٢٥\١٢\٢٠٠٩ چه‌ند سەركردەی سیاسی و سەربازی توركیا بوونەته‌وه قوربانی كێشەی كورد. فه‌لات شاده‌نووش
گۆڤاری ئاكسیۆنی توركی راپۆرتێكی دەربارەی قوربانیانی چارەسەر كردنی كێشەی كورد بەشێوەیەكی ئاشتی بڵاو كردۆتەوە و لە راپۆرتەكەدا هاتووە:
هەركاتێك لە توركیا سەركردەیەكی سیاسی یان سەربازی باسی چارەسەركردنی كێشەی كورد بە ئاشتی كردبێت دوای ماوەیەك بەشێوەیەكی گوماناوی گیانی لەدەستداوە.
ئەوانەش: "توركوت ئۆزال" سەرۆك كۆماری توركیا: ساڵی 1993 گیانی لەدەستدا خێزانەكەی ئۆزال ئێستاش ئاماژە بەوە دەكات كە پیاوەكەی كوژراوە، ئۆزال پێش ئەوەی گیان لە دەست بدات، هەوڵی چارەسەر كردنی كێشەی كورد دەدات.
"جەنەڕاڵ ئەشرەف بتلیس" فەرماندەی هێزەكانی جەندرمە: ساڵی 1993 فڕۆكەی ناوبراو كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا، ناوبراو هەفتەیەك پێش ئەوەی گیان لەدەست بدات لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران و سوریا كۆببۆوە.
"عەدنان قەهوەجی" ئەندام پەرلەمانی پارتی نیشتیمانی دایك : ناوبراو ساڵی 1993 بە رووداوی ئۆتۆمۆبیل گیانی لەدەستدا، ناوبراو پێش ئەوەی گیانی لەدەست بدات، راپۆرتێكی سەبارەت بە چارەسەركردنی كێشەی كورد ئامادە كردبوو و لەو راپۆرتەدا تەكیدی لەسەر ئەوە دەكرد لە رێگەی چارەسەری سەربازی كێشەی كورد چارەسەر نابێت.
"جەنەڕاڵ بەختیار ئایدن" فەرماندەی هێزەكانی ناوچەی دیاربەكر: ساڵی 1993 لە شارۆچكەی لیجە سەر بەدیاربەكر گوللەیەكی بەر ناوچەوانی كەوت هیچ كەسێك نەیزانی ئەو گوللەیە لە كوێوە هات. ناوبراو به‌رگری له‌وه ده‌کرت که کێشه‌ی کورد ته‌نیا به رێگاچاره‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناکرێت.
"موکه‌دده‌م ئه‌حمه‌د جه‌م ئه‌رسه‌وه‌ر" دامزرێنه‌ری ژیته‌م و به‌رپرسی ژیته‌م: ساڵی 1993 له ئه‌نقه‌ره کوژرا، ناوبراو پێش ئه‌وه‌ی بکوژرێت رایگه‌یاندبوو ئه‌و کاره نه‌یاساییانه ئاشکرا ده‌کات که له تێکۆشانی دژی په‌که‌که ئه‌نجام دراوه.
"محه‌مه‌د سینجار" ئه‌ندام په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ربه لیستی HEP: ساڵی 1993 له شاری باتمان کوژرا.
"وه‌دات ئایدن" سه‌رۆکی باره‌گای HEP له دیاربه‌کر : ساڵی 1991 له دیاربه‌کر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر کرا و دواتر ته‌رمه‌که‌ی به سووتاوی دۆزرایه‌وه.
"هیرام عه‌باس" جێگری سه‌رۆکی میتی تورکیا: له ساڵی 1990 کوژرا، ناوبراو به‌رگری له‌وه ده‌کرت که کێشه‌ی کورد نه‌ک به رێگاچاره‌ی سه‌ربازی، به‌ڵکو به ریگاچاره‌ی مه‌ده‌نی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
"جه‌نه‌ڕاڵ حولیسی ساین" راوشکاری سه‌ربازی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا: ساڵی 1991 کوژرا، ئه‌ویش له‌و بڕوایه‌دابوو که کێشه‌ی کورد به رێگاچاره‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر نابێت.
رۆژنامه‌نووسی تورک "ئوغور مومجو": ساڵی 1993 له هێرشێکی ته‌قینه‌وه‌دا کوژرا، ناوبراو پێش ئه‌وه‌ی بکوژرێت په‌رتووکێک ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی په‌که‌که و ده‌وڵه‌ت ده‌نووسی. رۆژنامه‌نووسی تورک "مه‌تین گۆکته‌په": 1996 کوژرا.
"ئۆزده‌میر سابانجی" ئه‌ندامی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆمپانیای سابانجی (گه‌وره‌ترین کۆمپانیای تورکیا) : ساڵی 1996 کوژرا، ناوبراو پێش ئه‌وه‌ی بکوژرێت راپۆڕتێک ده‌رباره‌ی کێشه‌ی کورد ئاماده کردبوو، له‌و راپۆڕته‌دا ئاماژه‌ی به‌وه ده‌کێت ته‌نیا به دروستکردنی کارگه کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر ناکرێت.
"عه‌لی خه‌ففار ئۆکان" به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی گشتی دیاربه‌کر: ساڵی 2001 تیرۆر کرا، ناوبراو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دیاربه‌کر هه‌بوو و دژی ژیته‌م و حزبووڵڵا راده‌وه‌ستا کوژرا.
کاتێک سه‌یری راپۆرتی گۆواری ئاکسییۆنی تورکی ده‌که‌ین ده‌بینین که له تورکیا چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد به شێوه‌یه‌کی ئاشتییانه کارێکی ئاسان نییه. چونکه لایه‌نێکی واها به‌هێز هه‌یه که نه سه‌رۆک کۆمار نه ژه‌نه‌ڕاڵه‌کان نه میتی تورکی به ده‌توانێت. باشه ئه‌و لایانانه ئه‌و هێزه له چ وه‌رده‌گرن که بتوانن سه‌رۆک کۆمار و په‌رله‌مانتار و ژه‌نه‌ڕاڵ و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش و جێگری سه‌رۆکی میت و راوشکاری سه‌رۆک وه‌زیر و رۆژنامه‌نووس بکووژن.
ئه‌م راپۆڕته راستی تورکیا پیشان ده‌دات، بۆیه مرۆڤ باشتر تێ ده‌کات که چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیا چه‌ند کارێکی ئه‌سته‌مه. ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌نیا ئاماژه‌یان به چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌ی کوردیان کردووه کوژراونه‌ته‌وه، ئینجا یه‌کێک هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد بدات چی به‌سه‌ر دێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له مێژوودا فرتوفێڵی زۆر و پیلانی نێوده‌وڵه‌تی دژی کوردان ئه‌نجام دراوه، کورد هه‌موو کاتێک به گومانه‌وه سه‌یری رووداوه‌کان ده‌کات، بۆیه به گومانه‌وه سه‌یری پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراتیک له تورکیا ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ئاکه‌په و ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و عه‌بدوڵڵا گوێل سه‌رۆک کۆماری تورکیا به نیاز پاکییه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد ده‌ده‌ن، پێویسته ئێمه وه‌ک کورد دڵسۆزی خۆمان به‌رامبه‌ریان پیشان بده‌ین، چونکه کاتێک سه‌یری راستییه‌کانی تورکیا ده‌که‌ین ده‌بینین، گوێل و ئه‌ردۆغان و ئه‌ندامانی ئاکه‌په ژیانی خۆیان ته‌رخان کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد.
|