چه‌ند سه‌ردان و چاوپێکه‌وتن و چالاکیی سه‌رۆکایه‌تی PAK
- پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 21 سه‌رماوه‌زی 2707 رێکه‌وتی 12 دیسامبری 2007، به‌ڕێزان کاک عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆک و کاک حسین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان له شاری که‌لار ئاماده‌ی پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشیی خوالێخۆشبوو "ئه‌لبورز جاف" بوون که به راوه‌ستانی دڵ کۆچی دووایی کردبوو. شاندی PAK له لایان به‌ڕێزان هه‌ڵگورد و شاهۆ جاف برایانی خوالێخۆشبوو و ئه‌ندازیار خسرۆ جاف و د. حسن جاف و د. عه‌لی جاف ئامۆزاکانی کۆچکردوو پێشوازیی کران. -
جێگری سه‌رۆک و شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پێشوازییان کرد له فه‌رمانده‌ی د ێرینی PAK کاک عه‌بدوڵڵا نه‌سری ناسراو به عه‌به‌ڕه‌ش، که پاش چه‌ند ساڵێک دابڕان له کۆڕی خه‌بات، بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ڕیزی هه‌ڤاڵه دێرینه‌کانی داوه. کاک عه‌بدوڵڵا له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا به‌ڵێنی خۆی بۆ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی خه‌بات له ریزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی PAK دا به ئاگاداریی سه‌رۆکایه‌تی گه‌یاند.
سه‌عات 6 پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 23 سه‌رماوه‌زی 2707، به‌ڕێز کاک حسین یه‌زدانپه‌نا و که‌سایه‌تی سیاسیی کورد کاک سه‌لاحو‌دین موهته‌دی له رێگای ته‌له‌یفونه‌وه، پرسی هاوکاریی و لێکنزیکبوونه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کۆبوونه‌وه 3 قۆڵییه‌که‌ی نێوان PAK و کۆمه‌ڵه و دیمۆکراتیان تاوتوێ کرد. به‌ڕێز سه‌لاحو‌دین موهته‌دی حه‌ول و ته‌قه‌لاکانی جێگری سه‌رۆکی PAK ی له‌و پێناوه‌دا شایانی رێز دانا و پشتگیریی خۆی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و ره‌وته تا کۆتایی هێنان به پرش و بڵاوی نێوان هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌ربڕی.
به‌ڕێزان کاک عه‌لی قازی و کاک حسین یه‌زدانپه‌نا به ئامادبوونی شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، له نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆکی PAK، پێشوازییان کرد له نوێنه‌رانی هه‌ردوو حیزبی برای رۆژاوای کوردستان پارتی دیمۆکراتی کورد له سوریا (الپارتی) و پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتی کورد له سوریا، به‌ڕێزان مسته‌فا ئیبراهیم و محمود محه‌مه‌د. له دانیشتنێکی دۆستانه‌دا، وێرای به‌خێرهێنانه‌وه‌ی سه‌رۆکی PAK له لایان وه‌ڤدی میوانه‌وه، باس له باروودۆخی کورده‌کانی رۆژاوای کوردستان و خه‌باتی سیاسیی نه‌ته‌وه‌که‌مان له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و پێویستیی هاوخه‌باتی و یه‌کێتی ریزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌تایبه‌تی له قۆناغی ئێستادا کرا. له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا ره‌وشی سیاسیی ناوچه‌که و کێشه‌ی ئه‌تۆمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هاوکێشه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاڵوگۆڕی بیروڕای له‌سه‌ر کرا.
پێشکه‌وتنخوازی دیمۆکراتی کورد له سوریا، که پێکهاتبوو له به‌ڕێزان سه‌لاح ده‌روێشی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و عه‌لی شه‌مدینی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی پێشکه‌وتنخوازی دیمۆکراتی کورد له سوریا، سه‌ردانی باره‌گای سه‌رۆکایه‌تی پارتی ئازادیی کوردستانی له‌شاری هه‌ولێر کرد. شاندی میوان له لایان به‌ڕێز کاک حسین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆک و شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و خه‌لیل نادری ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان، به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا. له دیداره‌که‌دا، زۆر پرسی پێوه‌ندیدار به ئاڵوگۆڕ و پێشهاته سیاسییه‌کان له ئاستی ناوچه‌که و جیهان و کوردستان، خرایه به‌رباس و لێدوان. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا له‌سه‌ر پته‌وکردنی پێوندیی برایانه‌ی نێوانیان پێیان داگرته‌وه.
سه‌عات 12:30 ده‌قیقه‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه25 سه‌رماوه‌زی 2707، به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان و هاوڕێ له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و روناکبیری کورد به‌ڕێز مامۆستا خه‌سره‌و جاف، سه‌ردانی به‌ڕێز مامۆستا فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی وه‌زیری رۆشنبیریی حکومه‌تی کوردستانیان کرد. له دیدارێکی دۆستانه‌دا، چه‌ند مه‌سه‌له‌ی گرینگ و جێی سه‌رنج خرانه به‌رباس و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر کرا.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 25 سه‌رماوه‌زی 2707 16 دیسامبری2007
|