چه‌ند ڕاستیه‌کی تاڵ و ڕه‌خنه‌یه‌ک له پارت وڕؤشنبیرانی کورد له سوێد.
قادر نادر
تاله دۆزی کۆمه‌لکوژی کورد به‌وگه‌رمیه کارم نه‌ده‌کرد ، نه‌م ده‌زانی ئاستی نه‌ته‌وه‌یی کورد ئه‌وه‌نده نزم و سۆزداریه ، تا‌له‌کوردستانیش بوم، وام هه‌ست ده‌کرد ، هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لای کوردانی هه‌نده‌ران له‌لوتکه‌یه . ئاخر نه‌ته‌وه‌یی بون هه‌ر هه‌لگرتنی ئالای کوردستان و وتنه‌وه‌ی ئه‌ی ره‌قیب نیه ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ل له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوان وچه‌وساندنه‌وه‌ی له‌نیشتمان ده‌کرێت ، هه‌لوێست وه‌رده‌گرن و قوربانی ده‌ده‌ن . باشترین نمونه‌ش جوله‌که‌کانن که‌هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یییان فوله ,له‌پێناوی ڕزگارکردنی تاکێکیان, ئاماده‌ی هه‌موو قوربانی دانێکن .
جوانترین دێری ئاپۆم لائه‌وه‌یه که‌ده‌لێیت، به‌یه‌کێک بڵێیت بێ وڵات لای ئاسایه ،وه‌لێ ئه‌گه‌ر بڵێ ی بێ که‌ڕامه‌ت شه‌ڕت له‌گه‌ل ده‌کات . وه جوانترین دێری بابه‌تێکی به نازناوم خوێنده‌وه ده‌ڵێت ، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێمه بۆ شه‌ڕه‌ف ، 5 سانتیمه‌تر‌ی ژنه !! به‌ڵی زۆر که‌س هه‌یه له‌سه‌ر وتنی یه‌ک وشه‌ی ناشیرین و ناخۆش ، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل خۆشه‌ویسترین که‌سی له خێزان ، هاورێ ، باوک وبرا ده‌پچڕێنێت ،به‌لام به‌ئاستیی یه‌ک نه‌ته‌وه ،تاکی ئه‌م نیشتمانه له‌ناوبردران و که‌ڕامه‌تیان تێكشکا ، ڕۆژانه ش سوکایه‌تیمان پێده‌کرێت ، لایان زۆر ئاسایه!! .
16 ساله له‌ولاتێکی وه‌ک سوید نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی کوردستان هه‌یه ، زیاتر له20 سالیشه چه‌ندین پارت وڕێکخراوی کوردستانی ، باره‌گا و ناوه‌ندیان هه‌یه ،که‌چی ئه‌وه‌ی کاریان بۆ نه‌کردبێت دۆسیه‌ی کۆمه‌لکوژی کورده!! . به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورد له سۆسیال دیموکراتی سوێد (کۆنی فریدکسۆن) که دۆستی نزیکی (یه‌کێتی وپارتیه) ، له‌کۆنفرانسی هاوبه‌شی پارتی چه‌پ وناوه‌ندی چاک له‌ساڵی 2007 ،وتی ،ئه‌مه یه‌که‌م جاره داوام لێده‌کرێت که‌تاوانی ئه‌نفال به‌جینۆساید بناسینین ؟
که له‌نێو په‌ڕله‌مانی سوێد ده‌ستمان به سازدانی که‌مپینێک کرد بۆ ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به‌جینۆساید ، هه‌رچه‌ند سه‌رم ده‌هێناو ده‌برد یه‌ک ئه‌زمونی هاوشێوه‌ی به‌ر له‌ئێمه نه‌بوو ، په‌نجه‌کانی ده‌ست بوین له‌ئه‌ندامی چاک و زۆرینه‌یان پێچه‌وانه‌ی من ، کاتی کاردکردنیان به‌ڕۆژ بوو، نه‌ده‌گونجا په‌یوه‌ندی به‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان بکه‌ن ، سوێدیه‌که‌مان شروشه‌ق بوو ، له‌هه‌موشی کاره‌سات تر په‌یوه‌ندیمان به‌هه‌رئه‌ندام په‌رله‌مان ،حزبێک ، ده‌کرد ده‌یوت من چۆن ئیمزاتان بۆ بکه‌م که‌نازانم ئێوه چ ڕێکخراوێکن ، ئیسلامین ، په‌که‌که‌ن (5 پارتی سه‌ره‌کی سویدی پ‌ک‌ک به‌تیرۆریست ده‌ناسن ) ئێمه ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌ناسین ئه‌وان فه‌رمی ویاسایین .
سه‌ره‌نجام توانیمان ده‌روازه‌یه‌ک له ناسینی خۆمان بکه‌ینه‌وه له‌ڕێگای (ئوله هۆفمان) دۆستی ناسروی کورد(،ئه‌مینه کاکه باوه) ئه‌ندام (په‌رله‌مانی سوێد و ناوه‌ندی چاک) ،جه‌بار ئه‌مین ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی( پارتی ژینگه ) ، (لارش ئولێ) وه‌ک سه‌رۆک پارتی چه‌پ که‌ناوه‌ندی چاکی ده‌ناسی ،وه توانیمان 42 ئه‌ندام په‌رله‌مان و 3( پارت و سه‌رۆک) ئیمزا پێبکه‌ین .
لاتان سه‌یر نه‌بێت، که‌ماوه‌ی 2مانگ به‌یانامه‌ی که‌مپینه‌که‌مان له مالپه‌ره‌کان دانا 4 نوسه‌ری کورد ئیمزای له‌سه‌ر کرد . ئه‌ندامێکمان داوای له نوسه‌ر (قه‌ره‌نی قادر ) کردبوو که ئیمزا بکات ، که‌چی وتبوی نایکه‌م !! لاشتان سه‌یر نه‌بێت که‌سه‌رجه‌م پارت وڕێکخراوه‌کانی باشور‌و رۆژهه‌لات ،هیج پالپشتیه‌کیان نه‌کردین ، پارتی کرێکارانی کوردستانیش ، ته‌نیا له‌که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن به‌رده‌وام که‌مپین و چالاکیه‌کانیان بۆ بلاوده‌کردینه‌وه . بۆ مێژو ده‌بێت بڵێم یه‌کێتی نیشتمانی له‌ڕێگای ئه‌ندامێکیان 500 زه‌رفی نامه‌ی گه‌وره و به‌یانامه یان بۆ چاپکردین .وه‌لێ وه‌ک حزب هیچ ڕؤلیان نه‌بوو ، به‌لام چه‌ند ئه‌ندامێکیان دلسۆزانه پالپشتیان کردین ، به‌تایبه‌تی( شه‌مال ئاکۆ) که ئیمزای ئه‌ندام په‌رله‌مانیکی سویدیشی بۆ هێناین .
له 8سالی ژیانم له سوێد ، سه‌باره‌ت به‌تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد چالاکیه‌کی جه‌ماوه‌ریم له پارتی دیموکراتی کوردستان نه‌بینیوه ، جگه له‌وه‌ی ساڵانه له یادی هه‌ڵه‌بجه ، له‌ته‌ک فیدراسۆنی کۆمه‌له‌کوردیه‌کان، که‌ئه‌وان زیاتر بالاده‌ستن ، له‌هۆلێک به‌شێوه‌یه‌کی کلاسیکی ده‌که‌نه‌وه،له‌کاتێکدا فیدراسیۆنی کۆمه‌له کوردیه‌کان ،به‌ناوی ره‌وه‌ندی کورد له حکومه‌تی سویدی بودجه‌یه‌کی خه‌یاڵی و خانویه‌کی گه‌وره‌یان پێداون. که‌چی فیدراسیۆن ئه‌وه‌نده‌ی له‌چایخانه ده‌چێت له‌ناوه‌ندیکی چالاکی کوردی ناچێت!؟ سه‌رۆکی پێشوی که ناوی سه‌ربازی له‌تورکیاوه هات ، له سویده‌وه چۆوه به‌پاره خزمه‌ته‌که‌ی ته‌واو کرد!؟ ،سه‌رۆکی نوێشی که ئه‌ردۆگان هاته سوید کوران وکچانی کورد هێلکه‌بارانیان ده‌کرد که‌چی ئه‌و له‌ته‌ک فیدراسیۆنی تورکان، پێشوازی و دیداری له‌گه‌ل ئه‌نجامدا !!
لاتان سه‌یره خۆپیشاندان بۆ 18 کچی ئه‌نفالکراوی فرؤشراو ، که‌له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی میسڕ ئه‌نجامدرا ، 17 که‌س بوین ،که چی زیاترله17 ڕێکخراوی ژنانی کورد له‌سوێد هه‌یه ! له‌یه‌که‌م ڕۆژی دادگایی سه‌دام21/8/2006 به 40 پارت وڕێکخراو 150 که‌س کۆبوینه‌وه ، له‌یادی 20 ساله‌ی ئه‌نفالیشدا 50 که‌س بوین ، که‌چی بۆهیچ ئاهه‌نگێک 2000 کورد که‌متر ناچێت . که‌لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه بڵێین ئه‌م نمونانه له‌زۆربه‌ی ولاتان هاو شێوه‌یه، له‌زۆرینه‌شی به‌ناوی کۆمه‌لێک پارت وڕێکخراوئه‌نجام ده‌درێت. له‌هه‌موشی کاره‌ساتر له‌چه‌ند رۆژی رابردودا، بۆ یه‌که‌م جارله‌مێژوی کورد ، له‌په‌رله‌مانی سوید، دیباتێک له‌سه‌ر ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به‌جینۆساید ،سازکرا ، ئه‌و وتانه‌ی که خه‌لک وحزب و حکومه‌ت کۆنگره‌ی بۆسازده‌کات وڕؤشنبیران له که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن دروشمی بۆ ده‌ده‌ن وداوا ده‌که‌ن کاری بۆ بکه‌ین ،که‌چی 44 که‌س ئاماده‌بوو ،له‌کاتێکدا زیاتر له 44 هه‌زار کورد له ستۆکهۆلم و چوارده‌وروبه‌ری ده‌ژیت و سێ به‌ئاستی ئه‌و ژماره‌یه، به‌س نوسه‌رو شاعیر‌و هونه‌رمه‌ندمان له‌م ولاته هه‌یه ؟ ده‌بێت ئه‌وه‌ش بلێم نزیک به 37 پارت وڕێکخراو پالپشتی خۆیان بۆ ده‌ربڕیبوو!! .که‌چی دوو رۆژ دواتر ته‌نیا یه‌ک رێکخراو، له و 37 ڕێکخراوه ، کۆڕێکی بۆ ( خه‌ندان حه‌مه‌جه‌زا ) ساز کردزیاتر له 100 که‌س ئاماده ببوو !؟
مافی خۆمه که ره‌خنه‌یه‌ک له‌و پارت و ڕێکخراوانه بگرم ، که زۆرینه‌یان وه‌ک نوێنه‌ریش له‌خۆپیشاندانه‌که ئاماده نه‌بون ، وه‌ک پارتی به‌ناوی (ده‌زگای گولان) ناویان هه‌بوو ،که‌چی که‌سیان نه‌هات ، شوعی، یه‌کگرتو، رزگاری ناویان له‌لیسته‌که هه‌بوو که‌چی هیچ ئه‌ندامێکیان به‌شداری نه‌کرد ، به‌یه‌کێتی و کۆمه‌له‌ی گه‌لی کوردستان 10 که‌سیان هاتبوو، که زۆرینه‌یان نوێنه‌ری که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن بون وه‌ک کوردستانی نوێ ،کوردسات ، مالپه‌ری پیوکه‌ی میدیا . ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین به‌ناوی پارته کورد وکوردستانیه‌کان که 20 پارت وڕێکخراو زیاترن ، ئیمزای خۆیان نه‌خسته سه‌رئه‌و به‌یانامه‌یه‌ی ، که داوامان کردبوو په‌رله‌مانی سوێدی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد به‌جینۆساید بناسێنێ ، ، به‌پێی وته‌ی به‌شێکیان چونکه ناوی پژاکی تیایه و له‌م ولاته ، به هێزێکی تیرۆریست ده‌ناسرێت !! ؟ وه نوێنه‌ری یه‌کێتی له‌ناو ئه‌م پارت وڕێکخراوانه ( ئاری شێخ نوری ) ئێستا که‌وتۆته لێپێچینه‌وه راپۆرت نوسین بۆ مه‌کته‌بی رێکخستنی ، له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که‌به‌شدار بون چونکه له گه‌ل پژاکی (تیرۆریست !!) به‌شداریان کردوه ،ئیتر ئێمه نازانین ئه‌مه فشاری ئیتلاعاتی له‌سه‌ره یان هه‌ر خۆی دژی ناساندنی ئه‌نفال به جینۆسایده؟ یان له‌شه‌ری ته‌که‌تولاتی خۆیان سڵ له‌هیج به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ناکه‌نه‌وه !؟ . ئاخر مرۆڤ ئه‌گه‌ر تۆزێ که‌ڕامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت چۆن بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی وا پیرۆز کێشه دروست ده‌کات و وه‌ک خۆی زۆر جاریش قسه ده‌کات و ده‌ناسێنێ ، که نوێنه‌ری زیاتر له 17 هه‌زارده‌نگده‌ری کورده له‌م ولاته‌دا !!!
.که‌لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه بڵێم زۆرشه‌رمه‌زاریه بۆ ئه‌و پارت وڕێکخراوه کوردستانیانه‌ی که وه‌ک تورکان شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌نه ئه‌م تۆمه‌ته ناره‌وایه به‌سه‌ر پ‌ک‌ک وپژاکدا ؟ دواتر چه‌ند شه‌رمه‌زاریه بۆ پارتی ویه‌کێتی و هه‌مو ئه‌وهیزانه‌ی تر، که ئاماده نین ناوی خۆیان له‌ته‌ک پژاک بنوسن ، له‌کاتێکدا پارتی چه‌پ وژینگه ی سوێدی 2، پارتی سویدین ، 41 ئه‌ندام په‌رله‌مانیان هه‌یه ، دژ به‌و بریاره‌ن ، بۆ یاده‌کانی (پ‌ک‌ک) ده‌چن ، وتاریشیان بۆ ده‌خوێنه‌وه . که‌چی 2 پارتی کوردی به‌ناوی سیاسه‌ت وعه‌قلانی!! نه‌ک بۆ پ‌ک‌ک به‌لکو پژاکیش له‌مامه‌ڵه‌ی سیاسیان وه‌ک قاعیده ده‌ناسن !! لاشتان سه‌یره که%60 نوسه‌ری کوردی هه‌نده‌ران له‌سوێدن ، که زۆرینه‌یان خۆیان پێ رابه‌ری نه‌ته‌وه‌ییه ،به‌ڵام که‌مترین که‌سیان ئاماده‌ی یاده‌کانی ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه ده‌بن . که‌لێرده ره‌خنه له کۆمه‌لێک له ده‌نگه باشه‌کان ده‌گرم ، نه‌وه‌ک نوسه‌ره هه‌لپه‌رست و قسه زله‌کانی سه‌رشاشه‌ی راگه‌یاندن ، باش چاوه‌شه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، هیوادارم به گیانیکی دیموکراسی لێم وه‌ربگرن ،چونکه سه‌رباری ئه‌و ره‌خنانه ڕێزم بۆیان هه‌یه.
مامۆستا (پشکۆ نه‌جمه‌دین)که وه‌ک ره‌خنه‌گرێکی ده‌سه‌ڵات خۆی نیشان ده‌دات و خه‌لکی هه‌له‌بجه‌یه و ئه‌وه‌نده‌ی بینبێتیشم به‌ڕێزه‌وه باسی چاک ده‌کات ، که‌چی له6 ساله‌ی یاده‌کانی ئه‌نفال وهه‌لب‌جه‌دا به‌شداری نه‌کردوه!! وه‌ئه‌و شه‌ڕه‌ی بۆ چاپنه‌کردنی په‌رتوکه‌که‌ی کردی شه‌رێکی له‌م چه‌شنه‌م بۆده‌یان هه‌لوێست نه‌بینوه سه‌باره‌ت به ئه‌نفال وهه‌له‌بجه !!
،کاک (مهاباد کوردی) که‌کوردێکی عه‌یار 24 وره‌خنه‌گری ده‌سه‌لاته ، ڕۆژانه بابه‌ت له‌سه‌ر کوردستانی و دژایه‌تی داگیرکه‌ران ده‌نوسێت ، به‌لام له‌یه‌ک خۆپشاندان نه‌م بنینیوه ، ئاماده بێت !؟ جگه له‌بنه‌ماله‌ی شاکه‌لیه‌کان ،هیوا قادر وده‌یان نوسه‌ری تر . که‌زۆر ئاساییه مرۆڤ نه‌توانیت له‌هه‌موان ئاماده بێت ، به‌لام به‌شدارنه‌بون له‌هیچیش ،ناراستی وته‌کانیان ، نیشانده‌دا .
یان (عه‌دنان که‌ریم)ی هونه‌رمه‌ند که‌به‌رده‌وام هونه‌ره‌که‌ی تێکه‌ڵ به ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه ده‌کات ، وه‌لێ ته‌نیا ئه‌مساڵ 2 جارداوامان لێکرد ، ئاماده‌نه‌بوو ، گۆرانیه‌ک بۆ یادی 20 ساله‌ی ئه‌نفال و به‌رده‌می په‌رله‌مانی سویدی بڵێیت. که‌به‌نده نازانێت ده‌یان هونه‌رمه‌ندی کورد له‌م ولاته‌دا ده‌ژین، بۆچ له یاده‌کانی ئه‌نفال وهه‌له‌بجه به‌شدار نابن ،چیان له‌ئێمه زیاتره!؟ .
پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌رتێبینیه‌کیان له‌سه‌ر ناوه‌ندی چاکیش هه‌یه ،ئه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی کار‌و چالاکیه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه ،کوا به‌روبوم وچالاکیان ،کوا به‌کردار کردنی وته‌کانی سه‌ر شاشه و وشه‌کانی ناو رۆژنامه‌کانیان؟
ده‌زانم ئه‌مانه بێ هۆکار نیه ، به‌تایبه‌تی هه‌لسوکه‌وتی 17 ساله‌ی قیزه‌وه‌نی ده‌سه‌لاتی کوردی که‌کاردانه‌وه‌ی زۆر خراپی له‌سه‌ر تاکی کورد له‌هه‌نده‌رانیش داناوه ،به‌لام ئایا مرۆڤ ده‌بێت له‌ئاست ئه‌و تاوانه نه‌ته‌وه‌ییانه ،ئاوا سه‌یرکه‌رو دروشم ده‌ر بێت له‌بڕی کردار؟ .
له‌کۆتایشدا ئه‌وه ده‌ڵێم تکایه ئه‌وه رای به‌نده‌یه نه‌وه‌ک ناوه‌ندی چاک ،چونکه زۆرینه‌ی هاورێیان له‌م شێوه ڕه‌خنانه ڕه‌نگ بێت له‌گه‌ڵم هاوڕا نه‌بن ،به‌لام ئه‌مه بیرورای خۆمه وئه‌و مافه‌ش‌م هه‌یه، که هیوادارم هه‌موشمان باس له‌دیموکراسیه‌ت ده‌که‌ین و له‌دیموکراتیترین ولاتیش ده‌ژین به‌گیانێکی دیموکراتیانه وه‌ری بگرن ،وه ببێته سه‌ره‌تایه‌کی نوێ بۆ کاری ئاینده ، که هاوبه‌شانه خه‌بات بۆ ناساندنی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کان بکه‌ین ، که‌دلنیام کاری زۆر گه‌وره‌مان پێ ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌گه‌ر راستگۆ بین له‌گه‌ل ئازاری گه‌له‌که‌مان و وشه‌کانی ده‌ینوسین و ده‌ری ده‌بڕین .
|