٢٠\٥\٢٠١٠
چهند کورتیلە چیرۆکێک.

هیوا رەش
پاداشت.
من کە پاداشت کرام حەفتا حۆرى و ژنەکەمیان خستە پاڵم ، ژنەکەم کردە
خزمەتکارى ئەوان و هەر شەوەى بوومە میوانى حۆرییەک .
مەمک.
خۆزگەى ئەخواست مەمکى نەبوایە ، لەبەر ئەوەى پیاوێک مەمکى مژى و پیاوێک
بە مەمکى هەڵیواسى و بە سۆنگەى مەمکیەوە خرایە دۆزەخیشەوە .
مریەم.
دەستى لە خۆى نەچوو خۆى بکوژێ ، خۆى و کۆرپەڵەکەى سکیان کوشت ، لەو سەر
دنیا بەبەر چاوى مریەمەوە ئەویشیان وەکو کوڕەکەى لە خاچ دا .
فەتوا.
لاى مەلا ئەیخوێند ، پرسى ، بۆچى ناوى خوا بە ( هو ) دێ و بە ( هى ) ە
نایەت ؟ بڕیاریان دا تا مردن بەرد باران بکرێت .
دایک.
(الجنە تحت اقدام الامهات) دادى نەدا ، لە سەر ئەوەى دواى مردنى
مێردەکەى لە گەڵ پیاوێکا دەستى تێکەڵ کردبوو ، کوڕەکەى کوشتى .
داوێن پیسى.
شەڕواڵى کوڕە دراوسێکەیان تەڕو پیس بووبوو کەچى ئەمیان بەناوى داوێن
پیسییەوە کوشت .
نەزۆک.
هەر چواریان ژنى پیاوێک بوون ، لەبەر ئەوەى مناڵیان نەئەبوو ،
ئەچەوسێنرانەوە !
شەوجێ.
چوار بوون و چوار مانگ جارێک نۆرە شەوجێیان ئەهات ، ئەو جارەش تا
بەیانى ئێشکى کۆکە و بەڵغەمیان ئەگرت .
ژن و ژن.
بەتەمەن بچووک و شەرمن بوو ، بە ژنە گەورەى مێردەکەى ئەووت : پوورێ ،
بە کچى مێردەکەى کە براژنى بوو ئەووت : دادە !
ڕەدوو.
شیرى ئەدایە کۆرپەکەى ، براکەى گەییشتە سەریان و هەردووکیانى دایە بەر
ڕێژنەى گوللە !
ماڵپهڕی
هیوا رهش
|