٦\٣\٢٠١٠
چه‌ند تێبینییه‌ک
له‌سه‌ر( لێدانی که‌سێتی سیاسه‌تمه‌دار و کاربه‌ده‌سته‌کان).
ئامانج پیرۆت
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هه‌ندێک سایتی ئینته‌رنێت له ڕێگای
ژماره‌یه‌ک قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌وه توانیویانه سه‌دان هه‌واڵ و ڕووداو‌و
به‌سه‌رهات و شایه‌تی و به‌ڵگه بخه‌نه ڕوو( جا ئه‌مانه ڕاست بن یان
نا، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره‌و باسه‌که‌ی من لێره‌دا پێویستی به یه‌کلا
کردنه‌وه‌ی ئه‌و حوکمه نی یه) که ده‌توانین کاریگه‌رییه
ئێستاییه‌کانیان له یه‌ک ڕسته‌دا کۆ بکه‌ینه‌وه: ئه‌ویش به‌شداری
کردنێکی جددی و به‌به‌رنامه بووه له لێدانی ئیعتیباری سه‌رکرده‌و
کادر و کاربه‌ده‌سته‌کانی حیزبه ده‌سڵاتداره‌کانی کوردستانی عێراق و
حکومه‌ته‌که‌یان.
زۆرێک له‌و نوسه‌رانه ئه‌وه ناشارنه‌وه که سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ و
به‌ڵگه‌کانیان و شایه‌ته‌کانیان بریتین له‌و که‌سانه‌ی که به هه‌نگاو
له‌و سه‌رکرده‌و کادرو کاربه‌ده‌ستانه‌وه نزیکن.
به‌ڕای من ئه‌مانه به‌م کاره‌یان هه‌وڵیان داوه به‌رگ و مانایه‌کی
تایبه‌ت به بێ ئیعتیباری ئه‌و سه‌رکرده‌و ڕموزانه بده‌ن، که له
ڕاستی دا ئه‌ستێره‌ی ئیعتیباری زۆرێک له‌وانه به ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ر
له‌م ده‌نگ هه‌ڵبڕینه به‌به‌رنامه‌یه به‌ره‌و ئاوابوون کشا بوو. وه
هه‌ر ئه‌م ڕاستی یه‌شه وای کردووه که ئه‌م جۆره نوسینانه بره‌وێکی
تایبه‌تیان هه‌بێت، چونکه دزی و تاڵانچیتی و درۆزنی و دوو ڕویی و
دڕنده‌یی و خۆپه‌رستی ئه‌م سیاسه‌تمه‌دار و کاربه‌ده‌ستانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی، مێژوویه‌کی ئه‌وه‌نده دووری نی یه تا به جۆرێکی تر
بنوسرێته‌وه و ئه‌وه‌نده‌ش نهێنی نی یه تا که‌س ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و
به سه‌رمایه‌دار بوون و دڕنده‌یی یه‌کانیان و خزمه‌تکاری یه‌کانیان بۆ
سه‌رمایه‌داران و دژایه‌تی یان بۆ چینه چه‌وساوه و توێژه به‌شخوراوه‌کان
نه‌بینێت. ڕاستی یه‌کی تریش ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌تای ئه‌م ڕسوا بوونه‌ی
سیاسه‌تمه‌دار و کاربه‌ده‌سته‌کان زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
که هێشتا زۆرێک له‌م قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانه، خۆیان له ده‌زگا حیزبی و
حکومه‌تی یه‌کانی ئه‌واندا خزمه‌تیان ده‌کرد.
لێره‌دا ده‌توانین له چه‌ند خاڵێکدا هه‌وڵه‌کانی ئه‌م نوسه‌رانه بخه‌ینه
ڕوو:
یه‌که‌م: هه‌وڵیان داوه زیاتر سه‌رنجی
خوێنه‌ر بچێته سه‌ر ڕه‌وشت و هه‌ڵسوکه‌وتی شه‌خسی ئه‌و سه‌رکرده و
سیاسه‌تمه‌دار و کاربه‌ده‌ستانه، بۆ ئه‌وه‌ی وا نیشان بده‌ن که ئه‌مانه
خۆیان کورته باڵان و باڵایان ناگاته ئه‌و مرۆڤه باڵایانه‌ی که
حیزبه‌که‌یان یان بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی دروستی کردووه و دروستی ده‌کات
و پێویستی پێ یه‌تی( ئه‌مانه له سه‌ره‌تای ئه‌م ده‌سبه‌کار بوونه‌یاندا
ینک نمونه‌ی باڵایان بوو، دواتر له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌ردار بوونی نه‌وشیروان
دا ئه‌مانیش ده‌سبه‌رداری بوون و کوردایه‌تی یه‌که‌یان کرد به نمونه‌ی
باڵا) له‌مه‌شدا به شوێن چه‌ند مه‌به‌ستێکه‌وه بوون: یه‌کێکیان ئه‌وه‌بووه
که حیزب و بزوتنه‌وه‌که‌یان له‌و به‌ڵگه واقعی یانه ڕزگار بکه‌ن که
سیاسه‌ت و کارکردی سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ئه‌م حیزبه و
بزوتنه‌وه‌که‌ی چزاندبووی به مێشکی به‌شێکی به‌رین له خه‌ڵکی
کوردستاندا و ده‌یانویست وێنایه‌کی ئه‌فسانه‌یی پێ بده‌نه‌وه. دووه‌میشیان
ئه‌وه‌بووه که نه‌بوونی ئه‌و سیفه‌تانه ( وه‌یان ده‌رنه‌که‌وتنیان)
له هه‌ندێک که‌سدا بکه‌ن به پێوه‌رێکی ئه‌رێنی و ئیعتبارێکی زیاتر
بده‌ن به‌و که‌سانه و پێوه‌ره‌کانی تر بسڕنه‌وه. له‌مانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌بووه
که ئه‌مان نایانه‌وێت ئه‌و سه‌رچاوه‌یه لێڵ بکه‌ن که خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن
لێی بخۆنه‌وه. هه‌ر بۆیه به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن که ئه‌م ژه‌نگانه له‌و
بزوتنه‌وه‌یه بکه‌نه‌وه و جارێکی تر ڕه‌ونه‌قی پێ بده‌نه‌وه.
دووه‌م: ده‌یانه‌وێت ئه‌وه په‌نکوێر بکه‌ن
که ئه‌رک و ده‌وری کوردایه‌تی و حیزبه جۆراوجۆره‌کانی له ئه‌رزی
واقعدا، شتێک نی یه جگه له خزمه‌تکردنی چینه دارا‌کان و پاراستن و
درێژه‌دان به سیسته‌می چینایه‌تی و کاتێک چینه چه‌وساوه و توێژه به‌شخوراوه‌کان
به تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێبه‌شی و بێمافی و ترساندن و سه‌رکوت ئه‌م
ده‌وره له‌ژیانیاندا ده‌بینن، ئیتر ناتوانن هه‌ر به وێنا(ته‌سویر) ه
ئه‌فسانه‌یی و درۆیینه‌که‌ی جارانه‌وه بڕواننه ڕه‌مزه‌کانی ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه و حیزبه‌کانی و ئیتر ئه‌وان لایان: دز، درۆزن و بێبه‌ڵێن،
تاڵانچی، ده‌وڵه‌مه‌ند، سه‌رمایه‌دار،..ن. له‌م لاشه‌وه ئیتر ئه‌م دز
و درۆزن و سه‌رمایه‌دارانه ناتوانن وه‌ک جاران ئه‌و جۆره که‌سانه له
خۆیان کۆبکه‌نه‌وه که ئه‌مانیان وه‌ک ڕابه‌ر، ڕزگارکه‌ری خه‌ڵک، له‌خۆبردوو
قه‌بووڵ بوو. وه ده‌یانتوانی ته‌نیا به وه‌گه‌ڕخستنی ماشینی فریودان
هێزی پێویست بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانیان دابین بکه‌ن( به له‌به‌ر
چاو گرتنی ئه‌وه‌ش که پێشتر به حوکمی ئه‌وه‌ی نه‌بووبوون به خاوه‌نی
سه‌رمایه و به‌رپرسیارێتی یان بۆ پاراستنی سیسته‌می چینایه‌تی
سنووردار بوو، هه‌م پێویستیان به هێزێکی زۆر نه‌بوو، هه‌م ده‌شیانتوانی
له‌زمه‌ی که‌متر بده‌ن و لایه‌نگیرێتی هێزه‌که‌یان بپارێزن). به‌ڵام
دوای ده‌رکردنی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی به‌عس ئه‌و وێنا خه‌یاڵی یه
کێشای به به‌ردی واقعدا و ئیتر سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دار و کاربه‌ده‌سته
گه‌وره‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه و حیزب و حکومه‌ته‌کانی هه‌م پێویستیان به
شێوازێکی تری دابین کردنی هێز بوو، هه‌م ده‌بوایه ئه‌م هێزه( له
هه‌موو ڕویه‌که‌وه) زیاتر بێت. بێگومان ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ک پێویستی به
پاره هه‌بوو،ئه‌م پاره‌یه‌ش له‌ڕێگای به‌ند و به‌ستی ئابووری و سیاسی
و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داره ناوخۆیی و ناوچه‌یی و
جیهانی یه‌کان و له ڕێگای تاڵان‌کردنی سامانی سروشتی و هه‌ڕاج کردنیه‌وه
مه‌یسه‌ر ده‌بوو. له‌لایه‌کی تریشه‌وه دابین کردنی هێزێک بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانێت ئه‌م کارانه ئه‌نجام بدات، پێویستی به هه‌ژارکردنی خه‌ڵک هه‌بوو
بۆ ئه‌وه‌ی ببن به پۆلیس و ئاسایش و حیمایه و چه‌کداریان، ئایا ئه‌مانه‌ش
به‌بێ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵک و بێده‌سه‌ڵات کردنیان به‌دی دێن؟ ئایا هه‌موو
ئه‌مانه‌ش به‌بێ ڕسوا بوونی هه‌رچی زیاتری ئه‌نجامده‌ره‌کانی ته‌واو ده‌بن!
که‌واته ڕسوابوونی ڕاسته‌قینه ( که هه‌روه‌ک پێشتر وتم، ده‌مێکه ده‌ستی
پێکردووه، نه‌ک له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌که‌ی ئه‌م نوسه‌رانه‌دا) له ماهیه‌ت
و کارکردی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و حیزبه‌کانیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه،
که خوازیار و پارێزه‌ر و درێژه پێده‌ری سیسته‌می چینایه‌تین. ئه‌مانه‌ش
ئه‌و ئه‌رک و ده‌وره‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت که لای چینه دارا و
ده‌وڵه‌مه‌ند و مشه‌خۆره‌که خۆشه‌ویستبن و لای چینی کرێکار و توێژه
به‌شخوراو و بێمافه‌کانیش ڕسوا و بێ ئیعتبار بن.
به‌ڵام ئه‌م نوسه‌رانه هه‌وڵیان داوه ئه‌م ڕاستی یانه ( په‌نا بردنی
سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دار و کاربه‌ده‌سته گه‌وره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی و حیزبه‌کانی بۆ دزی و تاڵانچێتی و درۆ و دروستکردنی داموده‌زگای
ترساندن و سه‌رکوت، له‌م مانا واقعی یه‌ی ده‌رکه‌ن) و ئه‌وه جێبخه‌ن
که بوونی ده‌زگاکانی ئاسایش و پۆلیس و میلیشیاکانیان پێویستی یه‌کی
کۆمه‌ڵگا یه و ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ر و کاربه‌ده‌سته گه‌ورانه‌ی
ئێستا نه‌بن و هی تر جێیان بگرنه‌وه، ئه‌وا ئه‌م ده‌زگایانه ده‌سته‌و
نه‌زه‌ر له خزمه‌تی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌بن! به‌لای ئه‌وانه‌وه
ئه‌م داموده‌زگایانه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی چینێک دروست نه‌کراون(
که له ئه‌مڕۆدا ئه‌و سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دار و کاربه‌ده‌ستانه‌ش
خزمه‌تکار و ئه‌ندامی ئه‌و چینه‌ن) و داموده‌زگای فریودان و سه‌رکوتی
چینی کرێکار و زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان نین!
سێیه‌م: هه‌وڵیان داوه دیفاعێکی زمنی له
سیسته‌می چه‌وسێنه‌رانه و ناعادیلانه‌ی سه‌رمایه‌داری و بازاڕی ئازاد
ده‌که‌ن، ئه‌ویش به‌وه‌ی که وای داده‌نێن، ئه‌گه‌ر ئه‌م براده‌رانه
گه‌نده‌ڵ نه‌بن وه‌یان براده‌رانێکی تر ببن به کاربه‌ده‌ست و حوکمڕان
که ته‌نیا به مه‌عاش و ئیمتیازه دیاریکراوه‌که‌یان ئیکتیفا بکه‌ن،
ئه‌وه ئیتر ده‌رگای خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئینسانه‌کان ده‌که‌وێته
سه‌رپشت! ئه‌مه‌ش ته‌نیا ده‌توانێت دوو مانای هه‌بێت:
1. سسیسته‌می سه‌رمایه‌داری به بێ گه‌نده‌ڵی یه‌که‌ی به سیسته‌مێکی
شیاوی به‌شه‌ر داده‌نێن و چه‌وساندنه‌وه‌و کێشه‌کانی تری بێ‌کاری، هه‌ژاری،
نه‌خۆشی، نه‌زانی، فریودانی کۆمه‌ڵ له چۆنێتی ده‌وربینین له داڕشتنی
ده‌سڵاتدا( که به‌ناوی دیموکراسی یه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت)،... مه‌سه‌له‌یه‌کی
ئه‌وتۆ نین!
2. ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌کی پێویستی قۆناغێکی
دیاریکراوی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و پارێزه‌ره‌کانی نی یه، به‌ڵکو
خۆی دیارده‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه‌و ئه‌فراده‌کان دروستیان کردووه و هه‌ر
ئه‌ویش سه‌رچاوه‌ی ناهه‌مواری ژیانی ئینسانه‌کانه، بۆ نه‌هێشتنی ناهه‌مواری
یه‌کان ده‌بێت گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵرێت و بۆ نه‌هێشتنی ئه‌میش ده‌بێت یان
کاربه‌ده‌سته‌کان قه‌ڕه‌م بکرێن یان که‌سی تر بخرێنه جێگایان!
به‌ڵام با بزانین هه‌وڵه‌کانی ئه‌م قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانه له ڕووی
سیاسی یه‌وه ده‌چێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی کێ وه؟
1. له‌وانه‌یه بۆ ده‌وره‌یه‌ک هه‌ندێک له سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ( به‌تایبه‌تی جه‌ماعه‌ته‌که‌ی نه‌وشیروان)
سوودی لێوه‌ربگرن( که له ڕاستی دا ئه‌مه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری ئه‌م نوسه‌رانه‌یه).
2. به‌ڵام دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌رکی پاراستن و درێژه‌دان به
سیسته‌می چینایه‌تی( که پێشتر ئه‌وانی تری ڕیسوا کرد) هه‌مان چاره‌نوسی
دزی و تاڵانچێتی و درۆزنی و دڕنده‌یی ده‌کاته‌وه به نسیبی ئه‌مانیش و
ڕسوایان ده‌کات( ئه‌مه به جیا له‌وه‌ی که له ڕووی نه‌فسیشه‌وه، هه‌بوونی
سیسته‌می چینایه‌تی و دابه‌ش بوونی کۆمه‌ڵگا بۆ دوو چینی جیاواز له
ڕووی ئیمکانات و ژیان و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌وه، وا ده‌که‌وێته‌وه که
هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئه‌م دابه‌شبوونه‌یان به‌لاوه ئاسایی یه و له
دژی خه‌بات ناکه‌ن، کاتێک که پۆست و ده‌سڵاتێکیان ده‌ست ده‌که‌وێت، یه‌کسه‌ر
بۆ ئه‌وه به‌کاری ده‌هێنن که نه‌که‌ونه چینه‌که‌ی خواره‌وه و له‌وه‌ش
زیاتر هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن که بچنه ڕیزی چینه‌که‌ی سه‌ره‌وه و وه‌ک
ئه‌وان به‌شیان له ژیان و ئازادی و به‌خته‌وه‌ری دا هه‌بێت) ئه‌مه‌ش
وا ده‌کات که ئه‌م هه‌وڵانه له ده‌وره‌ی داهاتوودا ڕاسته‌وخۆ و
ناڕاسته‌وخۆ بچنه خزمه‌تی ئیعتبار و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تمه‌دار و که‌سایه‌تی
یه ئیسلامی یه‌کانه‌وه، چونکه له‌لایه‌ک ئه‌مان خۆیان به‌شداری یه‌کی
به‌به‌رنامه‌یان له فریودانی خه‌ڵکدا کرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌ی به ڕیشه و
هۆکاره‌کانی نه‌هامه‌تی یه‌کانی خۆی نه‌بات( که شتێک نی یه جگه له
سیسته‌می چینایه‌تی سه‌رمایه‌داری و ده‌ور و کارکردی پارێزه‌ره
جۆراوجۆره‌کانی) و هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا که ئه‌وه جێ بخه‌ن که گوایه
سیفه‌ته شه‌خسی یه‌کان به‌رپرسن له‌و نه‌هامه‌تی یانه. له‌لایه‌کی
تریشه‌وه کۆمه‌ڵگای کوردستان ئه‌وه‌نده پایه‌ی ناوشیاری و پێوه‌ری
دواکه‌وتوانه‌ی تێدایه که سه‌رکه‌وتوویی مه‌لا و که‌سایه‌تی یه دینی
یه‌کان له نیشاندانی ئه‌وه‌ی که(خاوه‌ن که‌سایه‌تی یه‌کی ده‌ستپاک و
داوێن پاک و چی و چین) مسۆگه‌ر بکه‌ن، چونکه ئاشکرایه هه‌میشه هه‌ندێک
له‌مانه ده‌توانن ته‌نیا به هه‌ندێک پێوه‌ری وا که هیچ په‌یوه‌ندی
یان به ژیان و ئازادی ئینسان و به‌خته‌وه‌ری ئینسانه‌وه نی یه و به‌وه‌ی
خزمه‌تکاری دینن و نوێنه‌رایه‌تی ئامۆژگاری یه‌کانی خوا ده‌که‌ن، ببنه
خاوه‌نی که‌سایه‌تی یه‌کی موعته‌به‌ر و زۆربه‌ی خه‌ڵک ئه‌و سیفه‌ت و
تایبه‌تمه‌ندی یانه‌یان بۆ به‌کار ناهێنن که له ژیانی واقعی یاندا هه‌ن(
وه‌ک ئه‌وه‌ی که زۆربه‌یان مشه‌خۆرن و له‌سه‌ر حسابی ڕه‌نجی چین و
توێژه چه‌وساوه و به‌شخوراوه‌کان ده‌ژین، هه‌موویان به لایانه‌وه
ئاسایی یه و دیفاع له‌وه ده‌که‌ن که پیاوێک چوار ژنی هه‌بێت، هه‌ر
هه‌موویان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سه‌رنجی ئینسانه‌کان بگێڕنه‌وه بۆ هه‌زار
و چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، نه‌هامه‌تی یه‌کانی چین و توێژه چه‌وساوه
و به‌شخوراوه‌کان به ویستی خوا و تاقیکرانه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌زانن، هه‌میشه
داوای سه‌بر و قه‌بووڵکردنی نه‌هامه‌تی یه‌کان ده‌که‌ن و .... تد).
به‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌ی که ئه‌م نوسه‌رانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، پێی
بزانن و پێی نه‌زانن، خزمه‌تێکه به حیزبه ئیسلامی یه‌کان و که‌سایه‌تی
یه‌کانی ئه‌وانی ده‌که‌ن!
هه‌ڵوێستی هه‌ڵسوڕاوانی به‌ره‌ی چه‌وساوه و به‌شخوراو ده‌بێت چۆن بێت؟
ئایا ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو مه‌سه‌له‌یه( لێدانی که‌سێتی
سیاسه‌تمه‌دار و کاندید و کاربه‌ده‌سته گه‌وره‌کانی پارێزه‌ره‌کانی
سیسته‌می چینایه‌تی دا و ئه‌م جۆره لێدانه‌ی که ئێستا باوه) چی
بکرێت؟
به‌ڕای من پێویسته به‌ر له هه‌ر شتێک هه‌ردوو مه‌سه‌له‌که وه‌ک دوو
مه‌یدانی گرنگی شه‌ڕی چینایه‌تی به ڕه‌سمی بناسرێن، چونکه یه‌که‌میان
به‌شێکی گرنگه له‌و ئه‌رکانه‌ی که بۆ له‌کار خستنی میکانیزمی فریودان
و ترساندن و سه‌رکوت ئه‌نجام ده‌درێن. دوه‌میشیان به‌شێکه له‌و ئه‌رکانه‌ی
که بۆ ڕێگه گرتن له‌و هه‌وڵانه‌ی که به‌شه‌کانی تری پارێزه‌ره‌کانی
سیسته‌می چینایه‌تی بۆ چاک کردنه‌وه‌ی ماشینه‌کانی فریودان و ترساندن و
سه‌رکوته ده‌یگرنه‌به‌ر. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که کۆمۆنیسته‌کان جیا ده‌کاته‌وه،
ئه‌وه‌یه که ئه‌و لێدانه هه‌میشه به مه‌به‌ست و له ژێر چاودێری (
حه‌ساس کردن و وشیار کردنه‌وه‌ی چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کاندا
ده‌چێته پێش و به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه که پێوه‌رێکی چینایه‌تی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی
که‌سایه‌تی یه‌کان بدات به‌وان) و لێدانی که‌سێتی لای کۆمۆنیسته‌کان
لێدانێکی چینایه‌تی یه بۆ ناساندنی سیسته‌مه چینایه‌تی یه‌که له‌لایه‌ک
و له‌کارخستنی ڕۆڵی ئه‌و که‌سانه له پاراستنی ئه‌و سیسته‌مه‌دا که
سه‌رچاوه‌ی چه‌وساندنه‌وه و سه‌رجه‌م بێمافی و نه‌هامه‌تی یه‌کانه بۆ
چین و توێژه چه‌وساوه و به‌شخوراوه‌کان و مایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و
ده‌سڵاتدار بوونی سه‌رمایه‌داران و ده‌سڵاتدار بوونی پارێزه‌ره‌کانیان
و زامنکه‌ری دڕندایه‌تی یه‌کانیانه. ئه‌گینا هیچ که‌س وه‌ک ئینسان له‌لایه‌ن
کۆمۆنیسته‌کانه‌وه داناشکێنرێت، به‌ڵکو توانایی و کارایی یه‌کانی بۆ
پاراستنی سیسته‌می چینایه‌تی له‌کار ده‌خرێت.
کۆمۆنیسته‌کان ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی زانستی و سیستماتیک و به‌ڵگه‌دار
ئه‌وه ڕوون بکه‌نه‌وه و بسه‌لمێنن که پاراستنی سیسته‌می چینایه‌تی،
به هه‌ر شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی: فریودان، ترساندن، سه‌رکوت ، خۆی له
خۆی دا به‌شداری کردنه له هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به چینه
چه‌وساوه و توێژه به‌شخوراوه‌کان ده‌کرێت( ئه‌مه‌ش نابێت به‌بێ
لێدانی که‌سێتی فریوده‌رانه و تۆقێنه‌رانه و سه‌رکوتگه‌رانه‌ی پیاده‌که‌ره‌کانی،
به‌سه‌ر که‌سدا تێپه‌ڕ ببێت) ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دار
و کاربه‌ده‌سته گه‌وره‌کان هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی گه‌نده‌ڵی، ئه‌خلاقی،
تاوان، دزیشیان له‌سه‌ر نه‌بێت، چونکه ئه‌وان به‌رگری له سیسته‌مێک
ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر خۆشیان ئه‌و کارانه‌ی تیا ئه‌نجام نه‌ده‌ن، له‌سایه‌ی
ئه‌و پاراستنه‌ی ئه‌واندا بۆ سیسته‌مه چیانیه‌تی یه، که‌سانێکی تر
نه‌ک ته‌نیا ئه‌و کارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵکو به‌شێکی به‌رینی خه‌ڵکیش
ده‌چه‌وسێننه‌وه و به‌شه ژیان و ئازادی یان زه‌وت ده‌که‌ن.
ده‌بێت کۆمۆنیسته‌کان مانا چینایه‌تی یه‌که‌ی ئه‌و پێوه‌رانه ڕووون
بکه‌نه‌وه( که ئه‌م نوسه‌رانه جۆرێکیان ده‌خه‌نه ڕوو) که به‌کارهێنانیان
له‌وپه‌ڕی کارایی خۆیاندا ته‌نیا زیان به هه‌ندێک له خزمه‌تکاره‌کانی
سیسته‌مه‌که ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌وسه‌ره‌وه سیسته‌مه‌که و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌کانی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌ند و حکومه‌ت و ده‌زگاکانی به‌سه‌لامه‌تی
ده‌رده‌چن. چیش زۆره؟ خزمه‌تکار! ده‌توانن به ئاسانی بیگۆڕن!
هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێین کۆمۆنیسته‌کان له‌م ڕێگایه‌وه ده‌توانن
ڕێگه له فریوخواردنی ئه‌و که‌سانه‌ش بگرن که له‌وانه‌یه یه‌کێک له
پاڵنه‌ره‌کانیان بۆ ئه‌و ده‌ور بینینه‌یان، خزمه‌تکردن به خه‌ڵکی چه‌وساوه
و به‌شخوراو بێت( به تایبه‌تی کاندیده‌کانی په‌رله‌مان و هه‌ڵسوڕاوانی
ناو سه‌ندیکا و ڕێکخراوه زه‌رده‌کان).
02.03.2010
amang70@hotmail.de
|