|
٧\١٠\٢٠٢٦
چەند کورتە هۆنراوە.

زانا کوردستانی
١
چوون خەم و پەژارە
وڵاتمی داگیرکرد
دەسووڕێ داکوو
دڵخۆشیان خەسان.
٢
لە دووری تۆ
کراسەکەم
تیتۆڵیکە سپی
سێ پەلە،
پێچراو بە دەوراندوەری جەنازەم.
٣
ئەمە مەراقی منه،
گەشەوبوونی من دەسپێدەکات
خونچەکانی
مەرگ و نەبوون دەم دانەوە ئەبێت.
٤
لە چاوهکانت
هێندیک وشە پەنای گرتووە
ئەگەر شیعر نەبەن،
دهبنە باران!
٥
زۆر مەرگ
ڕێگاکەمیان گرتووە!
لە ئەنفالەوە
هەتا
نەبینینی تۆ!
٦
من لە جەنگی ژیاندا
جگە لە تەنیایی تەواو
مەرگی تەواونەکراو
هاوسەنگەرێکی ترم نەبوو.
٧
وا مەزانە
دونیا دەمێنێتەوە،
مەگەر تۆ بۆ من،
مایتەوە؟!
٨
ئێمە فەرهادی شاخکەنمان نەبینی
بەڵام
فەرهادی کۆڵبەرمان بینی
ئەوەی
لەبەر پارووە نانێک
سفرەی گیانی
خستبووە سەر کۆڵ.
٩
دەپشکم و دەپشکم
بەدوای کەمێک بەختەوەریدا
لە ناو سەتڵە زبڵەکانی
دەوڵەمەندە ناخۆشەکاندا...
٢٠٢٦
rahalilass@gmail.com
|