٥\٨\٢٠٢٣ چەند پارچە هۆنراوەیەک.
ئومێد قەرهنی
ساکەگۆڕ.
دیسان دڵم لە ڕێیەکان دایە.. کرێکارەکان لە ژێر تریفەی مانگە شەودا ڕاکشاون کۆترەکان لە پشت پێڵووی چاوەکانم خۆیان دەشارنەوە خەونەکانم بە منارەی بێدەنگیی شۆڕدەبنەوە و بە خۆم دەڵێم: ئێمە هیچ نین جگە لە یارییەک بۆ شوێن و کاتەکەی.. شەوێکی دیکەی مانگی جۆزەردانە کرێکارەکان لە ژێر تریفەی مانگەشەودا نوستوون پێڵووەکانم هێندەی ئەو باڵەخانەیەی لە بانی ڕاکشاوین قورسن بیر لە پەیوەندییە گەمژەییەکان دەکەمەوە لە گفتە هەرزانەکان لە برینی زەردەخەنە بێ واتایەکان بە خۆم دەڵێم: ژیان بەو دەمارەدا دەڕوا کە بەرگە دەگرێ..
|