جێگایه‌کى ئارام و بێ وه‌ى! زۆر دور له ته‌قوتۆق ، دور
له ده‌نگوباس و به‌سه‌رهاتى ئه‌و خه‌ڵکه و پێشمه‌رگه که ڕۆژانى
ژیانیان له چ مه‌رگ و سه‌رگه‌ردانییه‌کدا ئه‌به‌نه‌سه‌ر!
هه‌ستمکرد ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و مه‌کته‌بی
سیاسی به هاوڕێ عه‌زیزیشه‌وه و مه‌کته‌بى عه‌سکه‌ریى و ڕاگه‌یاندنه‌وه
، له‌و باره‌گایه‌دا بێ‌ئاگان و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى مه‌یدانییان له‌گه‌ڵ
هێزى پێشمه‌رگه‌ى قه‌رداغ و گه‌رمیان و ئه‌نفال و کیمیاییبارانى ئه‌و
خه‌ڵکه سته‌مدیده‌یه نیه و هه‌ست به ئێش و ئازار و سه‌رگه‌ردانیى
ئه‌و جه‌ماوه‌ره ناکه‌ن!
وا هه‌سمتکرد ، ئه‌و سه‌رکردانه‌مان له ئه‌وروپا ئه‌ژین و منیش له
وڵاتێکى تر‌ى ئه‌وروپاوه هاتووم بۆ سه‌ردانیان ، بۆیه ده‌رباره‌ی ئه‌و
بارودۆخه‌ی خواره‌وه ، پرسیارمان لێناکه‌ن! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له‌سه‌ر
داوای خۆیان بانگکرابووم بۆ سه‌رکردایه‌تی.
وه‌ک ئه‌ڵێن ، پێ و قدومى هاتنه‌که‌م باش نه‌بوو! ته‌نیا دوو ڕۆژ بوو
گه‌یشتبووم ، له‌وێش کاره‌سات ڕوویدا! گولله تۆپێکى وێڵ داى به باخه‌که‌یاندا
و مام عه‌لى پاسه‌وان و باخه‌وان شه‌هید بوو.
ئه‌ندامانى سه‌رکرده‌ى عه‌سکه‌ریى و سیاسى په‌شۆکان و هه‌زار و یه‌ک
حسابیان بۆ ئه‌و گولله تۆپه وێڵه کرد و بڕیارى چۆڵکردنى باره‌گاکه‌یان
دا که به‌ره‌و ئێران هه‌ڵبکشێن!
ئه‌و هاوینه‌هه‌واره گه‌لێک دور بوو له گۆڕه‌پانى شه‌ڕه‌که‌ى
خواکوڕکه‌وه ، له شه‌ڕه‌کانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى هه‌مه‌جۆره‌ى
به‌عسدا ، تاکه پێشمه‌رگه‌یه‌کى ئێمه به‌شداریى نه‌کرد. به په‌له
فه‌رمان ده‌رکرا که بڕۆین بۆ ئێران و ئیستگه و چاپه‌مه‌نى و ته‌واى
که‌لوپه‌ل و به‌ڵگه‌نامه‌کان ، کران به ژێر خۆڵه‌وه.
وڵاخ ئاماده‌کرا بۆ ئه‌وانه‌ى تواناى ڕۆیشتنیان نه‌بوو به هه‌ورازدا
سه‌ربکه‌ون ، ئیتر باخچه ، هه‌ڕه‌تى پێگه‌یشتنى بوو ، به‌جێما!
هاوڕێ حه‌مید مه‌جید مو‌سا (ئه‌بو داود) ئه‌ندامى م. س ، هات بۆ لام و
وتى ئاماده‌ببه ئه‌ڕۆین بۆ ڕاژان بۆ باره‌گاى پارتى له ئێران ، هه‌رچه‌نده
باره‌گاکه‌یان له کاک فه‌له‌که‌دین زیادتر که‌سى لێ نه‌مابوو. هه‌موویان
له شه‌ڕى خواکوڕک بوون ، وتى: له‌وێشه‌وه ئه‌ڕۆین بۆ دۆڵه کۆگه.
که‌وتینه ڕێ ، له ڕێگا له‌گه‌ڵ ئه‌و دیلا‌نه‌ى پارتى که له شه‌ڕه‌که‌دا
گرتبوویانن ، له جاش و سه‌رباز ، ژماریان پتر له سى دیل بوو ، تێکه‌ڵ
به یه‌کتر بووین! شه‌و داهات ، له نیوه‌ى شاخ ماینه‌وه و به‌و شه‌وه
به منیان وت له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێى تر بڕۆ بۆ ڕاژان و به پارتى بڵێ
وڵاخمان بۆ بنێرن و ئاگاداریشبن که دێین بۆ ڕاژان! مه‌به‌ست له‌وه
بوو له سنور به پارێزراویى ده‌رباز ببن!
هه‌ندێک به‌ره‌و ئه‌وروپا و ئێمه‌ش هاوڕێ حه‌مید مه‌جید و چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کى
تر له ڕاژانه‌وه به‌ره‌و دۆڵه کۆگه که‌وتینه ڕێ.
ئه‌وانه‌ى ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ى ئێمه‌یان خوێندووه‌ته‌وه که تنۆکێکه
له ده‌ریاى به‌سه‌رهاتى پێشمه‌رگایه‌تیمان و ئه‌و خه‌ڵکه بێتاوانه
به ده‌ست به‌عسى دوابڕاوه‌وه شه‌هید بوون ، سه‌رکرده‌یه‌ک نه‌پرسێت
چۆن گه‌یشتن و هه‌واڵى ئه‌و ئه‌نفالکراوانه چییه؟ ئه‌و پێشمه‌رگه شه‌که‌ت
و بریندار و کوژراوانه ، وه‌ک ملازم سه‌عد و پێشمه‌رگه‌کانى و .. تد ،
ئه‌بێت چ سۆز و په‌یوه‌ندییه‌کى گیانیى له ناخى پێشمه‌رگه‌دا جێبهێڵێت؟
ئه‌بووایه ئه‌و سه‌رکردانه له‌و ڕۆژه سه‌ختانه‌دا له پێشى
هاوڕێکانیانه‌وه بوونایه! به پێچه‌وانه‌ى سه‌رکرده‌ى حیزبه کوردییه‌کانه‌وه
که زۆرینه‌یان له ناوچه‌کانى خواره‌وه بوون.
مه‌ڵبه‌ندى سلێمانیى- که‌رکوک ، باره‌گاکه‌ى له ئه‌ستێڵى سه‌روو بوو ،
به‌ڵام به‌رپرسه سه‌ره‌کییه‌که‌ی له دۆڵه کۆگه‌ى سه‌ر سنورى ئێران
بوو! به دیار بازگه‌یه‌کى گومرگه‌وه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه (وریا) ، خۆى
خه‌ریککردبوو ، به‌رپرسیاریى خۆى دابووه ده‌ست ئه‌بو لینا که عه‌ره‌ب
بوو ، ئه‌ندامى ناوچه بوو ، ئه‌یوت له ژیانمدا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ش
ناوچه‌ى قه‌ره‌داغم نه‌بینیوه و که‌سێک له خه‌ڵکى ئه‌و ناوچه‌یه
ناناسم و زمانى کوردییش نازانم!
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ، خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ش بوو ، به‌ڵام
به بێ بوونى ئه‌و سه‌رکردانه ، پێشمه‌رگه‌کانى ئه‌و مه‌ڵبه‌نده ،
ڕۆژ له دواى ڕۆژ داستانى پڕ له قاره‌مانییان تۆمارئه‌کرد ، وه‌ک
گرتنى قه‌ره‌داغ له شه‌وى 2 ى نیسانى 1987 دا به هاوبه‌شیى پێشمه‌رگه‌ى
حیزبه‌کان (حشکع ، ینک ، پ‌د‌ک ، پاسۆک ، حسک و پارتی گه‌ل) ده‌ست به‌سه‌ر
قه‌ره‌داغدا گیرا و به ده‌ستکه‌وتێکى زۆره‌وه له دیل و ته‌قه‌مه‌نى
و که‌لوپه‌لى باره‌گاى به‌عس.
هه‌ر‌وه‌ها گرتنى ناحیه‌ى نه‌وجول به نه‌خشه و هاوکاریى هاوڕێیانى
ڕێکخراوى محه‌لى که‌رکوک له دوا کۆبوونه‌وه‌دا له نێوان قادر ڕه‌شید
، مام فتاح (مه‌لا شکور) ، ئه‌بو لینا و شه‌هید ڕه‌ئوف حاجى محه‌مه‌د
گوڵانیى له گۆڕستانه‌که‌ى قه‌واڵیى ، بڕیارى گرتنى نه‌وجول درا ، له
مانگى ئابى 1987 دا ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا و به ده‌ستکه‌وتێکى زۆره‌وه
له دیل و ته‌قه‌مه‌نى و که‌لوپه‌ل و چه‌ند ئه‌وتۆمۆبیلێک و زۆر
چالاکیى تری بێوێنه له ناوچه‌که‌دا و به هاوسه‌نگه‌ریى ڕێکخراوى
مه‌ده‌نیى و عه‌سکه‌ریی.
|