٢٣\١٢\٢٠٢٠
چەند دەنگوباسێکی
پەنابەریی لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە.
رێژەی ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران لە ئەڵمانیا
کەمی کردوە.
ھیوا
خدر: بەناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "بەپێی ڕاگەیاندنی
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئەمساڵ ڕێژەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ
خوار نیوە کەمیکردووە".
ھیوا گوتیشی" لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە تائێستا تەنھا (٨٨٠٢) ھەشت ھەزارو
ھەشت سەدوو دوو پەنابەر بەزۆر دیپۆرتکراونەتەوە لە کاتێکدا لەساڵانی
ڕابردوو ڕێژەکە زۆر زیاتربووە کە لە ساڵی ٢٠١٩ دا (٢٢،٠٩٧) بیست و دوو
ھەزار و نەوەت و حەوت پەنابەر بە زۆرە ملێ دیپۆرتکراونەتەوە".
ھۆکاری کەمبونەوەی ڕێژەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران دەگەڕێتەوە بۆ بڵاو
بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەشێکی تریش بە ھۆی وەرنەگرتنەوەی پەنابەران
لەلایەن ووڵاتەکانیانەوە یاخو ئەو ووڵاتانەی پێشتر لێی بوون لە ترسی
بەربڵاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ھەروەھا ڕێژەی ئەو پەنابەرانەشی کە بە ڕەزامەندی خۆیان واتە
ئارەزوومەندانە داوای گەڕانەوەیانکردووە بۆ ووڵاتەکانیان لەبەرامبەردا
بڕێک پارەیان وەرگرتووە بە ھەمان شێوە کەمیکردووە لە سەرەتایی ساڵەوە
تا ئێستا تەنھا (٤٣١٩) چوار ھەزارو سێ سەدوو نۆزدە پەنابەربووە کە ساڵی
٢٠١٩ ڕێژەکە زۆر زیاتربووە.
لە لایەکی تریشەوە خاتوو (ئەولا یەلبکە ) ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیا
لەسەر پارتی چەپی ئەو ووڵاتە ئاماژەی بەوەدا دیپۆرتکردنەوەی بەزۆرە
مەترسی دەخاتە سەر ژیانی ئەوکەسانە کە ناوچەو ووڵاتەکانیان نا ئارامە
بۆیە دەبێت دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێ ڕابگیرێت.
ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆن
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
سەبارەت بە رێکەوتنامەی (ئەنقەرە و برۆکسل) لە
ساڵی ٢٠١٦.
ھیوا خدر: بەناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆنی راگەیاند رێکەوتی ١٨/١٢/٢٠٢٠
( نیکۆلاس مییر لاندرۆت ) سەرۆکی وەفدی یەکێتی ئەوروپا لە تورکیا
ڕایگەیاند "ئەمڕۆ کۆتا بڕە پارەی تەرخانکراو لەلایەن یەکێتی ئەورووپا
بەبڕی ( ٦،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش ملیار یۆرۆ بۆ مەبەستی ھاوکاری و پێشوازیکردن
لە پەنابەران بۆ تورکیا درا بە تورکیا". ھەروا ئاماژەی بەوەش دا "ئەمە
ھەنگاوێکی گرنگە لەنێوان ئەنقەرەو بروکسل پێویستە ھەردوولا پاپەندبن وە
پەنابەران سودی لێوەربگرن..". لە مانگی سێبتەمبەریش سەرۆک کۆماری
تورکیا ڕایگەیاند کە تورکیا تا ئێستا بڕی ( ٤٠،٠٠٠،٠٠٠ ) دۆلاری لە
ھاوکاری و پیشوازیکردنی پەنابەران خەرج کردووە. سەرە ڕای سزاکانی
یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر تورکیا بەڵام یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند"
بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی ھاوکارییەکانمان بۆ تورکیا بۆ پەنابەران
لەو ووڵاتە".
کورتەیەک لە ڕێکەوتنامەکە:
دوای رەوی بە کۆمەڵی پەنابەران لە ساڵی ٢٠١٥ بەرەو وڵاتانی ئەوروپا
یەکێتی ئەوروپا لە بروکسل ڕێکەوتنامەیەکی لەگەڵ تورکیا واژۆ کرد. بەپێی
ڕێکەوتنامەکە / یەکێتی ئەوروپا داوای لە تورکیا کرد ڕێگری بکات لە
پەڕینەوەی پەنابەران بۆ یۆنان و ووڵاتانی تری ئەوروپا لە تورکیاوە ،ھەروەھا
وەرگرتنەوەی گشت ئەو پەنابەرانەی دوای ڕێکەوتنەکە دەگەنە یۆنان، وە
لەبەرامبەریشدا یەکێتی ئەوروپا بڕی ( ٦،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش ملیار یۆرۆ بدات
بە تورکیا بەچەند ھەنگاوێک بۆ مەبەستی پێشوازیکردن و ھاوکاریکردنی
ئەوپەنابەرانەی لە تورکیان کە زۆرینەیان پەنابەری سوورین. ھاوکات
تورکیاش چەند داواکارییەکی کرد کە دیارترینیان،ڕێگەدان بە ھاووڵاتیانی
تورکی بۆ گەشتکردن بۆ ووڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بەبێ ڤیزا وە
دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان سەبارەت بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی
ئەوروپا.
ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆن
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
چارەنووسی ئەو ٩ پەنابەرە کوردەکەی گەیشتنە
فەرەنسا.
ھیوا خدر: بەناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆنی راگەیاند "ئەو نۆ پەنابەرە
کوردەی کە گەیشتنە فرۆکەخانەی (ئۆرلی) لە پاریس دوای دەستبەسەرگرتنیان
لە شوێنی تایبەت لە ناو فڕۆکەخانە ڕاستەوخۆ داوای مافی پەنابەرێتی
سیاسیان کردووە وە لە ڕێکەوتی ١٦/١٢/٢٠٢٠ لەلایەن نوسینگەی
پارێزگاریکردن لە پەنابەران چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە ( ٧ ) لەو
پەنابەرانە مافی پەنابەرێتیان بەدەستھێناوەو فرۆکەخانەیان جێھێشتوە
تەنھا دوو پەنابەریان ماوە ھێشتا لەشوێنی دەست بەسەرداگرتنن لەناو
فرۆکەخانەوە تا ئێستاش زانیاری کەسێتی لەسەر پەنابەرەکان ئاشکرا
نەکراوە..".
شایەنی باسە لە ڕێکەوتی ١٣/١٢/٢٠٢٠نۆ پەنابەری کوردی عێراق بە
فڕۆکەیەکی تایبەت تایبەت بە کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی نەمساوی لە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەستەنبوڵەوە بەبێ ھیچ بەڵگەو ڤیزایەک گەیشتنە
فڕۆکەخانەی ( ئۆرلی ) لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا بەرپرسانی
پەیوەندیدارانی فەڕەنسی لەو بوارەدا سەرسامی خۆیان لەو ڕووداوە دەربڕی
کە ئەمە بۆیەکەمجارە پەنابەر بە فڕۆکەی تایبەت بە نایاسایی بگاتە
فەڕەنسا.
پەنابەرەکان سەرجەمیان ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان بوون کە لە نێوانیاندا
ژنێکی دوو گیان لەگەڵ منداڵێکی ١٧ حەڤدەساڵ ھەبوون، بەپێی لێکۆڵینەوە
سەرەتاییەکان پەنابەرەکان یەکی ( ٣٠،٠٠٠ ) سی ھەزار یۆرۆیان داوە.
ھەر لە دوای گەیشتنیان ڕێکخراوی ھاوکاری پەنابەرانی فەڕەنسی یاوەری
کردوون، ھەروەھا داواکاری گشتیش لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەست
پێکردوە، بەپێی یاساش ھەر کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی ھەر پەنابەرێک
بەنایاسایی بگەیەنێتە فەڕەنسا بڕی (١٠،٠٠٠) دەھەزار یۆرۆ سزا دەدرێ.
ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆن
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
ھاوڵاتیانی عێراقی لە ریزبەندی یەکەمدان بۆ داواکردنی نیشتەجێبون لە
تورکیا.
ھیوا خدر لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیاوە بە
ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "بەپێی داتای بەڕێوەبەرایەتی کۆچ
و کۆچبەرانی تورکیا بەشی نیشتەجێبوون بۆ ئەمساڵ لە سەرەتایی ساڵەوە تا
ئێستا ژمارەی ئەو عیراقیانەی داوای نیشتەجێبوونیان کردوە بریتیە لە
١١٤،٣٢٢ سەد و چوادە ھەزار و سێ سەد و بیست و دوو کەس، کە ئەم ڕێژەیە
لە ڕیزبەندی یەکەمدایە، بە تایبەتی بۆ یەکەم جار لە تورکیا کە پێشتر
ھاوڵاتیانی رووسی لە ریزبەندی یەکەمدابوون..".
ھەروا ھیوا گوتیشی" ھاوڵاتیانی عێراقی لە ریزبەندی یەکەمیشدان بۆ
وەرگرتنی (نیشتەجێبوونی خانووبەرە) کە لە ڕێگای کرینی موڵکێکەوە
بەدەستی دەھێنن..". ھەروا ئاماژەیکرد کە "زیادبوونی ئەو رێژەیە لە
تورکیادا بە ھۆی گۆڕانکاریی و سەختیی لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
بۆ کاروباری پەنابەران لە وەرگرتنی داواکردنی مافی پەنابەرێتی، ئەو
پەنابەرە عێراقی و کوردستانیانەشی دوای ئەوەی بە ھۆی خراپیی ھەلومەرجی
سیاسی ئابوورییە ناتوانن بگەرێنەوە، بە ناچاریی بۆ مانەوەیان لە تورکیا
داوای نیشتەجێبوون دەکەن کە دیاریترینیان نیشتەجێبوونی (گەشتیاریی)یە.
ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆن
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
|