٧\٥\٢٠١٦
چەند زانیارییەکی
بەسوود
بۆ ئەو
پەنابەرانەی بە رێگای ئاودا بە نیازی پەڕینەوەن.
جەمال کۆشش
ھێلی
تەلەفۆنی گەرم یان ھێلی تەلەفۆنی فریاگوزاریی.
پرۆژەی چاودێری ناوەند - تەلەفۆنی فریاگوزاریی.
٠٠٣٣٤٨٦٥١٧١٦١
www.alarmphone.ch
www.alaramphone.org
www.watchthmed.net
wtm-alarm-phone01@antira.info
پرۆژەی چاودێری ناوەند، ھێڵێکی گەرمی
فریاگوزارییە لە کاتی لێقەومان لەنێو دەریادا. ئەمە بەھەمیشەیی لەلایەن
چالاکوانان لەئەوروپا و ئەفریکای باکوور بەڕێوەدەبرێت. لەکاتی
پەیوەندیگرتنێکدا لەلایەن ھانابەرانەوە، ئەم ھەلسوڕاوانە یەکسەرە
پەیوەندی بە یەکەی چاودێری دەریاوانیەوە دەکەن و بەھەموو توانایان
گوشار دەھێنن ،تا بە کردەوەیی لێقەوماوان ڕزگاربکرێن.
ھەروەھا ئەم تۆڕە لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ ھەڵدەدا لەچەشنی
کەمترخەمی ڕاپەڕاندنی ئەرکی ڕزگارکردن یان گەڕاندنەوەی بەلەمەکان لە
سنورە دەریایە نێونەتەوەییەکان ولە سنورەئاوییەکانی ئەوروپاوە بۆ
تورکیا و ئەفریکای باکور.
لەپایزی ٢٠١٤ ەوە کەئەم پرۆژەیە دامەزراوە، لەلایەن زیاتر لە ١٥٠٠
(بەلەم)ەوە پەیوەندی پێوەکراوە. لەڕێگای بەبەڵگەیی کردن
ودۆکیومنتکردنێکی چڕوپڕەوە بۆ،ھەر پێشھات وڕوداوێک، ھەوڵدەدەین بیروڕای
گشتی ھەستیار بکەین بۆ ئەم کێشەیە وخۆشمان بەبەردەوامی ھەوڵ بۆ
دابینکردنی ڕێگایەکی ئاسایش و مەشروع بەرەو ئەروپا دەدەین.
خودی ئەم ژمارەیە، ژمارەی ڕزگارکردن نیە، بەڵکە ژمارەیەکە یارمەتی
دەدات بۆ ئەنجامدان کردەوەی ڕزگارکردنەکە.
کاتێک لە دەریادا تەنگەتاو بووی ئەم کارانە ئەنجام بدە:
١.پەیوەندی بە ئێشکگرە دەریاوانیەکانەوە بگرە بۆ ئەنجامدانی
ڕزگارکردنتان.
٢.پەیوەند بەھێلێ گەرمی ئێمەوە بگرە وئێمە ھەڵدەستین بەئاگادارکردنەوەی
ئێشکگرە دەریاوانیەکان وچاودێریان دەکەین کە کارەکە چۆن جێ بەجێ دەکەن.
٣.ئەگەر یەکسەرە ھەڵنەستان بەئەنجامدانی دەست وبردی کارەکانیان، ئێمە
بەرپرسیارانی سیاسی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لێ ئاگادار دەکەینەوە
وگوشار دەخەینە سەریان.
ئەگەر ویستیان دیپۆرتان بکەنەوە ئەم کارانە ئەنجامبدە:
١.پەیوەندی بەھێڵی گەرمی ئێمەوە بکە.
٢. ئێمە ھەوڵدەدەین تەدەخول بکەین وشایەدی دەدەین لەسەر ئەوەی کەچۆن
وچی ڕوویداوە ودەیکەینە بە بەڵگە.
٣.ئێمە بەرپرسیارانی سیاسی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لێ ئاگادار
دەکەینەوەو گوشار دەخەینە سەریان.
تکایە ئەگەر لەتوانادا بوو بەزمانی ئینگلیزی یان فەرەنسی
پەیوەندییەکەمان لەگەڵ بگرن.
ماڵپهڕی جهمال
کۆشش
|