٣\٣\٢٠١٠ چه‌ند پرسیارێک له ئه‌حمه‌د عه‌زیزی کاندیدی لیستی گۆڕان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌وشێروان مسته‌فا سه‌باره‌ت به پرسی دادگایی‌کردنی نزار خه‌زره‌جی له دانمارک!
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی سه‌ره‌تای وتاره‌که‌م به هۆنراوه‌یه‌ک ده‌ستپێده‌که‌م که له‌و ده‌موده‌سته‌دا نازانم هۆنراوه‌ی کێیه. بۆیه داوای لێبووردن له هه‌ڵبه‌ستوانه‌که ده‌که‌م، که ده‌ڵێت: مرۆڤ به‌ڕاستی راست ئه‌بێته‌وه له‌سه‌ر رێگای راست ناڕه‌وێته‌وه هه‌ر راسته‌و راسته راستی لێ دیاره ئه‌وه‌ی راست نه‌بێت هه‌ر شه‌رمه‌زاره
نازانم مرۆڤ چ متمانه‌یه‌کی به که‌سێک ده‌بێت که جارێ هێشتاکه نه‌بۆته نوێنه‌ری گه‌ل‌و له‌پێناوی حزبه‌که‌ی یاخود بزووتنه‌وه‌که‌یدا کۆمه‌ڵێک نهێنی له‌و که‌سانه ده‌شارێته‌وه که به‌نیازن له چه‌ند رۆژێکی که‌می ئاینده‌دا بچنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگان‌و ده‌نگی بۆ بده‌ن. باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه بوو به نوێنه‌ری گه‌ل‌و، ئه‌وکاته به‌دڵنیاییه‌وه نهێنی زۆرتری ده‌که‌وێته به‌رده‌ست‌و دووباره هه‌موویان ده‌شارێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، کاتژمێر (19.00) به‌کاتی ئه‌وڕوپا ئه‌حمه‌د عه‌زیز تاڵیبی کاندیدی ژماره (5)ی لیستی گۆڕان له که‌رکوک بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێراق، که هه‌ر خۆی ئاگاداری کردمه‌وه له به‌رنه‌مایه‌کی راسته‌وخۆی که‌ناڵی ئاسمانی (که‌ی. ئێن. ئێن)دا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی سه‌رانی کورد سه‌باره‌ت به پرسی دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی له دانمارک، ته‌نیاو ته‌نیا ئاماژه‌ی به نامه‌کانی هه‌ریه‌ک له مام جه‌لال‌و فوئاد مه‌عسوم کرد.
چاوه‌ڕوان بووم که ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی به‌رنامه‌که له‌سه‌ر شاشه‌ی که‌ناڵی (که‌ی. ئێن. ئێن) ده‌رچێت بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بکه‌م‌و هه‌ندێک شتی شاردراوه روونبکه‌مه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ژماره‌که‌یان نه‌خسته سه‌ر شاشه‌که، هه‌روه‌ها زۆر هه‌وڵمدا ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌یان بدۆزمه‌وه یان وه‌رگرم، که‌چی نه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌یان نه له چه‌ند براده‌رێکیش ده‌ستم نه‌که‌وت! بۆیه به‌ناچاری ئه‌و چه‌ند پرسیاره‌م ئاراسته‌ی ئه‌حمه‌د عه‌زیز ده‌که‌م‌و، که‌ناڵی ئاسمانی (که‌ی. ئێن. ئێن)یش ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێت بیگۆڕن‌و پێشه‌نگی گۆڕان بن له باشووری کوردستان، با له‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ته‌واوی پارت‌و سه‌رکرده کوردستانییه‌کان به‌بێ جیاوازی بخه‌مه‌ڕوو. ئه‌مه‌ش ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌مه: (004525143344).
پرسیاره‌کان:
بۆچی نامه‌کانی هه‌ریه‌ک له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان به واژۆی ئیحسان عه‌بدولعه‌زیزو نامه‌ی دڵشاد میرانی به‌رپرسی بیرۆی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان-ت باس نه‌کردو ئاماژه‌ت پێنه‌دان؟
بۆچی ئاماژه‌ت به هه‌ڵوێستی ناکوردانه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا نه‌کرد، که هیچی که‌متر نییه له نامه‌کانی مام جه‌لال، فوئاد مه‌عسوم، ئیحسان عه‌بدولعه‌زیزو دڵشاد میرانی؟ خۆ تۆ ته‌واوی هه‌ڵوێستی نێگه‌تیڤانه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فات ده‌زانی؟ ئایا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی کورده یان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانی خۆت‌و گۆڕانه چاوت له هه‌ڵوێستی نابه‌جێی نه‌وشێروان پۆشیووه؟
ئه‌حمه‌د عه‌زیز له‌دوا سه‌فه‌ریدا بۆ دانمارک له‌مانگی (12)ی (2009)دا گه‌ڕایه‌وه بۆ دانمارک، باسی ئه‌وه‌ی کرد که یه‌ک دوو مانگ پێش ئێستا له سه‌ردانێکیدا له‌گه‌ڵ مام رۆسته‌م بۆلای نه‌وشێروان مسته‌فا، باسی ئه‌و وتاره‌ی له‌گه‌ڵ کردبوو که له‌کاتی خۆیدا ئه‌حمه‌د عه‌زیز له‌ڕێکه‌وتی (23.6.2004)دا به‌ناوی خواستراوی (هێمن که‌رکوکی) له‌سه‌ر نه‌وشێروانی نووسیبوو (ئه‌حمه‌د عه‌زیز خۆی باسیکرد که نه‌وشێروان له‌گه‌ڵ خۆیدا باسی کردووه که ئه‌و نووسه‌ری ئه‌و وتاره‌یه‌و ئه‌ویش له‌به‌رده‌م نه‌وشێروان-دا نکۆڵی له خاوه‌ندارێتی ئه‌و وتاره نه‌کردووه)، ئه‌گینا من هه‌رگیز ئاماژه‌م به‌و نووسینه نه‌ده‌کرد. هێمن که‌رکوکی له سه‌ره‌تای وتاره‌که‌یدا نووسیویه: (نه‌وشێروان مسته‌فا وه‌ک سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان، که داینه‌مۆو هه‌ڵسوڕێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو له سه‌رده‌می خۆیدا، جێ په‌نجه‌و هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر زۆربه‌ی بوار‌و روداوه‌کانی کوردستان دیاربووه جگه له هاوسۆزی نه‌بێت به‌رامبه‌ر نزار خه‌زره‌جی‌و پشتگیری نه‌کردنی بۆ دادگایی کردنه‌که‌ی). بۆ زیاتر روونکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست‌و بۆچوونه‌کانی نه‌وشێروان لینکێک بۆ وتاره‌که‌ی تۆش ده‌که‌م.
ئه‌حمه‌د عه‌زیزی کاندیدی ژماره (5)ی گۆڕان له که‌رکوک، ده‌بوایه به‌ر له هه‌موو که‌سێک ئاماژه به هه‌ڵوێستی نادروستی نه‌وشێروان مسته‌فا-ش بکات سه‌باره‌ت به پرسی دادگایی‌کردنی نزار خه‌زره‌جی، که ئه‌و خۆی له هه‌موو که‌سێک ئاگادارتره، نه‌ک هه‌ڵوێستی نه‌شیاوی نه‌وشێروان که به‌هه‌مان پله‌ی هه‌ڵوێستی نامه‌ی سه‌رکرده‌کان نه‌شیاوو نابه‌جێیه، دیزه به ده‌رخۆنه بکات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شاردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی ناوبراو‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان! خۆ کاک ئه‌حمه‌د خۆی ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی نه‌وشێروانی بۆ کۆمیته‌ی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی په‌یداکرد! خۆ ئه‌حمه‌د عه‌زیز خۆی به منی راگه‌یاند که دوای ئه‌وه‌ی سکرتێری نووسینگه‌ی نه‌وشێروان، ناوبراوی ئاگادارکردۆته‌وه که پۆلیسی دانمارکی په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌که‌ن، ئه‌و پێیانی گووتوه: (ئه‌گه‌ر پۆلیسی دانمارکی په‌یوه‌ندییان کرد، پێیان بڵێن نه‌وشێروان مسته‌فا له‌سه‌ر ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنه په‌یدا نابێت‌و، پێیان مه‌ڵێن لێره‌یه). هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د عه‌زیز زۆرباش ئاگاداره له وه‌ڵامی نه‌وشێروان مسته‌فا بۆ پۆلیسی دانمارکی، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردبوو بۆئه‌وه‌ی وه‌کو شایه‌دێک قسه‌کانی وه‌رگرن‌و ببێته شایه‌دێک له پرسی به‌دادگاییکردنی تۆمه‌تبار فه‌ریق یه‌که‌می روکن نزار خه‌زره‌جی سه‌رۆکی ئه‌رکانی میلیشیای به‌عس‌و سه‌دام! که‌چی به‌داخه‌وه کاندیدی ژماره (5)ی که‌رکوک، راستییه‌کان‌و هه‌ڵوێستی نانیشتمانیی جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئه‌وکات‌و سه‌رۆکی ئێستای کۆمپانیای ووشه‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی شاره‌ده‌وه، که چه‌ندین باره‌ی ده‌که‌مه‌وه هه‌ڵوێسته‌کانی نه‌وشێروان له‌گه‌ل نامه‌کانی مام جه‌لال، فوئاد مه‌عسوم، ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز و دڵشاد میرانی هیچ جیاوازییه‌کی نییه!
بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاره کۆنه‌که‌ی ئه‌حمه‌د عه‌زیز (هێمن که‌رکوکی)، که کاتی خۆی له کوردستاننێت‌و زۆربه‌ی رۆژنامه ئه‌لکترۆنییه‌کانی تردا بڵاوی کرده‌وه، سه‌یری ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://kurdistannet.net/6-2004/newshirwan.pdf
1.3.2010
|