چه‌ند تێبینییه‌ک
له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له کوردستانی باشوور!

که‌ریم سه‌رکه‌ش
وه‌ک بڕیار بوو ده‌بوا له‌ڕۆژی 24ی مانگهوهههموو ڕکلام و پڕوپاگهیهندهیهکی
لیسته‌کان ڕابگیرێ، به‌هۆی زه‌ق کردنه‌وه‌و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت که‌له‌م ڕۆژه‌دا به‌ڕێوه‌بردرا. به‌ڵام که‌ناڵی
ئاسمانی زاگرۆس له‌ئێواره‌ی 24 له‌سه‌ر 25 فیلمێکیدیکۆمینتاری له‌سه‌ر
ژیانی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی بڵاو
کرایه‌وه، درێژه‌پێدانی ڕێکلام و پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی بێ په‌رده‌ی هه‌ڵبژاردن
بوو بۆ کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی و لیستی کوردستانی، ئه‌مه‌یه‌که‌مین سه‌رپێچی
و پێشێلکاری پڕنسیپه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو له‌لایه‌ن
دام و ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات.
هه‌ر له‌به‌ره‌به‌یانی 25ی مانگ که ڕۆژی ده‌نگدان بوو، سه‌رۆکی هه‌رێم
دوای ئه‌وی ڕاستهوخۆبهشداری له‌پرۆسه‌ی ده‌نگداندان کرد، له‌هه‌مان
بنکه‌ی ده‌نگدان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی به‌ڕێوه‌برد، کۆنگرهڕۆژنامهگهریهکهبه
پێشێلکاریپرنسیپی هه‌ڵبژاردن درایهقهڵهم که له‌لایه‌ن سه‌ۆکی لیژنه‌ی
باڵای هه‌ڵبژاردن، سه‌ۆکایه‌تی هه‌رێم به‌ڕه‌سمی داوی لێبووردنی کرد له‌م
باره‌یه‌وه* پرۆسه‌ی ده‌نگدان تا دوای نیوه‌ڕۆ به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی
ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێرن و چاک بهڕێوهچووهسهرهڕای
هوهردهپێشێلکاری لێره‌و له‌وێ، به‌ڵام دوای نیوه‌ڕۆ هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات
که‌وتوونه‌ته‌خۆ و هه‌ڵمه‌تێکی چڕ‌و پڕی پێشێلکاری پلانکراویان ده‌ستپێکردووه،
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ته‌رازووی ده‌نگه‌کان به‌قازانجی لیست و کاندیدی ده‌سه‌ڵات
قورسکهن و بۆ جارێکی تر گۆلی خۆیان له‌هه‌مووان بکه‌ن.
ده‌سه‌ڵات دوای ئه‌وه‌ی له‌خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رله‌به‌یانی
توانی پشتگیرییه‌کی فراوانی متمانه‌و ڕاستگۆیی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ده‌ست
بێنێ، له‌لایه‌ن چاودێران و لیسته‌کانی ئۆپۆزیسیۆنیش گه‌واهی ئه‌م
ڕاستییهتۆمارکا، دوای نیوه‌ڕۆ که‌کۆمه‌ڵێک هۆکاری یارمه‌تی ده‌ر هاتنه‌پێش
بۆ ئهوهیسڵ لهفڕوفێل و پێشێلکاری پرۆسهکهنهکاتهوه.
1. گه‌رمایی که‌ش و هه‌وا که‌له‌دوای نیوه‌ڕۆ یه‌کجار وه‌ڕه‌س و
بێزارکه‌ره، هه‌لێکی باشه‌بۆ ئه‌وانه‌ی خۆێان بۆ گه‌نده‌ڵکردنی پرۆسهکهئامادهکردبوو.
2. ماندوو بوون لهچاوهدێری و هاتوو چۆکردن، به‌تایبه‌ت که‌ڕه‌وشی ههڵبژاردنهکهچاوهڕوانی
چاکی لێده‌کرا.
3. خودی به‌ڕێوه‌چوونی تاڕاده‌ییه‌ک سه‌رکه‌وتووانه‌ی خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی
سه‌رله‌به‌یانی که‌توانی پشتگیرییه‌کی فراوانی متمانه‌و ڕاستگۆیی پرۆسه‌ی
ده‌نگدان به‌ده‌ست بێنێ، له‌لایه‌ن چاودێران و لیسته‌کانی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه.
4. ترسی دۆڕاندن و له‌ده‌ستدانی کۆنترۆل به‌سه‌ر پرۆسه‌ی پلانی بردنه‌وه‌ی
مسۆگه‌ر.
ڕۆژنامه‌ی ئیندپێندنی له‌نده‌نی وه‌ک پێشبینی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری
چاودێرانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ژماره‌ی دوێنێی خۆی نووسی بوویسهختهپرۆسهیهکی
پاک و خاوێنی سه‌رکه‌تووانه، دوور له‌ده‌ست تێوه‌ردان و گهندڵکاری ده‌سه‌ڵاتدارانی
هه‌رێمی باشووری کوردستان به‌ڕێوه‌بچێ. که‌هه‌ر واش ده‌رچوو.
زانیاری و هه‌واڵه‌کان به‌چڕو پری باس له‌پێشێلکاری و گه‌نده‌ڵکاری و
پێلهتهختهی چروکنانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.
* لابردنی ڕه‌نگی بهنجهمۆرکردن
بهفاست و مادده‌ی کیمیاوی بۆ چه‌ند باره ده‌نگدان له‌زۆر شوێن ئاشکرا
بووه.
* ده‌مچه‌ورکردن و پاره‌و پول و
دیاری بڵاوکردنه‌وه، بۆکڕینی ده‌نگ له‌زۆر شوێن و ناوچهتۆمارکراوه.
* هێزی سه‌ربازی ئه‌مرێکا
ئاگاداری به‌سه‌رۆکی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات داوه‌بۆ گێڕانه‌وه‌ی هێزهسهربازییهکانیان
بۆ شوێنی دیاری کراوی خۆیان، کهجموجۆڵی گوماناویان به‌روه‌و سه‌نته‌ری
شاراکان لێوهههستکراوه.
__________________________________________
*
ماڵپه‌ڕی: هه‌فته‌نامه‌ی هاوهلاتی، ئاوێنه، بی بی سی تڤێڤی: بی بی
سی، که‌ی ئێن ئێن، په‌یام، ئه‌لعه‌ره‌بییه، ئه‌لجه‌زیره.
ئوپسالای سوید
2009.7.26
a_sarkash@hotmail.com
|