٢٤\٢\٢٠٢٢
چەند
هۆنراوەیەک بۆ منداڵان.

عەلی حەمەڕهشید
زمانی
دایک.
زمانەکـــەم کـــوردییە و
شانازیی پێوە دەکــــــەم
ئەو باشترین بەڵگــــەیە
دەیسەلمێنێ کــە من ھەم.
* * *
بــۆ پێشخستنی وزمــــان
ھەمیشە لــــە ھـــەوڵدام
وەک چــاوم خۆشمدەوێت
ھێندە شـــیرینە لــــەلام.
* * *
پـارێزگـــــاری کــــردنی
ئــــەرکی درشــت و وردە
چونکــــە زمــــانی دایک
ناسنامــەی ئێمــەی کوردە.
٢٣\٢\٢٠١٩
پڕووشەی دڵخۆشیی.
دڵخـــــۆش بــــووم بەبینینی
دیمەنی بەفــــری زســــتان
ورد ورد پروشــــەی دەکــرد
ســەرنجـــڕاکێش بوو لامان.
* * *
خۆم داپۆشی و چوومــــــەدەر
بوکـــــــــەبەفرینەشم کــرد
خـــــــــــۆراک و نانە وردەم
بۆ چۆلــــــــەکە و کۆتر برد.
* * *
هەتا توانیم یاریم کــــــــرد
بەڵام پێش ئەوەی بــــــڕۆم
کــــــۆمەڵێک وێنەم گرت و
چوومەوە ژوورەکـــــەی خۆم.
خەون و کۆلارە.
ڕۆژێک منی دەست ڕەنگین
لای بابە و دایەی شیرین
بە بیرۆکەیەکی ورد
یەک کۆلارەم دروستکرد
دەزووی زۆرم بۆ دانا
هەڵیدەم بە ئاسمانا
هەڵمگرت و بێوەستان
خۆمم گەیاندە سەربان
هەر هەڵمدا بۆ ئاسمان
کەوتە ڕێ کۆلارەی جوان
دەزووم بۆ شل کرد تەواو
خەریکبوو ون بێت لە چاو
سەرنجمدا کۆلارە
لای ئەستێرەی نازدارە
دوای ئەوە بە ئارەزوو
لێیدانیشتم بۆ پشوو
ورد دەزوم پێچایەوە
کۆلارە گەڕایەوە
دڵخۆش و شاد و ڕوو گەش
کۆلارەم گرتە باوەش
زۆر بەنەرمی و لەسەرخۆ
هێواش کەوتە گفتوگۆ
وتی (ڕاسا) دەزانی
چەند خۆشە بە میوانی
لەماڵی ئەستێرە بیت
بۆ خۆت هەر بێیت و بچیت
جا هەوری پەشمەک ئاسا
بانگی دەکردم (ڕاسا)
هەر بۆ جۆلانێ کردن
جار جار وەرە بۆلای من
مانگیش بە ڕوناکیی خۆی
بە شیرینیی گفتوگۆی
وتی بە شادومانی
ئەمڕۆ لای من میوانی.
١\٤\٢٠٢١
کەسێتییم.
تا بەھێز بێت کەسێتییم
بزانن کە کێم و چـــیم
بمدوێنن گوێم لێبگرن
نابێ قسەم پآ ببڕن
یان کاتێک ھاوڕێکانم
دێن دەبن بـــە میوانم
وەک میوانی خۆتان بن
تەواو ڕێزیان لێبگرن
تا بڕوام ببێت بە خۆم
کاتێک بۆ لایەک بڕۆم
ئەوسا خاوەن کەسێتییم
دڵ پڕ لە خۆشەویستییم
دەزانم کە کێم و چیم
چونکە خاوەن کەسێتییم.
٥\١\٢٠٠٣
ماڵپەڕی عەلی
حەمەڕەشید
|