په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٢\٢٠٢١

  چەند کورتە گوتار و هۆنراوەیەکی ئەحمەد مەتەر.

 

 ئەحمەد مەتەر

و: جەلال ده‌باغ

گەورە شاعیری عێراقی ئەحمەد مەتەر لە گوندی تەنومەی سەرکەناری ''شط العرب'' کە هەرچوار دەوری دارخورمایەو، سەربە پارێزگای بەسرایە، چاوی بە ژیان هەڵهێناوە. شیعرەکانی ئەحمەد مەتەر بە زۆری رەخنەئامێز و دژی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانن. هیواداری و گەشبینی لە شیعرەکانیدا هەست پێدەکرێن، بەتایبەتی بۆ گۆڕینی ئەو باری ژیانەی ئەم گەلانە تێیدا دەناڵێنن.


١
دادپەروەریی خۆرئاوا هەمێشە هاو شانی دەوڵەتانی لاواز دەوەستێ، بەتاقە مەرجێک ئەویش ئەوەیە کە هێندەی پێویستبێ نەوتی هەبێ.


٢
لە کۆندا پێیاندەگوت گەندەڵی
لێیگەڕان تا گەورەبێ گەندەڵی


٣
ئەگەر پەترۆڵ هەرزانە
بۆچی لە تاریکیدا دادەنیشین؟
ئەگەر زۆر بە نرخ و گرانە
بۆچی پارویەک نانمان نییە؟


٤
گورگێک چووە ناو تەویلەی پەزەکانەوەو مەڕێکی سپیی خوارد، هەموو مەڕە ڕەشەکان پێیان خۆشبوو، ئینجا مەڕێکی ڕەشی خوارد، سپییەکان گوتیان: گورگێکی دادپەروەرە..
گورگەکەش تا ئەمڕۆ هەر دادپەروەرییان لەگەڵدا پەیڕەودەکا.


٥
دووان لە نیشتیمانی ئێمەدا هەڵدەلەرزن،
ترساوێک لە وشیاربوونەوەی نووستوویەک:
دز و فەرمانڕەوا.


٦
پێش ئەوەی دەرچیت بۆ ئاگالێبوونت
سەرت لە ماڵەوە جیبهێڵە...
برادەرم لە وڵاتانی عەرەبدا..!
وشەی سەر لە مەترسیدایە
جگە لە سەری مانگ..!
لە کوردستاندا سەری مانگیش لە مەترسیدایە..! هاوڕێ ئەحمەد مەتەر. ج.د.


٧
گەل بە برسێتی جێمەهێڵەو لێی دڵنیابیت، گەلان ئەگەر برسیبن تێکدەشکێنن..


٨
لەبەرچی پێبکەنم؟
دەربەدەرو لانەوازان
هێشتا لە برسانا دەمرن
لەسەر لاشەکانیشیان
بۆرییەکانی نەوت درێژبوونەوە
تا بۆ ئەمریکاو ئەوروپا
گەرمایی دابین بکەن.


٩
کە لە داییکدەبین دەگرین!
چونکە ئێمە دێینە سەر شانۆیەک
پڕێتی لە کەران..


١٠
لە پەێرەوکردنی شەریعەتی ئیسلامی ڕاستەقینەدا:
ئەگەر هاونیشتیمانییەک لە برساندا دزیکرد
دەستی فەرمانڕەواکە دەبڕدرێت!


١١
دەڵێن کورتترین چیرۆک کە مرۆڤ نووسیویەتی ئەمەیە:
"پیاویک لە دایکبوو، ژیاو مرد"
من لەو باوەڕەدام چیرۆکی ژیانی من،
وەک هەرهاونیشتیمانیەکیترلەنیشتیمانە جوانەکانماندا، دەشێ هەر بەو شێوەیەبێ، بەڵام کەمێک درێژتر بگێڕینەوە تا بەمجۆرەبێت:
"پیاوێک لەدایکبوو، نەژیاو لەگەڵ ئەوەشدا هەر دەمرێت"!


١٢
هەندی لە بەرپرسانی عەرەب ئەم پەیڤینە پیرۆزەی پەیامبەر: " کلکم راع- هەمووتان شوانن..."
واتێدەگەن کە هاونیشتیمانییەکان مەڕن!


١٣
ئەمڕؤمشکێکم دی،
لەسەر پاکوتەمیزی
وتاریدەداوهەڕەشەی سزادانی پیسییەکانی دەکرد، مێشەکانیش بە دەوریدا چەپڵەیان بۆ لێدەدا..!


١٤
من شیعرنانووسم،
شیعرەکان من دەنووسن،
دەمەوێ بێدەنگبم تا بژیم،
بەڵام ئەوەی بە دیداری دەگەم،
لەگەڵ مندا دەپەیڤێ و چاوم لێناکا.
هیچیشم لێدەستناکەوێ جگە لە خەم،
خەم لەسەر خەم، خەم لەسەر خەم،
ئایا لەسەر کفنەکەم بنووسم من زیندوم؟


١٥
ئەمریکا سەگمان تێبەردەدا
پەناش دەبەینە بەرخۆی
ڕزگارمانکا لە سەگەکەی
ئەمریکاش تا لە سەگەکەی ڕزگارمانکا
دەست بە دەستڕێژکردن دەکا
سەگەکەی ڕزگاری دەبێ
بەڵام لە ئێمەش کەس نییە شەهید نەبێ
بەڵام ئێمەش شەهید دەبین.


١٦
ئەمڕۆ سەگی والیی خاوەن شکۆ
گازی لێگرتم و مرد
بۆیە پاسەوانی ئەمن بانگی کردم
تا لە سێدارە بدرێم
چونکە ڕاپۆرتی مردنەکە هاتووە
وای دەرخستووە
سەگەکەی جەنابی والی ژەهراوی بووە.


١٧
ئەم بە تەوڕات سەریدەبڕن
ئەو بە ئینجیل سەریدەبڕن
ئەو بە قورئان سەریدەبڕن
گشت ئاینەکان بێ گوناهن
گوناه لە سروشتی مرۆڤدایە..!
ئەی ئەوکەسەی تۆش مرۆڤیت..!


١٨
چۆن هەڵۆ دەکرێتە دروشم..
بۆ گەلانێک وەک "بەتریقن"
مانای ڕۆیشتن نازانن
کەی مانای فڕین دەزانن..
بەدەنگی ترس لە خەو هەڵدەستن؟!


١٩
ئەی خاکمان،
ئەی شوێنی هاتنەخوارەوەی پێغەمبەران
ئەگەر گەمژەنەبین
تەنیا یەکێکمان بەسە!


٢٠*
دڵتەڕبە، لێبوردەبە، نەرمونۆڵبە،
وەک هەر بەردێک..
وەک سوڵتانەکانی مرۆڤبە.
**
____________________________________

* ژمارەکان لە دانانی وەرگێڕە.
** سوڵتان: بە کوردی ''سان''.
 

ماڵپه‌ڕی جه‌‌لال ده‌باغ
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک