٢٤\٤\٢٠١١
چەند سەرنجێک
لەسەر بەیانەکەی ئەنجوومەنی سەرای ئازادیی.
ئەنوەر فەتاح محەمەدئەمین
ئەو بەیانەی ئەنجوومەنی سەرا پاش سووتاندنی سەکۆکەو لیدان وبریندار
کردن و راپیچکردنی چەند خەتیب و خویندکارو مامۆستای زانکۆ بۆ
بەندیخانەکانی یەکیتی و سووکایەتی پیکردنیان لە لایەن هیزە
داپلۆسینەرەکانی دەسەلاتەوە، وەلامی ئەو گولباران و شیرینی دابەشکردنە
بوو لە لایەن ئەنجوومەنی سەراوە کە ئەو هیزە داپلۆسینەرەشیان بە بەشیک
لە خەلک دەناساند، ئەو هیزە تەنها یەک رۆژ بەر لە تیهەلدانی خەلک، بە
بەشیک لە "گەل" دەناسینران لە لایەن ئەنجوومەنی سەراوە، ئەوە هەمان هیز
بوو کە لە شاشەکانیاندا خەلکیان بە دیوو درنج و راوورووتچی ناوزەند
دەکرد.
ئا ئەوەیە کورتبینی، ئا ئەوەیە بیسەلیقەیی ونا عەقلانیەتی ئەنجوومەنی
سەرای ئازادی کە دوژمنەکانی خەلک بە بەشیک لە خەلک دەناسینێ، خەلکی فیر
دەکات گولبارانیان بکەن، گولبارانی هیزیک کە هەر یەک کاری هەیە:
گوللەباران کردنی خەلکی.
هەلەی گەورەی ئەو ئەنجوومەنە هەر لە سەرەتاوە ئەوە بوو خەلکیان کردە
گویگرو چەپلە لیدەر، ئەوان کۆبوونەوەی جەماوەریان گۆری بە کۆڕی شیعرو
شانامە، هیزی جەماوەر بوو بەهیزی چەپلە لیدەر بۆ شاعیرو رۆژنامەنووس
مەلاو ئەو پەرلەمانتارانەی تا ئەم ساتەوەختەیش دلیان نایەت کورسیەکانی
پەرلەمان جیبهیلن، ئەوان سەرای راپەرینیان کرد بە هۆکاریک بۆ
سەقامگیربوونی هیزو سەپاندنی بەرنامەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی، ئەوان
قوربانیاندا بە هەموو داواکاریەکانی جەماوەر بۆ بەناو مەسەلە نیشتمانی
ونەتەوەییەکان و هاولاتی بوونی راستەقینەو سەروەری یاسا. ئەمانەیش ئەو
ووشانەن کە تەنها رۆلی دەسەلات بەهیز دەکات و هیچی تر، ئەو ووشانەن کە
چەواشەکاری لە ئامانجی خەلیکدا دروست دەکات و هیچیش ناخەنە باخەلی چۆڵی
هەژارو کەمدەرامەتەکانی ئەم کۆمەلگا ستەمدیدەیەوە. دەسەلات ئەو ووشانە
بەکاردینیت بۆ گیلکردنی خەلک و بەکارهینانیان بە ئارەزووی خۆی. ئەو
نیشتمانەی ئەوان تەنها بۆتە سەرچاوەی دزی، سووکایەتی بە هەژاران،
بێرێزی و شکاندنی شەرەف و کەرامەتی ئەوانەی بچووکییان ناکەن و نابنە
خزمەتچی دەسەلات، وە هەموو داواکانی خەلکیش دەخەنە ژیر کلاش و پۆستالە
عەسکەریەکانیان و هیزەکانی حیزبەوە.
ئایا ئەو یاسایانەی ئەنجوومەنی سەرا بەرز رایاندەگریت هەر ئەو یاسایانە
نین هیزەکانی دەسەلات شەقی پیدەوەشینن؟ بۆچی گوایە هیچ یاسایەکی تر
هەیە ئیمە ئاگامان لێی نەبیت؟ ئایا یاساکانیان نەبەستراوە بە
پۆستالەکانیانەوە؟ ئایا یاساکانیان یاسای ئەو پەرلەمانە ئیفلیجە نیە کە
یەک فەرمانی هەیە ئەویش شەرعیەتدانە بە دزیەکانی دەسەلاتە شەقوەشینەکەی
کوردستان؟ ئایا یاساکانی ئەو پەرلەمانە هیچ ریگایەکی گرتووە لە
کوشتوبری خەلکی و سەرشۆرکردن بە جەماوەریکی هەژارو رەشورووت؟
ئەنجوومەنی سەرا دەلیت با یاسا سەروەر بیت. بۆچی گوایە شەقوەشینەکان و
یاساکانیان دوو شتی جیاوازن؟ بۆچی گوایە ئەوانیش هەر باس لە سەروەریتی
یاسا ناکەن؟ ئەی ئەوە نیە هەموو رۆژیک لە کەنالەکانیانەوە هاوار دەکەن
یاسا مەشکینن، با یاسا سەروەر بیت؟ ئایا یاسا هەر ئەو یاسایە نیە کە
کەیف و سەفا بۆ دەسەلاتداران دابین دەکات و هەژاری و بیکارییش بۆ خەلکی؟
ئایا یاسا هەر ئەو یاسایە نیە کە خوینی خەلکی چەوساوە حەلال دەکات؟
من بۆ خۆم لە کاتیکا هەموو ئەو ئەتوارە درندانەی دەسەلات و سووکایەتی
بە خەتیبەکان مەحکوم دەکەم، بەلام ئەو خەتیبانە خۆیان لە دواییدا
بینیان دروشمی بە ئاشتی بە ئاشتی دروشمی خەتیبەکان خۆیانە نەک خەلکی
هەژارو کەمدەرامەتی ئەم کۆمەلگایە. بە ئاشتی بە ئاشتی یانی سەروەریتی
یاسا بۆ پاراستنی دەسەلات و سەروەت و سەرمایەکەیان.
ماڵپهڕی ئهنوهر فهتاح محمهدئهمین
|