١٩\۴\٢٠١٠ پەخشانە شیعر: چەند پەیڤێكی بێناو !
فەخرەدین تاهیر (حەیران ئەگەر مردم قەد مەرێن درەنگە، ئەنگۆ قەبرەكم لۆ لێدەن لە مابەینی سینگ و مەمكی نازدار حەیرانێ، لێمەدەن بە كورینگ و بێران بیرازی گەلەك تەنگە). سەردێری حەیرانێكی كوردی.
كیژێكی ئەویندار پێیگوتم: چۆن دەبێ تۆ پێش من بمری؟ دەبێ من پێشی تۆ بمرم، لەتەنیشت گۆڕەكەی خۆم، جێگە بۆگۆڕی تۆش دەگرم. گوتم: ڕاستە، ئەم ژیانە هەموی بۆ ئێـمە، جێگەی بێ باوەڕی و سەرسوڕمانە! دوورنییە، قسەی تۆ ڕاست دەرچێ، (خوانەكات مەرگی تۆ، پێش مەرگی من كەوێ)،* لێم ببوورە گیانە، وەسیەتنامەكەشم وەك خۆم، بێ ناوونیشانە، نازانم گەر مردم، تەرمەكەم دێننەوە بۆ لات؟ چونكە مان و نەمانی خۆم، داوەتە دەست قەدەر! هەر قەدەریش دەیسەڵمێنێ، گۆڕ غەریب بم! یان چەند مرۆڤدۆستێ، تەرمەكەم بهێننەوە بۆ وڵات؟! ______________________________________ *ئەم دێرە شیعرە بەكەمێك دەستكارییەوە لە گۆرانیێكی هونەرمەند هاوتا ئەسعەد وەرگیراوە.
ستۆكهۆڵم
3/6/2008
|