١٣\١١\٢٠١١
چەند کورتە
شیعرێکی ئەمازیغیی.

سەعید بلغربی
وهرگێڕانی: یوسف عیزەدین
"دەلاقەیەک بۆ سەر
خەمەکانم".
شار وێنەی من نییە!!؟
شەقامەکانم دەریای بێزارین،
شۆستەکانم کەنار خەونی
پەرش و بڵاون،
ئەم دەنگەدەنگەش...؟!
شار و من و زام
یەکین!؟
"خاکی خۆر".
لەنێوان من و بۆشاییدا
بۆشاییەک ھەیە،
لەخاچم دەدا ،
بە لک و چڵی بیرۆکەکانمدا..
وەک برووسکە ون دەبم
تا لە مەرگێک رێبگرم
کە لە خاکی خۆردا
چاوەڕێمە
تا لەوێدا بۆ نێو گۆڕێک بچم.
"وەسیەت".
ئەگەر زانیبات دنیا
مشتێ ئازار و
زەلکاوێکی پڕ ھەڵەیە
ئەی کۆرپەلە
کورترین ھەنگاوت
نەدەنایە ناو..
بێ دوو دڵی و ختوورە
بگەڕێوەو ببەرەوە
بە دڵۆپە سپێرمێکی ئیفلیج..
پاکێتی خۆت بۆ ئازار
مەکە بە قوربانیی؟!
"دەستەسڕێکی تەڕ".
خەم وەک رووبار
دەستەسڕەکەی
تەڕ دەکا
تا دوا ھەودای..
پرسیم:
وەک فرمێسک خەمت سوێرە؟!
بە زمانێک،
کە لە ئامێزی
نابوو بێدەنگیی
وتی: تاڵە.. تاڵە..
تاڵ
لە خامۆشیدا جێم ھێشت و
کەوتمە ڕێ...
___________________
ژێدەر:
sa.d/archive/2006
www.isuria.jaran.com
ماڵپهڕی یوسف عیزهدین
|