       

        
بۆ مه‌رگی
ئیحسان فه‌تاحیان.

به‌ندی عه‌لی
بنوو یارۆ .. بنوو
شه‌و دره‌نگه‌و
گه‌ڵای زه‌ردی سه‌رئاو که‌وتووی
چه‌می چاوت
به‌ره‌و که‌ناری خه‌و ده‌چێ
بنوو یارۆ .. بنوو
خۆ سوبحی ئه‌و
ده‌یجوورستانه ، بێ گومان
هه‌ر له‌هه‌ناوی شه‌و ده‌چێ
بنوو یارۆ
ئه‌م ئه‌شکه‌وته
نیشتیمانی خێڵه شه‌مشه‌مه‌کوێره‌یه‌و
گزنگه‌کانی به‌رائه‌ت
به‌نێویدا گوزه‌ر ناکه‌ن
بنوو ئه‌ی نه‌سلی په‌پووله
له‌جه‌خارستانه‌که‌ی خوادا
گوڵ ناڕوێ و
جاڵجاڵۆکه‌کانی به‌هه‌شت
هه‌ست به‌جوانیی قه‌مه‌ر ناکه‌ن.
نۆڤێمبه‌ری
2009
______________________________________________________________________________
بۆ ئیحسان
فه‌تاحییان.

حه‌مید عه‌زیز
هۆنراوه‌م شه‌رم ده‌کات
ده‌م هه‌ڵبێنێ و شتێ به‌باڵاتا بڵێت .. چونکه تۆ له‌گشت نووسینه‌کانم
گه‌وره‌تریت
پێنووسم نایه‌ته‌گۆ دێڕێک په‌خشانی جوانت بۆ بڵێت .. بۆیه تۆ
له‌هه‌موو پێنووسه‌کانی دنیا جوانتریت
هۆشم به‌دڵ ویستی چیرۆکی بیر‌و باوه‌ڕت بۆ بڵێت .. به‌ڵام تۆ له‌هه‌موو
باوه‌ڕه‌کانی گه‌ردوون مه‌زنتریت
گیانم دنیای ڕاچڵه‌کینه سرودی نیشتمانیت بۆ ده‌ڵێت .. تۆ له‌من و
له‌ئاوازو له‌دڵی ووڵاتیش به‌رینتریت
ده‌مم ته‌ڕایی تیا نه‌ما بۆ مه‌رگی ناواده‌ت شین ده‌ڵێت .. مژدانه‌ی
ژیانت دابه‌ئێمه له‌ئێمه‌ش زیندوتریت
زمانم لاڵه له‌ئاستی وره‌ی تۆ نازانێت چی بڵێت .. نیشتمانت سه‌رفرازه
بن‌و بێخه‌م تۆ له‌ئازا ئازاتریت
پێڵاوت له‌سه‌ر سه‌ری دووژمن بوو که‌سێداره ده‌ڵێت .. تۆ له‌په‌ت و
خنکان و هێزی دووژمن به‌هێزتریت
Hamid773@hotmail.com
______________________________________________________________________________
بۆ ئیحسان !

ئه‌یوب ره‌حمانی
له ئاست خۆڕاگری
ئه‌م لاوه کورده
داری سێداره چۆکی ئه‌له‌رزی
ئه‌مجاره مه‌رگ نه‌بوو، بێته ناو جه‌سته،
ئه‌وه جه‌سته بوو، چوو به گژ مه‌رگا
ئه‌مجاره‌یان مه‌رگ ئه‌ترسا و
توانای وه‌رگرتنی ئه‌م سه‌روه‌ی نه‌بو
کێشی زه‌وی هێزی نه‌مابوو
کات وه‌ستا بوو
ته‌ناف پچڕا بوو
دار ئه‌یوت نا
به‌رد ئه‌یوت نا
ته‌ناف ئه‌یوت نا
کێش ئه‌یوت نا
کات ئه‌یوت نا
مه‌رگ ئه‌یوت نا
مه‌لایه‌کی مێژوو پیسی
مه‌بده‌ء گڵاو
خۆی بوو به مه‌رگ و بوو به دار و بوو به به‌رد و کێش و ته‌ناف و،
کوشتی!
ئا به‌م شێوه هه‌ست و نه‌ستیی گه‌لێکی کوشت،
له پڕژ و بڵاوی کوردستاندا،
جارێکی‌تر ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی شه‌ڕه‌ف سز کرد!!
20ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری
2709
rahmayub@yahoo.de
______________________________________________________________________________
په‌یڤێك بۆ
ئیحسان فه‌تاحییان.

خالید شه‌یدا
بخه‌وه بێ خه‌م
خه‌ڵكی سه‌رانسه‌ری هه‌موو دونیا
كه گوێیان به‌م هه‌واڵه زرینگایه‌وه
ده‌رهه‌ق به تۆ ئه‌نجامیان دا
نیگه‌ران بوون ..
ڕاسته تۆ له مردن نه‌ترسای
كه په‌تیان خسته گه‌رده‌نت
هه‌ر وه‌كو شێر نه‌راندت
تا ئه‌و چركه‌ش له ژێر په‌تی سێداره بووی
به‌ڵام باكت له مردن هه‌رگیز نه‌بوو
چونكه كورد بووی ..
بخه‌وه بێ خه‌م
تۆ شه‌هیدی و سینبوڵێكی پیرۆزی نیشتمانی
تۆ نه‌مردی ڕوحت هه‌ر زیندوه
وه‌كو هه‌ڵۆی سه‌ر شاخه‌كان
به سه‌ر شاری سنه ده‌خولێته‌وه
سرودی پێشمه‌رگه ده‌چڕێ
تۆ ڕوحت پڕ بووه
له تیشكی به‌رائه‌ت
ئاسمانی سنه‌ت هه‌موو ڕۆناك كردۆته‌وه
بخه‌وه بێ خه‌م
ئه‌ی شێره كوڕه‌كه و ڕۆڵه به‌جه‌رگه‌كه‌ی سنه
به‌ڕاستی تۆ ئیسپاتت كرد
كه كوردی ....
به‌ڕاستی تۆ سه‌لماندت كه نه‌به‌ردی
شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانت پێش مردن
ڕسوا كرد
كه ئێوه دیكتاتۆرن له نه‌مانتان ده‌ترسن
به‌ڵام من له ئێوه مه‌زنترم
چونكه له پێناوی نیشتمانێك ده‌مرم
ئێوه‌ن دژی مرۆڤایه‌تی و دیموكراسی و ئازادین
ئێوه له ژێر باڵی شه‌یتانه‌كان و حه‌با به‌سه‌ره‌كان
حوكمی قه‌ره‌قووش ده‌ده‌ن
ئاینده‌تان زۆر نزیكه
ڕۆژێك دادێ ....
میلله‌ت هه‌مووی لێتان هه‌ڵسێ
بكه‌ونه به‌ر گاشه به‌ردان
قه‌یسه‌ریتان لێبكه‌نه كونه مشك
ئه‌وسا جێگا نابێ خۆتانی لێێوه‌شێرن
هه‌ی هه‌ش و خاكتان به‌سه‌ر
باش بزانن ....
١٣/٣/ ٢٠٠٩
ئه‌لمانــیا
|