په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٨\٢٠١٧

جەنگ.

ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر  


هەفتیەک بوو قوتابخانە کرابووەو زۆر دڵخۆشبوین هەموو باسی سەفەرو گەشتەکانی پشووی هاوین مان بۆ یەکدی دەکرد
ئە مڕۆ هەرلە سەرەتای دەست پێکردنی یەکەم وانەوە بەڕێو بەری
قوتابخانە هاتە پۆلەکەما نو وتی هەموو بەڕیز وەرن بەرەو هۆڵی کۆ بونەوە، کە گەشتینە هۆڵە گەورەکە قوتابیانی پۆلە کانی تریش هەموو لەوێ بوون ژاوە ژاو دەنگە دەنگێکی زۆر دەهات پاشان بەڕێوبەر چووە بەردەم میکرۆفۆ نەکەو وتی تکایە بێ دەنگ بن هەموو بێ دەنگ بوین چاوڕوانی مژدەیەکی خۆش بوین وەک گەشتی قوتابخانە یان
سەیرکدنی شانۆ و سینەما، بە داخەوە وادەر نەچوو بەڕێو بەر هەر لە دەست پێکی قسەکردنەکەیدا وتی لەڕووداوێک ی ناخۆش و نەخوازاراو ئاگادارتان دەکەمەوە ، ئەم شەوی ڕابروو نزیک تاریکوڕوونی بەیان
خاکو نیشتیمانمان ڕووبوڕووی مەتر سی بۆتەوە،سوپای دڕندەی وڵاتی ئەستێرەی دیکتاتۆرلەهێرشێکی کتوپڕدا پەلەماری دور گەیەکی سەر سنوری داوین و داگیری کردووە کە سەر چاوەی کانزای بەسودبوون بۆمان ، قوتا بیەک هەڵی دایەو وتی بە داخەوە وام دەزانی بەس منداڵ
چاو چنۆکی دەکات ،سەرۆکی وڵاتانیش کاری وادەکەن، زۆر بەی قوتابیەکان دایانە قاقای پێکەنین ئاگاداربووم مامۆستای وێنەشمان پێدەکەنی، بەڕێو بەر تکایە بێ دەنگی کاتی گاڵتەو گەپ نی یە ئە مە جەنگە و بەرۆکی گرتوین دەبێت خۆمانی بۆ ئامەدەکەین و بزانین زۆر شت لە ژیانماندا گۆڕانکاری بە سەردێت ، گرنگ ئەوەیە بزانن ئەم شەڕە بەویستی ئێمە نی یە و بەرۆکی گرتوین ئێمە هە موو پێکەوه
بە سەرۆکو سوپاو هاوڵاتیانەوە ئاشتی خوازین لەناکاو چاودێری پۆلەکەمان کە لە هەموو مان زلو گەورەتربوو هاوری کرد بژ ی نیشتیمان بژی سەروەری بژی گەلی ئاشتی خواز با ،با ،هەموو لە دویدا وتما نەوە با بژی بابژی.


بەڕێو بەر بەرداوم بوو وتی ئەمڕۆ و سبەی وانە ناخوێنین ژێرزەمینی قوتابخانە پاکژ دەکەینەوە کەلو پەلو پێداویستی تێدا ئامادە دەکەین
فەرموون بابڕۆین دەست بەکاربین ،ئەمڕۆ زۆر ماندبوین لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە ئومێدی هاوڕێم وتی گەر جەنگ بەوشێوە یەبێت
لە فلیمەکاندا بینیوومە هەموو شتێک تێک دەچێت منیش سەرێکم بۆ باداو وتم هیوادارم زوو کۆتایی بێت، کە گەیشتمە ماڵەوە دایک و بابم ئاگاداری هە مووشتێک بوون باوکم دەنگی ڕادوێکەی زیاتکردبوو گوێی لە هەوڵەکان دەگرت لە هۆڵی نان خواردن دایکیشم بەدەم چێشت لێنا نەوە قسەی بۆ دەکرد و دەیگووت ئێمە ژێر زەمینمان نی یە گەر کتوپڕ لە شەودا بۆردومان بکرێین چی بکەین ؟ باوکم دەچینە ژێرزەمینەکەی ماڵی دلێری هاوسێمان ، دایکم ئەوە کەم تەرخەمی یە پێویستە ژێرزەمینی خۆمان هەبێت لەم قسانەدابوون سازی خوشکم هاتەوەو وتی ئاگادارن چی ڕوویداوە دایکم بەڵێ خودا بمان پارێزێت
هەموو لەسەر مێزی نان خواردن دانیشتین بە خەمباریەوە زۆر جیاواز لە ڕۆژانی تر دەستمانکرد بە خواردن بابم ڕوی کردە دایکم و وتی گەر جەنگ بەردەوامبێت بانگێشتی سەر بازیمان دەکەن ، دایکم وتی نا چارین بچین بەرگری لەنیشتیمانەکەمان بکەین، منیش چیتر نەم توانی ئەو هەموو هەواڵە ناخۆشە لە ناخما قەتیس کەم دەنگم هەڵبڕی و وتم تۆ بۆ دایکە بۆ ژنانیش دەبنە جەنگاوەر ؟ دایکم هاتە لامو دەستی کردەملم و
وتی دڵتەنگ مەبە کوڕە شیرینەکەم ئەوە تەنها پێشبینی یە جارێ
سەرەتایە نازانین سبەی چی ڕوو دەدەات پاش ئەوەی نانم خوارد
چوومە ژوورەکەم سەرێکی شتو مەکو کتێبخانە وکەرەستەی یاریەکانم کرد بیری قسە کەی ئومێدی هاوڕیم کەوتەوە کەوتی جەنگ هەمووشتێک تێکدەدات لەسەر جێگاکەم بەماتو مەلولیەوە ڕاکشام
لەدەرگای ژورەکەم درا وتم فەرموو سازی خوشکم هاتە ژورەوو لە ئامێزی گرتم وتی من لە گەڵ برای خۆم دەبم لێ ی جیا نابمەوە هەر چی یەک ڕوبدات لە نەکاو دەنگێکی زۆر گەورەو ترسناک هەموو ماڵە کە ی لە راندەوە لەتر سا من و ساز زیاتر باوەشمان کر بەیەکتردا ساز دەستی خستە سەر گوێکانم دایک و باوکم هاتنە ژوورەوەو باوکم وتی مە ترسن هیچ ڕوونادات هەواڵاکان ئاگاداریان بڵاو کردەوە پۆلێک فڕۆکە ئە مشەو
سەربازو چەکو تە قەمەنی دەگوازنەوە بۆ سنورەکان ،دایکم وتی واتە ئەو فڕۆکانە هی خۆمانن ، منیش وتم دەنگیان زۆر ناقۆڵاو ترسناکن دەبێت هی دوژمن چەند ترسناکتر بێت.


بۆ بەیانی چومەوە بۆ قوتابخانە هەموو هاوڕێکانم بە دەم باوێشکدانەوە
باسی فڕۆکە کانی دوێنێ ئێوارەیان دەکرد ، زەنگ لێی داو چوینە پۆلەکانمان مامۆستا هاتە ژوورێو لەناکاو دەنگی بۆقی ئاگادرکردنەوە لێ ی دا مامۆستا هاواری کرد خێرا وەدوم کەون بۆ ژێر زەمینەکە هیچ مە هێنن هەمووشتێک جێ بێڵن هەموو شڵەژاین دەنگە دەنگ و تەپوڕی ڕاکردن و دەنگی گریانی منداڵەکانی پۆلی یەکەم تێکەڵ ببون ئێمەش قوڕگمان پڕ ببو لە گریان بەڵام پێمان شەرم بوو لە بەر چاوی یەکتردا بگرین هەموو خۆمان کرد بە ژێر زەمینەکەدا تەنها بەڕێو بەروو یەک دوو مامۆستا لە دەرەوە سەیری ئاسمانیان دەکرد لە نا کاو دەنگی فڕۆکەوە نا پاڵمو چەکی بەرگری ئاسمانی گوێکانی کپ و کاس کردین پآشان دەنگی لورە لوەی ماشێنی فریا کەوتن و ئاگر کوژانەوە لە هەموو لایەکەوە دە بیسترا ئومێد بەدەنگی بەرز لە بەر خۆ یەوە دەیگوت نە فرەت لە جەنگ پێ دەچێت ئەمڕۆ خەڵکێکی زۆر پێوە بوبن ، ما مۆستا ئاشنا هاواری کرد هەموو شتێک تەواو هێوەر بنەوە پۆلی یەکەم دووەم و سێ هەم دەنێرینەوە ماڵەوە با وکو دایکیان دێن دەیان بەنەوە ئێوەش گەورەکان دەچینەوە پۆل بەر دەوام دەبین لە خوێندن دەبێت ڕابێین لە گەڵ ئەم بارودۆخە نابێت بووەستین لە خوێندن.


کار مەندی قوتابخانەکە هاتوو بە گوێی مامۆستادا چرپاندی و بەپەلە ڕۆیشت پاشان مامۆستا وتی ئێوەش بڕۆ نەوە ماڵەوە بەداخەو شوشەی پەنجەرەی پۆلەکان شکاون بە دەنگی ناپاڵمەکەن تا دووشەمە داهاتوو لە ماڵەوە بن هەر یەکەو داڕشتنێک بنوسێت دەربارەی جەنگ.


کە گەشتمە ماڵەوە دایکم زەخیرەو خواردنی زۆری کڕیبوو دەی پێچانە وە و لە بەر خۆ یەوە دەیوت ئەم جەنگە نە فەرە تی یە توشی قاتو قڕیمان دەکات گەر بەم زوانە کۆتایی نەیەت. منیش لە دڵی خۆمداوتم سەیرە بە تەنها دووڕۆژ جەنگ ئاوا کاریگەری دەبێت هەموو خۆشیەکان ئاوە ژوو دەکات گەر ساڵانێک بخایەنێت دەبێت چی مان بە سەر بێت.


پاش نان خواردن چومە ژورەکەی سازی خوشکم پێم وت دادە مامۆستا داوای نوسینی داڕشتنێکی لێکردوین لەسەر جەنگ سازیش وتی زۆر با شە لەسەر کورسی یە کە دانیشە پێنوسو کاغەز ئامادەکە من پێت دەڵێم تۆش بینوسە ، سازی خوشکم کتێب و گۆڤاری زۆر دەخوێندەوە هەمیشە دەیوت من بۆیە پارە پا شەکەوت ناکەم گۆڤارو کتێبی منداڵانو تازەلاون دەکڕم کتێبخانەکەم هەمووساڵێک گەورەتر دەکەم، پاشان وتی ئامادەیت
منیش سەرێکم لە قاندو وتم ئامادەم، دەی بنوسە ، جەنگ دەستی پێکرد هەموو چیرۆ کە ئەفسانی یەکان بون بەڕاستی ئاسمان پڕبوو لە ئەژدیها لە گەروویانەوە ئاگر دەبارێنن
دیناسۆرەکان هەستانەوە ه دار ستانەکان دەشێلن قەپ بە هەموو شتێکدا دەکەن دەنگی ناقۆڵای دێوەکان هەرەسانمان دەکات مانگ زیز دەبێت
ئەستێرەکان دڵنەوایی زەوی دەدەنەوە ئاسمان دەگری ،چراکان دەکوژێنەوە
ئێمە هەڵدێین بۆ ژێر زەمینەکان بە دانیشتنەوە دەخەوین بە دڵەڕواکێوە دەخوێنین دەنگی دێوەکان شوشەی پەنجەرەکان دەشکێنن ،کۆرپەکان ڕادەچڵەکێن ،نەخۆشخانەکا ن پڕدەبن لە زامدار،باڵندە لە ئاسمان دەتۆرێت ئاژەڵە کیویەکان هەڵدێن لە دارستان خۆشیان نازانن بۆکوێ هەڵدێن ، دایکم زەخیرە کۆدەکاتەوە گرانی دەکەوێتەوە ، بابم دەگەڕێتەوە بۆ سەربازگە ماڵەکەمان دەڵەرێتەوە گوڵدانەکان وردو خاش دەبن سەرچاوەکان لیخن دەبن ڕووبارەکان پێناکەنن بۆ ماسیەکان ،باران بۆنی باروتی لێدێت ئێمە منداڵیمان دەشێوێت، بەختەوەری ون دەبێت لە ناو دوکەڵدا ، تەنها ئومێدوو هیوامان ئاشتی یە ئاشتی ،ئاشتی هەموو خۆشیەکانمان دەداتەوە دێوو دیناسۆر ئەژدیهاکان دەکاتەوە بە ئە فاسانە.


سازە وتی ئەمەندە بەسە منیش پێنوسەکەم داناو سوپاسم کرد.
ڕۆژی دووشەم بەڕێکەوتم بەرەو قوتابخانە نزیک قوتابخانە بوومەوە
بەبێ بوقی ئاگادار کردنەوە فڕۆکەکانی دوژمن هاژەیان کرد بە ئاسماندا
پیاوێک نزیک بووە لێمو وتی مەترسە خۆت بدە بەزەویدا منیش بەدەما دڕێژبووموو لەپی دەستەکانم خستە سەر گوێکانم ئەوەندە گوێم لێ بوو پیاوەکە هاواری دەکرد فڕۆکەکانی دوژمن فریویان داین ڕادارو چاودێری ئاسامانیمان خەویان لێ کەوتوە وا زەنگی ئاگادریان دووا کەوت، دوای هێوەر بونەوەی بارودۆ خەکە بەڕاکردن خۆم گەیاندە
گۆڕەپانی قوتابخانە گوێم لێ بوو قوتابی یەکی بزێوو چاو نەترس لە سەربانی قوتابخانەکەوە هاواری دەکرد من هەموو شتێکم بە چاوی خۆم بینی فلیمێکی خۆشبوو ئاسمان ببوە شاشە یەکی گەورەی سینەما بە چاوی خۆم بینینم فڕۆکەیەکی دوژمن دوكەڵی لێ هەستا و سەرەو لێژ بۆوە ، بەڕێو بەریش توڕەببوو هاواری دەکرد لە کارمەندانی قوتابخانە
دەیوت بڕۆن ئە و سەر شێتە داگرنە خوارەوە چۆن دەبێت هەڵەی واڕووبدات هەمووتان سزادەدەم.


پاشان دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆووە فڕۆکەیەکی دوژمن خراوەتە خوارەوە فڕۆکەوانەکی بە پەڕەشووت خۆی هەڵداووە بەدیل گیرواوە وادیاربوو ئەو قوتابیە بزێوە ڕاستیکرد بە چاوی خۆی فڕۆکەکەی بینیوە کە پێکراوە
دوای سێ شەو ڕۆژ وڵات کشو مات بوو ئاسمان باڵندەکانی گرتبوەوە ئامێز دەنگی تەقو تۆ ق نەدەبیسترا ئەو ئێوارەیە من زۆر ماندووبوم لە گەڵ هاوڕێکانمد ا یاری فتبۆڵێنمان کردبوو بۆ یە هەر پاش نان خواردنی ئێوارە ددانەکانم ششتوو جلو بەرگی خەوم پۆشی و لێی خەوتم
لە نیوە شەودا بڵندگۆی مزگەوتەکان و زەنگی کلێسەکان لە خەو بە ئاگایان هێنام دایکو باوک و بە خەبەربوون سازەی خوشکم هاتە ژوورەکەموو توند باوەشی پیاکردموو وتی بابڕۆینە بالەکۆن دەستی
گرتموو بە دوای خۆیدا ڕای کێشام کاتێک سەیرم کرد ئاسمان ڕا زاوەتەوە بایاری ئاگرین زۆر سەرسام بووم پرسیم دادەچی ڕوویداوە خۆ جەژنی سەری ساڵ نی یە ؟ دادەم بە خەخەندەوە هاواری کرد جەنگ کۆ تایی هات بابم وا دەڵێت کە چوینە ژورەو باوکم بە دیار تەلە فیزۆنەکەوە
وەستابوو لەناکاو باوەشی کر بە دایکمداو وتی هەواڵەکە ڕاستە لەوڵاتی ئەستێرەی دیکاتۆر کودەتا ڕووی داوە سەرۆکە شەڕانی یەکەیان دەست بەسەرە خەڵکی ئەوێش هەموو دژی جەنگ بوون ڕژوانەتە سەر شەقامەکان هاوار دەکەن نەفرەت لە جەنگ بژی ئاشتی
بابم دەستی دایکمی گرتوو لە خۆشیدا کەوتنە سەماکردن
من و سازەش بە چەپڵە ڕێزان بە دەوریاندا دەسوڕاینەوە.
 

٢٨\٧\٢٠١٧ - سوێد
ماڵپه‌ڕی ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک