١٥\١١\٢٠١١
چەند وتووێژێک لەگەڵ چەند
نووسەرێکی عەرەب لەسەر مەسەلەی مافی بڕیاردانی چارەنووس.-
٢ -
نایف حهواتمه:
مافی بڕیاردانی چارەنوس بۆ ڕەگەزە نەتەوەییەکان،
یەکسانی ھاوڵاتیبوون، دیموکراتیەت و دادپەروەری بۆ
کۆمەڵگاکان.

سازدانی دیمانه: حهمید کهشکولی
سازدان و وهرگێرانی دیمانه: جیهاد
موحهمهد کهریم
پ: ١/ کامیان گرنگە بە ڕای تۆ، پێکھێنانی
دەوڵەتێکی شارستانیانە لەسەر بناغەی ھاوڵاتییبوون بە بێ جیاکاریی
نەتەوەیی و دینی، وە بە ڕێزگرتن لە مافەکانی ھەموو نەتەوە و ئاینەکان،
یان پێکھێنانی دەوڵەت لەسەر بناغەی نەتەوەیی و رەگەزیی، بە بێ لە
بەرچاوگرتنی ناوەڕۆکی فەرمانڕەواییەکەی؟
و:
مافی بڕیاردان لەسەر دیاریکردنی چارەنوس، چارەسەرێکی بنەڕەتییە بۆ کێشە
ئاڵۆزو گرفتاویەکانی نەتەوەـ ڕەگەزە مێژووییە چارەسەرنەکراو و
ھەڵپەسێراوەکانی ئەمڕۆی جیھان. مافی بڕیاردان لەسەر چارەنوس وەرگیراوە
و وەردەگیرێت بە"شێوە و ناورۆکگەلێکی جوراوجۆر"، ئەویش لەسەر بناغەی
پرۆسەی پەرەسەندنی مێژوویی بۆ ھەر پێکھاتەیەکی نەتەوەیی ـ ڕەگەزی. بۆیە
نابێت مافی بڕیاردان لەسەر چارەنوس گیر بخوات لە گۆشەیەکی داخراوی" ئەم
یان ئەو" وەک لە پرسیارەکەتاندا ھاتووە.
لەسەر ھەموومانە جیاوازی بکەین لە نێوان ڕەگەزە نەتەوەییەکان، ئاین و
تایەفەگەرێتی و ئاینزا دینیەکاندا. چارەسەرییەکان لە ڕەگەوە جیاوازن:
ڕەگەزە نەتەوەییەکان مافی بڕیاری چارەنوسی خۆی لە چوارچێوەی" نەتەوە،
گەل، نەتەوە ـ دەوڵەتی سەربەخۆدا دەبینێتەوە".
دینە جۆراوجۆرەکان، تایەفەکان و ئاینزا دینییەکان، ئایدۆلۆژییە
جۆراوجۆرەکان و رۆشنبیریی خۆی لە" یەکسانی لە ھاوڵاتیبوون دا و
نەھێشتنی جیاکاری لە دین و ڕەگەز و توخم و تایەفەگەرێتییدا و یەکسانی
لە نێوان ژن و پیاودا دەبینێتەوە" .
ئاراستە مێژووییەکان ناوەڕۆکی جۆراوجۆریان لە مافی بڕیاردان
لەسەرچارەنووس پێشکەش کردوە و پێشکەشی دەکەن: نەتەوە، گەل ـ دەوڵەت،
سەربەخۆیی تەواو، فیدراڵیەت(بەریتانیا، ئەڵەمانیا، بلجیکا، یەکێتی
سۆڤیەت، یۆگسلافیا... نموونەن)، حوکمی خۆیی، شوناسی ڕۆشنبیریی یان مافی
کولتوری(زمان، مێژوو، پێکھاتەی کۆمەڵایەتی، پێکھاتەی دەرونیی، نەریت و
خۆڕەوشت)،ئەمە دەربارەی رەگەزە نەتەوەییە کامڵە پێکھاتەییەکانەوە و
گەشەی مێژووییەوە.
بەڵام دەربارەی کۆمەڵگاکانی پێکھاتوو لە نەتەوە و رەگەز و توخمگەلێکی
جۆراجۆر کە چەندین دین و ئاینیان لە خۆگرتووە، تایەفەکان و ئاینزا
جۆراوجۆرەکان لە ناو یەک دین دا؛ مێژوو ئارستەیەکی تری لە خۆگرتووە کە
بناغەکەی" یەکسانیی ھاوڵاتیبوونە" وە ململاێ بە گیانێکی یەکسانیی و
یاسایی، تەنانەت جەنگی ناوخۆیی، بۆ گەیشتن بە "یەکسانیی لە ھاوڵاتیبوون
دا بەبێ جیاکرایی لە توخم و ڕەگەز و دین و تایەفەو ئاینە جیاوازەکاندا"
ئەمەش بۆ پێھێنانی دەوڵەتی ماف و یاسا بە چەندین شێواز: دەوڵەتی
ناوەندی، فیدراڵیەت(نەتەوە یەکگرتووەکانی ئامریکا، کندا، ئامریکای
باشور و ناوەڕاست و کارابیی، ئوسترالیا، نیوزلندە... دواتریش باشوری
ئەفریقا نموونەن).
ئیستا ئاراستە مێژووییەکان دەربارەی مافی بڕیاردانی چارەنوس ئاراستەی
شێوازگەلێکی نوێی بە خۆوە بینیوە و دەبینێت لە سەدەی بیست و بیستویەکدا:
دەوڵەتی ناوەندی بۆ پێکھاتەیەکی جۆراوجۆر لە نەتەوە کە لە دەستور و
ژیانی کۆمەڵایەتیدا مافەکانیان پارێزراوبێت(بولیفیا بۆ نموونە). یەکێتی
نەتەوەیی فیدراڵی ھەڵوەشاوە(یەکێتی سۆڤەیت و یۆگۆسلافیا) و قەیرانە
ڕەگەزەییە ـ نەتەوەییەکان لە فیدراڵیەتی بلجیکا، قەیرانی ئیرلەندا،
ئسکوتلندا لە بەریتانیای فیدراڵی یەکێتییدا، ھەروەھا قەیرانە ڕەگەزیی
نەتەوەییە مێژووییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا و
ئەفەریقادا(عێراق،تورکیا،ئێران،ئپیوبیا،سودان... نموونەن).
پانۆرۆمای مافی گەلان لە بڕیاردان لەسەر چارەنوسی خۆیان تابلۆیەکی
ڕەنگاوڕەنگی جیھانیە، داخستنی ڕووبەری فراوانی مافی بڕیاری چارەنوس لە
وڵاتانی جیھاندا نەبوونی دیموکراتیەت و چەوساندنەوەی نەتەوەیی بە ھێز
دەگەیەنێت، بە مانای پرۆسەی دابەشکردن و دابەشبوون دێت، بە مانای پێوە
لکاندن و پێوە گرێدانی ناوچەیی و لۆکاڵیی و کۆلۆنیالیزمی دێت، ئەمانە
لەو پەروتکەمدا نووسراونەتەوە کە لە ژێر ناوی( چەپی عارەبی...
جیھانبینییەکی فراوان... ڕەخنە و پێشبینییەکان)دا لە ساڵی ٢٠١٠ دا
پەخشکراوە، تیایدا سەرنج و پێشبینیم لەسەر ڕاپەڕینەکان و شۆڕشەکانی
داھتوو تۆمارکردوە، وە چارەسەرییە دیموکراتییە نوێکان بۆ کێشە ڕەگەزییە
ـ نەتەوەییەکان لە وڵاتانی عارەبی و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا باسکردوە،
چارەسەرییەکان بۆ ڕزگاربوون لە ڕژێمە ستەمکارەکان و گەندەڵکارەکان
تۆمارکردوە، وەرگرتنی ڕێڕەو و پرۆسەی دیموکراتییەت و دادپەروەیی
کۆمەڵایەتی و مافی بڕیاردان لەسەر چارەنووسی ڕەگەزەکان و نەتەوەکان
بەوەشەوە کە ڕزگاربوونە لە ھەموو شێوەکانی بەرفراوانی لکاندنێکی
ھەرێمیی و ئیمپریالیی تیا باسکردوە.
گەلانێکی زۆر بە ھێزی ھەرێمی فراوانخوازیی ڕاستڕەویی و کۆنەپەرستانە،
بە ھێزی دەوڵەتانی کۆلۆنیالیزمیی داگیرکار و بە ھێزی ئیسرائیلی و
سەھوێنیی فراوانخواز بڕیار لەسەر چارەنووسیان دراوە.
گەلانێکی زۆر لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عارەبییدا قوربانین، لە
پێشیشەوە" گەلی فەلەستین، کورد، سودانی ئەفریقی، دارفۆری ئەفریقی...،
ئەمازیغییەکان لە مغرب دا..."پەرتوکی حواتمە: " چەپی عارەبی... "، بەشی
یەکەم لاپەڕە ١٦ ـ ٧٤.
٢ / چۆن ڕێگەچارەی مەسەلەی فەلسەستین و بەدیھێنانی ئاشتییەکی
دادپەروەرانە کە مافە بنەڕەتییەکانی گەلی فەلەستینی تیا بەدەستبێت بە
پێی بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکان و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان
دبینیت؟
و: یەکەم پێویستە وردبینەوە لە چەمکەکانی نێو پرسیارەکەتان ،
جیاوازییەکی گەورە ھەیە لە نێو "ئاشتی دادپەروەرانە" و "ئاشتی ھاوسەنگ"،
لەوبروایەدام کە مەبەستی ئێوە"ئاشتی ھاوسەنگییە".
ئاشتی دادپەروەرانە، دوا چارەسەرییە کە لەسەر بنەمای دەوڵەتێکی
دیموکراتی یەکگرتووی فەلەستینی دەوەستێت، بە گەڕانەوەی پەناھەندە
فەلستینییەکان "واتە ناوەڕۆکی مەسەلەی فەلستین"، وە دواییھاتن بە
شێوازەکانی ڕەگەزپەرستی سھوێنی و پێکھێنانی دەوڵەتێکی فەلەستینی
دیموکراتی لەسەر بنەمای یەکسانی تەواو لە ھاوڵاتیبووندا، دوور لە
خوێندنەوەی پێناسەی دین و توخم و ڕەگەز.
بەڵام" ئاشتی ھاوسەنگ" و پێکھێنانی دەوڵەتی فەلەستین لەسەر ھەموو خاکی
داگیرکراو لە ٤ی حوزیرانی/یونیو/١٩٦٧؛ ئەمە مەبەستمانە و بەم جۆرە "ئاشتی
ھاوسەنگ" دەناسین(دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ پەرتوکی حواتەمە "ئۆسلۆ و ئاشتی
ھاوسەنگ" و پەرتوکی "دوورتر لە ئۆسلۆ... فەلستین بەروکوێ؟!" و پەرتوکی
"ڕاپەرین ـ یاخیبوون ... فەلسەتین بەروکوێ")، پرسیارەکەی ئێوە ئەمە
دەگرێتەوە.
زیاتر لە دوو دەیەیە، لە "کۆنگرەی مدرید"ی ساڵی ١٩٩١ەوە، دەتوانین
ھەڵسەنگاندن بکەین بۆ دانوستاندنەکانی فەلستین ـ "ئیسرائیل" کە لەسەر
دوو مەسەلە وەستاوە: پارێزگاری لە "ئیسرائیلی گەورە" واتە "فەلەستین بە
تەواوەتی"، "دانوستاندن" وەک بیانوویەک بۆ بەردەوامی سیاسەتی
نیشتەجێکردن و دروستکردنی واقیعیکی نوێ کە گەوھەرەکەی دەربڕین و
پیشاندانی ھەڵوێستی"ئیسرائیلە" بۆ داگیرکردن و وازنەھێنان لە خاکی
داگیرکراوی عارەبی ساڵی ١٩٦٧، ئەم ھەڵوێستەشی گاڵتەجاڕییە بە یاسای
نێودەوڵەتی، و ئەو بنەماو نەریتە چاودێریکاروانەیە کە لە گۆڕەپانی
پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە ھاتووە، ئەویش بە پشتیوانیکردن لە لایەن
حکومەتە ڕۆژئاواییەکانەوە، ئەم سیاسەتەش لە بەرژەوەندی ھەندێک لە چینە
ھەژمونکارە سیاسییەکانی جیھانە، چوونکە ئەم مەسەلەیە پێچەوانەی عورف و
نەریتە نێودەوڵەتیەکانە، کاتێک کە ھیچ فشارێکی جددی نییە بۆ
سەر"ئیسرائیل" لە پێناوی ڕێکەوتنەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا. بەڵکو
لە جیاتی ئەم فشارە بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی و ھاوسۆزیی لەگەڵیدا بۆ
پێشکەشکرنی ئەوەی پێویستە بۆ"دانوستاندن" لە پێناوی"دانوستاندن بۆ
بەدەستھێنانی ئاشتی".
ئەم سیاسەتە ئەرکی ئەم دانوستاندنەی سەپاندووە بەسەر لیژنەی چوارقۆڵیی
و ھەندێک لە کۆمەڵە دەوڵەتییەکان بۆ ھاوبەشیکردن لە ھەوڵدان بۆ
بەدەستھێنانی "ئاشتی"، لەبەرئەوە وازیان لە لایەنی دانوستاندنی
فەلەستینی ھێناوە بۆ ئەوەی خۆی کێشەکەی چارەسەربکات، دەوری سەرەکی بۆ
سازدانی دانوستاندن دراوە بە واشنتۆن، ئەویش بە پشتیونیکردنی لایەنی
داگیرکاری و بەھێزکردنی و پشتیوانیکردنی بەردەوامی بۆی، تا ئەوەی
دەیەوێت بتوانێت بیکات بەرامبەر بە فەلەستینێکی لاواز و خۆی بسەپێنێت
بەسەریدا و دەوری نەتەوە یەکگرتووەکانیش نەمێنێت و لاواز بێت لەم
ململانێیەدا و ھەموو ئەو بڕیارانەی دەریشیدەکات جێبەجینەکرێن.
دانوستاندنێکی ڕەشبینانە کەوتۆتە نێو ھەردوو لایەنی ناکۆکەوە، بە جۆرێک
کە "ئیسرائیل" بە ئارەزووی خۆی و بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆی دێتە پێشەوە
پاشەکشە دەکات لە دانوستاندن و ھەندێک جار بە تەواوەەتی پشتگوێی دەخات
و وازی لێدەھێنێت... ئەمە چ "دانوستاندنێکە"! کە قسە لەسەر مەسەلەی
خاکی داگیرکراوی ساڵی ١٩٦٧ ناکرێت، لایەنی ناوبژیوانیش لە نێو ھەدوو
لایەنی ناکۆکدا ھیچ ھەڵوێستێکی لەسەر ئەنجامەکانی دانوستاندن نییە،
واتە ھیچ ھەڵوێستێکی نییە بۆ لابردنی داگیرکاریی و سڕینەوەی سیاسەتی
داگیرکاری. لە ماوەی دوو دەیە لە دانوستاندن؛ زمانی"دیبلۆماسیەتێکی
جددی" بوونی نییە لە فەرھەنگی دەوڵەتیدا، بەڵکو تەنیا ھەندێک لە
لێکدانەوە و قسەکردن نەبێت وەک ئەوەی کە "سیاسەتی نیشتەجێکردن لەمپەڕی
دانوستاندنە" یان سیاسەتی نیشتەجێکردن سیاسەتێکی کۆلۆنیالیزمی
پلانداڕێژراو نییە، یان وەک "ڕوخانی خانو و جێگەی نیشتەجێی خەڵک و
دەربەدەرکردنی دانیشتوان فاکتەرە پێویستەکان بۆ ئاشتی دروست ناکەن"! وە
زۆرێک لەم قسەو گوتار دانانە، ئەمانە لە جیاتی ئەوەی کە ھەڵوێستێکی
جددی وەربگیرێت دژ بە پێشێلکارییە ڕۆژانەییە ترسناکەکانی کە دەکرێت
بەرامبەر بە گەلی فەلەستینی.
وەک تێبینی دەکەین کۆمەڵە پەیوەندیدارەکان، کاتێک کە مەسەلەکە دەگاتە
ھەڵوێستێکی نەرێنی لە ھەڵوێستەکانی"ئیسارئیل"، ناچار دەبن بە درێژەدانی
پێشەکیە دیبلۆماسییە درێژخایەنەکان بۆ جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی
ئاسایشی ئیسرائیل لە لایەن وڵاتانی زل ھێزەوە، وە پەیمانبەستن و
پەیماندان بە گەشەکردنی و پێشکەوتنی، لەملاشەوە ژێردەستەخستنی زیاتری
فەلەستین و ڕسواکردنی و بچووککردنەوەی، بەم جۆرە دانوستاندن دەبێت بە
کارێکی بێنەوبەرەو نەگەیشتن بە ئامانجەکانی.
چۆن دەتوانرێت ناکۆکیەکانی عارەبی ـ ئیسرائیلی چارەسەربکرێت؟؛
و"ئیسرائیل"یش پشتیوانیەکی بێ سنور بکرێت، ئاسایش و ئابووری و
چەکدارکردنی مسۆکگەربکرێت، لە کاتێکدا کە لە حاڵەتی دوژمنکاریی و
داگیرکارییدایە...!، لەم حاڵەتی ھاوکێشە نا یەکسانەی نێوان ھەردوو
لایەنی ناکۆک و جیاوازیکردن لە نێوانیاندا بە پشتیوانیەکی بێ پەروا و
بەردوام بۆ ئیسرائیل، چۆن دەکرێت دانوستاندن بسەپێنرێت بەسەریدا...!
ئەم دیدگا و پشتیوانیکردنە نا دادپەروەرییە بۆ ئیسرائیل باشترین ڕێگەیە
بۆ پڕۆژە فراوانخوازییەکەی "ئیسرائیل" تا ئەو ئاستەی کە سوکایەتی بە
ئەوروپیەکانیشەو دەکات، بەو ستراتیژییە و بەو بەرژەوەندخوازییەیی لە
ناوچەکەدا. ئایا ئەمانە خۆیان لەگەڵیدا ھاوبەش نیین لە
سوتاندنی"ڕاپۆرتی غولدستون"دا... لە ھەمانکاتدا بەرھەڵستیکردنی
فەلەستینیەکان دژ بە داگیرکاریی دەسەپێنن و دەیکەن بە مەرج بەسەریانەوە
... ئەمە چ ھاوسەنگییەکە...! .
لەم حاڵەتدا لە جیاتی "ھاوپشتیکردنی" ئیسرائیل کاتێک کە ڕۆژانە خەریکی
پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، دەبێت بیر لە خەباتێکی ستراتیژی تر
بکەینەوە، بۆ ئەوەی"ئیسرائیل" ناچار بکەین ڕێکەوتن بکات لەگەڵ
کارگێڕییە نێودەوڵەتییەکاندا بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان واز لە
سیاسەتی نیشتەجێکردن بھێنێت.
بە دڵنیاییەوە لەسەر ھەموومانە کە چاوبگێڕینەوە بە سیاسەتی
دانوستاندندا کە ماوەی بیست ساڵە درێژەی ھەیە و ئێستا گەیشتۆتە
دەروازەیەکی داخراو... بەرەو سەرنەکەوتنێکی یەکجاریی و ئاشکرا، ھیچ
ھەڵبژاردنێک نییە لە بەردەم گەلەکەمندا جگە لە گەڕانەوە بۆ سەرچاوە
نێودەوڵەتییەکان، واتە ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ
بڕیادان لەسەر ئەندامێتیمان لە نەتەوە یەکگرتووکاندا وەک دەوڵەت بە
تەواوەتی، نەک وەک ڕێکخراوی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازیی نیشتیمانی(منڤمە
التحریر)، چوونکە ئەوەی کە ئەم پڕۆژەیە پێشکەشکرد بە نەتەوە
یەکگرتووەکان، ئەوە ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستینی بوو، بە سەرۆکایەتی
(ئەبو مازن)، لە ٢٣ی ئەیلول/سبتمبری ٢٠١١ دا پڕۆژەکە پێشکەشکرا بە
ڕەزامەندی ھەموو عارەب و ڕەزامەندی ١٣٠ دەوڵەت لە جیھاندا و لە
نێوانیشیاندا زۆرێک لە دەوڵەتە گەورەکان لە پێناوی جێبەجێکردنی ئەم
بڕیارەدا.
دەبێت بە وردی خوێندەوە بۆ ئارستەکانی دانوستاندن بکەین و
لێکۆڵینەوەیکی پراکتیزەیی و زانستیانەی بۆ بکەین و کورتەیەکی پوختی
لێوەربگرین، دوای بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قبوڵکردنمان وەک
دەوڵەت state لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا، وە قبوڵکردنمان لە ھەموو
دامەزراوەکانیدا بە بێ ھەڵاواردکردنی ھیچیان بە دادگای سزادانی
نێودەوڵەتیشەوە کە ئەو توانایەمان دەداتێ بە ڕووی سیاسەتی
نیشەتجێکردندا بوەستینەوە و بیوەستێنین لە قودس و شوێنەکانی تردا، وە
ڕاپۆرتەکەی غۆلدستون ھەتا ھێرشکردنە دوژمنکارییەکان بۆ سەر غەزە و ھەتا
گرتن و زیندانیکردن و کوشتنوبڕینی فەلەستینیەکان و پاکتاوی جەستەیی؛
ئەمانە ھەموویان دەتوانرێت بگەیەنرێتە دادگازی سزادانی نێودەوڵەتی لە
حاڵەتی ئەندامبوونی تەواوماندا لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا، دەتوانین
ھەموو ڕەفتارە یەک لایەنەکانی ئیسرائیل قبوڵ نەکەیەن.
"ئیسرائیل" دەڵێت ھەنگاوەکەی ئێمە تاکڕەوانەیە!، ھەنگاوەکەی ئێمە
تاکڕەوانە نییە، ھەنگاوەکەی ئێمە گەڕانەوەیە بۆ سەرچاوە
نێودەوڵەتییەکان دەربارەی پرس و مافی نیشتیمانیی فەلەستینیی، بەڵکو
داگیرکاریەکانی ئیسرائیل تاکڕەوانەیە، نیشتەجێکردنە زۆرە ملێکان لە
قودسدا، لە دەوروبەری فەلەستیندا و شوێنەکانی تری فەلەستیندا، ھەروەھا
لە دەڤەری غەزەدا ھەنگاوەکانی ئیسرائیل تاکڕەوانەیە، ئەمانە ھەموویان
ھەنگاوی تاکڕەوانەن و ڕێز لە ھیچ بڕیارێکی دەوڵەتی ناگرێت و لە سەر
درەختەکە نایەتە خوارەوە و یاساکانی ئیسرئیل لەسەرو ھەموو یاساکانی
جیھان و یاسا نێودەوڵەتییەکانەوەیە. کەواتە پێویستە لەسەرمان
سیاسەتێکی سترایژیی نوێ بۆ دانوستاندن بگرینەبەر کە لە سەر بڕیارە
نێودەوڵەتییەکان و لە چوارچێوەی کۆنگرەی دەوڵەتان بۆ ئاشتی و لە ژێر
چاودێری نەتەوە یەکگرتووکاندا بەڕێوەبچێت، سەرچاوەی ئەم بڕیارە
دەوڵەتییانە، ئەمە دەشێت و دەگونجێت بکرێت لە ماوەیەکی دیاریکراودا نەک
درێژخایەن و کراوە بۆ دەیان ساڵ، فەلەستین لە توانیاندا نییە دەیان
ساڵی تر ڕابکێشرێتە نێو گەمەی دانوستاندنەوە، دەوڵەتی فەلەستین و
ژیانێکی شایستەی سەربەخۆ بۆ فەلەستینیەکان دەبێت لە ماوەیەکی کورتدا بە
ئەنجامبگات، چوونکە دێوی سیاسەتی نیشتەجێکردنی و ھێرشی ئیسرائیلی
داگیرکەر ناوەستێت، دەمەوێت ئەمەتان پێ ڕابگەیەنم: لە جەنگی تشرینی
یەکەم/ئۆکتۆبەری ١٩٧٣ لەسەر خاکی ١٩٦٧ کۆمەڵەی نیشتەجێکردن ٣٥ ھەزار
بوو، لە ڕێکەوتنی ئۆسلۆدا کۆمەڵەی نیشتەجێکردن گەیشتە ٦٧ ھەزار، ئێستا
لە قودسی عارەبیدا گەیشتۆتە ٣٠٠ ھەزار، لە زیفەدا ٣٥٠ ھەزار، حکومەتی
نتنیاھو و لیبرمان دەیانەوێت بیگەیەنە ملوێنێک لە ماوەی دوو تا سێ
ساڵدا، ئەمانە ھەموو داگیرکردن و دزینی خاکی فەلەستینە و بەمەش
دەیانەوێت دەرگا دابخەن لەسەر مافی ڕەوای گەلەکەمان بۆ پێکھێنانی
دەوڵەتێکی سەربەخۆ، کەواتە تەنیا چارە کردنەوەی دانوستانندنە بە
شێوازێکی نوێ و لە چوارچێوەی بڕیارە یاساییە نێودەوڵەتییەکاندا، و
کۆنگرەی دەوڵەتان بۆ ئاشتی بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان.
چارەسەرییە نێودەوڵەتییەکان زۆر کێشەمان بۆ چارەسەر دەکەن و
ئاسانکراییمان بۆ دەکەن، بە نموونە چارەسەری "چەکی سیاسەت و سیاسەتی
بەرخورد"؛ جێبەجێکردنی بڕیاری چارەنووسی فەلەستینەیکان لە لایان
خۆیانەوە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و سەرفراز، ئەمەش بە گوێرەی
بڕیاری ٤ حوزیران/یۆنینۆ ١٩٦٧ کە پایتەختی فەلەستین قودس بێت، وە
گەڕانەوەی فەلەستینە ئاوارەکان بۆ سەر خاکی خۆاین بە گوێرەی بڕیاری
نێونەتەوەیی ژمارە ١٩٤، ئەمە خاڵی یەکەم. خاڵی دوەم، وازھێنان لە
دابەشکاریی و گەڕانەوە بۆ گەل و ھەڵبژارندە یاساییەکان و جێبەجێکردنی
دامەزراوەکانی کۆمەڵگای شارستانی، واتە کێشەی دەسەڵات چارەسەر دەبێت،
ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستینی لەسەر بناغەی لیستی نوێنەرایەتی ڕێژەیی
تەواو چارەسەر دەکرێت، وە دانانی بنمیچێکی بەرز لە ھاوکاریکردنی
عارەبیی و نێونەتەوەیی لەگەڵ پاراستنی مافی گەلەکەمان گەلی فەلەسەتینی
نیشتیمانی.
٣/ چۆن بەرھەڵستکارییەکانی ئامریکا و دەوڵەتانی ڕۆژئاوا بۆ ڕاگەیاندنی
دەوڵەتی فەلەستینی ھەڵدەسنگێنیت، دوای ئەو ھەنگاوەی کە سەرۆکی فەلستینی
ھەڵینا بەرەو نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەدیھێنانی دەوڵەتی ناوبراو؟
و. پێشئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە پێویستە ئەوە ڕابگەیەنینەوە کە
"ئیسرائیل" خۆی لە خۆیدا مەسەلەیەکی ئەورپی ڕۆژئاواییە، واتە مەبەستم
ئەوەیە کە "مەسەلەیەکی یەھودیە"، وە سەرچاوەی ئاستەنگێکە بۆ ڕۆژھەڵاتی
ناوەڕاست؛ ئیسرائیل ئەنجامی پڕۆژەیەکی سیاسیانەی نیشتەجێکردنی
ئیمپریالیە، لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا"مەسەلەی یەھودی" بوونی نییە وەک
ئەوەی کە ھەیە لە ڕۆژئاوادا، ئەویش چەوساندنەوەی یەھودیەکانە وەک
کۆمەڵە بەشەرێک و وەک دینی یەھودیش، بەڵکو ناوچەی عارەبی زۆر پاراستونی
کاتێک ناکۆکیەکان گەیشتۆتە تووندی بە پێی چەمکی"اللاسامیە"، بەڵام ئەم
ناکۆکیە لە ڕۆژئاوادا بەرپا بووە و ھەبووە و تووند بووە دەتوانین بۆ
بیرھێناوە مەسەلەی "دریفوس"..."غیتوات" ناوبەرین، ...ھتد، تا دەگاتە...
ڕێکەوتنی سەھوێنیە عالمانیەکان لەگەڵ بەرژەوەندیە کۆلۆنیالیزمییەکاندا،
لە پێش و لە نێوان ھەردوو جەنگی جیھانیدا، تا لە ئەنجامی ئەم جەنگە
جیھانیانەدا بەرژەوەندی ڕۆژئاوا و سەھوێنیەکان یەک کەوەت و ڕێکەوتن
لەسەر ئەوەی کە دەوڵەت بۆ ئیسرائیل و بە ناوی ئیسرائیلەوە بەرھەم بھێنن،
ئەمەش بە چاودێری بەریتانیا و ئامریکا و ڕۆژئاوا لە دایک بوو لەو
سەردەمەدا... بەڵام وەڵامی پرسیارەکەتان بە ڕوونی: شیمانەیەکی لاوازە
کە ئامریکا مافی ھەڵوەشاندنەوە(الفیتو) بەکار نەھێنێت، چوونکە ھەوڵی
فەلەستینەیکان و زۆرێک لە دەوڵەتانی عارەبی جیھانی سێ، ھەروەھا چەندین
دەوڵەت لە یەکێتی ئەورپادا، لە لایەکیترەوە ڕوسیا و سین فشارن بۆ سەر
کارگێڕی ئامریکا کە فیتۆ بەکار نەھێنێت، یەکنەگرتنی حەوت دەنگ لەگەڵیدا
بۆ ئەوەی پڕۆژەکەی فەلەستین سەرکەوتن بەدەستنەھێنێت و نەتوانێت نۆ دەنگ
کۆبکاتەوە بۆ تێپەڕاندنی بڕیارەکە بە ئەنجومەنی ئاسیشدا و گەیشتنی بە
ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووکان و بڕیاردان لەسەر دروستبوونی دەوڵەتێکی
تەواو ئەندام بوو لە نەتەوەی کەگرتووکاندا بە پێی بڕیاری ٤ی حیوزیران/یونیو
١٩٦٧ و پایەتەختەکەشی قودسی عارەبی بێت، وە گەڕانەوەی فەلەستینیە
ئاوارەکان بە پێی بڕیاری ١٩٤ نێودەوڵەتی، لەم حاڵەتەدا ئامریکا مافی
فیتۆ بەکاردەھێنێت یان حەوت دەنگ کۆدەکاتەوە بۆ ئەوە فەلەستنینیەکان
ئەم سەرکەوتنە بەدەستنەھێنن.
پێویستە لەسەرمان چۆک دانەدەین لەبەردەم ھەڕەشەکانی ئامریکادا بە بڕینی
سامانی ماڵی و دارایی بۆ دەسەڵاتی فەلەستینی، لە کاتێکی وادا ھەموو
جیھان بەرامبەر بە ئامریکا دەوەستێتەوە، نابێت ھەژموونێک ھەبێت بەسەر
بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا، نابێت ھەژموونێک ھەبێت بەسەر مافی گەلان بۆ
بڕیاردن لەسەر چارەنوسی خۆیان بە ئارەزوومەندانە و بە سەرەبەستی، لە
چوارچێوەی دامەزراوە دەوڵەتییەکاندا دەڕۆین بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان
بڕیارێک بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ وەردەگرین بە پێی یاساکانی نەتەوە
یەکگرتووکان"یەکێتی لە پێناوی ئاشتیدا"، لەم حاڵەتدا کە دوو لەسەر سێی
دەنگ بەدەستبێنین، ئەمە دەبێتە گۆاڕانێکی گەورە لە ھەڵوێستی
ئەوروپیەکاندا، ھەر ئێستا زیاتر لە نیوەی دەوڵەتانی ئەورپا دەنگمان بۆ
دەدەن، ھەوڵ دەدەین ھەموویان دەنگمان بۆ بدەن، ئەوەی لەگەڵ مافی گەلی
فەلەستینیدا بێت دەتوانێت دەنگ نەدات، نەک دژی ئەم مافە دەنگ بدات.
لە پشتیوانیکردنی دروستبوونی دەوڵەتی فەلەستینی سەربەخۆ و ھەمیشە
ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا، گۆڕانکارییەکی گەوەرە ڕوودەدات لە
کۆمەگای نێودەەوڵەتیدا و دامەوزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا و
یەکێتی ئەورپادا و لەسەر ئاستی ھەموو دەوڵەتانی جیھان، تەنانەت یەکێتی
ئەورپا و بانکی دوڵەتی ـ سندوقی نەقدی دەوڵەتی و ئامریکا بە شێوەیەک لە
شێوەکان دانیانناوە بەم ڕاستییەدا؛ ڕایانگەیاندووە کە پێکھاتەی ژێرخانی
دەوڵەتی فەلەستینی ئێستا ئامادەیە، لەبەر ئەوەی ئەم گەشەو پەرەسەندەن
گەوەرانەی دنیا لەسەر ئەم مەسەلەیە ڕاوەستاوە بۆەیە دەبیت ستراتیژییەکی
نوێ بۆ دانوستاندن و کۆنگرەی دەوڵەتان بۆ ئاشتی بگرینە بەر لە ژێر
چاودێری نەتەوە یەکگرتووکاندا و سەرچاوە نیودەوڵەتیەکان لەسەر
بڕیارەکان.
٤/ ھۆکارە سەرەکییەکانی ھەڵوێستی نەرێنی دەوڵەتانی گەورە بەرامبەر بە
دروستبوونی دەوڵەتی کوردی سەربەخۆ کە ھەر چوار پارچەکەی لە ڕۆژھەڵاتی
ناوەڕاستدا ببەستێتەوە بە یەکەوە چییە بە ڕای تۆ؟ وە بۆچی حاڵەتی کوردی
و مەسەلەی گەلی کورد لە لایەن ھەندێک لە مەیدانە بیریی و نەتەوەییەکانی
جیھانی عەرەبیەوە بە ئیسرائیل دەچووێنن؟
ناچارم یەکەم جار لە بەشی دوەمی پرسیارەکەوە دەستپێبکەم ، دەربارەی
چوواندنی"حاڵەتی کوردی" وەک لە پرسیارەکەدا ھاتووە کە لە لایەن
ھەندێکەوە بە "ئیسرائیلی" دوەمی دەچوێنن...، لێرەدا دەڵێم ئەمە بە ھیچ
جۆرێک ڕاست نییە، ئەمە لە ئەنجامی خڵتەیەک لە خەیاڵ و تێکەڵکردن و
شێواندنی بیرێکی ڕاستڕەوی نەتەوەیی عارەبی و نا عارەبییەوە ھاتووە،
خەباتگێڕان و ڕۆشنبیرانی کورد بەوانەوە کە توێژێکی فراوانن لە
ڕۆشنبیران، دەورێکی بەرزو پێشکەوتوویان ھەبووە لە ھەموو قۆناغەکانی
خەباتدا، لە پێگەیشتن و قوڵبوونەوەی بزاوتی دیموکراتیی و گەڕانەوەی
شکۆیی و گرنگی بۆ چەمکی ھاوڵاتیبوون و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، ھەزاران
کادری کوردی خەباتیانکردەوە و ئامادەباشیان تیا بووە لە ڕیزەکانی بەرەی
دیموکراتی و شۆڕشی فەلەستینیدا، کاتێکیش کە قسە لەسەر مێژوو بکەین
پێویستە وردبینیەکی زانستیانەمان ھەبێت کە کوردەکان دەورێکی باڵایان
ھەبووە لە عێراق دا، وە دەوریان ھەبووە لە بەدیھێنانی"ئاشتەواتی
کۆمەڵایەتی نیشتیمانی"، لێردا قسەم لەسەر سیاسەتە باڵا کەنارخراوەکان
نییە، بەڵکو قسەم لەسەر بزاوتی دیموکراتی ھەیە کە گەرانتی دەدات بە
بەرجەستەکردنی یەکێتی کۆمەڵایەتی عێراق لەسەر بنەمایەکی نوێ، وە
قوڵبوونەوەی شوناسی ڕۆشنبیرێتیەکەی لە نێوان چینی کەنارخراو و نادیار
لە ژیانی سیاسیی و کۆمەڵایەتییدا، وە ئەم پەراوێزخراوییە گشتێنراوە لە
ھەموو پێکھاتەکانیدا، واتە مەبەستم لە چینە ژێرکەوتوو و
پەراوێزخراوەکانە، بەرەو گۆڕانکاریی لەو واقیعەیاندا و بەدیھێنانی
پێویستییە کۆمەڵایەتییە داخوازکراوەکانیان، وەبەرھێنانی ھەستی
ھاوبەشیکردنیان لە ڕێگەی گرێدانیانەوە بەوەی کە دەیخوازن و بووە بە
داواکارییان، ھێزی ئەم گڕێدان و ھاوبەشیکردنەیان و پەیوەستبوون پێوەی
لە سەر ھیچ لایەنداریی و ھەوادارییەک و ھیچ پێکھاتەیەک ڕانەوەستێت، یان
لەسەر ھیچ شوناسێک و پێکھاتەیەک، بەڵکو لێرەو لەوێ دەردەکەوێت و
دەگوێزرێتەوە و خۆی دەدۆزێتەوە لەسەر بنەمای نیشتیمانیی عێراقی و
بەرژەوەدنی گشتی عێراقی، وە ھیچ شوناسێکی ئەملاولا و ھیچ لقوپۆپێکی
شوناسی نایشێوێنێت و جیاکاریی تیا ناکات، ئەم جومگە تێکۆشانە ڕەھەندێکی
سەرەکی پێکھێناوە بۆ دۆززینەوەی ھێزی ئەم بزاوتە، کە لەسەر ڕەگەز و
کۆمەڵە زۆر ھۆشیارو توێژە کۆمەڵایەتییە پەراوێزخراوەکان لە پانتایی
نیشتیماندا وەستاوە، ھوشمەندییەکی گەورە دژ بە داماڵین و ڕوتکردنەوە و
جیاکاریی بە ھەموو شێوەکانییەوە ....
ئەمڕۆ جیھان لە ژێر سێبەری جیھانگیریدا دەژی، گەلاننیش لە جیاتی ئەم
جیھانگیرییە تێکەڵی و پێکوە لکاندنیان لەگەڵ یەکتری ھەیە، ئەم کارلێکی
و تێکەڵیەش لەو پانتاییەدا دەگوزەرێت کە ناو دەبرێت بە"گوندێکی جیھانی"،
پێویستە لەسەرمان و لەسەر ھەموو گەلانی خەباتگێر کە ئەم گوندی جیھانییە
بگۆڕن بۆ گوندێکی مرۆیی عاقڵانی و دادپەروەر ئەمەش لە پێگەی چوونە نێو
زانست و زانیاریی و پێشکەوتنەوە، قوڵبوونەوە لە مەعریفە و ئەزموونگەریی
گەلان، بە ڕۆشنبیرێتی و بەھای بەرز و ھونەر و بە دەسکەوتە بەشەرییەکان...
جارێکی تر بە زۆری پشتدەبەستین بە ڕۆشنبیرییی کوردی، چوونکە خاوەنی
گەنجینەیەکی پڕ لە خەباتە، وە خاوەنی ڕۆشنبیرانی زۆر دیارو ئاشکرایە بە
درێژایی مێژوو، ئەو ڕۆشنبیریەتییەی کە تایبەتمەندێتی خۆی ون ناکات،
ھەروەھا شوناسی نەتەوەیی و مرۆیی و پێشکەوتوویی خۆی ون ناکات،
ڕۆشنبیرییەکی خەباتگێڕی مرۆیی بەرز لەسەر ئاستی کارلێک و تێکەڵ لەگەڵ
ڕۆشنبیریی عارەبیی و ڕۆشنبیریی میللیدا، وە لە قوڵایی مێژووەوە،
توانیوێتی ڕەگەز و توخمی خۆی دەربخات و خۆی بپارێزێت لە توانەوە،
توانەوە و خۆپاراستن لە ھەڵلوشینی شۆڤێنی مێژوویی و ئێستادا لەسەر
دەستی ڕژێمە ھەژمووناکرە نەتەوەپەرستەکان و ستەمکاریەک لە ڕۆژھەڵاتی
ناوەڕاستدا، توانیوێتی بەرامبەر ھەموو بارودۆخە ناھەموار و
پێشێلکارییەکان بوەستێتەوە، ئەم توانایە کەنارناخرێت و ناتوێنرێتەوە
چوونکە توانای سازدان و پێکھێنانی نیشتیمانێکی ھەیە، کە تیایدا جیاوازی
نەکرێت لە نێوان بەرژەوەندییەکاندا و ھەژاریی و بێبەشی تیا نەبێت، یان
دەستیبەسەردا بگیرێت و ویستەکانی پێشێلبکرێت لە لایەن ئەمیر و پاشای
تایەفەگەرێتییەکانەوە و لە پێناوی بەرژەوەندییە خۆیی و تایبەتییەکان بێ
بەشبکرێن و بکرێن بە قوربانی بێکاری و بێبەشی و نەبوونی خزمەتگوزاریی و
دزی و گەندەڵی دەوڵەت و دەستەبژێری حوکمڕانەکانەوە کە بە ناوی ئەمانەوە
و لە سەر حسابی ئەمان لە سیاسەتێکی باو و بۆماوەدا حوکمداریی و
دەوڵەتداریی دەکەن. ئەوەی کە من دەیبینم و بە دواچوونم بۆی ھەیە؛
ڕۆشنبیریی پێشکەوتووی کوردی وە بە درێژایی کەلەپوری خۆیان لەگەڵ
قوڵبوونەوەی ھەستی میللی دان بۆ یەکێتیی بەرژەوەندییەکانیان و
ئامانجەکانیان لەسەر بنەمایەکی دیموکراتیی و ڕێکەوتنی نیشتیمانیی لە
دیمەنە عێراقییەکەیدا و دیسان لە ھەر چوار وڵاتەکەی تریشدا لە
ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.
لەم پێوەرە واقیعەدا چواندنی پرسی کورد بە "ئیسرائیل" وانییەو لە جێگەی
خۆیدا نییە ئەو قسەیە، ئەمە خەیاڵپڵاوییە لە لای ڕەوتە چەپە
دیموکراتییە پێشکەوتووەکان ، ھەندێک لە بیر و لە ناخی ڕژێمە چینایەتییە
ڕاستڕەوە کۆنەپەرستەکانەوە، لە تایبەتمەندێتی سەرچاوە و ناوەندی حوکمی
ئەم ڕژێمانەوە، لە ھەژموونکارییەکی کالسیکی چەمکی"ئاسایشی نەتەوەییەوە"،
ئەم بیرە کۆنەپەرستییە وەردەگرن، ئەمە سەرەڕای ڕەنگدانەوەی ناکۆکییە
ناوخۆییەکان لە نێوان پێکھاتە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە،
کە خۆی لە ستەمکاریی سیاسیی و فێندەمێنتالیستی سیاسیی و ئایدۆلۆژیی و
دینیی و ئاینزاییەوە دەبینێتەوە بووە بە سەرچاوەیەکی تری ئەم بیرە
کۆنەپەرستییە و بەرھەمھێنانی قەیرانە ئاڵۆزەکان.
پێشتر قسەمکرد لەسەر ئەو قەیرانانەی کە لە ئەنجامی شلکردن و لابردنی
جڵەوی بێدەنگیکردن و چەپانندی شوناسی تووندڕەوە خوێناوییە
فێندەمێنتالیستییەکان و سەلەفییەکانەوە سەرھەڵدەدات، ململانێیەکی
دوولایەنی دوور لە بەکارھێنانی عەقڵی سیاسی و ڕۆشنبیری، وەک دوو لایەنە
پێچەوانەییەکان" ستەم و ئازادی، دەسەڵات و سیستەمی فرەیی، ئیسلام و
ئەوانیتر، ئاینزا و ئاینزاکانی تر"، کردنەوەی دەروازە لەسەر ئەم
سەرکوتکردن و چەپاندنانە بوونە ھۆکار و بیانوو و ئاسانکاری بۆ ئامادە
بوونی ھێزی ئامریکی لە عێراق دا، جگە لە ھەستیاریی ئەو دیدگاو
تێڕوانینە ئاسایشییەی کە لەگەڵ دروستبوونەوەی عێراقی ئێستادا سەریھەڵدا،
ئەمیش لە ئەنجامی پەیوەندیی و مامەڵەکردنەکانی لەگەڵ ھێزی داگیرکاریی
ئامریکیدا؛ لە کاتێکدا کە نەتەوە یەکگرتووەکانی ئامریکا لایەنداری
تەواویان ھەیە بۆ "ئیسرائیل"، واتە بە دوو پێوانە پێواندن و ھەڵگری
تەنگەژە و گرفتە ئاکارییەکان، ئەمانە بوون بە ھۆی تێڕوانینەکانی بن
لادن لە گرێدانی داگیرکاریی ئامریکا و عێراقی" مەسیحی" بۆ بانگھێشکردنی
جەنگ دژ بە" کلدانیەکان ـ ئاشوری مەسیحی" واتە دانیشتوانی ڕەسەن و
شارستانیەتی سومەرییەکان، ئاشوریەکان، بابلیەکان ... ھتد. بە مانایەکی
تر و ڕوونتر، چەپاندن و بێدەنگکردنی ھەرچ گروپ و لایانە و بیرێک دەبێت
بە عەقڵانییەکی زانستیانە و لۆژیکیانە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، نەک بە
ستەمکاریی، تا سەتمکاریی زیاتری لێوە بەرھەمنەھێنرێت.
ئەمانە جگە لەو قەیرانانەی تری دراوسێکان و گەمەکانیان و نێردەکانیان
بۆ عێراق" فەقیە و بەشەرەکانیان"، سیاسەتی دەوڵەتان لەسەر عورفی "مامەڵەکردنێکی
ئەرێنی و ڕێزلێگرتنی دولایەنە و بەرژەوەندی ھاوبەش و دەستێوەرنەدانی
کاروباری ناوخۆی یەکتری، چارەسەرکردنی کێشەی گەلان بە مافی بڕیاردان
لەسەر چارەنوسی نەتەوەیی لە لایەن خۆیانەوە ـ بە دیالۆگ و دانوستاندن و
ڕێگەی ئاشتی، بۆچی ئەمانە تا ھەنووکە بەردەوام لە مێژوودا و تا ئەمڕۆش
بەردەوامە، نەک تەنیا لە دەستپێکی سەدەی بیستدا( واتە لە ھاوپەیمانێتی
سیڤەر ١٩١٩) وە ھەتا ئەمڕۆ. ئێستا دەبێت بگەڕێیەنەوە بۆ بەشی یەکەم لە
پرسیارەکە دەربارەی" ھەڵوێستی نەرێنی دەوڵەتانی گەورە بەرامبەر بە
دروستبوونی دەوڵەتی کوردی"، بۆ گەڕانەوەمان بۆ ئەو ستراتیژیەتەی کە بۆ
ناوچەکە لە دەستپێکی سەدەی بیستدا وێنەی کێشراوە، ئەو سنوری خەریتانەی
کە ئێستا ھەن لە واقیعدا ئەوە ئەنجامی ئەو ستراتیژیەیی دەوڵەتانی ئێستا
بوو، کە لە کاتی خۆیدا دەوڵەتانی نوێ لەو دابەشکردنەدا دروستبوون، وە
لەسەر ئەو واقیعەی ئێستای ئەو دابەشکردن و سنوردانانەوە ململانێ
ناوچەییەکان دەسوڕیتەوە.
مەسەلە و پرسە کۆنەکەی کورد سەرلەنوێ دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوی عێراق
لەسەر ئاستی ھەموو ناوچەکە دەستیپێکردەوە، لەگەڵ ڕاونان و وەلانانی ئەم
پرسە و تێبینی گۆرانکاریی لە بەرنامەی دەوڵەتانی ناوچەکە و دەوڵەتانی
ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا لەسەر ئەم پرسەی گەلی کورد، دەتوانین پڕۆژەی
ئامریکی لەم دوو خالەدا کورتبکەینەوە: یەکەم و دیارترینیان ئەو ھەوڵەیە
بۆ حوکمی یان دەستبەسەراگرتنی گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی پڕۆسێسی
سیاسییە بە تەواوەتی لە دەرەوە و لە ناوەوە؛ وە ھەوڵدانی بۆ لە
قاڵبدانی لە چوارچێوەیەکی زەمەنی دیاردا، بۆ بەدەستھێنان و پێگەیاندنی
ھێزگەلێک لە بەرژەوەندەیەکانی و بەرنامە سیاسیەکەی کە دەربڕی تێڕوانین
و دیدگای ئامریکی بێت، دوەمیش بۆ ئەوەی بیخانە نێو پڕۆژەکەی خۆیەوە
"پڕۆژەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی نوێ"، وە چوونە ناو ململانێ
ناوچەییەکانەوە "عێراقی نوێ" لەسەر بنەمای ئالۆزیی و ئاڵۆسکاویی
بەرژەوەندییە ناوچەییە بەردەوامەکان لە ناوچەکەدا، ئێمە وای دەبینین کە
ئەو ئەنجامانەی لە عێراقی نوێوە سەرھەڵدەدات، کە ھێزگەلێکی ناوچەیی
نوێیە ھەوڵدەدات بۆ وەرگرتنی دەوری خۆی و بەرژەوەندیەکانی لە ھەموو
ناوچەکەدا، وە لەسەر ئەم تێڕوانینە ڕژێمەکانی حوکم لە ڕۆژھەڵاتی
ناوەڕاستدا کەوتوونەتە جەنگێکی ناوخۆوە کە دەربڕی پێکھاتەکانیەتی، ھەر
یەکەیان ھەوڵئەدات بۆ دەسەڵات، ئەوانی تر بۆ ئەوەی جارێکی تر بگەڕێنەوە
بۆ دەسەڵات، وەک بینیمنا جەنگێکی تۆقێنەری خوێناوی ڕەشبینی بێ ئەنجام
بەرپابووە، کە ھێزە قەومچیەکان و دینیەکان و تایەفەگەرێتی و ئاینزایی و
ھێزە سەلەفی و فێندەمێنتالیستەکان گەمەی تیا دەکان، کە زۆرێک لەم
ھێزانە لە دەوڵەتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە پشتیوانی دەکرێت دژ بە مافی
گەلان بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆیان.
تابلۆکە لەوێدا تەواو دەبێت کاتێک ئەوە زیاد بکەین کە ھێزەکانی چینی
سیاسی فەرمانڕەوا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕستدا ڕوخسارگەڵێکی تایەفەگەرێتی و
ئاین و ئاینزاییان ھەیە، ئەمە بەو مانایە نایەت و ئەوە ناگەیەنێت کە
دەوڵەتی ڕوخاو پۆشاکێکی عەڵمانی لەبەرنەکردبوو، وەاتە مەبەستمان ئەوە
نییە کە دەوڵەتی ڕوخاو بە ڕاستی عەلمانی بوو، کاتێک کە ئەوە دەبینین کە
ھەموو چالاکیە ئابورییەکان یان زۆرینەی بەەدست تایەڤەیەکی سودمەندەوە
بوو، بەڵام ئەوەی کە دەگوزەرا لە دەسەڵاتە فەرمانڕەواییەکەدا لە
بنەڕەتەوە خۆی کێشابووەوە لە حیزبە دینی و ئاینزاییەکان ...
لە کوردستانی عێراق دا، لەگەڵ تایبەتمەندیەتە ئارامییە سیاسیی و
ئاسایشییەکەی، داھاتە ماڵیەکەی لە پشکی"نەوت بەرامبەر بە خۆراک" بەڵام
ئەو پڕۆسێسە ئابوورییەی کە لەم ھەرێمەدا دەگوزەرێت و ئەنجامەکانی،
کۆمەڵێک لە گەشەی ئابووریی و سیاسی لە خۆگرتووە، ئەم ئۆرگانیانە ھەردوو
دەستگای حیزبی و کارگێریی پێکەوە ئاوێتە کردووە، حیزب وەک دامەزراوەیەک
لە دامەزراوە شارستانییەکان و دەستگای دەوڵەت بەوەی کە بوونەوەرێکی
کارای بنەڕەتییە لە کۆمەڵگادا جیانەکردوەتەوە، پەیوەندی و وابەستەیی
خێل و پێکھاتە حیزبییە باوەکان لە ناو دەستگاکانی کارگێڕیی و
دەوڵەتداریدا چوونەتە پێشەوە و فراونبوون، دەستێوەردانیان لە پێکھاتەی
چالاکیە ئابووریەکان و بەرھەمھێناندا ھەیە، وە دەرکەوتن و بەرزبوونەوەی
چینێکی سیاسی و دیدگا و تێڕوانینەکانیان، وە ھەڵنانی شەقاوێکی گەورە لە
کەرتی موڵک و دابەشکردنی زەویوزاردا بەرزبوونەوەی بۆ ژمارەیەکی خەیاڵی
...
نابێت زۆری و فرەیی داھاتە ماڵیەکان پشتگوێبخەین، وە گەشەسەندنی کەرتی
خزمەتگوزاریی، باکور(واتە کوردستان) دەستکەوتێکی گەمارۆدراوە بە
دەوڵەتانی دراوسێ، بەڵام گرێدراوە بە بەرژەوەندییە ئابووریی و
سیاسییەکانەوە لە نێوان لایەنە ھێزە جێبەجێکارە ھاووپەیمانەکانی
ھەرێمەکەوە، نەگەتیڤی مەیدانی زەویوزاری کشتوکاڵی چێندراو لە
بەرزبوونەوەدایە، بە ھۆی ھاوردەی زۆر و ڕێگەگرتن لە جوتیارەکان بۆ کاری
چاندن و کشتوکاڵی، ئەم نموونانە سەرچاوەکەی سەرمایەدارییەکی دڕندانەیە،
لەگەڵ دەیان لە کەناڵە ئاسمانییەکان و ھەژموونکردنی بەسەر پانتاییە
گشتییەکەدا، دیسان ئەو ژمارە گەورەیە لە ڕۆژنامە و ھەوڵدان بۆ
ھەژموونکردن بە سەر ژیانی فکریی و سیاسییدا، ئەمە تەنھا کوردستانی
نەگرتوەتەوە، ئەوەندەی ئەم پانتاییە ڕاگەیاندنە ھەژموونکارە
تایەفەگەریانەیە، لە جیاتی بەرزکردنەوەی ھاوڵاتیبوون و دیموکراتیەت و
پاراستنی بەرژەوەندیەکانی وڵات، وە مافی گەلان لە بریارداندا لەسەر
چارەنووسی خۆی بە بێ"میراتگری سەتەماکریی شارستانی یان دینی" ... لەسەر
ئەم واقیعە؛ ئەمانە سەرەڕای ئەو میراتەی کە ڕژێمی پێشوو دروستیکردبوو
بە پێی سیاسەتەکانی لەگەڵ زۆرێک لە دەوڵەتانی ناوچەکەدا، ئێران، سوریا،
سعودیە، سەرەڕای قەرزێکی گەورە لە سەر ئاستی ئابووری، وە ئالۆزکردنی
ڕەوشی ئاسایشی عێراق خۆی، ئێمە تێکەڵەیەک لە کێشەی کۆن و نوێ لە
کاروباری عێراق دا دەبینین، دەبینین چۆن کوردستانی عێراق کەوتوەتە بەر
ھێرشیکردنی سوپای تورکییەوە، بە دەستپێک لە مەسەلەی ئاو ـ ەوە، ھەروەھا
دەستوەردانی لە مەسەلە نەتەوەییەکانی عێراقدا، بە تایبەتی ئەوەی
پەیوەندی بە تورکمانەکانەوە ھەیە، مەسەلەی کەرکوک، ھەڕەشەکانی حیزبی
کرێکارانی کوردستانی تورکی، کە ھەمیشە بە پرۆسێسێکی سوپایی لە ناو خاکی
عێراقدا دەوەستێتەوە ھەروەک پرۆسێسە سوپاییەکانی ئێران دژی بزوتنەوە
کوردستانیەکانی ئێران، لەگەڵ ئەوەی کە پەیوەندییەکانی عێراق ـ تورکیا
گرێدراوبوو بە فاکتەرگەلێکی ئاڵۆزەوە لەگەڵ ڕژێمی پێشوودا،ئەمڕۆ
گرێدراوە بە فاکتەرگەلێکی تر، مەحاڵە تورکیا بتوانێت ھەستێت بە پرۆسێسی
سوپایی لە ناو خاکی عێراق دا بە بێ وەرگرتنی تیشکی سەوز لە لایەن
ئامریکاوە، دەستێوەردانە لەشکرکێشییەکانی لە سەردەمی دەوڵەتی ناوەندی
عێراقی جاراندا ئامرازێک بوو بۆ لاوازکردنی دەسەڵاتی بەغداد لە پێش
ھێرشی داگیرکاریی ئامریکادا، بەڵکو بۆ تەنگاوکردن و بە گیرھێنانی ڕژێمی
ستەمکاری پێشوو بوو، ئەوەی لە سەرو ھێڵی ٣٦ ەوە دەگوزەرا، بەڵام دوای
داگیرکردن و دەستبەسەراگرتنی عێراق لە لایەن ئامریکاوە، لەسەر شانیەتی
بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەک ئەوەی ھێزێکی داگیرکارە بەرھەڵستی
بکات لە ھەر دووژمنکارییەکی دەرکەی بۆ سەر خاکی عێراق، تەنانەت ئەگەر
ئەو دوژمنکارییە لە لایەن ھاوپەیاماننیەوە بەرپا بکرێت، لە دوای ڕوخانی
ڕژێمی پێشوو، لە ڕیشەوە پەیوەندییەکانی کورد بە ناوەندەوە گۆرا بۆ
پەیوەندییەکی دۆستایەتی و ھاوبەشی لەسەر بنەمای سیستەمی فیدارلی کە
دەستوری عێراق بڕیاری لەسەر داوە ... ئەگەر سەیری دەوری ئامریکی بکەین
لە پەیوەندی عیڕق و تورکیادا، ھەوڵ ئەدات چوارچێوەیەکی نوێ بدۆزێتەوە
بۆ ئەم پەیوەندیە، پێویستبوو ھەر لە نۆی نیسانی ٢٠٠٣ ەوە، وە لە میانەی
ڕێکەوتنی"کشانەوەی ھێزە ئەمریکیەکان لە عێراق و دیسان بە پێی
بەرژەوەندییکان دەوڵەتانی دراوسێی عێراق"، لەگەڵ ڕاگەیاندنی حکومەتی
عێراقی ئێستا لەسەر ھەڵوێستی خۆی بەرامبەر"حیزبی کرێکارانی کوردستان لە
تورکیادا"، وە جۆرکردن و ڕێکخستنەوەی ئەوراقی ماڵی عێراقی لە پێشیشەوە
سەربەخۆیی عێراق، وە گەڕانەوەی حوکمی تایەفەگەرێتی، ئاینزایی لە واقیعی
ناوچەیی و دەوڵەتییدا، کە دەرفەتدەدات بە مسۆگەرکردنێکی ڕاستەقینە بۆ
پاراستنی بەرژەوەندیەکانی عێراق و داھاتەکانی، بە پێی دیسپلین و یاسا
نێودەوڵەتییەکان، وە پاراستنی لە ترسناکیی دەستێوەردان و ھەڕەشەکردن،
تا دەگاتە دەرچوونی عێراق لە بەندی حەوتەمی ڕێکەوتنی نەتەوە
یەکگرتووەکان ...
لە ڕووی بەراوردکارییەوە، دەتوانین دەستێوەردانەکانی تورکیا بۆ
کوردستانی عێراق، لە ماوەی مانگی ھەشتی ١٩٩١ ەوە تا مانگی حەوتی ١٩٩٦
زیاتر لە ١٤ جار بە ھێرشی ئاسمانی و ھەشت پڕۆسەی چوونە ناوەوەی سوپا
بژمێرین، سەرەڕای پڕۆسێسی "پۆڵا" کە لە ٢١ مارتی ١٩٩٥ەوە دەستیپێکردووە
و لە ٤ی ئایاری ١٩٩٥دا کۆتای ھاتووە، کە تیایدا ٥٠ ھەزار سەرباز
بەشداری تیا کردوە تا گەیشتوەتە قولایی ١٠٠ ـ ٢٠٠ کم لە ناو خاکی عێراق
دا، لە نیوەی یەکەمی ساڵی ١٩٩٧ ەوە سوپای تورکی ١٣ پرۆسەی سوپای
بەرپاکردوە لە ناو خاکی عێراق دا ئەوەنەش پڕۆسێسەکانی داگیرکاریی بوون،
وە ٥٨ پڕۆسەی ھێرشی ئاسمانی کردوە، ٣٨ پرۆسەی تۆپ بارانی کردوە، بەڵام
تانسۆ شیلەر وەزیری دەوەرەی تورکیا لە حکومەتەکەی نجمەدین ئەربەکاندا
لە ساڵی ١٩٩٥ ـ ١٩٩٧، حکومەتەکەی ڕایگەیاند کە دەیەوێت "ناوچەیەکی
دابراو لە ناو خاکی عێراق دا دروستبکات بە قوڵایی ٢٠ کم و بە درێژایی
٣٣١کم، واتە بە درێژایی ھەموو سنوری نێوان ھەردوو دەوڵەتی تورکیا و
عێراق ...
ئەو ڕێکەوتنەی کە ناودەبرێت بە "ڕێکەوتنی کشانەوەی ھێزەکانی ئامریکا لە
عێراق و بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتانی دراوسێ" وەک چوارچێوەیەکی
ستراتیژیی لە نێوان ئامریکا و عێراق دا، زۆر رووی جیاواز لە خۆ دەگرێت،
وەک" پاراستنی عێراق لە دەستێوەردانە دەرەکەییەکان" بە دەوڵەتانی
دراوسێ و دوردەستیشەوە، وە بەرھەڵستیکردنی ئەوانەی کە ناویان دەبەن بە
"یاخی بووەکان و شکاندنی سنوری یاساکان"، لەگەڵ ئەمەشدا دەرفەتدان بۆ
دروستبوونی ڕێکەوتنی تر لە گەڵ دەوڵەتانی دراوسێدا لە میانەی خوێندەوەی
پرسەکانی ئاسایش، وە ئەوەی کە ناو دەبرێت بە ڕێکەوتنی"سعد ئاباد و
ڕێکەوتنی جەزائیر" بۆ وەبیرھێنانەوەی کورد و رەھەندە مێژووییەکەی،
سەرەڕای ئەو ھاوپەیمانێتییە مێژووییەی دەوڵەتییانەی ناوچەکە و قەیرانە
ئاڵۆزەکانی، بە تایبەتی ڕێکەوتنەکەی ئامریکا ـ عێراق دەتوانرێت
خوێندەوەی بۆ بکرێت لەسەر ئەوەی کە ھەیە لە واقیعدا، بە پاوانخوازیی و
بەرزخوازیی تورکیای ئێستا، وە دەوری لە بەرنامە پلاندارێژاوەکەی
واشتنتۆنەو لە قەیرانەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا لە میانەی تێڕوانینی
ئامریکا بۆ بەرژەوەندییەکانی ...
مافی بڕیاردان لەسەر چارەنووس مافێکی گشتییە بۆ ھەموو گەلان، پێشتر و
لە شەستەکان و حەفتاکاندا جەختمان لەسەر مافی گەلی کورد بۆ بڕیاردان
لەسەر چارەنووسی خۆی کردەوە( بگەڕێەوە بۆ پەرتوکی حەواتمە:"چەپی عارەبی
... تێڕوانینی بوژانەوەی گەورە ـ ڕەخنە و پێشبینەیکان" لاپەڕە ٢٣،
لاپەرە ٢٩)، کە بامانایەکی زیاتر و فراوانتر و گەشاوەتر، کوردەکان
خەباتێکی بەردەوامیان بەرپاکردوە لە پێناوی بەھا بەرزەکاندا، بە
تایبەتی لەوکاتەی کە خەباتێکی دیموکراتیانەیان کردوە لە پێناوی
دادپەروەریی کۆمەڵایەتییدا کە بە ملوێنەھا لە کەسانی تریان لەگەڵدا
بووە کە کورد نەبوون بۆ ڕۆژێکی ئارام و ئاسایش و شەوێکی ئاشتیی و
ژیانێکی خۆشەویستیی و ئاسودەیی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی، ئەمانە
مافی خۆیان بووە لە ھەڵبژاردنە ئازادە عەقڵانێتە لێتوێژەروەکانیاندا،
بەم مانایە ڕۆشنبیرانی کورد ھەڵگری پێشکەوتووخوازیین بە داھێنانەکانیان
و ھەوڵە بەرفراوانەکانیان، لە ماوەی مێژوویی خەباتیاندا لە پێاوی بەھا
مرۆییە بەرزەکاندا، ململانێی مرۆیی گەردونی ڕەوا بۆ خودی مرۆڤ و
پێشکەوتنەکانی، نامەی عەقڵ لە قوڵایی بانگێشتی مرۆیی بۆ ئازادیی کە بە
ڕاستی و ڕێکی ناڕەوان بە بێ خۆشەویستی، بۆ ژیانێک کە ڕاست و ڕێک نابێت
بەبێ دادپەروەریی ... ژیانێکی زیاتر لە پیرۆزیی و بەرزیی، وە تژی لە
نرخ و بەھا ...
جەختدەکەمەوە لەسەر عەقلانیەتی کوردی، وەلێکۆڵینەوە و لێتوێژینەوەی
لەسەر گرەوە ترسناکەکان لە مێژوویی جوڵانەوەی نیشتیمانی کوردییدا، وە
کورتکردنەوە و پوختەکردنی لە بیستەکانی سەدەی ڕابوردوودا؛ بە
قوڵبوونەوە و لێکۆلێنەوە بۆ ستراتیژەتە دەوڵەتییەکان و نەخزان بۆ گرەوە
ناوچەییەکان و دەوڵەتییە نامسۆگەرەکان، لە کاتێکدا کە ئەوەی کە
دەگوزەرێت لە ناوچەکەدا لە لایەن ھێزە ناوچەییەکانەوە بە بێ حسابکردن
بۆ ئالۆزیی و گرفت و کێشەکان لەو مەرجبەندییەی کە لە گەڵ دەوڵەتە
زلەکان دروست بووە لە گرەوە مێژووییەکاندا ...
٥/ ئایا ئەو گۆڕانکارییانەی ئێستا لە ناوچەکەدا ـ ڕاپەڕینەکان و
خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە ـ ئاسۆیەکی نوێ دەسازێنیت کە تیایدا مافی
نەتەوە و کەمەنەتەوایەتیە نا عەرەبییەکان قبوڵبکرێت تا ئاستی
جیابوونەوە و دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆ بۆیان، بە نموونە مافەکانی
گەلی کورد و دەوڵەتی سەربەخۆ بۆیان؟
و. بێگومان ئەم قۆناغی کرانەوەیە بە ڕووی دیموکراتیەت لە داھاتوودا
ئاسۆیەکی نوێ دێنێتە ئاراوە کە تیایدا چارەسەری کێشە ڕەگەزیی و
نەتەوەیەکان بکرێت لەسەر بنەمای مافی بڕیاردانی چارەنووس بۆ گەلی کورد
و ڕەگەز و نەتەوە نا عەرەبییەکان لە وڵاتانی عارەبیدا. دنەدان و
داینەمۆی سەرەکی شۆرش و ڕاپەڕینە عارەبییەکان داواکارییە بۆ دروستبوونی
دەوڵەتی شارستانیی، چوونکە"ھاوڵاتیبوون" لە وڵاتانی عارەبی دا بە
درێژایی مێژووییەکی دوور و درێژ، وە لە دوای کۆلۆنیالیکراویی وڵاتانی
عارەبییەوە نەیتوانییوە مافی دەنگی خۆی و بەشداری خۆی لە
فەرمانڕەوایەتییدا بەدەستبھێنێت؛ نەیتوانیوە بگات بە پێگەی شایستەی خۆی؛
نە لەسەر ئاستی تیۆریی ـ فکری، یان یاسایی و شەرعی، یان لەسەر ئاستی
پراکتیزەکردن و چوونە ناو پرۆسە واقیعیەکەوە، بۆیە ئەوەی تێبینی دەکرێت
و دەیبنین ئەوەیە کە ئەم فکرەیە، ئەم ھەوڵە ناکرێت و ناشێت بگۆڕێت لە
ئامانجی ڕاپەرینەکاندا، لە ڕاستیدا" مافێکە کە شایەنی سازشکردن نییە،
بناغەکەشی لەسەر بنەمایەکی فراوانی ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ ـ لە جاڕنامەی
جیھانیدا ـ وەک بەھایەکی بنەڕەتی کە ناتوانرێت پاشەکشەی لێبکرێت
داڕێژراوە، ھەروەھا لەسەر بنەماسازی ھاوڵاتیبوون لە بزووتنەوەیەکی
کارادا دروست بووە؛ بە پاڵپشتیی پرنسیپی ھاوبەشیکردن و پرنسیپی ئازادی،
ئازادی عەقڵ، یەکسانی، دادپەروەریی.
ئێستا ئەو دەرفەتە مێژووییە لە بارە بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی شارستانی، وە
بەدیھێنانی ھاوڵاتیبوون، ھاوڵاتیبوونێکی چوستو چالاک و کارا لە
جێگەی"مێگەلێتی" یان پاشکۆیی باو و سەپێنراو بەسەر گشت و زۆرینەدا،
ئەمەش بە پێی ماف و ئەرکەکان وەک لە دەوڵەتی نوێ و شارستانییدا
دەگوزەرێت، واتە بە گۆڕانی"تاک"ی پاشکۆ و ڕاسپێردارو و گوێڕایەڵەکانی"
فەرمانڕەوا و سەرۆک" بۆ ھاوڵاتییەکی یەکسان لەبەردەم یاسادا کە
دەسەڵاتی جێبەجێکردن ملکەچێتی، ھەروەھا پاراستنیان بە یاسا لە ڕێگەی
دامەزراوەکانەوە، وە بەدیھێنانی دادپەروەریی لە ڕێگەی دادوەرییەکی
سەربەخۆوە، ئەمانە شایستە و پشکێکی گەوەرەی داخوازییەکانی مرۆڤەکانی
دەوڵەتانی عارەبییە.
لەگەڵ ڕاپەڕینەکاندا بە خێرایی مافی ھاوڵاتیبوون لە چوارچێوەی گەل
و"نەتەوەدا" ڕووندەبێتەوە، ئەمەش مسۆگەر دەبێت بە قایل بوون و ڕازی
بوون بە"چاکەکاریی" نەک بە ڕقەبەرایەتی و دڵ ڕەقی، ئەویش بە ھەڵبژاردنی
نوێنەرایەتی و ئەوانەی دەتوانن نوێنەریان بن، وە چەسپاندنی مافی گۆڕان
و دەستاودەست بە تایبەتی لە کاتێکدا کە ھەست بە غەوشکرا لە مەرجبەندیی
دەستاودەستکردنەکاندا، چوونکە ھاوڵاتی دەبێت دەربچێت لەوەی کە " کۆمەڵە
ـ پێکھاتە ـ مێگەل" بێت و فەرمانڕەوا و سەرۆک بتوانێت"خەڵات و دیاری"
پێ بدات؛ بەڵکو لە سایەی دەوڵەتی شارستانیەت و دیموکراتیەت و ئازادییدا،
ھاوڵاتی بە پەیوەندییە ئۆرگانییەکانی لەگەڵ دەوڵەتدا دەبێت بە
ھاوڵاتییەکی یەکسان و ئۆرگانی و ھاوبەش و دەنگدەر، ئەمەش لەسەر مافی
ھاوبەشییبوون لە کۆنتراکتی کۆمەڵایەتییدا، ئەم بەھا و مافانە لە بازنەی
دەوڵەتی نوێدا پرنسیپگەلێکی بنەڕەتی نەگۆڕە و شایانی سازشکردن نییە
لەسەری.
ئەم بیرە عارەبییە لە سەر ئاستی داواکاریی و پراکتیزەکردن؛ ھەرچەندە
دواخراوە لە کاتی خۆی بەڵام یەکلاکەرەوەیە؛ ئاماژەیە بۆ ڕاپۆرتەکانی
بنەسازیی مرۆیی عارەبی و لەسەر پەیمانێکی درێژ بووەوەی کامڵی عارەبی،
بەڵکو چارەنووسسازیشە بە پێی ڕاپۆرتی بنەماسازیی ساڵی ٢٠٠٩ لە ژێر
ناونیشانی" بەرەو ڕووبوونەوەی مرۆڤ لە وڵاتانی عارەبییدا"؛ لە
بەرنامەکانی ئنمائی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لەگەڵ خۆیدا ھەڵگری
پرسیارێکە کە لە لوتکەی گرنگییدایە دەربارەی لاوازی"ھاوڵاتیبوون"، وە
پانتایی دەرفەتی مەعریفە و ئازادییەکان، وە ڕەوشی ژنان و پێشێلکاریی
مافی کەمە نەتەوەییەکان، بە مانا کۆمەڵایەتییەکانی و مانا دەوڵەتییەکان
و لەسەر ھەموو ئاستەکان بەرەوپێشەوە چوون و بەدەستھێنانی
چەمکی"ھاوڵاتیبوون" بە مانا نوێکەی لە دەوڵەتی نویدا، وە ئەوەی
پەیوەندی بە بناغەگەلی چەمکی دەوڵەت و شوناس و وە مەسەلەی پەیوەندی
نێوان تاک و دەوڵەتەوە، وە مافی ھەموو پێکھاتەکان، سود وەرگرتن بە
ھەموو مافەکانەوە بە شێوەیکی دادپەروەرانە و یەکسانی بۆ ھەموو تاکەکان
و کۆمەڵەکان، وە مافی بڕیاردان لەسەر چارەنووس لە لایەن ڕەگەزەکان و
نەتەوەکان خۆیانەوە( کورد، باشوری سودانی ئافریقی، دارفوری ئافریقی،
ئابیی، باشوری کردفان، دەریای ئاسک، نیلی شین لە سودان، ئامازیغیەکان
لە وڵاتی مغربی عارەبی ...).
لەگەڵ ڕاپەرینە عەرەبییەکاندا ھەوڵی ڕۆشنبیری ھاوڵاتیبوون و سەرقاڵ
بوون بە ھوشیاریی و گرنگیدان پێوەی لە ئارادایە، لە بەرامبەروەستانەوەی
ئایدۆلۆژییە گشتگیرییەکاندا(تۆتالیتراییەکاندا)، وە" فەلسەفە"
عارەبییەکان لە قۆناغەکانی دوای کۆلۆنیالیزمی، واتە ئەو نەریتە حوکمەی
کە حاکمەکان لە نیوەی سەدەی بیستەوە تا ئیستا ھەیانە، بە گۆڕینی ئەو
ئایدۆلۆژیانە و لە ناویشیاندا دینیەکان کە بووە بە باو' وە بووە بە
بیانووگەلێک بۆ "ململانێی عارەبی ـ ئیسرائیلی"، بەم بانگەشەکردنانە
وازھێنان لە سەروەری یاسا "بە سەپاندنی ویستەکانی" گوایە شەرعیی و
شۆرشگێڕێتی ـ دینییە ... ھتد" کە بە قسەی خۆی نوێنەری سەرجەم گەلە بە
تەواوەتی، وە بە ناوی خۆیەوە لێدوان دەدات لە ژێر سێبەری ڕژێمێکی
ستەمکاری شارستانیی یان دینیی تایەفەگەرێتی و ئاین و ئاینزایی لە
وڵاتانی عارەبی و ولاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، لە جیاتی سەپاندنی
ویستی خۆی بە گوێرەی دەستور و خۆ دوورخستنەوە لە تێپەڕاندن بەسەر
یاساکاندا.
نابێت بێ ئاگابیین لەوەی کە چەندین ھۆکاری واقیعی ھەیە کە بووەتە ھۆی
پاشەکشە لە بیری ھاوڵاتیبوون و لەگەڵیشیدا بنەسازیی و گەشە و پەرەسەند
و دیموکراتییەت و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، ھەر لە جەنگی ئیسرائیلییەوە
کە دژ بە وڵاتانی عارەبی بەرپای کردوە، وە ململانێ سنورییە عارەبییەکان
و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و عارەبی ـ ئافریقی، وە دەوری دەوڵەتانی گەورە لە
سەپاندنی ھەژموونی خۆی و پەیوەستبوون بە ڕژێمە تۆتالیتارییەکانەوە، لە
پێناوی گۆڕینی ئەو وڵاتانە بۆ بازارێک کە تیایدا کەرستە پێشەمییەکان و
وزەی لێوە دەستبکەوێت، ھەروەھا بەکارھێنانی وەک بازارێکی بەکاربەری
گەورە بۆ کەلوپەلەکانی و "بابەتە ئاڵاوواڵا جوانە نا وەبەرھێنەرەکانیان"،
ئەمە جۆرێکە لەو کۆمەڵگایانەی کە لە بنەڕەتدا تووشی ستەماکریی و
جیاکاریی و نەبوونی یەکسانی و نەبوونی ئازادیی و بێ بەش لە دادپەروەریی
بووە، وە ھەموو ئەو شتانەی کە پارچە پارچەو لێکترازانی لێدەکەوێتەوە،
لەگەڵ ململانێی ئاین و ئاینزایی و تایەفەگەرێتی و خێڵگەرێتی، ئەمە
لاوازترە لەوەی کە ھاوڵاتیبوونی تیا بەدیبھێنرێت، ئیتر چۆن لەم زەلکاوە
بۆگەنەدا بنەماسازی دەکرێت بۆ ھوشمەندیی و ھۆشداریی ھەستکردن بە
ھاوبەشیی و ھاوپشکیی؟ بەوەی کە ھەموو وەک یەک وان لە نیشتیماندا،
ھاوبەشیدەکەن لە دروستبوونی ئایندەدا، لەگەڵ جیاوازییەکان لە پێکھاتە و
ڕۆشنبیریی و تایەبەتمەندێتی و فرەیی لە پێشەمییەکاندا، ھەموو یەک شت
کۆیان دەکاتەوە ئەویش"نیشتیمانە"؛ لەگەڵ مافی جیاوازیی بوونیاندا،
ئەگەر بیری ھاوڵاتیبوونێکی یەکسان و دادپەروەر نەچەسپی، وە مافی رەگەزە
نەتەوەییەکان لە بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆیان( سەربەخۆی تەواو،
فیدراڵیەت، فەرمانڕەوایی خۆیی ...) وە ئەوەی "خوا"داگیر دەکات و
"ئەویتر" کافر دەکات، یانی ئەوانیتر کە "عەقڵ و مێژوو" داگیردەکەن تا
ئەو ئاستەی کە ئەوانیتر پاکتاو دەکەن! ... ئالێرەدا وایدەبینم کە
ئامرازەکانی وتووێژ ناتوانرێت پێبگات و گەشەبکات تەنیا لە بارودۆخێکی
تەندروست و ئاشتیدا نەبێت؛ لە میانەی کەڵەکە و گەشەیەک پلە بە پلە
لەسەر بناغەی یەک تێگەیشتن بە گوێرەی واقیع، وە ھەموو ئەو شتانەی کە
بەرەو ڕووی شوناسە پێکاھاتووە جۆراوجۆەرەکانەوەو وە کێبڕکێی یاسایی بۆ
ھەمووان لە چوارچێوەی جیاوازییەکان و ڕێکەوتنەکاندا.
ئەو دەوڵەتە نوێیەیی کە باسی لێووەدەکەین و پەسەندی دەکەین دەگەڕێتەوە
بۆ سەدەی نۆزدە، ڕەگەزەکانیشی لە سەدەی بیستدا تەواو و کامڵ بوون، واتە
ئەو شێوازی دەوڵەتەی کە عارەب بە درێژایی ئەو ماویە پێی قبوڵ نەکراو
لێی دواکەوت، ئەم جۆرە لە دەوڵەت پراکتیزەکردنێکی لۆژیکانەو
ئەنجامگەلێکی گەشەی دەسەڵاتی نوێیە کە پەیونەدییە کۆمەڵایەتیەکان
ڕێکدەخات لە کۆمەڵگا بەشەرییەکاندا، ئەمە لە ڕووی پێناسە و گرنگترین
ناساندنی و دیاریکردنی و ئاشکراکردنی کە دەوڵەت لەسەری دەتوانێت
بەردەوامبێت، ئەمە بە پێی پێناسەی مارکسی: ڕێکخستنێکی سیاسیی بۆ چینی
زاڵ لە ئابووریدا، لە کاتێکدا ھیگڵ دەڵێت: " دەوڵەت یەکگرتووییەکی
میتافیزیکیانەیە" چوونکە ھیچ کەس نە دەیبینێت و نە بەیەکگەیشتنیشی
لەگەڵ دەکات، بەڵام ماکس فیبر وای دادەنێت کە : پڕۆژەیەکی سیاسی روخسار
دەستورییە، یان دەستور لە خۆگرتووە" ..."ئەو دەستگا مرۆییەیە کە
دەتوانێت بە بەپێی یاسا و بە کارھێنانی یاسا ھێزی ناوخۆی ناوچەیەکی
جوگرافی دیاریکراو دەستبەسردابگریت"، ھەندێک کەسی تر بەو شێوەیە
دەیبینن کە"جۆرێکە لە ڕێکخستنێکی کۆمەڵایەتی کە ئاسایشی
سایەدارانی(رعیە) خۆی و ژێر سێبەری خۆی مسۆگەر بکات" ھەندێکی تر
وایدەبینن کە" جۆرێک لە ڕێکخستنی کۆمەڵایەتییە کە ئاسایشی سایەدارانی
خۆی یان ژێر سێبەری خۆی مسۆگەر دەکات دژی دەوڵەتانی دەرەوە یان ناوەوە،
ئەم مەبەستەشی بە ھێزێکی چەکدار و دەستگاگەلێکی زۆر و دابینکار"
بەدیدەھێنێت... ئەمانە و تا دەگاتە ماناگەلێکی نوێ لە دیاریکردنی
ڕووخسار و پێوەرەکانیدا.
چەمکی ھاوڵاتیبوون لە دوای شۆرشی فارانسی ساڵی ١٩٨٧ەوە سەریھەڵدا و
پێگەیشت و ھاتە نێو فەرھەنگی سیاسیەوە، کاتێک کانت، دەوڵەتی بەو جۆرە
قبوڵکرد کە لەسەر بنەمای دین و توخم پێکبھێنرێت... چەمکی ھاوڵاتیبوون
لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدەوە لەگەڵ گەشەو بیری لیبراڵیەتدا و لەگەڵ
شۆرشی پیشەسازییدا فراون بوو، وە دوای جیابوونەوەی دین لە دەوڵەت،
دەوڵەت پێویستە لایاندارێتی نەکات بۆ ھیچ دینێک چوونکە دەوڵەت خۆی لە
خۆیدا پراکتیزەکردنێکی دنیاییە، ئەمەش لە ھاوبوشیکردنێوە ھاتووە لە
ئاشتی و جێگیریی سیاسی و جێگیری ژیانی خەڵکی کە دەبێت بە پرنسیپێکی
چەسپاو لە دەوڵەتی دیموکراتییدا و ئەوەی کە لە ژێر سێبەری دەوڵەتدا
دەگوزەەرێت، ھاوڵاتیبوون لەم جۆرە لە دەوڵەتدا ئەو ئامرازەیە کە سنور
دادەنێت بۆ ململانێ ڕەگەزیی و ئاینی و ئاینزایی و تایەفەگەرێتی، وە بۆ
کێشەی کۆمەڵایەتی و جەندەریی، لەسەر بنەمای جیاکارینەکردن و یەکسانی
یاسایانە لە ماف و ئەرکدا و وە لە پاراستنی سەروماڵ بە گوێرەی یاسا بۆ
ھەموو کەسێک، کە لە دەستورەکان و لە یاسا ناوخۆییەکاندا بڕیاری لەسەر
دەدرێت و تۆماردەکرێت و دیسان لە دەستگاکانی دەوڵەتدا، لێرەوە دەبینین
کۆمەڵگاکان بە توخم و نەریتی جۆراوجۆرەوە بە پێی ڕێخستنێکی یاسایی دەبن
بە یەک بەشێکی یەکگرتوو، وە چەمکگەلێکی کۆمەڵایەتی و بەھایی کە دەبنە
مەرجگەلێک بۆ نەمانی جیاکاریی لە ماف و ئەرک دا؛ لێرەدا دەتوانین
تێبینی ئەوە بکەین کە گۆڕانکارییەکان ئەنجامێکی پێچەوانەییە، وە گۆران
لەگەڵ خۆیدا ڕۆشنبیریی و چەمکەکانی خۆی ھەڵگرتووە پێش ئەوەی ببێت بە
یاسا و دەسەڵات ... کاتێک چەمکەکانی تایەفەگەرێتی و ڕەگەزیی و شۆڤێنی
دەمێنێتەوە ... بێزاریی و دوورکەوتنەوە و ھەڵاتن دەمێنێتەوە،
ھاوڵاتیبوون و دروستبوونی دەوڵەتێک بۆ یەکسانی و دادپەروەریی بە گوێرەی
یاسا و ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ بووە بە پشتیوانی بۆ درێژەدان بە خەبات و
ھەوڵدان لە پێناوی لابردنی ڕێژمە جیاکارخوازەکان و ڕەگەزپەرستەکان ،
ھەروەھا بۆ بەدەیھێنانی "مافە شارستانییەتەکان" وەک چۆن لە نەتەوە
یەکگرتووەکانی ئامریکادا ھەموو سیاسەتێکی جیاکاریی دژی ڕەش و
ڕەنگاوڕەنگەکان وەلانران و سڕانەوە ئەمە ئەو بزتوونتەوەیە بوو کە مارتن
لۆپر ھەنگاوی بۆ ھەڵنا.
ھاوڵاتیبوون بە مانای یەکسانی دێت، وە بە مانای ئاستێک لە ئازادی دێت،
بە مانای وەک یەکی دێت لە ماف و ئەرک دا بۆ ھەمووان، ھەروەھا بە مانای
مسۆگەرکردنی یاساگەلێک دێت بۆ پاراستنی سەر و ماڵ، ھاوڵاتیبوون تەنیان
ڕەگەزنامە نییە، بە قەدەر ئەوەی پێگەیەکی یاسایی و ھەستکردنە بە
پەیوەستبوون و ھاوبەشیکردن و کارلێک ... ئەوەی کە دەیخوازین و داوای
دەکەین ئەوەیە کە عارەب بەرەو ئەم مەسەلەی ھاوڵاتیبوونە ھەنگاو
ھەڵێنێت، چوونکە تاکەکان بۆ خۆیان"ھاوڵاتیین" نەک"مێگەل"، ھاوڵاتیەکان
قەوارەگەلێکی مافداریی سەربەخۆی لە ئارادابوون، مێگەلێک نیین لە ژێر
سایە و سێبەری سوڵتان و شێخ یان ئەمیر و ئیمان و والی یان پاشا و سەرۆک
... ھەروەک دەشبینین دیموکراتیەتی نوێ بناغە بیریی و تیۆرییەکەی و
ئامرازە پرۆسێسکراوەکەی لە کۆمەڵگادا گەشەی کردووە، واتە بە پێی
ئەنجامەکانی گەشەی دیموکراتیەت لە کۆمەڵگا خۆیدا، دیموکراتیەت
ڕێکخستنگەلێکە دروستکردن و گەشەکردنی بەردەوامی لێدەکەوێتەوە،
دیموکراتیەت لەسەر یەک بناغەی چەسپاو ڕانەگیراوە، بەلکو ئەوەی کە بۆ
دوێنێ باش بووە دەشێت بۆ ئەمڕۆ چاک نەبێت، و پێچەوانەکەشی ڕاستە ...
گەوھەرەکەی سەرفرازیی و سەربەخۆیی گەلە بە تەواوەتی، بە جۆرێک
فەرمانڕەوایەتیی دەکات کە مافی گشت دەپارێزێت بۆ گەیشتن بە ھەمان
فەرمانڕەوایەتی، وە مسۆگەرکردنی مافە بناغەییەکانی مرۆڤ، یەکسانی لە
بەردەم یاسادا، مافی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، چاودێریکردنی حکومەت
بە پێی دەستور، قبوڵکردنی فرەیی کۆمەڵایەتی و ئابووریی و سیاسیی،
دەوڵەتی شارستانی دەوڵەتی یاسایەوە کە ناتوانرێت بە کەسیی بکرێت،
دەوڵەتێک کە دەسەڵات تیایدا دەگوێزرێتەوە بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە
ڕێگەی ھەڵبژاردنی سەربەخۆی گەلەوە و لە ڕێگەی سندوقی دەنگدانەوە.
دوای ئەم پێوەر و دیاریکراوانە، وە گەڕانەوە بۆ پرسیار لەسەر
ڕاپەڕینەکان و شۆرشەکانی عارەبی، وە لە دەستپێکی واقیع و ھۆشیاری لەسەر
ئالۆزیی ئەم شۆڕشانە لە سەرەتاوە؛ وە تێڕوانینە ڕۆشنبیرییەکانی و
یاساییەکانی بۆ تێگەیشتن لە دەوڵەت و کۆمەڵگا و ئازادی و مافەکان، بە
تایبەتی مافەکانی پێکھاتە ڕەگەزییە ـ دینییە ـ تایەفەگەرییە
کۆمەڵایەتییەکان، پێویستە بچینە نێو دیاریکراوەکان و پێوەرەکانەوە و
تۆماریانبکەین و بیانکەین بە دەق لە نێو دەستورەکاندا، سەرەڕای
دیاریکردنی چەمکەکانی پەیوەندیدار بە کۆلۆنیالیزم و داگیرکاریی و ئەوەی
پەیوەندی بە دەوڵەتەوە ھەیە، بە بێ لێکدانەوە فەقیھیەکان و بوختانکردن
بە دەم چەمکەکانەوە، یان گۆڕینی ئامانجەکانی، پێویستە ناوەڕۆک و
ماناکانی بزانین و بیناسین، کە دۆزەرەوەی قوڵایی قەیرانەکانە لە واقیعی
گشتیدا، لەبەر ئەوەی پێویستە ھەموو تواناکانی خۆی لە بەخشەندەییدا
بدۆزێتەوە بە گوێرەی پێویستییەکانی کۆمەڵگا(واتە بۆ ھەمووان)؛ بە پێی
تێڕوانینگەلێکی مافداریی کە ئاماژە بێت بۆ بیری دەوڵەتێکی دادپەروەر،
وە دەڵەتی نوێ، وە بەھا و شوناسەکەی دامەزراوبێت و نوسراوبێت، واتە
ھەموو تێڕوانینەکانی لە میانەیەکی میژوویی کارلێک لەگەڵ بەھا
نوێگەراییەکان و بەھا و کورتکراوەکانی مێژوو، واتە مەبەستمان لە
چەسپاندنێتی بە جۆرێک کە دووبارەکردنەوەی بەرھەمی مێژوو و قەیرانە
ئاستەنگە کۆنەکان و بە میرات ماوەکان و ناوەدێتیە گەوەرەکەیان قەدەغە
بکات،بە جۆرێک کە دەوڵەت ببێت بە سەرچاوەی ھێزی ئاکار و ڕەوشت و یاسا؛
وە ئازادی ڕا دەربڕین و ھاوڵاتیبوون و ئازادییە گشتییەکان؛ سەرەڕای
یەکسانی ژنان و مافی منداڵان، بە تایبەتی لە ئاستی ئەم وەحشەتگەرییە
سەرمایەدارییە جیھانگیرییەی ئێستادا، وە دەستکردن بە مردن و فەوتانی
تایبەتمەندێتییەکان و ڕۆشنبیرییە لقبەندییەکان.
بەم جۆرە ترس لەو دامەزراوە نەریتیە سیاسیانە ئەوەیە کە بتوانن ئەم
شۆرشانە بدزن بۆ خۆیان، بە تایەبەتی ئەوانەیان کە خۆی وەک ھێزێکی
ڕزگارکەر نیشان دەدات، بەرەو تێروانینێکی داخراو بۆ چەمکی
فەرمانڕەوایەتی، ئەم مەسەلەیە لە مسردا بووە بە بەرەنگاربوونەوەی
شۆڕشگێران، لە ململاێکانیاندا لەگەڵ ھێزگەلی سیاسی دینی نەریتی و لە
نێوان ھێزگەلی نوێگەرا کە لاوان نوێەرایەتی دەکەن، ئەمە لە بنەڕەتدا
ململانێیەکی ڕۆشنبیرییە کە دەربڕی قەیرانە لە ھەڵویست و
لایەندارێتییدا، ئەم حیزبە سیاسییە دینیانە وای دەبینن و وای
لێکدەدەنەوە کە ئەمڕۆ ڕۆژی گۆڕانە بەرەو بە یاساییکردنی ئیسلامی سیاسی
راستڕەو، ئەمە شوناسی "یاسایی" ئەوانە بۆ جڤاکەکان، لەگەڵ ئەو شوناسەی
کە کۆمەڵگە بە زۆرینە کۆمەڵگایەکی موسڵمانە، بە پێچەوانەی ھێزی نوێوە و
تێڕوانینەکانی ئەم ھێزەوە کە سەرکەوتنی شۆڕشی کردوە بە ئەرک بەسەر
خۆیەوە و خستوویەتیە سەر شانی خۆی، ئەم ھێزە وا بیر لە دەوڵەت دەکاتەوە
کە پێکبێت لە: لە تێڕوانینێوە بۆ پێکھاتە دامەزراوە دەوڵەتییە
جڤاکیەکان دەوڵەت دەبێت دەوڵەتێکی شارستانی دیموکراتی عالمانی بێت، وە
دیاریکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان کۆمەڵەکاندا لەسەر ئاستی ئابووریی و
کارگێڕی و سیاسیدا، بەو مانایەی کە مافەکان مسۆگەر دەبێت لە پێکھاتە
دەوڵەتییەکاندا، وە ھەر ئەمەش دەبێتە ھۆی بوونی پلانڕێژییەکی ڕوون بۆ
بنەسازیی بەشەری و زانستی و فێرکارییەک کە ئەم بنەسازیانە قوڵدەکاتەوە،
ئەم ناونیشان و ئاماژانە گەڕانەوە بۆ ناوەندێتی کۆنی دەوڵەت قەدەغە
دەکات، یان دزینی شۆڕش لەسەر دەستی ئیسلامیە سیاسیە تایەفەگەریی و
مەزھەبگەرییەکاندا کە دژایەتی یەکسانی لە ھاوڵاتیبوون و نەبوونی
جیاکاریی لە توخم و ڕەگەز و دین و تایەفە و ئاینزاییدا دەکەن، وە
دژایەتی مافی ڕەگەز و نەتەوەکان لە بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆیان
دەکەن بە مافی سەربەخۆیی تەواویشەوە ... ئەم ئالۆزیانە زۆرترین
بەرنگەربوونەوەی کە وروژێنراوە، چوونکە دەوڵەتی شارستانی ناکۆکە لەگەڵ
وێنا و تێڕوانینە بەرتەسکە مەزھەبیەی سیاسییەکاندا، وە بەرتەسەکە
دیارکراوەکان لە چەمکی نەتەوەییدا، شارستانیەت بە یاسا پشتیوانی
دەکرێت، وە بە ئازادییکان و مافەکان و بەھا کۆمەڵایەتییە سەربەخۆکان
پشتیوانی دەکرێت، بەشداری دەکات لە ئەرکێکدا کە ڕێکخستنی
پەیوەندییەکانی نێوان خەڵکە بەو پەسەندییەی کە ھاوڵاتیین نەک"مێگەل ...
پاشکۆ" وە لە دیدگایەکی مرۆیی مافپەروەری ڕەوشتداری گشتییەوە.
بەڵکو ئەم بەرەنگاربوونەوە و دەستکەوتەکان؛ ئەمانە ھەموویان میانەی
گۆڕانکارییە مێژووییە گشتییەکان و دروشمەکانی ئازادی و دیموکراتی و
فرەییی و مافداریی و مافپەروەریی دیاریدەکەن و کۆن و نوێ جیا دەکەنەوە
لە یەکتری، واتە مانای دەوڵەتی لایەنداریی و دەوڵەتی نا لایانداری یان
دەوڵەتی ھاوڵاتی بوون بە گشتی و وەک یەک لە یەکتری جیادەکەنەوە، ئەم
جیاکردنەوەیە دەبێت بە خاڵی جیاوازی لە نێوان کۆن و نوێدا، کاتێک کە
زەوینە خۆش دەبێت و بوار دەرەخسێت بۆ ئەوەی کە زۆربەی گەلی عارەبی و
ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ناکۆک لەگەڵ ڕۆشنبیریی زاڵ و تووندڕەو و
تەکفیرکردنە بەربڵاوەکان لە ڕۆشنبیری و فەرھەنگی گەلدا و ئاراستە
تووندڕەوەکان لە سیاسەتدا کە ئامرازگەلێکی ئیسلامی ڕاستڕەوی عارەبی،
تورکی، ئێرانی، بە تایەبەتی ئەو ھێزگەلە بە گرفت و کێشەیەی کە
زیادەڕەوی دەکات لە بەرپاکردنی جەنگ بەسەر مێژوو و چەمکەکانی دەوڵەتی
شارستانیی دیموکراتیدا، لەم پێوانەیدا بە تەواویی دیدگای ڕاستەقینەی
گۆڕانکارییە مێژووییەکان دەردەکەون، کە ئەم دیدگا ڕاستەقینەیە لای
عارەب دەمێکە دواکەوتووە، کە ئێستا ئێمە لەبەردەم تێپەڕاندنیداین، ئەمە
ئاسۆیەکی نوێی عەقڵانی بۆ چەمکی نەتەوەیی و مافی نەتەوەی دەخوڵقێنێت
وەک لە پرسیارەکەتاندا ھاتووە، ئەم شۆڕش و ڕاپەڕینانە پێدراوێک دەبەخشن
کە ئاسانکاریی دەکات بۆ گەیشتن بە مافەکان دوور لە ڕوخساری تووندوتیژی
و دەمارگیری و تاریکستانی( دەتوانیت بگەرێیتەوە بۆ پەرتوکەکەی
حەواتەمە: چەپی عارەبی .... دیدگای سەرکەوتنی گەورە).
بە بێ ئەوەی ئەوە پشتگوێبخەین کە بەم ململانێ مێژووییە، سرشتییە کە
جەمسەری ڕاستڕەوی جیھانی و ئەوەی کە ھاوپەیمانێتی لە جەمسەرەکانی تردا
دەستوەردەدەنە ئەم مەسەلەیەوە، بە لێکۆڵینەوەیان بۆ دەورێکی نوێ و
بەرژەوەندیەک و ھێزێکی جڤاکی کە بتوانرێت بەرزبکرێتەوە لە ڕووی
سیاسییەوە، وە بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لای ڕاگەیاندنەکان ھەیە،
جەمسەری ھەژموونکار تەوەری بزوتنەوەکەی لە قبوڵکردنی دەورێکی نوێ بۆ
جفاتە ئیسلامییە سیاسیە سەلەفییەکان دەبینێتەوە، کە لە گەوھەریدا ـ نەک
تەنیا لە ڕاگەیاندنە"نوێکانیاندا" کە بە ناڕاستەوخۆ ڕاستڕەوێکی
تایەفەگەرییە بە پۆشاکێکی ڕەنگاو ڕەنگی لیبراڵی ـ کە ھیچ شێوەیەکی نوێ
و چەمکەکانی نە قبوڵکردووە و نە قبوڵێتی( یەکسانی لە ھاوڵاتیبووندا،
مافی بڕیاردان لەسەر چارەنوس)، چوونکە بە پێی دیدگاو تێڕوانینەکانی ئەم
نوێگەرایەتییە ڕەتدەکاتەوە، وە لە تێڕوانینیدا بۆ مرۆڤ و ئازادییەکانی،
وە تێڕوانینەکانی بۆ فرەیی ڕۆشنبیری و پێکھاتە شوناسییەکان، لە گشتێکی
دەستەبژێریدا کار دەکات بۆ دووبارە بوونەوەی دەسەڵاتدارێتی و ستەمکاریی
دەمارگیریی کە ھاتووچۆیەتی لە نێوان ستەمکاریی شارستانیەتیی و دینی
تایەفەگەرێتی و ئاینزایی، لە جیاتی ھەڵنانی پەیژەی سەرکەوتن بۆ
مسۆگەرکردنی سیاسی و مافپەروەریی و جڤاکیی و ڕوشنبیریی بۆ ھەموو
پێکھاتەکان ... بە ڕوونی و ئاشکرایی دەڵێین: ئەمە پێچەوانەیەکی مژووییە
بۆ ئاراستەی شۆڕش و ڕاپەڕینە عارەبییەکانی کە ھەنووکە دەگوزەرێت، وە
لەسەر ئاراستە و چارەنووسی ئەم ڕاپەڕین و شۆڕشانە زۆرێک لە چارەنووسی
مافی گەلان لە ناوچەکەدا وەستاوە بە دەوڵەتداریی و دەستورداریی
شارستانیی دیموکراتی و مافی ڕەگەز و نەتەوەکان لە بڕیاردانی چارەنووسی
خۆیان تا دەگاتە مافی سەربەخۆیی تەواو.
٦/ پێتان وایە قۆناغی داھاتوو، دوای بەھاری عەرەبی، دەبێت بە قۆناغێکی
لێکتێگەیشتن و ئاسایی بوونەوە و چارسەرکردنی ململانێ و کێشەکانی نێوان
گەلان، یان دەبێت بە قۆناغێکی نوێ لە جیاکاریی زیاتر و ھەڵگیرسانی
نەڕەو ھاتوھاواریی نەتەوەیی و ڕەگەزیی و لێکترازان ؟
و. وەک دیدگاو تێڕوانینی خۆمان خستە ڕوو لەسەر پرسیاری پێشوو
دەربارەی"دەوڵەتی شارستانیی" وە دیاریکردنی و وەڵامدانەوە لەسەر
پرسیاری"دەوڵەت" لە واقیعی عارەبی نوێدا، وە باسی ھەموو ھەژموونکاریی
چەسپاوی سەدەکانی پێشوومان کرد، کە ھەموو گەلانی عارەبی چەندین دەیەیی
دووروو درێژە لە تووندوتیژیی و ناحەقی و ستەمکارییدا ژیاوە، وە لە ژێر
شێوازگەلێک لە تۆتالیتاریی دەسەڵاتی سیاسییدا ژیاوە، کە بە کودەتاگەلێک
و ڕاپەرینگەلێک و ململنیگەلێک و پاکتاوگەلێکی سیاسییدا تێپەڕییوە؛ تا
گەیشتوەتە ئەم حاڵەتەی ئێستای کەخۆی لە داخراوییدا دەبینێتەوە؛ ئاراستە
قەیراناوییە جڤاکییە عارەبییە مێژووییە میراتگرییە دواکەوتووەکان لە
جیھانی پێش نوێگەرایەتی پشتیوانی لەم قسەیەی ئێمە دەکەن، ئەمەش لە
ئەنجامی قەیرانگەلێکی مێژووییەوە، وە لە خوێندنوەیەکی مێژوویی بۆی، وە
قەیرانگەلێکی ڕۆشنبیریی و قەیرانگەلێکی کارگێڕیی قەیراناوییەوە
سەرچاوەی گرتووە ... پێشتر باسی ھاوڵاتیبوون و قەیرانەکانی
پێکھاتەکەیمان کرد؛ لێرەدا ناتوانین یەک پێوەر و یەک یاسای گشتی بۆ
قەیرانەکان و ململانێکان دابنێین، ھەر بۆ نموونە تەماشای "مافی
قبتیەکان لە میسردا" بکەین، ئەمە مافێکی ھاوڵاتیبوونی تەواوە لە
دەوڵەتێکی شارستانییدا، قبتییەکان میسرین، موسڵمانەکان لە میسردا قبتی
بوون و گۆڕاون بۆ ئیسلام لە کاتی داگیرکردنی دەستبەسەراگرتنی میسردا،
بەڵام قەیرانەکە گشتیە، ھەموو گەلی میسر دەگرێتەوە، وە مەسەلەی دینیش
دەگرێتەوە کە ڕژێم گەمەی ھاوپەیمانێتی دەسەڵاتی ماڵی داڕوخاوی
لەسەرکرد، وە پێشێلکارییەکان دژ بە ھەموو گەلی میسرە، وە لە
دەستاودەستکردنی ئاراستە ئیسلامییە سیاسییە ڕاستڕەوەکاندا، وە لە
میانەی ئاوێتەبوونی دین وەک بڕوا و خواپەرستی و بەھای بڕواداریی و
ڕەوشتێکی ویژدانیانە لە گرێدراویی پڕۆژەی نوێی سیاسی ـ ئیسلام و
دینەوە، بە پێی تێڕوانیینەکانی کە خۆی لە " دەوڵەی دینیی" دا
دەبینێتەوە، وە بە پشتبەستن بە دەستوری سادات لە ساڵی ١٩٧١دا
بەرەجەستەیەک بوو لە " پرنسیپە یاساییە ئیسلامییەکان وەک سەرچاوەیەکی
سەرەکی بۆ یاسا دانان"، وە پڕۆژەی سیاسی ـ جڤاکی کە بەرەو دروستکردنی
شوناسی "ئیسلامی بۆ دەوڵەت و بە موسڵمانکردنی جڤاک" تەوادەبێت، لە
نێوان بوارەکانی شێوەگەڵێکی سنوردار بۆ ڕەفتاری کۆمەڵایەتی، وە بۆ
ڕۆشنبیریی و ڕێگەگەلێک بۆ ژیانی تاکەکان، وە ڕەفتاری ڕۆژانەی تایبەت بە
خەڵکی گشتییەوە، وە ئەنجامە دیارەکانی پێش شۆڕشی ٢٥ی یناریر و دواتر:
پێکدادانەکان و خوێنڕشتنە تایەفەگەرێتییەکان وە دواتریان نەک
دووھاتنیان سەربڕگەی گۆڕەپانی تەحریر بوو لە ٩/١٠/٢٠١١ دا.
ئەم دیدگاو تێڕوانینە ئیسلامییە پشتدەبەستێت بەوەی کە دەبێت زۆربەی
زۆری دانیشتوان، وە بە پێی شوناسە جڤاکییە دیندارییە زکماکیی و
ویژدانییەکە، وە گۆڕانی بۆ شوناسێکی سیاسی ـ دینی ، بەڵام شوناسی
نیشتیمانیی پێویستە زاراوەی" قبتی مەسیحی یان مسری ئیسلامی" لە خۆ
نەگرێت، چوونکە سیاسەت خۆی لە خۆیدا چینایەتییە و دەگەڕێتەوە بۆ
فاکتەرگەلێک و بەرژەوەندگەلێکی کۆمەڵایەتی ـ سیاسی، وە گۆڕان و
دەستاودەستی پێدەکرێت بە پێی مەوقیعە چینایەتییەکان و مەرجبەندییەکانی
... بەشێکی گەورە لەم ئاستەنگ و تەنگەژە ھەڵچوو پێچەوانە دەبێتەوە
لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی نێوان توێژەکان خۆیان، ئەم مەسەلەیە
لە شۆڕشی ٢٥ی یەنایردا تێپەڕێنرا بە تەواویی، لە پێگەی ناوەندیی و
سیمبولیی گۆڕەپانی تەحریرەوە؛ کێشە و گرفتەکانی پەیوەندییە
کۆمەڵایەتییەکان تێپەرێنرا، بە بێ ئەوەی ئەوە پشتگوێ بخەین کە
پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بە چەندین فاکتەر چوون بە یەکدا و ئاڵۆزن
لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی تاقم و دەستە و توێژەکان کە بە پێویست بە دوای
فاکتەرە شارەوەکاندا دەگەڕێت و سەرقاڵە، وە دەوری سوڵتان لە پشێویی و
دابەشکردنی گەل و جڤاک و سەرقاڵکردنیان، ئەمە شاراوە نییە لە کەس ھەر
لە تەقینەوە خوێنڕێژیی و وەحشیگەرێکەی کەنیسەی ئەسکەندەرییەوە لە
سەرەتای شۆڕشی ٢٥ی یەنایردا، کە بوون بە قوربانی لە پێناوی بەرژەوەندی
ڕژێمێکی خوێنڕێژ و داڕوخراودا بوو ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت.
لە ڕاڤەکردن و شیکاریی ئەوەی کە شاراوەیە، وە لەبەر نیشاندان و دانانی
پوچەلی و خراپی" لە ژێر ناوی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، چوونکە
فکاتەرەکانی ململانێی بەردەوام بە درێژایی مێژوو ئەوە تەنیا
"بەرژەوەندییە" و سودەکانێتی، ئەمە ناتوانرێت تەنیا کورتکرێتەوە لە نێو
شوناسە ڕۆشنبیرییە ـ دینییەکاندا، یان قەناغەتە بڕوایی و دینیەکان،
ئەوەی لە ململانێ کۆمەڵایەتییەکەدا بە ئاشکرا بەکاردەبرێت لە ڕاستیدا
لایەندارییە لە پێناوی پڕۆژەگەلێکی سیاسیی ـ دینی تایەفەگەرێتی بە
مەبەستی ھاوپەیمانێتی چینایەتی سەرمایەداریی بەکاربەر بۆ چینەکانی ناو
گەل(چینی ناوەڕاست، کرێکار، ھەژاری شارنشین و دەشتەکی، پەراوێزخراوان و
بێکاران).
سەرچاوەی ئەم ململانێیانە ڕابووردوو و کەڵەکەبووی فەرمانڕەوایەتیی
پاشکەوتووە، وە ھەوڵدانە بۆ گەڕانەوەی ڕابووردوو و گرێدانی بە ئێستاوە
و لە پەیوەستبوون بە پاشەڕۆژەوە، بۆ ئەوەی ئەم ململانێیانە
بەردەوامبێت، ئەمە لە ماناو ڕاڤەکردنەکانی "دەقە دەستورییە چینایەتییە
ڕاستڕەوە کۆنەپەرستە دینیە تایفەگەرێتییەکاندا" دیار و ئاشکرایە، بە
مەبەستی جێبەجێکردنی بەرژوەندییە بێ سنورەکان، بەرژەوەدییە
ناشیرینەکانی پیاوانی دەسەڵاتدارە سیاسیەکان و حیزبیەکان و وە
بەرزەخوازییە ھەمیشەییەکانیان لە سەپاندنی"دەقەکاندا" بەسەر خەلکدا.
ھەندێک لە پیاوانی دینی دەگەنە ئەوەی کە سیستەمێک لە تیۆریستان و
حاکمەکان بەدەستبێنن، بە جۆرێک کە بەرنامە و بەرزەخوازیی سوڵاتا
بەدیبھێنێت بە مەبەستی ھەڵێنجانێک کە بگونجێت لەگەڵ سودەکانیدا، لەم
ئاستنگانەوە کارمانکرد لەسەر وەڵامدانەوەی پرسیاری دەوڵەتی شارستانیی،
وە قبوڵکردن و چەسپاندنی دیموکراتیەت وەک بەھا و ئامرازگەلێک و
ڕەفتارگەلێکی شارستانیانە لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکاندا، بەھای یەکسانی
لە ھاوڵاتیبووندا و مافی ڕەگەز و نەتەوەیی بە بڕیاردان لەسەر چارەنووسی
خۆیان، لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە ئەم مافە کورت نەکرێتەوە لە کەمایەتیی و
زۆرینەدا، وەستانەوە بەرامبەر ھەر جۆرە داخوازییەکی تووندڕەوانە بە
ھێزی یاسا، وە نەمانی زارەوەی "میسری بوون و نامیسری"، وە گەڕانەوە بۆ
ھەستی گەلی میسر و دادپەروەی کۆمەڵایەتی ـ مرۆیی، و چەسپاندنی
پێویستەییەکانی ئازادی شارستانیی گرێدراو بە ڕەوشی کۆمەڵایەتی ـ
ئابوورییەوە، شوناسی نیشتیمانی، بە ھەوڵدان بۆ بە دیموکراتیزەکردنی، وە
گۆڕینی ئەو قەوارە گەورەیە لە مرۆڤ بۆ بەرژەوەندی پڕۆژەی دەوڵەتی
شارستانی، دەوڵەتی ھاوڵاتیبوون، کە ھیچ کەس نەتوانێت ناچاریبکات بۆ
بەرژدوەندی پڕۆژەی سیاسی لە ھێزگەلە سیاسییە چینایەتییە بەکاربەرە
شارستانیی و دینییە تایەفەگەرێکاندا.
ئالێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بدەین کە بابەتی سەربەخۆیی باشوری سودان
بە تەواوەتی جیاوازە، سودان لەم چەند دەیەیەی دواییدا "دەوڵەتی
پێکھاتەکان" نەبوو، بەڵکو بە درێژایی سێ دەیە؛ چووە ناو ئەزموونی
ئیسلامیەوە لە فەرمانڕەوایەتییدا و کەوتە نێو جەنگێکی درێژخایەن کە دوو
ملوێن مرۆڤی عارەبی سودان و ئافریقیەکان بوون بە قوربانی تیایدا، مافی
گەلی سودانە بڕیار بدات لەسەر چارەنووسی خۆی، ئەمەش لە ئەنجامی
ڕاپرسییەکی ئاشکراو دیارەوە ھات، ئەزموونی کورد لەگەڵ ئەو ڕژێمانەی کە
کوردستانیان دابەشکردوە لە ژێر دروشمی"نەتەوەیی" یان "دینی" ...
ھەروەھا لە وڵاتانی تری عارەبی و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.
"ھاوڵاتیبوون لە دەوڵەتی پێکھاتەکاندا" دەتوانرێت بەدیبھێنرێت لە
پڕۆسێسێکی سیاسی لە عێراق دا و بە ئاراستەی ئامرازگەلێکی دیموکراتی،
لێرەدا پریسار دەکەین: بۆچی ناتوانین دەوڵەتی نوێ دامەزرێنین لە ساڵی
٢٠٠٥ وە تا ئەمڕۆ؟ واتە لە ئەنجامی یەکەم ئەزموونی دیموکراتییەوە.
ھەڵبژاردنەکان پلانڕێژیانکرد بۆ دروستبوونی دەوڵەتی نوێ، ئەوەشی ئێستا
ھەیە"دەوڵەتی پێکھاتەکانە"، بێگومان حاڵەتە تایبەتەکەی کوردستان دەبێت
جیابکەینەوە لە عێراق دا، ئەوەی لە عێراق دا دەمێنێتەوە ئەو لایەنانەیە
کە بەرگری لە دەسکەوتە پێکھاتووکانیان دەکەن و گواستنەوەی بۆ
پەسەندییەکی دەستوریی و بە یاساییکردنی و تێنەپەڕاندنی، ئەوەی بە زۆری
گوێمان لێدەبێت ھەڕەشەکردنە بە جیابوونەوە لە پێکھاتە ناوچەییەکان و
ستاندەکاندا؛ بەڵام بە گوێرەی کام جۆر "بە داخەوە بە پێی دوو ئاینزایی
ئیسلامی(سونە ـ شیعە)"، چۆن دەتوانرێت شوناسێکی نیشتیمانی پێکبھێنرێت
لەم حاڵەتەدا؟! ... کە ھەمیشە لە توانەوەیەکی بەردەوامی ململانێی
شوناسە لقوپۆپە بەرتەسکەکاندایە، لەسەر حسابی دەوڵەتی ھاوڵاتیبوون بە
کردەیی، وە مافی بڕیاردان لەسەر چارەنووسی ڕەگەزیی و نەتەوەیی.
لەم واقیعەدا قەیرانەکە کەڵەکە دەبن، وە قەیرانی بێبڕوایی و بێمتمانەیی
لە نێوان پێکھاتەکاندا، وە نەمانی شارەزایی لە پراکتیزەکردنی
دیموکراتیەتدا، ئەوەی کە پێویستە داوابکرێت گەیشتنە بە قۆناغێک لە
دیموکراتیەتی پێگەییو کامڵ کە پەرلەمانێکی کامڵ پێگەیشتووی لێوە لە
دایک بێت و کێشەکان چارەسەر بکات، نەک دوانگەی(مینبەر) گوتاربێژیی،
پەرلەمان ئەو ئامرازەیە بە دەست گەلەوە کە چاودێری کارەکانی حکومەت و
دۆزینەوەی ھەموو پێشێلکارییەک و تێپەڕاندنی سنورەکان دەکا کە حکومەت
پێی ھەڵدەستێت. سیستەمی پشکی تایەفەگەرێتی ـ ڕێکەوتنامەکان وای لە
پەرلەمان کردوە کە ببێت بە گۆڕەپانی ململانێ و بەشینەوەی تۆمەت بۆ
یەکتری، لە جیاتی خوێندنەوەی مەسەلەکان بە گوێرەی مافی دەستوری و
دووبارە سازدان و پێکھێنان و خزمەتگوزارییە بنچینەییەکان، وە بە
دیموکراتیزەکردنی بڕیارەکان و دەرھێنانی یاسا گرنگەکان لە ژیانی
ڕۆژانەی ھاوڵاتیی دا، وە بەرەو دەوڵەتی ماف و یاسا.
ئایا ئەمە پێویستی بە گۆڕان نییە لە ئامرازە دیموکراتییەکاندا لە
بنەڕەتەوە بەرەو"دەوڵەتی شارستانی" وە پێویستییەکی گەورە بۆ دروستکردنی
خودی مرۆڤ(!) ئایە ئەمە پێویستییەکی نیشتیمانی نییە کە ئەرکی ھەمووانە،
بە ھەموو ئەو پێکھاتە گشتیانەی ھێزە نیشتیمانی و ڕاگەیاندن و دامەزراوە
پەروەردەییەکان و ڕێکخراوە شارستانییەکان لە ھەموو کۆمەڵگای
شارستانییدا، کە مەرجێکە لە مەرجەکانی دروستکردنی دەوڵەتی دیمکراتی نوێ
کە لە سەر بناغەیەکی دروست پێکبھێنرێت؛ کە لایەندارێتی تیایدا بۆ
نیشتیمان بێت نەک بە تایەفەگەرێتی، بە جۆرێک کە پاڵنەربێت بۆ ھەر
ئەنجامێکی ھەڵبژاردنەکانی دھاتوو بە قبوڵکردنی ئەنجامەکانی و
ڕادەستکردنی حوکم لە دەسەڵاتەوە بۆ ئۆپۆزیسوێن ... بەو تێگەیشتنەوە کە
دەسەڵات کەلەپورێکە لەگەڵ خۆیدا کەلەپورێکی ڕابووردووە و شێواندنە
قوڵەکانی لەگەڵ خۆی ھەڵگرتووە، وە لەگەڵ خۆیدا ھەموو ئەو پێدراوەکانی
لەگەڵ خۆیدا ھەڵگرتوو کە لە ئەنجامی پێکدادانەکانی ناو عێراق خۆی و
لەسەر گۆڕەپانی عێراق و لە بیستەکانی سەدەی ڕابووردووەوە، لە پێش و لە
دوای ٢٠٠٣ەوە، بەڵام پەیوەندیدارە بە تەواوەتی بۆ گەڕانەوەی ئامادەکردن
و سازدان لە واقیعی عیراق دا، وە بەرھەمھێنانی کارگەلێکی ڕاگەایندن و
مەعریفە و زانست و زانیاریی و شوناسی ڕۆشنبیریی، وە ھەوڵدان بۆ دووبارە
دامەزراوە شارستانییەکان و ڕۆشنبیرییەکان کە ماوەیەکی زۆرە نەماون و
نەبووە کە بە بەرژەوەندی ڕۆشنبیرگەلێک و ئایدۆلۆژیگەلێکی ستەمکاریی
سوپایی خێلەکی شکاوەتەوە، تایەفەگەرێتی و ئاینزایی، وە ھێزەکانی
داگیرکاریی دەرەکی، دەوڵەتی نوێ یەکەم پەیوەندیدارە بە کامڵکردنێکی
نوێی شارستانیی زانستی و سەرپەڕشتیارکردنی ئاسۆی گۆڕانی مرۆڤ، وە
قوڵکردنەوەی ڕێکوپێکی لە بەرھەمھێنانی ڕای گشتی و وە مەعریفە و بەھای
ماددی و گیانیی، بەرەو ڕزگاربوون لە نەخۆشییە کۆنەکان و ھێرشی ھێزی
ئاسایش و چاودێریکردنێکی ناھوشیارانە و وە لۆژیکە کۆنەکەی پۆلیس کە
بڕوای بە ئازادی و ماف و تایبەتمەندێتی ئەوی تر نەبوو وە بڕوای بە
بەھای دادپەروەریی و ھاوبەشی و یارمەتی و توانەوە بە جیھانی مرۆیی و
شارستانیەت نەبوو.
٧/ ھەڵوێستت چییە لەسەر سازدانی پڕۆسەیەکی ڕاپرسیی بە سەرپەرشتی نەتەوە
یەکگرتووەکان دەربارەی مافی چارەنوسی کەمەنەتەوایەتییەکان لە جیھانی
عەربیدا، وەک سەحرای غەربی و خواروی سودان و کەمەنەتەوایەتییەکانی تر
لە پاشەڕۆژدا، لەگەڵ ئەوەی کە مافی چارەنوس بۆ ھەر گەلێک مافێکی
دیموکراتی و مرۆیی و یاساییە و بەندێکە لە بەندەکانی جاڕنامەی جیھانی
مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی ١٩٤٨دا ئەم مافەی داوە بە ھەر نەتەوە و
کەمەنەتەوایەتیەک ؟
بێگومان و بەئاشکراو بێ ئەملاولا لەگەڵ مافی بڕیاردانی چارەنووسین، وەک
لە پرسیارەکەدا ھاتووە: مافی بڕیاردان لەسەر چارەنووس بۆ ھەموو گەلێک
مافێکی دیموکراتیی و مرۆیی و یاساییە، جاڕنامەی جیھانی بۆ مافی مرۆڤ
ئەم مافەی ڕاگەیاندووە، بەروپێشەوە چوونی مێژووی بزووتنەوەی گەلان
جەختی لەسەر کردوەتەوە، ئەمەش پاڵمان پێوە دەنێت کە بەرەو ئاراستەی
خەباتمان بڕۆین، ئەوەشمان لە وەڵامەکانی پرسیاری پێشوتردا پیشاندا. وە
لەو پەرتووکەکانمدا: " ئۆسلۆ و ئاشتیەکی تری ھاوسەنگ"، "بەرنامەی
نیشتیمانی کاتی "، "دوورتر لە ئۆسلۆ ... فەلستین بەرەو کوێ؟!"، دواتر
پەرتوکی"ا چەپی عارەبی ... دیدگا و سەرکەوتنە گەوەرکان ـ رەخنە و
پێشبینییەکان" ساڵی ٢٠١٠، کە بە ١١ چاپ دەرچووە تا ھەنووکە ...
٨/ بەرھەڵستکارییەکانی دروستبوونی دەوڵەتی کوردی و قەوارە
نەتەوەییەکانی تر وەک کەمەنەتەوایەتییەکانی ئەمازیغ و خەڵکی سەحرای
غەربی چییە؟
ھەموو مەسەلەیەک تایبەتمەندێتی خۆی ھەیە و جیایە لەوی تر، سەحرای
ڕۆژئاویی ڕاپرسیی خۆی ھەیە و نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرەشتییان کردوە،
بەڵام ئامازیغییەکان تایەبەتمەندێتییەکی ڕەگەزی و ڕۆشنبیرییان ھەیە، وە
دەورێکی باڵایان ھەیە لە دامەزراندنی "دەوڵەتی شارستانی دیموکراتی
نوێدا"، کە لەسەر پرنسیپی ھاوڵاتیبوونێکی تەواو و بەدیھێنانی یەکسانی
لە نێوان ھەموو ھاوڵاتیاندان لە مافەکان و ئەرکدا پێکدێت، وە نەبوونی
جیاکرایی لە نێوانیاندا بە ھۆکاری توخم و نەتەوە و ڕەگەز و بڕوا یان
ئاین و لایەنداریی سیاسیی و حیزبیی، وە پەیوەندییەکان بە پێی دەستورێکی
شارستانیی کە گەل ڕێکیدەخات، وە تیایدا ئازادی دامەزراندی حیزب و
سەندیکاکان لە خۆ دەگرێت، وە مافی کۆمەڵە و ڕێکخستنەکان، وە ئازادی
پراکتیزەکردنی سروتە دینییەکان، وە ڕێزگرتن لە ھەموو دینەکان، وە تێکەڵ
نەکردن لە نێوان سیاسەت و دین دا، دەستوری نوێ لە حوزەیرانی ٢٠١١ دا
دەستوریدا بەوەی کە"زمانی ئەمزیغیەکان زمانێکی فەرمییە و یەکسانە بە
زمانی عارەبی، زانکۆی مێژوو و ڕۆشنبیریی ئەمازیغیەکان، ئەمازیغیەکان
زمانی خوێندن و قوتابخانە و پەیمانگاکانیان ھەیە" ئەمانە ھەنگاوگەلێکی
فراوانن بەرەو جیھانێکی کراوە بەسەر مافی بڕیاردان لەسەر چارەنووس ...،
وە پێکھێنانی ھێزێکی چەکدا کە بەرپرسبێت لە سەربەخۆیی و پاراستنی
نیشتیمان و خاک، وە دەستوەرنەداتە کاروباری سیاسییەوە. ئەوەش زیاد
دەکەین بۆ ناوەڕۆک؛ کە دەستور ڕەنگدانەوەی سەرچاوە جۆراوجۆرەکان بێت بۆ
شوناسی نیشتیمانی بە جۆرێک کە پاڵپشتبێت بۆ یەکگرتووی نیشتیمان، وە نە
سەپاندنی یاساگەلێک کە ژیانی ھاوڵاتی رێکدەخات لە بوارە تایبەتەکاندا
بە شێوەیەک ناکۆک بێت لەگەڵ باوەڕەکانیاندا، یان یاسادانانێک لە بوارە
گشتییەکان و تایبەتەکاندا ناکۆک بێت لەگەڵ مسۆگەرکردنی مافی مرۆڤ و
ئازادییە گشتییەکندا، ھەروەھا دەستوری داھاتوو دەقێک بێت بۆ ھەموو
کۆمەڵگا عارەبییە جیاوازەکان لەسەر" دەوڵەتی شارستانی دیموکراتی نوێ"وە
ھیچ دەقێکی تیا نەبێت کە ناکۆک بێت لەگەڵ" شارستانیەتی دەوڵەتدا".
بەڵام دەربارەی ئەو ئاستەنگانەی کە دێتە ڕێی دامەزراندنی دەوڵەتی
کوردی؛ پێشتر لە وڵامەکاماندا ئەمەمان باسکرد، دەربارەی ئالۆزیی و
ئالۆسکاویی ڕەوشی دەوڵەتان و ناوچەکە، وە دەربارەی ستراتیژیەتی
دەوڵەتییە باڵاکان و ھەژموونکارەکان و ھاوپەیمانێتیان لەگەڵ دەوڵەتانی
تری باڵاو و ناوچەکەدا، لە ڕوانگەی ئەو ئاڵۆزییەی کە "پرۆژەی ڕۆژھەڵاتی
ناوەڕاستی گەوەرە" ھێناوێتیە ئاراوە و ئەو بە دواھاتنانەی کە
لێیکەوتوەتەوە ... دەتوانین ئەمە ھەستپێبکەین لە پرسیارێکی کراوەدا
لەسەر"بەھاری عارەبی"، ئەو شۆڕشانەی کە دەستیپێکردوە لەسەر بناغەی
شوناسەکانی وە پێشەکییە نیشتیمانییەکەی، بەڵکو لە ڕوانگەیەکی کاراوە
لەسەر ئازادی عەقڵی نیشتیمانی لە نەخۆشیەکانی داگیرکاریی و
دەستبەسەراگرتن و ستەمکاریی، ئەمە مەرجبەندییەکی بابەتیی میژووییە بۆی،
ئەم مەرجبەندیەش لە دەورەکەیەوە لە میانەی مەرجنبەندییەکی تری ڕەوشتی و
ماف و نەتەوەییەوە دەردەکەوێت، وە لە میانەی بەڵگەنامەو ڕاگەیاندن
نێونەتەوەییە فەرمییەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەردەکەوێت، وە
بەرەو لێدانی گەندەڵی و وەستانی بزووتنەوەی ھەژارییە ناچارییەکان، وە
برسێتی و نەخوێندەواری، وە پێشکەشکردنی چەندین وەڵام لەسەر پرسیارە تیژ
و تووندەکان.
بەڵام پرسیاری یەکلاکەرەوە ئەوەیە: ئایا لە توانادا ھەیە ئەم پڕۆژانە
بەدیبھێنرێت؟ دەوڵەتە باڵا ھەژمووندارەکان حوکمی زۆرێک لە بوارەکانی
سیاسەتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دەکەن!، دەبینین چۆن بزووتنەوەی
ریفۆرمخوازی لە بەحرین دا پەردەپۆش دەکەن، واشتنتۆن حوکمی زۆرێک لە
بوارە سیاسیەکان دەکات لە ڕێگەی سیمبول و دەسەڵاتەکانیەوە لە ڕۆژھەڵاتی
ناوەڕاستدا، بە گوێرەی بەرژەوەندیەکانی خۆی دەستوەردەداتە ژیانی سیاسی
خەڵکی و ئەو ڕاپەڕین و شۆڕشە ڕیفۆرمخوازەی لە بەحرین دا دەگوزەرێت.
پەردەپۆشییەک لە لایەن کەنالە ئاسمانییەکانەوە و لە لایەن
ڕاگەیاندنەکانەوە بەرپا دەکرێت، بە شێوەیەک کە پەیوەندیدارە بە
بەرنامەیەکی شاراوەی قەیرانە ئیسلامییە ئاینزاییەکانەوە، بە جۆرێک ئەم
پەردەپۆشییە بەرپا دەکرێت کە بەرژەوەندی ئەو حوکمە لۆکالییەکانی
ھاوپەیمان بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەل واشنتۆندا بپارێزێت.
بەم شێوەیە و ھەندێک بە جیاوازییەوە دەتوانین ھەمان شت ببینین لە
مەیدانی تەحریری پایتەختی میسردا؛ لە نێوان لاوانی شۆڕشگێری میسری و "کۆمەلێک
بۆ ملکەچەکردنی شۆرش"، ئیسلامی سیاسی ڕاسترەو ھەرچی ھەیە دەیخاتە
بەرنامەڕیژییەوە لەگەڵ ھێزی میراتگرەکانی ڕژێمی پێشوودا، ھەڵبەت بە
پاڵپشتی ھێزە دەوڵەتی و لۆکاڵییە ھەژموونکارەکان، وە بە پاڵپشتی لۆجستی
و ئیعلامی سیاسی سیستەمی حوکمی و کەناڵە ئاسمانییەکانی خلیج؛ دزینی
شۆرشی میسر و شکاندنەوەی بە بەرژەونەدی ئیسلامی سیاسی و زلھێزەکانی
جیھان، ترسناکترین بەرنامەی پلانداڕێژراو ئەو ھێزە ھەژموونکارە
دەوڵەتییانەیە لەگەڵ ھەندێک لە ھیزە جیبەجێکارە لۆکاڵیەکاندا، کە ھێزە
ھەژموونکارەکان پلانیان بۆ داڕشتووە کە دەورێکی باڵایان ھەبێت لە
خەریتەی نوێ و ئارستە نوێکاندا بە بەرژەوەندی ھەموولایەکیان، وە پێدانی
دەورێکی باڵا بە ئیسلامی سیاسی سونی، لە پەیوەندییە دەوڵەتییە سیاسییە
ئابوورییەکاندا، بەو خەونەوە کە بە شێوەیەکی نوێ بگەڕێنەوە بۆ میژووی
دووروو درێژی عوسمانیەکان وبە"عوسمانیکردنێکی" نوێوە، بە پێخۆشحاڵی و
خۆ ھەڵکێشانەوە سەرکردە سیاسییەکان ڕایدەگەیەنن و دەڵێن" ئێمە نەوەی
عوسمانییەکانین ... ؛ ئەمە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت و لێکۆڵینەوەی
لەسەر بکرێت کە بەرامبەر دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەوەستێتەوە، ئەویش
لە ئاڵۆگۆڕە سیاسیی و ئاسایشیی و پەیوەندییە دەوڵەتیە
ھەژموونکارەکاندا.
ئەم پڕۆژانە و بارە قورسە جۆراوجۆرەکانی زریانی ئایدۆلۆژیی و
تایفەگەریی، پڕ لە فتنە ناوخۆییە خوێنڕێژەکان، و سەنگەرلێدانی جەنگێکی
بێ بناغەو بێ بیانوو، تەنیا بۆ ئەوەی ڕێگربن لە ھەرچ ڕووناکایی و
ڕۆشنگەرییەکی نوێ لە ناوچەکەدا، ئەمەش لەسەر دەستی فتواچییە
تەکفیرییەکاندا کە لە دواکەوتوویەتییانەوە جەنگی" پیسی و ڕقوکینە"
بەرپا دەکەن ... ئەم بەرنامە و پلانرێژیی و بەرژەوەندییانە دوورە لە
بەرژوەندی ڕاستەقینەی گەلەوە، بە پێی بەرنامە و چاودێریی لایەن
ھەژموونکراە بێگانەکانەوە دەجوڵێت؛ بەرەو ھەژمووکردن و تاریکستانی و
دەستبەسەرگرتنێکی زۆرداریی و خوێناوی ... وە حساباتێکی بەرتەسک ...
گەورەترین شتێک کە بکرێت خۆ رزگارکردنە لەم ئالۆزییە عارەبەییە بە پلەی
یەکەم، ڕزگاربوون لە ئاسۆیەکی داخراو دوایھێنان بەم قۆناغی
ناھەموارییە، وە ھەوڵدان بۆ دووبارە نەبوونەوەی ستەمکاریی و
ھەژموونکاریی نوێ، ئەمانە ھەمووی ئەو ئاراستە و دروشمانەیە کە شۆرشی
ئەمڕۆی عارەبی بەرزیان کردوەتەوە، دروشمگەلێکی بابەتیانە و واقعیانە بۆ
داواکردنی دادپەروەریی و ئازادیەکان و دیموکراتیەت و مافەکان و
بەھاکانی دەوڵەتی دادپەروەر ... کە لە پێناویدا خوێنێکی بێگەرد و پاک
ڕژێنراوە بەو ھیوایەی کە پاشەڕۆژێکی باش بێتە ئاراوە ...
_____________________________________________
سهرچاوه:
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=279685
ماڵپهڕی جیهاد محهمهد کهریم
|