٣٠\٨\٢٠١٦
چەند پارچە
هۆنراوەیەکی کورت.

فورات ئیسبر*
و: کاردۆ محەمەد
وەک ئەوەی لەوێ لە
دایک نەبووبێتم
وەک ئەوەی گوندەکان گوێیان لە قیژەی من نەبوبێت!
کەس گوێی لە ھاوار و ناڵینی من نەبوو
جگە لە داروبەردی سەر رێگای ماڵی ئەو ژنە نەبێ
کە پەتی ناوکی بۆ بڕیم و
پاشان خستمییە نێو ئەم (توناوتون)ەوە
ماڵی ئەو ژنەم لە یادە
بەڵام خۆی ئاوابوو
تەنیا رووناکییەکی کزی لێ مایەوە
کە پێی ئەوترێ یادەوەرییەکان
یان ھاوار و ناڵینی یادەوەرییەکان.
* * *
تۆ ئەی درەختی نائومێدیی
ئاخۆ تەورێک نییە تێکتبشکێنێ؟
ئاگرێک
لافاوێک
رەشەبایەک نییە؟
لە ھیچ شوێنێکی سەر ئەم خاکی خۆڵەمێشەدا
سێبەرێکت نییە.
* * *
تۆ ئەی ئاسمان
نەوەکانت لە تەنیاییەکی خوێناوییدا
خەو دەیانباتەوە.
______________________________
*
فورات ئیسبر: شاعیر
و نووسەرێکی سووریایە، لە وڵاتی نیوزلەندا نیشتەجێیە.
ماڵپەڕی کاردۆ
محەمەد
|