په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٤\٢٠١٧

چەند فیلمی کوردیی

لە بەشی "زەیتوونە بریندارەکان"ی فیستیڤاڵی جیهانیی فەجر نمایش دەکرێن.

 

مەنسوور جیهانی


چەند فیلمی کوردیی لە دەرهێنانی سینەماکارانی کورد و ئێرانی لە بەشی "زەیتوونە بریندارەکان"ی فیستیڤاڵی جیهانیی فەجر نمایش دەکرێن.

چەند فیلمی کوردیی لە دەرهێنانی سینەماکارانی کوردی و ئێرانی لە بەشی "زیتونهای زخمی" واتە "زەیتوونە بریندارەکان" تایبەت بە فیلمەکانی شەڕیی رۆژئاوای کوردستان و شارە جۆراوجۆرەکانی سووریا و خەبات دژ بە گرووپی تیرۆریستی داعش بە ناونیشانی "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شەڕدا" لە میانەی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر لە پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تارانی پێتەختی وڵاتی ئێران نمایش دەکرێن.

ئەو فیلمانەی کە لە بەشی "زەیتوونە بریندارەکان"ی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فەجر نمایش دەکرێن، بریتین لە: فیلمی سینەمایی "رەشەبا" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "حوسێن حەسەن" و لە بەرهەهێنانی سینەماکاری کورد "مەمەد ئەکتاش" بە نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان، کورتە فیلمی کوردیی "ئالان" لە دەرهێنانی "مستەفا گەندومکار"، کورتە فیلمی کوردیی "کچ" لە دەرهێنانی "مێهرداد حەسەنی"، کورتە فیلمی کوردیی "لە حەسەکە بە ئەڤینەوە" لە دەرهێنانی "محەمەد فەراهانی"، فیلمی بڵندی دیکۆمێنتاریی "کۆیرێس نیشتمانی چکۆلەی من" لە دەرهێنانی "سەعید سادقی"، فیلمی سینەمایی "ئاگۆست" لە دەرهێنانی هاوبەشی "ئەحمەد زاهێری"، "محەمەد ئیسفەندیاری" و "ماریا ماوتی"، فیلمی بڵندی دیکۆمێنتاریی "ئێرانییە مورتەدەکان" لە دەرهێنانی "حەمید عوبدوڵڵازادە"، فیلمی بڵندی دیکۆمێنتاریی "شامی کۆتایی" لە دەرهێنانی "محەمەد قانع فەر"، فیلمی بڵندی دیکۆمێنتاریی "ئاڵای ڕەش" لە دەرهێنانی "ماجێد نیسی" و هەروەها فیلمی بڵندی دیکۆمێنتاریی "بابایی" لە دەرهێنانی "موزەفەر حوسێن خانی هەزاوە".
 

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک