چەند وێستگەیەک لە ناکۆکى تائیفى لە عێراق.
ئیمارەتى خەلیفەکان تا ساڵى 878 درێژەى هەبوو تا ئەو کاتەى دوازدەهەمین ئیمام کە پێى دەگوترێت ئیمام مەهدى لەیەکێ لە ژێر زەمینەکانى مزگەوتێکى سامەرا دیار نەما یان بزر بوو بەتایبەتى لەو مزگەوتەى کە لەم چەند ساڵەى رابردوو توشى تەقینەوە هات ، شیعەکان پێیان وایە ئیمام مەهدى گەرانەوەى نزیک بووە بۆ ئەوەى دووبارە موسلمانان یەکبخاتەوە بۆیە ئەوان پاش نەمانى حوکمى بەعس لە عێراق چەندین گروپى چەکداریان بەناوى ئیمام مەهدى دامەزراند ، لەلایەکى تریش سونەکان کە زۆرینەى موسلمانانى جیهان پێک دەهێنن پێیان وایە دەبێت موسلمانان لەسەر قسەو ئەحکامەکانى پێغەمبەرى خوادا محمەد برۆن و نابێت موسلمانان پاپەندى گەرانەوەى دەسەڵاتى ئیمام بکەن ، ئێستا شیعەکانى عێراق نزیکەى سەدا شەستى پێک هاتەکانى گەلانى عیرَاق پێک دەهێنن و سونەکانیش بە کورد عەرەبە و نزیکەى سەدا سى و پێنج پێک دەهیینن ، سونەکانى عێراق مێژووى دەست بەسەر داگرتنى دەسەڵاتیان بۆ کاتى عوسمانیە سونەکان دەگەرێتەوە کە دەسەڵاتیان نزیکەى چوار سەدەى خایەند پاشان دەست بەسەر داگرتنى سونەکان کۆتایى پێنەهات تا تێک شکاندنى ئیمبراتۆریەتى عوسمانى لە جەنگى جیهانى یەکەم دوایش لەگەل ئینتدابى بەریتانى بۆ سەر عیراق لە ساڵى 1920 سونەکانى عێراق لە هەموو روێک دەسەڵاتیان بۆ خۆیان قورخ کردبوو ، ئەو کاتە دووبارە شیعەکان لە دەسەڵاتى حوکمرانى لە عێراق دورخرانەوە چونکە ئەو کاتە سونەکان دەستیان بەسەر هەموو پۆستە سەرەکیەکانى ئەو کاتە هەبوو بەریتانیەکانیش ئەو کاتە زیاتر گرینگیان بە سونەکان دەدا تەنانەت بەریتانیەکان رۆڵێکى چاکیان گێرا لە پێگەیاندنى چەند ئەفسەرێکى سونەى عێراقى تا دوا جار رۆڵى ئەو ئەفسەرانە لە کودهتای ساڵى 1958 دژى حوکمى مەلەکى داندراو لاى بهریتانیەکان بەچاکى بەدەر کەوت.
لەگەل کودەتایەکەى حیزبى بەعس لەساڵى 1963 دیسان سونەکان زۆرینەى پۆستە سیادیەکانى عێراقیان قورخ کرد ئەمەش بووە هۆى ئەوەى زۆرینەى شیعەکانى عیراق لە چوار دەورى پیاوە ئاینەکانیان کۆبوونەوە داواى گۆرانى دەسەڵاتى حکومى بەعسیان کرد پەیرەو کردنى شەریعەکانى ئاینى ئیسلامى بەبەدیلێکى چاک دانا هەر بۆیە شیعەکانى عێراق دوچارى کوشتن و راوەدوونان هاتن ئەو کاتە دەسەڵاتى بەعس بە شێوەیەکى بەرچاو ستم وزولمَى زۆرى لە شیعەکان کرد تەنانەت زۆر لە پیاوە ئاینیەکانشیان شەهید کرد ، لەگەل سەرهەڵدان ودەستپێکردنى شۆرشى ئیسلامى لە ئێران لە ساڵى 1979 زۆر لە شیعەکانى عیراق ئێرانیان کردە پەناگەیەکى ئارام بۆ خۆیان و بۆ خەبات کردن دژى حوکمى بەعس ، وەک ئاشکرایە شیعەکانى ئێران نزیکەى لە سەدا هەشتاو نۆى پێک هاتەکانى دانیشتوانى ئێران پێک دەهێنن ، دەست بەسەر داگرتنى شیعەکانى ئێران بۆ سەر دەسەڵاتى ئێران شیعەکانى عێراقى زیاتر هان دا کارى بەرهەڵستکارى دژى حکومەتى بەعس بکەن تا لە ساڵى 1980 مەرجەحى گەورەى شیعە عێراقیەکان ئایەتوڵا محهمهد باقر سەدر مامى موقتهدا سەدر لەلایەن حکومەتى بەعس لە ماڵەکەى کوژار ، ئەو سەردەمەش شیعەکان دووبارە رووبەرووى زولمَێکى زۆرهاتن هەر بۆیە دیسان زۆربەیان نموونەى دەسەڵاتى ئیسلامى دەوڵەتى ئێرانیان بە بەدیلێکى چاک بۆ دەوڵەتى عیراق دانا لە پێناو دووبارەکردنەى ئهزموونی ئێران دەستیان بە خەباتى چەکدارى کرد تا لە ساڵى 1991 پاش شەرى عێراق کوێت شیعەکان لە زۆبەى زۆرى ئەو ناوچانەى کە زۆرێنە پێک دەهێنن راپەرینیان ئەنجام دا لە کۆتایش دیسان بە هۆى چاو پۆشینى هێزیەکانى ئەمەریکا بۆ بەردەوام بوونى راپەرین زۆربەى زۆرى ئەو شوێنانەى راپەرینى تێدا ئەنجام درابوو کەوتنەوە دەست سەربازانى پاسەوانى کۆمارى کە کورە سونەکانى موسل و کەرکوک و تکریت بەشى زۆرى ئەم سوپایەیان پێک دەهێنا مەبەستیش لە دامەزراندنى ئەم سوپایە پارێزگارى کردن لە سەدام و حیزبى بەعس بوو ، چەوساندنەوەى شیعەکانى عێراق تا ساڵى 2003 درێژەى خایەند.
ئەو کاتەى هێزى هاوپەیمانان بە سەرکردایەتى ئەمەریکا حوکمى بەعسیان روخاند و پەیکەرى سەدامیان لە گۆرەپانى ئەندلس هێنا خوار شیعەکان بە هەموو شێوەیەک دەیان ویست ئەو زوڵم و زۆرەى کە لەلایەن سونەکانى عێراق لێیان کراوە بە هەندێ کردارى تەلان و سوتاندنى دام ودەزگاکانى حکومەت وەلام بدنەوە بۆیە ئەو کاتە زۆربەى رووداوەکانى بەغدا بۆ دانیشتوانى ئەو ناوچانە گەرندراوە کە شیعەکان پێکى دەهێنن ، پاشان هێزى هاوپەیمانان لەکەل دەرکردنى بریارى نەهێشتنى سوپاى عێراق و حەل کردنى حیزبى بەعس سونەکانى عێراق بۆ یەکەمین جار هەستیان کرد لە دەسڵاتى حکومرانى دەوڵەتێک کە جۆرەها ئاین و ئاینزاکان و نەتەوەکانى تێدایە دور خراونەتەوە دەستیان بە چەک هەڵگرتن و بەژدارى نەکردن لە هەڵبژاردنەکان کرد ئەم کرادارەش دیسان بە بەرژەوندى شیعەکان بە کۆتا هات هەرچەند زۆربەى زۆرى هێزە سونیەکان نەمانى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق بە مەرجێک دادەنا بۆ بەژدارى کردن لە پرۆسەى سیاسى عێراق بەڵام هەندێ هێزى ترى ئیسلامى وەک گروپى القاعیدەى عێراق پێیان وابوو کوشتنى شیعەکان حەلالە چونکە ئەوان لە ئاینى ئیسلام لایان داوە بۆیە ئەو کاتە چەندین ناوچەى عێراق رووبەرووى شەرى تائیفەگەرى هاتەوە.
شیعەکانى عیراق لەگەل وەرگرتنى دەسەڵاتى
سیاسى عێراق زوو ویستیان تۆڵەى خۆیان لە دەسەڵاتى بەعس بکەنەوە بۆیە
پێش وەختە زۆربەى زۆرى سەرکردایەتى بەعسیان بە چەند شێوازێک لە زۆربەى
زۆرى ئەو ناوچانە لەناو برد کە پێشتر دوچارى زوڵم زۆر هاتبوون تەنانەت
لەکاتى لە سێدارەدانى سەدامى سەرۆکى پێشووى عێراق دروشم و ئامادەبوونى
پیاوانى شیعە لەکاتى لە سێدارەدانى سەدام جۆرێک لە تۆڵە سەندنەوەى پێوە
دیار بوو ، پاشان پاش تێپەربوونى نزیکەى
شهش ساڵ بەسەر نەمانى بەعس و
حوکمى سەدام ئێستا ئەوەى هەستى پیدَەکرێت لە هەموو لایەک شیعەکان
دەیانەوێت ئەو زولمەى مێژوو لێیانى کردوە ئێستا بە دەستى بهێنەوە ،
تەنانەت شیعەکان لە دەست بەسەر داگراتنى
بوارەکانى وەرزش و هونەرو
شوێنە گرینگەکانى حکومەت وەک سوپا و
بوارەکانى نەوت کار بۆ ئەوە دەکەن
هەمان سیناریۆى بەعسیەکانى عیراق دووبارە بکەنەوە هەرچەندە زۆرێک لە
لایەنە سونیەکانى عێراق پێیان وابووە
حیزبى بەعسى پێشوو زۆرینەى
ئەندامانى لە شیعەکانى عێراق پێک هاتبوون بەڵام ئەو بۆچوونە ئێستا لە
عێراق بۆتە پرۆژەیەکى کار پێکراو چونکە ئەوەى هەیە لە عێراق دووبارە
کردنەوەى ئەو شەرە درێژخایەنەیە کە مێژوو راستیەکانى لە لاپەرەکانى خۆى
تۆمار کردووە .
|