په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١\٢٠٢٤

چەند کورتە سەرگوزشتەیەکی مێژوویی یۆنانیی.

وەرگێڕانی لە یۆنانییەوە: ئومێد قەرەنی

ئاواتەکەی ئەرستۆ لە بۆ ئەسکەندەری کۆرپە.


کاتێک ئەسکەندری گەورە لەدایکبوو ئەرستۆ بانگکرا لە بەردەم لانکەکەیدا گوتارێک پێشکەشبکا، وەکو دەزانرێ دواتر ئەرستۆ دەبێتە مامۆستای ئەسکەندەر لەو دەمەدا، ئەرستۆ لە بۆنەکەدا ئەم دێرانە پێشکەشی ئامادەبووان دەکا و دەڵێ: خۆزگە ئەو کاتە دەبیە پاشا بێ باک و بێ سۆز دەبی لە ئاستی دروشم و چەپلەڵێدان وەکو چۆن ئێستا بێ باک و بێ سۆزی بۆ ئەم گوتارە کە باوکت ناچاری کردم لەبەردەمت گۆی بکەم.

 


 

 

کاتێک مردووەکان زیندووەکان ڕزگار دەکەن.

 

''سولا''ی ژەنەراڵی ڕۆمانیی.. ئەسینای داگیرکردبوو خۆی ئامادە دەکرد بۆ وێرانکردنی سەرتاسەریی. کاتێک بە نیازە ترسناکەکەی سولایان زانی، چوون و لێی پاڕانەوە لەو نیازەی پەشیمانبێتەوە و ئەسینا خاپوور نەکا، قل قل ئەو شکۆمەندییانەیان بۆ دەژمارد و بە بیریان دەختسەوە کە باژاڕی ئەسینا لە سەردەمی پێریکلیس و پلاتۆدا هەیبووە. سولا بە دەم بیرکردنەوە و گوێڕادێران، دوای تاوێک سەری رەزامەندیی وەشاند و لەوێدا گوتە بەناوبانگەکەی گوت: لە زیندووەکان خۆش دەبم لەبەرخاتری مردووەکان.

 


سوودمەندە بێ باکەکان.


گوتیانە ''فیلیپ''ی پاشای مێکێدۆنیا تۆڵە لە باژارێکی یۆنان بکاتەوە لە دەرهەقی پێنەزانینی ئەو خزمەتانەی کردبوونی، سەرەرای ئەوەش وەکو تاوانبارێک ناوزەدیان کردبوو.
فیلیپ وەڵامیدانەوە و گوتی: گەلی براینە ئێوە ئامۆژگارییەکی زۆر خراپم دەکەن، ئەمن ئێستا کە ئەوەندە خزمەتمکردوون و لە بەخشندەییم درێخییم نەکردوە ئاوەهام پێدەڵێن ئەدی ئەگەر ئازاریان بدەم دەبی چ بڵێن؟
______________________________________________

سەرچاوە:

https://www.sansimera.gr/anekdota/27
https://www.sansimera.gr/anekdota/34
https://www.sansimera.gr/anekdota/81

 

ماڵپەڕی ئومێد قەرەنی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک