١٣\١٢\٢٠١١
چه‌ند تێبینییه‌ک
ده‌رباره‌ی راپۆرته‌که‌ی «حه‌سه‌ن ئوزمان».

ره‌زا ساڵح
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو رێکه‌وتی « ٥/ ١٢/ ٢٠١١ » بوو ، به ده‌ست
پێشکه‌ری « مه‌تین کازاک » که به ره‌چه‌ڵه‌ک تورکه و، ئه‌ندامێکی
په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپییه و جێگری سه‌رۆکی مافه‌کانی مرۆڤه له‌م
په‌ڕله‌ماندا.. له برۆکسیل دانیشتنێک بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر بارودۆخی
تورکمانه‌کان له عێراقدا سازکرا.. له عێراقیشه‌وه نۆێنه‌ری به‌ره‌ی
تورکمانی « حه‌سه‌ن ئوزمان به‌یاتی » و، نوێنه‌رانی هه‌ندێ له به‌ره‌ی
تورکمانی له ئه‌وروپادا ، ئاماده‌ی ئه‌م دانیشتنه بوون.. هیچ
کوردێکیشی لێنه‌بوو.
سه‌ره‌تا مه‌تین کازاک باسی ستهمدییهی تورکمانی له عێراقدا کرد ،
به‌ڵام ئه‌و وه‌کو ئه‌ندامێکی په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپی قسه‌ی نه‌کرد ،
به‌ڵکو هه‌ر وه‌کو ئه‌ندامێک بێت له به‌ره‌ی تورکمانی قسه‌ی
کرد..ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوێکی دادپه‌روه‌ر و رهواناسه ده‌بوایه
ئاماژه‌شی به‌و تاوانه بێوێنانهش بکردایه که ڕژێمی فاشستی پێشووی
عێراق ده‌رهه‌ق به گه‌لی کوردمان کردوویانه.. ئه‌ی خۆ تا ئه‌مڕۆش
رژێمی ره‌گه‌زپه‌رستی تورکیا ، به به‌رچاوی په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپی و
جیهانه‌وه.. ئه‌و تاوانانه‌ی سوپای دڕنده‌ی تورکیا به‌رانبه‌ر به
گه‌لی بێ تاوان و ئازادیخوازی کوردمان له باکووری کوردستاندا
ئه‌نجامیانداوه و هه‌ر به‌رده‌وامیشن ، که کوشنده‌ترین چه‌کی
قه‌ده‌غه‌کراوی نێو ده‌وڵه‌تی له دژی گه‌لی کوردمان به‌کارده‌هێنن..
هاوڵاتیانی سڤیلی بێده‌ره‌تان به تۆباران و بۆردوومانی فرۆکه
ده‌کوژن.. ده‌ست له منداڵ و ئافره‌ت و پیر، له مه‌ڕ و ماڵاتی بێ زمان
، له گوند و قوتابخانه و ...هتد ناپارێزن.. به هه‌زاران منداڵ و
مێردمنداڵی بێ تاوانی کوردمان له به‌ندیخانه‌کانی تورکیادا ، به
شێوه‌یکی زۆر دڕندانه له لایه‌ن پیاوکوژه‌کانی رژێمی تورکیاوه،
پیسترین ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن.. تۆ بڵێی مه‌تین کازاک، ویژدانی ببزۆی و
رۆژێکی تر، ده‌ست له پێشخه‌رییه‌کی تر بکات و، ئیدانه‌ی پێشێلکردنی
زه‌قی مافه‌کانی گه‌لی کورد له له لایه‌ن رژێمه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی
تورکیا و ئێران و سوریا بکات...؟! یان « بانێکه و دوو هه‌وا » یان
ئه‌میش به دوو پێوه‌ری جیاواز، ره‌وا و راستییه‌کان
هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت..! له ئاستی ئه‌و ناهه‌قی و تاوانانه‌ی که له کورد
ده‌کرێن چاوی دهنووقێێت؟ ئه‌گینا هیچ گه‌لێک له جیهاندا به‌قه‌ی
گه‌لی کورد سته‌می لێنه‌کراوه و ناکرێ.
له‌م دانیشتنه‌دا نۆره هاته سه‌ر نوێنه‌ری به‌ره‌ی تورکمانی له
عێراقدا که « حه‌سه‌ن ئوزمان به‌یاتی » بوو ، که ئه‌ندامێکی به‌ره‌ی
تورکمانی و ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله‌یه و ، ئه‌ندامێکی
په‌ڕله‌مانی عێراقه له سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقییه.. ئه‌م راپۆرته له
ئاماده‌کردن و داڕشتنی به‌ره‌ی تورکمانییه ، ئه‌گه‌ر چی حه‌سه‌ن
به‌یاتی به ناوی خۆیه‌وه خوێندییه‌وه.. له‌م راپۆرته‌دا باس له
بارودۆخی تورکمانه‌کان له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق«٢٠٠٣» ه‌وه
ده‌کات، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان به ئازادبوونی نازانن و به داگیرکردن ـ
ئیحتیلال ـ ناوی ده‌به‌ن ، گوایه به تایبه‌تی غه‌درێکی زۆر له
تورکمان ده‌کرێ و مافخوراون و په‌راوێز کراون..هه‌ر وه‌کو له
راپۆرته‌که‌یاندا ئاماژه‌یان پێداوه ، گوایه به‌شێکی زۆری ئه‌و
سته‌مه‌ی لێیان ده‌کرێت داویانه‌ته پاڵی کورد و، کورد تاوانبار
ده‌که‌ن.. به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ راستی و به‌ڵگه‌یه‌کیان هه‌بێت بۆ
سه‌لماندنی ئه‌م بوختان و درۆ و توومه‌ته بێ بنه‌مایانه‌ی که دوورن
له راستییه‌وه.. بێگومان ئه‌وان مه‌رامێکی سیاسی‌یان هه‌یه له
تاوانبارکردنی کورد بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆی..ئه‌م راپۆرته گوزارشت له
هزری توندڕه‌ویی به‌ره‌ی تورکمانی ده‌کات ، که تا ئێستا دژی مافه
ره‌واکانی گه‌لی کوردمان و گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه
داگیرکراوه‌کانی ترمانن بۆ سه‌ر کوردستان.
به‌پێ ئه‌م راپۆرته،به‌شی زۆری گوایه ئه‌و زوڵمه‌ی لێیان ده‌کرێت،
ده‌یده‌نه پاڵی حیزب و هێزه کوردییه‌کان و ئاسایشی کوردی له
که‌رکوکدا..ده‌ڵێن تورکمان به تایبه‌تی کراونه‌ته ئامانج ..ئه‌م
قسانه راست نین و بێ به‌ڵگه‌ن..نه له کۆن و نه له ئێستاشدا
هه‌رگیز کورد له دژی هێنانه‌دی مافه‌کانی تورکمان و مافه‌کانی هیچ
پێکهاته‌یه‌کی تری عێراق نه‌بووینه و ناشبین ،چونکه که‌س به قه‌د
ئێمه‌ی کورد سته‌م و ده‌ردی ناهه‌قی و زۆڵم و نایه‌کسانی و مافخوراوی
نه‌چێشتووه.. هه‌رده‌م داکۆکیمان له مافه ره‌واکانی برا
تورکمانه‌کان و کلدۆئاشووییهکان کردووه.. ئه‌مه‌شی به ئه‌رکێکی
ئه‌خلاقی و، به ئاسووده‌یی ویژدانی خۆمانی ده‌زانێت .. له‌م
روانگه‌یه‌وه که به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ، هه‌موو گه‌لێک
مافی ئازادی و ئاشتی و ژیانی هه‌یه.. من له باب و بابیرانهوه له
که‌رکوکدا ژیاوین ، رۆژی له رۆژان ناکۆکی و کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی
ئه‌وتۆمان له‌گه‌ڵ تورکمان و کلدۆئاشوورییه‌کان و له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به
ره‌سه‌نه‌کانی که‌رکوکدا نه‌بووه ، تا ئه‌مرۆش دۆستایه‌تییه‌کی
به‌هێزمان له‌گه‌ڵ چه‌ندین خێزانی ئه‌و پێکهاتانه‌دا هه‌یه و، له
خۆشیۆی و ناخۆشیدا یه‌کتریمان به‌سه‌ر کرۆته‌وه.. من وه‌کو کوردێک
ئه‌و بوختانانه‌ی له‌م راپۆرته‌دا دراونه‌ته پاڵ گه‌لی کوردمان
ره‌تده‌که‌مه‌وه و به توومه‌تێکی درۆ و ناره‌وای ده‌زانم.
به‌ره‌ی تورکمانی گه‌رچی نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه تورکمانییه‌کانی
عێراق نین و ناتوانن گوزارشت له هزر و رای هه‌موو لایه‌نه‌کانی تر
بکه‌ن ..ئه‌و هه‌موو زوڵم و تاوانانه‌ی که رژێمی ره‌گه‌زپه‌رستی
پێشووی عێراق له باشووری کوردستاندا، له کوردیان کرد ، کیمیاباران ،
ئه‌نفال ، وێرانکردنی نزیکه‌ی پێنج هه‌زار گوند و شاروچکه و گه‌ڕه‌کی
کوردستان، راگواستنه‌وه‌ی هه‌زاران کورد، ته‌عریبکردن ، گۆڕه به
کۆمه‌ڵه‌کان ، داگیرکردنی زه‌وی و زاری کورد ، تاڵان کردنی ماڵ و
سامانی کورد و ...هتد.. که تا ئه‌مڕۆش ئه‌م برینه قووڵانه ساڕ‌ێژ
نه‌بوونه‌ته‌وه و خوێنیان لێ ده‌چۆڕێنه‌وه..که‌چی تا ئه‌مڕۆش نه به
فه‌رمی و نه به نافه‌رمی، به‌ره‌ی تورکمانی له مه‌ڕ ئه‌م تاوانانه
، نه دڵگرانی خۆیان ده‌ربڕیوه، نه ئیدانه‌شیان کردوون..؟!
له‌م راپۆرته‌دا به‌بێ راوه‌رگرتنی کورد ، به‌ره‌ی تورکمانی داوی
ئه‌وه ده‌که‌ن که که‌رکوک بۆماوه‌ی« ده ساڵ » بکرێته هه‌رێمێکی
سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌تمه‌ند و، به نۆره‌ش له لایه‌ن پێکهاته‌کانی
شاره‌که‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت.. بێگومان کورد ئه‌م داوایه
ره‌تده‌کاته‌وه .. چوکه پارێزگای که‌رکوک به‌شێکه له کوردستان .
زوو بێت یا دره‌نگ ده‌بێت بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ باوه‌شی کوردستان.. هیچ
کوردێکیش سازش له‌سه‌ر کوردستانیه‌تی که‌رکوک ناکات.
له خاڵی یه‌که‌می ئه‌م راپۆرته‌دا، نائارامی له عێراقدا ده‌خاته
ئه‌ستۆی حاکمی مه‌ده‌نی عێراق « پۆل بریمه‌ر» که له «٢٠٠٣»دا سوپای
عێراق و ده‌زگاکانی ئاسایشی عێراقی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. له راستیدا من
ئه‌مه به باشترین کاری بریمه‌ر له عێراقدا ده‌زانم.. چونکه سوپا و
ئاسایشی عێراق ، ببوونه سوپا و ئاسایشی رژێمی ره‌گه‌زپه‌رست و
دڕنده‌ی عێراق، ببوونه ئه‌داتی سه‌رکوتکردن و کوشتن و بڕین و سوتاندن
و کاولکردن.. بۆیه ئه‌و قۆناخه په‌ڵه‌یه‌کی زه‌قی ره‌ش و قێزه‌وه‌ن و
شه‌رمه‌زارییه به نێوچه‌وانی سوپای عێراقه‌وه.. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
سوپای عێراق کارێکی جێی باش بوو.. تا ئه‌مڕۆش پاشماوه‌ی ئه‌و سوپا
به‌عسییه رهگهزپهرستهیه ، له ناوچه‌کانی جه‌لولا و سه‌عدیه و
خانه‌قین و مه‌نده‌لی و موسڵ و که‌رکوک و ناوچه‌ی چیا حه‌مریندا، کورد
ده‌کوژن و کورد ده‌ربه‌ده‌ر ده‌که‌ن و درێژه به به‌عه‌ره‌بکردنی
ناوچه‌که ده‌ده‌ن.. خۆ برایانی شیعه‌ش زۆر زۆڵم مه‌ینه‌تییان به
ده‌ستی سوپا و ئاسایش و موخابه‌راتی عێراقییه‌وه چێشت.
له خاڵی سێیه‌می ئه‌م راپۆرته‌دا نووسیویانه : « فیما ی‌خێ الترکمان
فی العراق فان العناێرالکردیه المسلحه بادرن من جانبها الی الدخول فی
کافه المدن والمناگق التی یتواجد فیها الترکمان فی البلاد.. وبشکل
مناف لکافه القرارات والاتفاقیات... » جاری ئه‌و شوێنانه‌ی برا
تورکمانه‌کان لێی ده‌ژین.. به‌شێکن له کوردستان و سوپای داگیرکه‌ری
عوسمانییه‌کان ئه‌م ناوچانه‌یان له تورکیاوه له‌گه‌ڵ خۆیاندا
نه‌هێناوه ، تا ئه‌وان به موڵکی خۆیانیان بزانن.. له‌م ناوچانه‌دا
بێجگه له زۆرینه‌ی کورد ، تورکمان و کلدۆئاشووری و عه‌ره‌به
رهسهنکانیش لێیان ده‌ژین.. ئه‌م به‌یت و بالۆرانهش تازه‌نین، هه‌ر
له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه تا ئه‌مرۆ ئه‌م توومه‌ته
ناڕاستانه ده‌باره و سه‌د باره‌یان ده‌که‌نه‌وه.. ئه‌وه‌شیان
نووسیوه : « وکانت مدینه کرکوک الغنیه بپرواتها الگبیعیه فی مقدمه
المدن الترکمانیه... ». به‌ره‌ی تورکمانی ناتوانن راستییه‌کان
چه‌واشه بکه‌ن و به‌ری تیشکی رۆژ به بێژنگ بگرن.. هه‌موو به‌ڵگه
مێژوویه‌کان و جوگرافییه‌کان و شوێنه‌وار و پاشماوه دێرینه‌کان که
سیما و مۆرکی ره‌سه‌نی کورده‌وارییان پێوه دیاره و کاڵ
نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵگه و گه‌واهی حاشا هه‌ڵنه‌گری ده‌ست به
سینگهوهن بۆ سه‌لماندنی کوردستانییه‌تی ناوچه‌ی که‌رکوک.
له باره‌ی شاروچکه‌ی « پردێ »شه‌وه وه‌کو له‌م راپۆرته‌دا ناویان
هێناوه، هه‌مان قسه ده‌ڵین.. که به شارێکی تورکمانی داده‌نین.. تا
ده‌گه‌نه خانه‌قین که رێژه‌ی تورکمان له‌م شاره کوردستانییهماندا،
له سه‌دا سێش که‌مترن.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی پێکه‌نینه که له‌م راپۆرته‌دا نووسیویانه : « ویقگن
الاکراد فی المدن اڵشمالیه المحاژیه لکرکوک، بینما یقگن العرب فی
المناگق الواقعه جنوبها، اما الترکمان یشکلون العنێر الاێیل من هژه
المدینه فانهم یسکنون فی مرکزها..» زیاتر له حه‌وت سه‌د گوندی ساده
کوردنشین له ده‌وروبه‌ری که‌رکوکدان ، ژماره‌ی سه‌رجه‌م گونده‌کانی
پارێزگای که‌رکوکیش ژماره‌یان له هه‌زار گوند زیاترن ـ هه‌ندێکیان تا
ئه‌مرۆش ئاوه‌دان نه‌کراونه‌ته‌وه ـ له « ٩٥/' » یان کوردنشینن..
زۆربه‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی شاری که‌رکوکیش کوردنشینن.. ئه‌مه‌ش ئه‌و
راستیه ده‌سه‌لمێنن که کورد زۆرینه‌ی شاری که‌رکوکن.. هه‌ر له‌به‌ر
ئاشکرا نه‌بوونی ئه‌م راستییه‌یه تورکمانه‌کان و عه‌ره‌به‌کان ، تا
ئێستا دژی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرین له که‌رکوکدا.. چونکه بێگومانن
له‌وه‌ی که کورد زۆرینه‌ن.
له‌م ڕاپۆرته‌دا، بریانی ئێزیدی و شه‌به‌کیان ، له کورد جیاکردۆته‌وه
، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێکی به‌رده‌وامی نه‌زۆکی ناحه‌زانی گه‌لی کورده و،
رژێمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێراق له به‌دیهێنانی ئه‌م نیازه
گڵاوه‌یاندا هه‌موو شکستیان هێنا.. چونکه ئێزیدی و شه‌به‌ک دوو
پێکهاته‌ی ره‌سه‌نی کوردن و هه‌رگیز لێی جیا نابنه‌وه.
به‌ره‌ی تورکمانی، تفه‌نگ به تاریکییه‌وه ده‌نێن ، ئاسایش و حیزبه
کوردستانییه‌کان له که‌رکوکدا تاوانبار ده‌که‌ن ئه‌وان به به‌رپرس
ده‌زانن، به‌وه‌ی که ئه‌و کارانه‌ی به‌رانبه‌ر به تورکمان ده‌کرێن
ده‌ستی ئه‌وانی تێدایه و ، گوایه به هۆی هه‌ندێ لاوی به‌کرێگیراوی
عه‌ره‌به‌وه له که‌رکوکدا.. پێکهاته‌ی تورکمان شه‌هید ده‌کرێن.. ئه‌م
بوختانه‌ش له‌سه‌ر زاری ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی تورکمانی «
عه‌لی مه‌هدی سادق » هات، که ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای
که‌رکوکیشه.. له‌م راپۆرتهیاندا بوختانه‌که‌ی عه‌لی مه‌هدیان
نووسیوه :« وبودی ان نبین هنا ان مسوولیه الاعمال تقع علی احدی
الاجهزه الامنیه التابعه لاحدی الاحزاب الکوردیه المتنفژه التی وڤفت
مجموعه من الشباب العرب فی کرکوک و وڤیفتهم کمرتزقه لدیها للقیام
بتنفیژ اجنداتها من استشهاد المکون الترکمانی» من وه‌کو کوردێک ئه‌م
بوختان ره‌ت ده‌که‌مه‌وه، چونکه دووره له راستییه‌وه . ئه‌وان بۆ
مه‌رامێکی سیاسی و بو ناوزڕان و تاوانبارکردنی کورد له‌که‌رکوکدا ،
ئه‌م جۆره بوختانه هه‌ڵبه‌ستراوانه بڵاوده‌که‌نه‌وه.. ئه‌گه‌ر ئه‌م
قسه‌یه‌یان درۆ نییه ، با به به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنن.. ئه‌وه‌ش
ده‌ڵێن گوایه تا ئێستاش درێژه به‌م سیاسه‌ته‌یان ده‌ده‌ن. من به
ناوی ئاسایش و ئه‌و حیزبه کوردییه‌ی ئه‌وان تاوانباریان کردووه
نادوێم، با خۆیان وه‌ڵامی ئه‌م توومهتانهی خراونه‌ته پاڵیان
بده‌نه‌وه.. به‌ڵام با ئه‌وه‌یان له‌به‌ر چاوبێت نکووڵی له چاکه
نه‌که‌ن ـ ناکر الجمیل ـ نه‌بن .. تا ئێستا ئاسایش و هه‌ندێ له‌و هێزه
کوردییه که‌مه‌ی له کرکوکدان زۆر جار گیان له‌سه‌ر ده‌ست بوونه و
له مردنیش سڵیان نه‌کردۆته‌وه و رفێنراوی برایانی تورکمانیان له
تیرۆریستان و چهردهکان رزگار کردوون.. هێنده‌ش به په‌رۆشی دڵڕاگرتن
و هه‌ڵگرتنی نازی تورکمانهوهن ، نیو هینده ئاگایان له کورد نییه..
به‌ڵام کورد وته‌نی ئه‌وه‌ی بۆ سپڵه خۆی به کوشت بدات منه‌تی پێ
نازانی ده‌ڵێ به ئه‌مری خوا مرد.
دیسان له‌م راپۆرتهیاندا ، قه‌وانه سواوه بێ تامبوویهکهیان
لێده‌ده‌نه‌وه، گوایه هێز و حیزبه کوردییه‌کان کوردیان له
شاره‌کانی تری کوردستانه‌وه هێناوه و له که‌رکودا نیشته‌جێیان
کردوون..جاران ده‌یان وت له تورکیا و ئێران و سوریاوه کوردیان بۆ
که‌رکوک هێناوه.. به‌ڵام له خۆیان و شۆڤێنییه عه‌ره‌به‌کان زیاتر،
که‌س بڕوای به‌م درۆیه‌یان نه‌کرد.. تا ئه‌مڕۆش به‌شێکی زۆری که‌رکوکی
زاده‌کان له‌به‌ر بێ رێ و شوێنی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری
نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ که‌رکوک.
من که له ساڵی « ١٩٩٦» ناچار بووم که ڕوو له هه‌نده‌ران بکه‌م ..
منداڵه‌کانمانیان بۆ سلێمانی ده‌رکرد « ته‌رحیل »کرد، من باب و
باپیرانم و هه‌موو رهچهڵهکهم هه‌ر له که‌رکوک ژیاین و ێدی
هه‌زاران ساڵه‌مانه . مانگ و نیوێک به‌ر له ئێستا گه‌ڕامه‌وه بۆ
کوردستان و دوو ڕۆژ له سلێمانی خه‌ریکی ئه‌وه‌بووم که « پسوله‌ی
خۆراکمان» بگه‌ڕێننه‌وه بۆ که‌رکوک چونکه له دیره‌کانی کهرککدا
به‌بێ هه‌بوونی پسوله‌ی خوراک و بێ پسووله‌ی جێی نیشته‌جێبوون هیچ
کارێک رای ناکه‌ن.. به‌داخه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رپرسی گه‌ڕانه‌وه
له دیوانی پرێزگای سلێمانی ، داواکه‌می ره‌تکرده‌وه و وتی تۆ مادده‌ی
سه‌د چل ده‌تگرێته‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ که‌رکوک راگیراوه ..؟؟!
ئه‌وه‌شم پێ وت وا تێنه‌گه‌ی من بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه
سه‌ر که‌رکوک و هه‌رگیز قه‌ره‌بوو وه‌رناگرم..به‌ڵام ئه‌و وتی ئێمه
به‌پێی بڕیاره‌کان بڕیارده‌ده‌ین.. داوای به سه‌دان خێزانی که‌رکوکی
تریش له سلێمانی و له هه‌ولێردا ره‌تکراونه‌ته‌وه و هه‌ر وا به
هه‌ڵپه‌سێراوی ماونه‌ته‌وه.. هه‌ر کوردێکی که‌رکوکی گه‌ر له سلێمانی
و هه‌لێر و دهۆک ژن بخوازێ ، واتا ده‌ستگیرانه‌کانیان ناسنامه‌کانیان ـ
شوێنی له دایک بوونیان ـ ئه‌و سێ پارێزگایه کوردستانییه بن .
ژنه‌که له لاپه‌ڕه‌ی توماری سه‌رژمێری پیاوه‌که‌یدا تۆمار
ناکرێت..بۆ؟؟ تا ئه‌مڕۆش به‌شێکی زۆی کاربه‌ده‌ستانی دایره‌ی نفوسی
که‌رکوک، کۆنه به‌عسییه رهگهزپهرستهکانن و هه‌زار په‌ڵپ و بیانوو
به کورد ده‌گرن و ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌ێان هێنن و ده‌یانبه‌ن ..ئه‌وساش
کاره‌کانیان بۆ جێبه‌جێ ناکه‌ن هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی که خه‌لکی
ره‌سه‌نی که‌رکوکن.. مه‌به‌ستیشم له‌م باسه نموونانه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ئه‌و توومهتهیه که به‌ره‌ی تورکمانی ده‌ڵێن کوردیان له شاره‌کانی
تری کوردستانه‌وه بۆ شاری که‌رکوک هێناون..ئه‌وان جه‌ساره‌تی
ئه‌وه‌شیان نییه که بڵێن به عه‌ره‌بکردنی که‌رکوک نه‌وه‌ستاوه.
راپۆرته‌که‌ی به‌ره‌ی تورکمانی ، که له‌و دانیشتنه‌دا خوێندیانه‌وه ،
زیاده‌ڕۆیی زیاتری تیدایه و پێویستی به وهڵامدانههی زیاتر
ده‌کات..من تا ئێره کۆتایی به تێبینییه‌کانم دێم.
ده‌قی راپۆرته‌که‌شیان به زمانی عه‌ره‌بی له سایتی « نحن الترکمان» و
سایتی « افکار حره » و چه‌ند سایتێکی تری سه‌ر به به‌ره‌ی تورکمانی
بڵاوکردۆته‌وه.
نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا
ساڵح
|