په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٥\٢٠١٧

چەند پێشێلکارییەکی

کۆماری سێدارەی ئیسلامیی ئێران

دژ بە خەڵکی کوردستان.

 

 

٣٠٤٨ کەڕەت مافی کرێکاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێلکراوە.

سەرەڕای پێشلکاری مافی کرێکاران لە جیهاندا ، کرێکارانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چەند بەرابەر مافیان پێشێل دەکرێت . کە بنەمای ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ ڕوانگای ئەمنیی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە کۆمەڵگا و گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.

لە پەیوەندی لە مەڕ ئەم مژارە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وەک نەریتی هەر ساڵە لە ڕۆژی یەکەم مانگی “مەی‌”دا (۱۱بانەمەڕ) ،ڕۆژی جیهانی کرێکاران بە ئاماژە بە بەڵگەگەل و ئامارگەلی باوەڕ پێکراو کە لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوبونەتەوە ، ڕاپۆرتێکی لەم بوارەدا ئامادە کردوە لە ساڵی ڕابردوودا (۱۳۹٥هەتاوی) ، کە بە کورتی ڕایدەگەیەنێت ؛

لە ساڵی ۱۳۹٥دا سێ‌هەزاروچل‌وهشت کەڕەت ماف کرێکاران پێشێلکراوە و ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم ئامارگەلە تەنها ئەو هەواڵانەی کە لە لایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە تۆمار کراون دەخاتە بەر چاوو و بە هۆی سانسۆڕگەلی دەوڵەتیەوە و بەرگری کردن لە بڵاوو بوونەوەی هەواڵی پێشێلکاری مافی مرۆڤی ، kmmk لە سەر ئەو باوەڕەیە کە پێشێلکاری مافی کرێکاران چەندها بەرابەر زۆرترە لە ئامارانەی کە لە بەردەستان .

دەرکردنی کرێکاران لە ئیشوکار ۲۹٤٤ ، ڕووداوی کاتی کار کردن ۲٤ جار ، دەیان کەڕەت خۆکوژی کریکاران تۆمار کراوە ،۷۳ جار دەربڕینی ناڕەزایی لە لایەن کرێکارانەوە و دەستبەسەری و بەندکردنی کرێکاران پتر لە ۱۹چالاکی کرێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامارگەلێکی دیکەن کە پێشێکاری ڕاشکاوانەی مافی مرۆڤ دەسەلمێنن و تۆمار کراون.

هەر وەها لە ساڵی ڕابردوودا دەیان کۆڵبەر کە بە پێی یاسای کۆماری ئیسلامی هیچ جۆرە پێناسەێیکی یاساییان بۆ دیارینەکراوە و لە ڕووی ناچاری و بە مەبەستی دابینکردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانە ڕوو دەکەن لە سنورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان و دەکوژرێن و یان بریندا دەبن .

لە ساڵی ۱۳۹٥ ، ۹٦ کۆڵبەری کورد لە سنوورگەلی جیاوازدا کوژراون و ٦٤ کۆلبەری دیکە بە هۆکارگەلی جیاواز وەک هەڵهاتن لە دەست هێزەکانی کۆماری ئسلامی ئێران ، داکەوتن لە بەرزایەکانەوە ، هەرەسی بەفر و لافاو و …بریندار بوون .

جێگای ئاماژەیە کە بە هۆی نەبوونی کارگاگەلی پیشەیی و تەرخان نەکردن بووجەی پێویست بۆ ئاوەدان کردنەوەی بنەمای ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بێکاری لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پلەگەلی سەرەکی پانتای جۆغرافیایی ئێراندا جێگا دەگرن و هەر بەو هۆیەشەوە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕیزی شارە هەژارەکان ئێراندا خۆیان دەبیننەوە .

بە پێی ئامارگەلی دەزگای دەسەڵات پارێزگاکانی کرماشان ، سنە وئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ، لە ڕێز بەندەنی ڕێژەی شارۆمەندانی خاوەن بیمە(بەڵگەی پشتیوانی کۆمەڵایەتی و تەندرووستی) کەمترین شارۆمەندی دارای بیەیان هەیە.

زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە ستەم و چەوساندنەوەی لە ڕادەبەدەر دژی گەلی ڕوژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ڕێوەدەچێت کە هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوەبۆ زێهنیەت و تێڕوانین و پڕاکتیزەکردنی سیاسەتی هەڵاوردن دژی گەلانی بندەستی پانتای ئێران بە تایبەت گەلی کورد لە لایەنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و لەم چوار چێوەیەدا پارێزگاکانی ئیلام ،کرماشان و سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە پلەگەلی سەرەکی ڕێژەی بێکاریدا جێگا دەگرن .

جیاوازی و هەڵاوردن لە هەموو بەشەکانی ژیاندا بەرچاوە بۆ نموونە نەبوونی مافی کۆبوونەوەی و ڕێخستنی کرێکاری، کاروپیشە و خویندن ، پزیشکی و دەرمان ، کە لە ژێر کاریگەری سیاسەتەگەلی نەشیاو و دژبەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، و ئەمانە نموونەگەلێکی سەلمێنراون بۆ ئەوی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەژاری و بێدەرەتانیدا بژین .


٣٠\٤\٢٠١٧

 

 

--------------------------------------------------------------------------------

 


دەسبەسەری بەڕێوەبەری ناوەندێکی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بە تۆمەتی سوکایەتی بەئیمام ڕەزا.
 


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەڕێوەبەری پرۆگرامی پڕوپاگەندەی یەکێک لەکاندیدەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لەپارێزگای ئیلام لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوڕۆ شەممە ۹یگوڵانی ۱۳۹۶بەتۆمەتی سوکایەتی بەپیرۆزییەکان،بێڕێزی بە ئیمامەکان “ئیمام ڕەزا”لەشاری مێهران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر وبۆشوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە محەممەد ڕەزم سەرۆکی گشتی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لەپارێزگای ئیلام ،پاش پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە کوتوویەتی:ئەم کەسە کە خەڵکی ئیوانی ڕۆژئاوایە لەڕێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی یەکێک لەبەربژێرەکانی سەرۆک کۆماری خولی دوازدەهەم لەئیلام ،پرۆگرامێک دەخوێنێتەوە کە پڕەلە سوکایەتی بەپیرۆزییەکان وبێ ڕێزی بەئیمامان وپاکان وهەروەها بەئیمام ڕەزا.وپاش ئەوەی ڕاپۆرتەکە لەسەرچەوەی ئینتزامییەوە بەدەستمان گەیشت،بابەتەکە کەوتە بەربڕیاری دەزگای قەزایی پارێزگای ئیلام ودادستانی ناوەندی پارێزگای ئیلام ڕاپۆرتەکە ڕەوانەی لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای ئەم شارە کرد کە چاودیری سەرپێچییەکانی هەڵبژاردنەکان دەکات.

هەروەها ئاماژەی پێدا :کە لقی لێپرسینەوە(بازپرس) ئیزنی بانگهێشت ودەسبەسەری ئەم کەسەی دەرکرد کەناوبراو لەئامادەبوونی خۆی بوار وکاتێک ڕێداران بەمۆڵەتی قەزاییەوە چوونە شاری ئیوان زانرا کە هەڵهاتووە بۆنێزیکی شاری مێهران.

هەربۆیە تاوانبار لەکاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئەوڕۆدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەنێزیک مێهران دەسبەسەر وڕەوانەی زیندان کراوە.


٢٩\٤\٢٠١٧

 

 

--------------------------------------------------------------------------------

 


دۆخی نالەباری بەندکراوی سیاسی ۶٤ ساڵ تەمەنی ژن لە بەندیخانەی ئێڤین.

 


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،” نوشین میر عەبدولباقی” ژنی زیندانی کراوی ۶٤ساڵ تەمەن کەبەتۆمەتگەلێکی وەکوو پشتیوانی لە حیزبە کوردستانییەکان، سوکایەتی بەشکۆی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران،بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکانی دەسەڵات،پشتیوانی وهەوڵدان بۆمافی ژنان و… بە۳٤ساڵ و۹مانگ حوکمی تەعزیری مەحکووم کراوە وهەنووکەیش لەگرتووخانەی ئێڤین لەبەندی ژنان ڕاگیراوە وئەمە لەحاڵێکدایە کەناوبراو تووشی چەنددین نەخۆشی جۆراوجۆر وەکوو ئالزایمێڕ(بیرچوونەوە)، ئاگالەخۆنەبوون،لەرینی جەستە بەتایبەت ڕوومەت و(فک) کەئازاڕێکی زۆر دەچێژێ وبەردەوام لەدەوای هێوڕکەرەوە کەڵک وەردەگرێ.

ئەم ژنە چالاکە سیاسییە لەساڵی ۱۳۹۳ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر وپاش لێپرسینەوەی یەک مانگە وڕاگرتنی لەژووری تاکەکەسی،ڕێکەوتی ۲۸ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ گوازرایەوە بۆبەندی ژنانی زیندانی ئێڤین.

جێگەی باسە کەناوبراو لەساڵی ۱۳۹٤بەدانانی بارمتەی ۲۰۰ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو ،بەڵام لەڕەزبەری ۹۵ پاش هۆشداریەک لەمەڕ دەستبەسەرداگرتنی تاپۆی بارمتەکە ،سەردانی بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی کرد وهەرلەو ڕۆژەدا سەرلەنوێ لەژێر بڕیاری دادوەری دۆسیەکەی(نەسیرپوور) وبەحوکمی ۳٤ساڵ و۹مانگ زیندانی، نێردرایەوە بۆزیندان.

سەرەڕای دۆخی نەگونجاوی جەستەیی ئەم زیندانییە سیاسیێە، وبەپشتبەستن بە بەڵگەی پزیشکی دەستنیشان کراو لەدۆسیەی خاتوو میرعەبدولباقی وهۆکاری ئاشکرا کەدەری دەخەن ناوبراو توانای مانەوە لەزیندانی نییە بەڵام یاسا دژە ئەخلاقی ودژە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ،بەردەوام داکۆکی لەڕاگرتن وئازار وئەشکەنجەی ئەم ژنە بیرجیاواز وئازادیخوازە دەکات.


٢٨\٤\٢٠١٧
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info

 

 

 
 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک