چه‌ند سه‌رنجێک له‌باره‌ی کتێبی
''دیمانه‌ی
رۆژنامه‌نوسی''
ی
''نه‌جات
ڕوستی''.
چیمه‌ن شه‌ریف
هه‌ڵهاتنی هه‌ر کتێبێکی نوێ مایه‌ی خۆشحاڵیه،جگه‌له‌وه‌ی
په‌نجه‌ره‌یه‌ک واڵا ده‌کات به‌سه‌ر هزرو چالاکیه‌کانی مرۆڤ هۆی
فراوان کردنی کتێبخانه‌ی کوردیشمانه.
نه‌جات ڕوستی رۆژنامه‌نوس له کتێبهچاپکراوهکهیدابهناوی 'دیمانه‌ی
رۆژنامه‌نوسی' باس له‌بابه‌تێکی گرنگ ده‌کات کهخزمهتێکهبۆ ئه‌و که‌سانه‌ی
له‌و بواره‌دا کار ده‌که‌ن وه‌هه‌روه‌ها وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌کیش ده‌توانرێ
سودی لێ وه‌ربگیرێ.
وه‌ک خوێنه‌رێک ده‌ست خۆشی لهنهجات ڕوستی ده‌که‌ین که‌هه‌وڵی داوهپێناسهیهک
بۆ دیمانه‌ی ڕۆژنامه‌نوسی بکات و هه‌روه‌ها بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و
کارههونهریه شی بکاته‌وه، له‌پێناو دروست کردن و بهزانیاریکردنی
کارمه‌ندانی ئه‌و بواره.
کارێکی باش ده‌بو ئه‌گه‌ر ناو ناوه کتێبێکی له‌و شێوه‌یه‌دا به‌سه‌ر
ڕاگه‌یاندنکاران دابه‌ش بکرێت و دواتریش تاقیبکرێنه‌وه وه‌ک شێوازێک بۆ
نوێکردنه‌وه‌و تۆخ کردنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان و شله‌قاندنی مێشکهسڕبوهکانی
کارمه‌ندانی ڕاگه‌یاندن .به‌رپرسانی راگه‌یاندن ده‌بێ بپرسن بۆ ده‌بێ
فلان که‌س ئه‌و کاره‌بکا؟ سه‌رچاوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه کانی فیسار که‌س
له‌کوێوه‌یه؟ بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌کان .
نوسه‌ر له‌کتێبه‌که‌یدا باس لهپێداویستیهگرنگهکانی دیمانه‌ی رۆژنامه‌نوسی
ده‌کات ئه‌گه‌ر بۆنمونهوهریگرین هه‌بونی مهعریفهیهلهناو بیری
ڕۆژنامه‌نوس پێم وایهنوسهر دهبوایهکاتێکی زۆرتری بۆ ئه‌و مهسهلهیهتهرخان
بکردایه له‌به‌ر گرنگیه‌که‌ی چونکه‌خۆی حه‌تمه‌ن ئاگای له‌ئاستی شه‌رمهێنه‌ری
زۆربه‌ی کارمه‌ندانی ئه‌و بواره‌یه ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌کارمه‌ندی ئه‌و
بوارهناوزهد ده‌که‌ن که به‌داخه‌وه ئه‌و کایهگرنگهیان ناشیرین
کردوه‌و کار ده‌که‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵخه‌له‌تاندن و به‌تاڵکردنی مێشکی خه‌ڵک
به‌به‌رنامه‌ی زۆر ناشایسته،ناشایستهبهمهزنی و پیرۆزی مرۆڤه‌کانمان
که‌پێم وایهدهست درێژی کردنه بۆ سه‌ر هارمۆنی زه‌وقی تاکه‌کان.
له‌به‌رامبه‌ر بێ تونایی به‌رگریکردن له‌ناو ئه‌و کایهخنکێنهرهی
ڕاگهیاندنیکوردستان،له‌ناو دوباره بونه‌وه‌و سهدبارهبونهوه و
کۆپیکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکان،هه‌واڵه‌کان، قسه‌و باس و درۆیه‌کان! خوێنه‌ر
یا بینه‌ر بواری هه‌ڵبژاردنی پێ نادرێ وده‌بێ ئهوهتهماشا بکا که
پێشکه‌ش ده‌کرێ یا ئه‌وه‌تا ده‌بێ پشتیان لێبکات وه‌ک چۆن بۆماوه‌ی
زیاتر له‌چوار ساڵ بریارم دا که‌هیچ نه‌بینم و نه‌بیستم !
دیارهلێرهدا مه‌به‌ستم زیاتر دیمانه‌ی تهلهفزیۆنیهچون ئه‌و چه‌ند
سهرنچهلهوێوهسهری سه‌رچاوه‌ی گرت،لهدیمانهتهلهفزیۆنیه کاندازۆربهی
پێشکه‌شکارانی به‌رنامه‌کان له‌ده‌ستپێکی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کدا زیاتر
له‌سێ دهقهتهواوی ڕای خۆی ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌که‌شی دهکاتهوهلهشێوهی
پرسیار کردن له‌بینه‌ر ئینجا ڕو له‌میوان ده‌کات و دوای پێشه‌کیه‌کی تر
ئینجا پرسیار ده‌کات به‌راستی خۆ فه‌رز کردن و خۆ ئیسکگرانکردن له‌و په‌ریدا
ده‌بێت! ئه‌وه‌نده‌ی ده‌یه‌وێ ڕای خۆی ده‌ربرێ ئهوهندهبههانای ئهوهنیهکهتێڕوانینی
میوانه‌که‌ی پێشچاو بخات.
رۆژنامه‌وان ده‌بێ پرسیاره‌کانی خۆی زۆر کورت بکاته‌وه‌و له‌وه‌ڵامی
پرسیاری یه‌که‌م بتوانێت پرسیاری دوه‌م هه‌ڵبهێنجێ و گفتوگۆیهکهبهردهوام
بکات وله‌هه‌مان کاتیش‌دا حه‌زی به‌دواداچونی بینه‌ر زیاد بکا ئه‌وه‌ش
ئه‌و کات دێته‌دی کهڕۆژنامهوان پرسیارهنهکراوهکان، شاراوه‌کان
بکات .ئاراسته‌کردنی ئه‌و جۆرهپرسیارانهش
ڕاسته‌وخۆ پهیوهستهبهئاستی ڕۆشنبیری ڕۆژنامهوانهکهچونکهپرۆسهی
پرسیارکردن مهحاڵهلهعهقڵێکی به‌تاڵ له‌زانین دروست ببێ که‌ته‌نیا
بیر له‌و پرسیارانهدهکاتهوهکهبۆی ئاماده‌کراوه بۆیهتوانای
پرسیارکردن ،لێکۆلینه‌وه و به‌دواداچون ده‌بێ ببێته حه‌زی یه‌که‌می
هه‌ر رۆژنامه‌وانێک به‌گشتی و ئه‌وانه‌ی له‌ته‌له‌فزیۆن کارده‌که‌ن به‌تایبه‌تی
چونکه‌ئه‌وه‌ی دوه‌میان توانای کۆکردنه‌وی زۆرترین خه‌ڵکی ههیهبهدهوری
خۆیدا به‌هۆی سانایی گه‌یاندن بۆیه‌زۆر به‌ئاسانی کۆمه‌ڵی نوستو ده‌با
به‌ره‌و کۆمه‌ڵی ڕاپه‌ریو! کهلهبویهری ئێستای ئه‌مرۆی ڕاگه‌یاندنی
کوردی پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته. ڕۆژنامه‌وان ،ڕاگه‌یاندنکار له‌دیمانه‌ی
ته‌له‌فزیۆنی راسته‌وخۆکاندا ده‌بێ ئهوهندهڕهوانکار بێت تا بتوانێ
وه‌ڵامی پێویست و له‌جێ بداتهوهئهوهش بهوهدهکرێ که‌پێشتر خۆی بۆ
ئاماده‌کردبێت چونکه‌هه‌ر ئه‌و ده‌توانیت پرسیارهگرنگهکان بوروژێنێ
و وه‌ڵامی پێوویست به‌ده‌ست بهێنێ بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری.
خۆپاراستن لهجهمسهرگیری،زۆر جاران رۆژنامه‌وان وه‌ک جه‌مسه‌رێکی دژهمیوان
خۆی پیشان دهداتو مافی ئهوهبهخۆی ده‌دات که‌دوا بۆچونی خۆی سه‌باره‌ت
بهمهسهلهکان بلێ و گوایهئهو لهمیوانهکهباشتر ده‌زانێ به‌مه‌ش
میوان زۆر گه‌مژه‌و لاحول ولا قوهدێتهبهر چاو که‌ئه‌مه‌ش به‌یه‌کێک
لی پێشێلکاریه‌کانی ئه‌و بواره‌دا ده‌ژمێردرێ.
ئه‌و کتێبهوهک سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی بۆ ده‌ستخستنی زانیاری له‌باره‌ی
دیمانه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری به‌سوده به‌ڵام کتێبهکهدهوڵهمهندتر ده‌بو
گه‌ر چه‌ند دیمانه‌یه‌کی خراپیشی بووروژاندبا که‌وابزانم له‌وه‌یان خه‌زێنه‌مان
پره! چونکهزۆر پێویستهئهو لایه‌نه‌ش به‌رچاو خرابا بۆ ئه‌وه‌ی به‌لایه‌نی
کهمهوهکارمهندان بتوانن خۆیان لهکهموکوریهکان بپارێزن.بۆنمونهزۆربهی
جاران رۆژنامه‌وان پرسیارێک ده‌کات که‌خۆی پێی گرنگهنهک ئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵک
گرنگه.ده‌یان رۆژامهوانی ته‌له‌فزیۆن له‌جیاتی وشه‌ی 'زاراوه' 'زمان'
به‌کاردێنن یا له‌جیاتی بڵێ "باڵاترین ده‌ست" ده‌ڵێ "باڵا ده‌ستترین"،
ئه‌و توانایانه‌ی له‌ڕاگه‌یاندنی ته‌له‌فزیۆنه‌کان کارده‌که‌ن زۆر نابه‌رامبه‌رن
له‌گه‌ڵ ئه‌رک و ئامانجی ڕاگه‌یاندن له‌ته‌له‌فزیۆن له‌سازدانی جه‌ماوه‌ر
و ئاراسته‌کردنیان بۆ خزمه‌تکردنی وڵات،لهبهڕۆشنبیر کردنی تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵی کورده‌واری بێ جیاوازی چین و توێژ! باشهکوا به‌رنامه‌یه‌ک
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌ککه‌وته‌کان بکات ؟ئه‌دی ئه‌وانه‌ی بهساڵداچون؟
ئیدی ته‌واو هه‌قی ئه‌وه‌یان نیهلهرێگهی ته‌له‌فزیۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ
بکرێ؟ئه‌دی منداڵان؟ ڕاگه‌یاندنی کوردی به‌تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنی کوردی
زۆر نا مهسئولانهچهندین توێژی کۆمه‌ڵی کوردی بهلاناوه.
ده‌مه‌وێ بڵێم جه‌ماوه‌ر نابێت به‌شدار بێت له‌دروستکردنی ئه‌زمونێکی
بێ بایه‌خ و بێ سه‌روبه‌ر، ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی بێزلهرابوردوی خۆت بکه‌یه‌وه
و هانا بۆ ڕاگه‌یاندنی دهرهوهببهیت بۆ فێربون! کهبهداخهوهلهمهشیاندا
کارمه‌ندان توشی عقدهی کۆپی کردنی شێوازی جل و به‌رگ و دیزاینی
ستۆدیۆکان بوینه‌و نا‌وێرن خۆیان له‌خوێندنه‌وه‌ی هزری پشته‌وه‌ی
دیزاینه‌کان بده‌ن.
له‌سایه‌ی سه‌ری ده‌سه‌ڵات گرنگی نه‌دانی کارمه‌ندانی راگه‌یاندن بهپرهنسیپهکانی
راگه‌یاندن و جێبه‌جێ نه‌کردنیان هۆی تێکدان و لادانهلهئامانجی نه‌ته‌وه‌یی
ههروههادهشبێتهکۆسپێک له‌پێش هه‌نگاوی داهێنان.
بۆ ئه‌وه‌ی خاسیه‌ته‌کانی کرداری چاک له‌ناو نه‌چن و له‌بیر نه‌کرێن ده‌بێ
فێربین چۆن کاری ناچیزهبهناشیرنی و کاری داهێنه‌رانه‌ش به‌جوانی
ببینین و له‌سایه‌ی ئهوگۆران و به‌ره‌و پێشچونهگهورهیهی له‌پیشه‌ی
رۆژنامه‌گه‌ری دا ده‌بینین له‌بواره‌کانی زانستی راگه‌یاندن،ته‌کنیکی
چاپ وبلاوکردنه‌وه،ده‌نگ و ره‌نگ به‌که‌م قایل نه‌بین و به‌ڕوی کاری
ناشایسته و ناکۆک بچینه‌وه بۆ گه‌شه‌پێدان و ڕێکخستنی هه‌ست و به‌ها
جوانه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌گشتی که‌سه‌ره‌نجام ده‌بێته‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی
هه‌ستی به‌عه‌یب زانینی توند‌و تیژی و ده‌رکردنی گه‌نده‌ڵکاران .
papula3@hotmail.com
|