٢٣\٩\٢٠٢٤
چەند کورتە هۆنراوەیێ.

ئاژوان رۆژهەڵاتی
منیش وەکو
باڵدارەکان
بۆ هەڵوەرینی گەڵاکان
شين دەگێڕم
ئەوان ئیتر ئۆغردەکەن
ئەم دەڤەرە بەجێدێڵن
نايەنەوە
تا ئەو کاتەی بووکی بەهار
گوڵ بە دەستی دەگرێتەوە!
لەم پایزە ساردوسڕە
لە ئاوێنەی
روخساری من مەڕوانە
نەک هەڵوەرین
دڵیشم شەختە لێیداوە!
گەڵاکانی ئەم پایزەش
بە دەم سەمای مەرگ دەچن
کزەبایەکی سەرشێتیش
هەر یەکەیان بەرەو شوێنێ دەنێرێ!
٢٠\٩\٢٠٢٤
- نەرويج
|