٣\٩\٢٠١٠
چەند هەواڵی گرنگ
و چالاکی پەنابەریی.
ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی داوا له سه‌رۆک کۆماری
عێراق ده‌که‌ن ده‌رگای فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا به ڕووی دیپۆرتی په‌نابه‌ران
دابخه‌ن.
به‌ریتانیا، له‌نده‌ن 2-9-2010:
له‌ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی و هه‌ڵسوراوی سیاسی له به‌ریتانیا
نامه‌یان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق کردووه
که وێنه‌ی بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆن نێراوه داواکراوه" به‌شێک
نه‌بن له یارمه‌تی سیاسه‌تی دژی ئینسانی ولاتانی ئه‌وروپا له به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانو رێکه‌وتننامه‌کان له‌گه‌ڵ ولاتانی ئه‌وروپا
هه‌ڵبوشینه‌وه".
121په‌نابه‌ری
زیندانی پشتیوانی خۆیان بۆ که‌مپینی فیدراسیۆن دژ به ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
ڕاگه‌یاند.
په‌نابه‌ران له گرتووخانه‌کانی به‌ریتانیاوه
(کامسفیلدهاوس، دۆڤه‌ر،
ئۆکنتن،برۆکهاوس، دۆنکاسه‌ر،
دونگیڤڵ، کۆڵنبرۆک،
هاردمنسورس، تنزلی
هاوس) که ژماره‌یان 121 په‌نابه‌ری
زیندانیه پشتیوانی خۆیان له که‌مپینی فیدراسیۆن راگه‌یاند له پێناو
داکۆیکردن له مافه‌ىکانی په‌نابه‌ران و دژ به دیپۆرت.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری له ماوه‌ی رابردوودا له رێگای یاداشتێکی ناره‌زایه‌تیوه
بۆ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانتارانی کوردستان و
کۆمه‌ڵێک داواکاری خستۆته روو که ژماره‌یه‌کی زۆر له نووسه‌ران
رۆشنامه‌نووسانو رۆناکبیرانو حیزب‌و لایه‌نه سیاسی‌و و رێکخراوه پێشه‌ى
و جه‌ماوه‌ریه‌کانی کوردستان ئیمزای پێشتیوانیان له داواکاریه‌کانی ئه‌و
یاداشته داوه که له‌خواره‌وه هاتووه:
1. داوا له حکومه‌تی عێراقی بکرێت که ته‌واوی ئه‌و ڕێکه‌وتنه
ئاشکراو نهێنیانه‌ی له‌سه‌ر حسابی په‌نابه‌ران کراوه هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه،
هیچ په‌نابه‌رێک له فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا و هه‌ولێرو سلێمانی وه‌رنه‌گیرێته‌وه.
2. ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ڕێکه‌وتننامانه‌ی که‌له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه
ئه‌نجامدراوه له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ئه‌وروپا دا ده‌رباره‌ی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
وه ئه‌مه به‌ڕه‌سمی ڕابگه‌یه‌نرێت.
3. ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌زۆره ملی دیپۆرتی کوردستان کروانه‌ته‌وه
قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه، بیمه یان کاری گونجاویان بۆ دابین بکرێت. وه‌ڵام
به خواسته‌کانی په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان بده‌نه‌وه که به‌شێوه‌ی
یاداشت ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان وسه‌رۆکی حکومه‌ت کراوه.
4. داواکاری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یین که
منداڵه‌کانیان خۆکوژیانکردوه وه‌یان له‌ڕیگای په‌نابه‌ریدا تیاچوون.
نزیک 50 په‌نابه‌ر له‌لایه‌ن حکومه‌تی
عێراقی له به‌غدا وه‌رگیرایه‌وه ، له ئاستی رێکخراوه په‌نابه‌ری و
ئینسانیه‌کان ناڕه‌زایه‌تی لێده‌که‌ویته‌وه.
هه‌ڵمه‌ت په‌نابه‌ری کوردی عێراقی به سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند"کاتژمێر
3 سه‌رله‌به‌یانی دۆێنی کۆماندۆکانی حکومه‌تی به‌ریتانیا هه‌ڵیان
کووتایه‌سه‌رمان و داوایان لێ‌کردین خۆمان کۆبکه‌ینه‌وه تا دیپۆرتی به‌غدامان
بکه‌نه‌وه".
هه‌ڵمه‌ت ئه‌وه‌شی ووت "سه‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیمان ده‌ربڕی که
ئێمه هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستانیین و عه‌ره‌بی نازانیین به‌ڵام سێ
پۆلیسی عێراقی سه‌رکه‌وتنه ناو ته‌یاره‌که‌و ووتیان ئه‌گه‌ر دانه‌به‌زن
به‌شه‌ق داتان ده‌گرین".
ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆن ووتی" به‌داخه‌وه وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م
په‌نابه‌رانه له کاتێکدایه که به‌ده‌یان له نووسرانو خه‌ڵکی
ئازادی خواز‌و حزب‌و لایه‌نه کوردستانیه‌کان داوایان له حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان کردوه هه‌ڵویستی جدی بنوێنن وداوا له‌حکومه‌تی عێراقی بکه‌ن
رێکه‌وتننامه‌کانیان له‌گه‌ڵ وولاتانی ئه‌وروپا هه‌ڵبوشینه‌وه و په‌نابه‌ران
له فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا وه‌رنه‌گرنه‌وه".
ئه‌وه‌شی ووت "ئه‌گه‌ر چی به‌دوای هه‌وڵی هه‌موولایه‌ک حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان رایگه‌یاندوه په‌نابه‌ری به‌زۆر نێراوه وه‌رناگرێته‌وه به‌ڵام
ئه‌م هه‌ڵویسته ئه‌گه‌ر جدیه داواکارین حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئیدانه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بکات له‌لایه‌ن حکومه‌تی
عێراقیه‌وه و زه‌خت بخاته سه‌ریان بۆ راگرتنی ئه‌و سیاسه‌ته وبه‌رپرسیاریتی
سه‌لامه‌تی ئه‌و په‌نابه‌ره‌کوردانه بخاته ئه‌ستۆیان".
ریچاردووتل هه‌ڵسوراو له به‌ره‌ی دژ دیپۆرتی په‌نابه‌ران بۆ عێراق و
ئه‌ندامی فیدراسیۆن به ڕۆژنامه‌ی گاردیانی ڕاگه‌یاند"زه‌ختو فشاری جه‌ماوه‌ری
وایکرد په‌نابه‌ران له کوردستان وه‌رنه‌گیرینه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه
حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌رده‌وامه له‌سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه و به‌رپرسیاریتی
ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی هۆم ئۆفیس".
بۆ زانیاری زاتر له‌سه‌ر هه‌واڵی رۆژنامه‌ی گاردیان بڕوانه لینکی:
http://www.guardian.co.uk/world/2010/aug/31/kurdish-uk-asylumseekers-iraq
ووشیار له گرتووخانه‌ی ئۆکتنه‌وه به سکرتێری فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند"
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له 1-9 له کاتێکدایه که ناڕه‌زایه‌تیه‌کی
سه‌راسه‌ری و سکاڵا له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی نائیسانی کۆماندۆکانی به‌ریتانیا
له‌کاتی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران له‌ته‌واوی داموده‌زگا و
میدیاکانی جێهاندا بڵاو بووه که‌چی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان له ئاستی ئه‌م مامه‌ڵه دژی ئینسانیه به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی
کوردستان بێده‌نگن".
ده‌شتی جه‌مال ووتیشی "له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا نامه‌مان ئاڕاسته‌ی
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی بۆ کاروباری په‌نابه‌رانو رێکخراوی
عفوی دووه‌لی ژماره‌یه‌ک له رێکخراوه جیهانیه‌کان کردوه که خۆشبه‌ختانه
ژماره‌یه‌ک له‌و رێکخراوانه سه‌رباری سه‌رکۆنه‌کردنی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران نامه‌ی ناره‌زایه‌تیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق
کردوه".
هێمن له گرتووخانه‌ی کۆڵن برۆکه‌وه ووتی"سکرتێری فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ
هه‌موو زیندانیه کورده‌کاندا کۆبوونه‌وه‌ی کردوه له‌سه‌ر هه‌واڵه‌کانو
پشتیوانیه‌کان له کوردستان ئاگاداریکردوینه‌وه ئێمه زۆر سپاسی هه‌موو
نووسه‌رانو رۆژنامه‌نووسانو حزب‌و لایه‌نه کوردستانیه‌کان ده‌که‌ین که
به په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ ئێمه داواکارین به‌رده‌وام بن".
وه‌فدێکی فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی
کوردستان کۆبووه.
ئاری نوری ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی لقی کوردستانی فیدراسیۆن ڕایگه‌یاند"ڕۆژی
پێنج شه‌مه وه‌فدێکی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی لقی
کوردستان که پێک هاتبوو له:ده‌شتی جه‌مال ،به‌ختیار عمر،من له
نوسینگه‌ی په‌رله‌مان چاومان که‌وت به به‌رێز سالار محمود سه‌رۆکی
لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی کوردستان ویاداشتی ناره‌زایه‌تی بۆ
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانتاره‌کانی کوردستان‌مان
پێشکه‌شکردن".
ئاری ئه‌وه‌شی ووت"کاک سالار سه‌ر باری ئه‌وه‌ی ئه‌وپه‌ری پشتیوانی
هاوکاری بۆ کاره‌کانی فیدراسیۆن راگه‌یاند ووتی:ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
له‌گه‌ڵ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران نیین و له‌گه‌ڵتاندا هاوکار
ده‌بین بۆ لابردنی زه‌خت زۆر به‌سه‌ر په‌نابه‌رانه‌وه و ئاماده‌شین
کۆبوونه‌وه بۆ ده‌شتی جه‌مال دابنین له په‌رله‌مان له‌سه‌ر گرفت‌و
کێشه‌کانی په‌نابه‌ران و ئه‌و هاوکاریانه‌ی به ئێمه ده‌کرێت به‌دوادا
چوونی داواکاریه‌کانتان ده‌که‌ین".
ئاری ووتیشی" دوای ئه‌وه‌ی به‌درێژی له‌سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران قسه‌مانکرد
ژماره‌یه‌ک به‌ڵگه‌مان سه‌باره‌ت به‌رێکه‌تننامه‌ی حکومه‌ت ته‌سلیمکردنو
له‌سه‌ر کێشه په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان قسه‌مانکرد، هه‌روه‌ها به‌شێکی
تری قسه‌و باسه‌کانمان ته‌رخان کرد سه‌باره‌ت به‌خراپی باری سه‌لامه‌تی
و خزمه‌تگوزاری گه‌شته ئاسمانیه‌کان بۆ کوردستان و له‌و باره‌یه‌وه
یاداشتێکی تری ناره‌زایه‌تیمان پێشکه‌شکردن".
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|