په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

چەند راستییەک ... بۆ ئیسلامیە دۆگماکان...

 

 

ئاڤێستا که‌ریم


هەر لەسەرەتاوە زۆربەی مێژوو نوس و بیریارە ئیسلامیەکان بە شێواندنی مێژوو لەناوبردنی میژووی میلەتەکانی ژێردەستی ئیسلام تاوانبارن و جگە لە پیاهەڵدان و ستایشکردنی سەرکردەو ئەمیرەکانیان هیچ کەسێک نەیتوانیووە مێژو و ڕوداوەکان بەشێوەیەکی بابەتیانە بنوسێتەوە . ئەم شێوازی مامەڵەکردنە لەگەڵ هەموو ڕوداوو هەواڵیکدا بووە بە بۆماوە و هەتا ئەمڕۆکەش ئیسلامیەکان بۆ ئەوەى بێئاگایی خەڵکی استغلال بکەن هەمان شێواز بەکار دەهێنن و نەوە لە دوای نەوە وەکو ڕەگی گوولی لەناو خۆیاندا بە پاشماوە بەجێی دەهێڵن بۆیەکتری.


ئەوەی لەم ڕیزبەندەدا دەمەوێت باسی لێوە بکەم هەوڵی کۆمەڵێک ئیسلامی چاو قوچاوە لەراستی بێبنەما بوونی ڕەوتە ئیسلامیەکان بەگشتی و بەتایبەتیش ڕوانینی خەڵکیە بۆ ئیسلام دوای 11 /9 . زۆربەی ئیسلامیە گرگن و چەواشەکان شەو ڕۆژ دەگەرێن بەدوای کەسێکی خاوەن ناوی بیانی یاخود گۆرانی بێژێکی ناو نایتکلەپەکانی رۆژئاوادا دەگەرێن ئەگەر موسۆڵمان بووبێت بۆ ئەوەی مزایەدەی پێبکەن بەسەر ئەوخەڵکە گێژ و وویژەی دوایان کەوتووە . ئەگەر کەسێک ئاگادار نەبێت وا تێدەگات کە ئەم گۆرانبێژ و کەسە لابەلایانە فەیلەسوف و رۆشنفکری ڕۆژئاوان... زۆر سەیرە ئیسلامی ئەم سەردەمە شانازی بەتلیاک کێش و هرۆین کێشیشەوە ئەکات، ئیسلامیەکان وا رسوا بوون لە دوای 11/9 وە ئەگەر بێئاسترین کەس لە نەزانی و بۆ پەیداکردنی پارەی ماددە بێهۆشکەرەکانیش موسوڵمان بووبێت زۆر بەشانازیەوە هەموو ڕاگەیاندنەئیسلامیەکان باسی لێوە دەکەن. بەشێوازێکی وا بڵاوی دەکەنەوە ئەگەر درۆ باڵدارەکانی ئەم ئیسلامیانە نەناسیت وا دەزانیت( فرێدریک نیچە) موسوڵمان بووە!!!!


زۆر جار چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ئیسلامیەکان بووم بزانم ئایا ئەتوانن ئەگەر بە خراپەش بێت تۆزێک باسی ئەوە بکەن کە خەڵکێکی زۆر لە ئیسلام ڕائەکەن و تەنانەت ناوی خۆشیان ئەگۆرن بۆ ئەوەی ئابڕویان لەکەدار نەبێت و ناوی تیرۆریان لێ نەنرێت. خەڵک زۆرباش ئەزانن کە ڕەواجی ئیسلام بەزۆری لای خەلکە نەگبەتەکەی پاکستان و ئەفغانستانە چونکە ئیستاش وەکو کۆمەلگای سەرەتایی دەژین، هەروەها سعودیە و خەلیجیش هەرگیز لە ئیسلام دورناکەونەوە لەبەرئەوەی لە سایەی ئیسلامدا ساڵانە بە پارەی حەجی ئەو هەموو مرڤە دۆگمایە دەچن لە مەلهاکنی ئەوروپا ڕادەبوێرن ... ئەوخەڵکە بەستەزمانەش وا دەزانن پارەیان لە ڕیی خوا دا سەرف کردووە نازانن هەمووی دەچێتەوە باڕو مەلهاکانی ئەوروپا.


لە جیهانی ئەمڕۆ دا بەهۆی سەرچاوەی زۆر و بە جیهانی بوونەوە مرۆڤ ئەتوانێت زیاتر لە هەواڵەکان ووردببێتەوە و هەرچی ئاینەکانە بیان خوێنێتەوەو بەناو مێژوو دا بگەڕێت بزانێت ئەم دینانە چیان بۆ مرۆڤایەتی هێناوە ... ئەگەر ڕاستی پەرست بین دەزانین زۆربەی دینەکان لە پێناوی پیاوە دینیەکان و سەرکردەکانیاندا کوشتارێکی زۆری مرۆڤیان کردووە و چەندەها کەسی باو و باپیرانمان و ئەمرۆش بە هۆی کافر و موسوڵمان بوون و شیعەو سونە وە کوژاون و لەناو چوون. لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاشدا ئیسلامیە گرگنەکانیش شێوازی کوشتنی خەڵکیان پێشخستووە و خراپترین و وەحشی ترین شێوازی کوشتن بەناوی جیهادەوە بەکار دەهێنن.


سەرئەنجامی دڕندەیی ونامرۆڤانە بوونی دینەکان بەتایبەتیش ئیسلام لەم چەند دەیەیەی دوایدا، چەند گروپێک لە خەڵکی تێگەیشتوو مرۆڤ دۆست بنەمای بێباوەڕ بوون (ڕلحاد) یان داڕشتۆتەوەو خەڵکی بەئاگا دەهێنن لەمەڕ کاولکاری و کوشتارەکانی دینەکان و وادەکەن کە ڕاستی بێبنەمایی و بێسەروو بەری دینەکان بخەنەڕوو.ئەم گروپانە ئێستا لە ئەمریکا و ئەورپا و ئسترالیا زۆر گەشەیان سەندووە و ملیۆنەها کەسی ئازاد و مرۆڤ دۆست و ئاشتی پەروەر لە دەوریان کۆبوونەتەوە و دەیانەوێت ڕوکاری مرۆڤایەتی بگەڕێننەوە و خەڵکی دوربخەنەوە لە کوشتنی یەکتری بەناوی خواوەندەوە.
ئەوەی جێی باسە هەموو کەس دەتوانێت پەیوەندیان پێوەبکات و بە ئاگابێت لە ڕاستیەکان . حەزدەکەم مرۆڤی کوردی ڕۆشنبیریش هاوبەش و هاوکاربێت لە ڕاگرتنی خۆێن ڕشتنی مرۆڤ .ئەمەش ماڵپەرەکەیانە:


/http://www.atheists.org
/http://www.atheistalliance.org
/http://atheistempire.com


لەکۆتایدا دەمەوێت هەموو کەسێک ئاکاداربێت کە ئیسلامی ئەمڕۆکە بەهۆی نادروستی و گەندەڵی ئیسلامی سیاسیەوە ئەوەندەی کە ناشرین و نابووت بووە ئەوتا کچی شێخ لانکشایر امامی مزگەوتی لانکشایر لە لەندەن بووە بەمەسیحی لە تاو دڕندەیی باوکی ، ئەوە بۆ پانزەساڵ دەچێت لە ترسی باوکی رایکردووە. هەروەها محمد ڕحمد حجازی، کە هاوڵاتیەکی میسریە بە داوای ڕەسمی لە دادگا داوای مەسیحی بوونی خۆی کردووە ئەتوانن بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکان لەسەر ئەو لینکانەی خوارەوەی ماڵپەڕی ئیلاف کرتک بکەن


لە بابەتێکی تردا لە هەمان ماڵپەڕ باسی درۆ و قسە بێبنەماکانی ئیسلامیەکان دەکات کە (محمد عمارە)ی داعیەی ئسلام لە ئاهەنگی دەرچونی لە زانکۆ خەڵکی چەواشە دەکات و دەڵێت کە خەڵک ئێستاکە زۆر ڕوو لە ئیسلام دەکەن . بەڵام ئەم کەسە هەروەک هەموو ئیسلامیەکان خەریکی گومراکردنی راستیەکانە چونکە بە پێی هەمان سەرچاوە رۆژانە500 کەس لە تونس لە ئیسلام وازدەهێنن و بەهەزارەهاش لە جەزائیر و مەغریب و تەنانەت کار گەیشتۆتە ئەوەی کە لێپرسراوانی جەزائیر بە ژمارەی ئەو کەسانە ئەوەندە زۆرە بە نهێنی نەتەوەیی باسی دەکەن. تکایە کرتە لە سەر ئەم لینکە بکە


 
http://www.elaph.com/ElaphWeb/Templates/Click.aspx?/cgi-bin/MsmGo.exe?grab_id=0&page_id=243435&query=%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AA%D9%86%D8%B5%D8%B1%D9%8A%D9%86&hiword=%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AA%D9%86%D8%B5%D8%B1%D9%8A%D9%86%20


ئەوەی جێی باسە لە هەمان سەرچاوە باسی میللەتی کوردیش دەکات کە پاش ئەوەی تاڕادیەک ئازادیی پەیدابووە زۆرێک لە گەنجان و خەڵکی کورد بەتەواوی وازیان لە ئیسلام هێناوە و بەداخەوە بوون بەمەسیحی لێرە دەمەوێت ئەوە بڵێم هەموو دینەکان وەک یەکن و استغلالی نەزانی و نەداری و بێدەسەڵاتی خەڵکی دەکەن بۆیە لێرەدا باسی ئەو وازهینانانە دە کەم لە ئیسلام چونکە کۆمەڵێک خەڵکی ئیسلامی گرگن و چەواشەکار فێر بوون ماڵپەڕە ئازادە بەڕێزەکان بەکاردەهێنن بۆ دەعواکردن چونکە خەڵکی متمانەی بە ماڵپەڕە خۆێنڕێژەکانی ئیسلامیەکان نەماوە . ئاواتەخوازم کەسانی ڕاستی دۆست بگەڕێن بە دوای ڕاستیەکان و دیراسەی بکەن نەک سەرزارەکیانە وەدووی بکەون . دوا ووشەشم بۆ ئیسلامیەکانی ئەم سەردەمە ئەوەیە کە ڕووی ئیسلام ئەوندە ناشرین بووە لە لای خەڵکی نەک لە ڕۆژئاوا لە ناو کوردستاندا و هەندێک لە ئەندامانی حزبەکانی خۆشتان لە لایان شەرمە بڵێن ئیسلامیین ... کە لێیان دەپرسیت ؟ وەڵامت دەدەنەوە دەڵین نەخێر موسوڵمانم . لەبەر ئەوە لە گەڵ رێزماندا بۆتان ئەمجارە مەڵێن هەموو ئەوروپا موسوڵمان بووە!!! لەکاتێکدا لە دەرەوەی بارەگا حزبیەکانتان ئەندامەکانیخۆتان شەرم دەکەن لە موسوڵمانبوونیان.

http://www.elaph.com/ElaphWeb/Templates/Click.aspx?/cgi-bin/MsmGo.exe?grab_id=0&page_id=371510&query=%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AA%D9%86%D8%B5%D8%B1%D9%8A%D9%86&hiword=%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AA%D9%86%D8%B5%D8%B1%D9%8A%D9%86%20


 http://www.elaph.com/ElaphWeb/AkhbarKhasa/2007/12/286419.htm

 http://www.elaph.com/ElaphWeb/Templates/Click.aspx?/cgi-bin/MsmGo.exe?grab_id=0&page_id=243435&query=%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AA%D9%86%D8%B5%D8%B1%D9%8A%D9%86&hiword=%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AA%D9%86%D8%B5%D8%B1%D9%8A%D9%86%20

http://www.elaph.com/ElaphWeb/NewsPapers/2007/8/253179.htm?sectionarchive=NewsPapers


 http://www.elaph.com/ElaphWeb/Templates/Click.aspx?/cgi-bin/MsmGo.exe?grab_id=0&page_id=371510&query=%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AA%D9%86%D8%B5%D8%B1%D9%8A%D9%86&hiword=%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AA%D9%86%D8%B5%D8%B1%D9%8A%D9%86%20


 http://www.elaph.com/ElaphWeb/Templates/Click.aspx?/cgi-bin/MsmGo.exe?grab_id=0&page_id=430327&query=%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AA%D9%86%D8%B5%D8%B1%D9%8A%D9%86&hiword=%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AA%D9%86%D8%B5%D8%B1%D9%8A%D9%86%20


 http://www.elaph.com/ElaphWeb/ElaphWriter/2007/4/228509.htm?sectionarchive=ElaphWriter

 
http://www.elaph.com/ElaphWeb/Templates/Results.aspx?AGE_WGT=286419&Query=%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AA%D9%86%D8%B5%D8%B1%D9%8A%D9%86


 7/12/2007