په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٤\٢٠١٧

چەند راگەیاندنێک سەبارەت بە

توندوتیژیی و پێشێلکارییەکانی ئێران و تورکیا لە کوردستان.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


هێرش و شەرانگێزیی تورکیا دژی رۆژئاوای کوردستان.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سوپای تورکیا بە چەکی قورس هێرشی کردووەتە سەر گوندەکانی کانتۆنی عەفرین و بۆمبارانی ئەو ناوچەیەی رۆژئاوایی کوردستانی کردوە، یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە کە ئەرکی پاراستنی رۆژئاوایی کوردستانی لە ئەستۆیە، وەڵامی ئەو هێڕشانە داوەتەوە.

بەپێی هەواڵێک کە ناوەندی رۆژنیوز بڵاوی کردۆتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا بە تۆپ و چەکی قورس گوندی فرفرکێی سەربە شارۆچکەی ڕاجۆی کانتۆنی عەفرینی تۆپبارانکردو یەپەگەش وەڵامی ئەو تۆپبارانەیان دایەوە.

بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە شارۆچکەی ڕاجۆوە، هەر ئێستا تۆپبارانەکانی سوپای تورک بۆسەر گوندی فرفرکێ سەربە شارۆچکەی ڕاجۆ بەردەوامە.

بەهۆی ئەوەی تۆپبارانەکان بە سەختی درێژەیان هەیە، سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددییەکان زانیاریی ئاشکرانەبووە.

ئەوە چەندەمین جارە حکومەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوایی کوردستان و دوێنێش ناوچەکانی نێوان باشوور و رۆژئاوایی کوردستان (شەنگال و دێرک)بۆمباران کردبوو، کە کۆمەڵێک گەریلا و پێشمەرگەی کوردستان بە هۆیی ئەو هێرشە گیانیان بەخت کردبوو.
 

 

٢٦\٤\٢٠١٧

 


کۆماری ئیسلامی لە رۆژهەڵات گرتووخانەی نوێ دروست دەکا.

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە و بە پێی وتەی هەواڵنێری مێهر ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ئیسلام ئاباد غەرب سەربە پارێزگای کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ، پلانی دروستکردنی زیندانێکی نوێیان لەو شارەدا هەیە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا بە پێی وتەی بەرپرسی گشتی زیندانەکانی پارێزگای کرماشان “مەنسور بیگلری ” دروستکردنی گرتوخەنەێیکی نوێ لە ئیسلام ئابادی غەرب دا زۆر بە پێویست زانیوە .

بیگلری ئاشکرای کردوە ، بە پێی لە بەر چاو گرتنی بودجەێیکی پێویست تا ئاخری ساڵی ۱۳۹٦ی هەتاوی بینای ئەو گرتوخانەیە لە شاری ئیسلام ئاباد دا پلانی بۆ دادەنرێت و دروستیش دەکرێت .

پشت بە هەواڵنێری مێهر و بە گوتەی بەرپرسانی حکومەت ، بە هەڵکشانی ڕێژەی زیندانیان بۆ ئەوەی پەروەردە بکرێن ، بەتایبەت تاوانباران و کەسانی ئەمنییەتی (سیاسی ) و بە مەبەستی ڕاهێنان و گەڕانەوەی ئەو کەسانە بۆ داوێنی کۆمەڵگا .

کار بەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوو دەیەی ڕابردوودا بە پێی سیاسەتە سەرکوتکەرانەکانیاوە و بە پێی گوشارە ئابورییە لە دوایی نەهاتوەکانەوە و لە ناو چونی کلتورە ڕەسەنەکان لە لایەن دەسەڵاتەوە بۆ گەلانی ئێران و بە تایبەت گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کێشەو بەرامەی بێ سنووری کۆمەڵایەتی بۆ خەڵکی بەدیاری هێناوە و ڕۆژ بەڕۆژ ژماری قوربانیانی ئەو دیاردەیە نا موبارکە زیاتر دەبێت .
 

 

٢٦\٤\٢٠١٧

 


بانگهێشت و هەڕەشە لە چالاکی کرێکاریی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.


بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان “شەیس ئامانی” چالاکی کرێکاری و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی کرێکارانی ئێران ، ڕۆژی ٤ی بانەمەڕی ۱۳۹٦ پاش بانگهێشت کردنی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ ئیدارەی ئیتلاعەتی شاری “سنە” ، سەردانی ئیدارەێ ئیتلاعەت دەکات و سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی(۱ ی مەی) کرێکاردا لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەکەوێتە ژێر لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێدەکرێت ، لە ئەگەری بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی کرێکاردا.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە شەیس ئامانی هاوڕێ لە گەڵ چەند چالاکی کرێکاریدا لە شاری سنەلە ڕۆژی۲٦ گوڵانی ۱۳۹٦دا ، بە پێی نامەیەک داوایان لە قائمقامیەتی ئەو شارە کردبو، بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی کرێکار مۆڵەتیان پێ بدرێت و ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ۳ی بانەمەڕ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و بە پێی بەڵگەی دادگا بانگهێشت کرا و ناوبراو پاش سەردان بۆ ئەو ئیدارە لە ڕۆژی چواری بانەمەڕدا کەوتە ژێر لێپرسینەوە و هەڕەشە و بە ناوبراو و هەڤاڵانی دیکەی ڕاگەیاندرا کە ئەگەر بیانهەوێت ڕۆژی کڕێکار پیرۆز بکەن ، دەستبەسەر و سزا دەدرێن.

ڕۆژی جیهانی کرێکار هەر ساڵە لە ڕۆژی یەکەمی مانگی “مەیدا” بەرابەر ۱۱ی بانەمەڕ لە لایەن چینگەلی جۆراوجۆری کرێکاریەوە پیرۆز دەکرێت.
 

 

٢٥\٤\٢٠١٧

 


لە هەندێک لە شارەکانی پارێزگای ورمێ کە فرە نەتەوە و فرە ئاینن

کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵێورانی کورد و سونە مەزهەب بۆ بەشداریی لە هەڵبژادندا رەتدەکاتەوە.


بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی ورمێ، خۆی ، سەڵماس کە دوو نەتەوەی سەرەکی (کورد و تورک) ساڵانێکە پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە و ئارامیان تێپەڕ کردوە ، ئێستا لە هەڵبژادنی شۆرای شار و گوندەکان و هەر وەها سەرۆک کۆماریدا پاڵێورانی کورد ڕەد دەکرێنەوە و بە هەمان شێوە سۆنە مەزهەبەکانیش ڕەد کراونەتەوە ئەمە جگەلەوەی باوەڕدارانی ئاینەکانی ئاشوری و مەسێحی و زەردەشتی لە لایەن شورای نگەهبانەوە فەرمانی ڕەدی سەلاحییەتیان درا و بە پێی دیکومینەتەکان شاری ورمێ پێکهاتەێیکی فرەنەتەوە و فرە ئایینە و سەدان ساڵە لە کوردستان دەژین .

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناوی ئەو کاندیداتۆڕانە بەم شێوەییە: مەنسوور مۆشیری، وەلی شێخکانلویی میلان، بەهادور شێخکانلویی میلان، فاتمە سەلەحشوور، محەمەد ئەمینلوو، چەنگیز شابویی، حەسەن دودکانلوی میلان.


کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای ئەوە کە پێش لە ناوزەد بوونی هەر مرۆڤێک بۆ شۆرایی شار و گوندەکان پێشتر دەبێت لە لایەن ناوەندگەلی ئەمنیی و فەرمانداری شارکانەوە ئەرێنی بکرێت و سەرەڕای ئەوە کە بە چاووێکی جیاوازەوە سەیری نەتەوە بندەستەکان ئایینە جیاوازەکان و ژنان دەکات بۆ بەشداری لەم پڕۆسەیەدا ، لە حاڵێکدا بە پێی پێوەرەکانی دێمۆکڕاسی هەڵبژادن لە ئێراندا ، ئەوە پێوەرانە بن پێ خراون . شایانی باسە هەندێک لەو ناوانەی باس کران خولی پێشوو لە شورای شار و گوندەکاندا بەشدار بوون.

 

 

٢٤\٤\٢٠١٧

 


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

حوکمی لەسێدارەدانی ٧ زیندانی (ئەمنییەت)ی پەسەند کرا کە سزاکەیان (محاربە) نییە.


بە گوێرەی هەواڵەکە ،عەلیزادە تەباتەبایی پارێزەری دۆسیەی ئەو کەسانە کە ۷تاوانباری تیرۆری مەلا تینا بتۆمەتی محاربە بئێعدام مەحکووم کرابوون لەحاڵەتێکدا کەتاوانەکەیان محاربە نەبوو.


ئەم حەوت کەسە لەمەهاباد دەسبەسەر کرابوون.تۆمەتی سەرەکی ئەوان کوشتنی مەلایەکی ئایینی پێڕەوی ئایینزای سوننە “مەلا تینا” بەهۆی بیروڕای جیاواز بوو وئەم کوشتنەیان دابوویە پاڵ ئەوحەوت کەسە ،بەڵام ئەم حەوت کەسە ڕەتی دەکەنەوە ودەڵێن کاری ئێمە نییە.لەکۆتاییدا حوکمی ئێعدامی ئەوان لەلایەن دادوەر “مقیسە” پشت ڕاستکرایەوە.


پاش سکالای پارێزەری دۆسیەکە ،ئەم ڕەوتە پەلی کێشایە دیوانی باڵایووڵات، وحوکمی ئێعدام پووچەڵ بوویەوە ،وهەنووکە نێردراوە بۆ لقی ۱۵ی دادگای شۆڕش.


جێگەی بیرهانینە ،”ڕێکەوتی ۷ی ڕەزبەر ۱۳۸۷ مەمۆستایەکی ئایینی سوننە لەمەهباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کەسانێکی نەناسیاوەوە تیرۆر کرا،پاش ماوەیەک هەواڵی دەسبەسەرکردنی ۷کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕاگەیەندرا . بەڵام لەهەبوونی دادگایەکی فەرمی وبێ لایەن وهەروەها پارێزەرێکی سەربەخۆ بێ بەهرەن کەئەمە بۆخۆی پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافی مرۆڤ ولەجاڕنامەی مافی مروۆڤدا لەمادەی ۱۰ی هاتووە:هەرمرۆڤێک بایەخ ونرخی ئەوەی هەیە کەبایەخمەند بێت بە دادگایی ولێکۆڵینەوەیەکی دادوەرانە لەدادگایەکی بێ لایەن وسەربەخۆ تالەبەرانبەر هەرچەشنە تۆمەتێکی سزادان دژبە ئەوکەسە، ماف وخواست وهەروەها سزادانیشی بەئاشکراو دادوەرانە پێداچوونەوەی بۆبکرێ.

 


info@kmmk.info

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک