٥\٣\٢٠٢٢
جەنگ.

فه‌رهاد مازێ
مرۆڤی نوێ گوێ له گۆرانیی کۆن ناگرێ
جه‌نگ گۆرانییه‌کی کۆنه و به ئاوازێکی نوێوه
به سه‌ر ژیان تێده‌په‌ڕێ.. پێ ده‌خاته ناو مه‌رگه‌وه
له جه‌نگدا هه‌موو شتێ ده‌ڕژێ.. پێ به رژانه‌وه مه‌نێ
جه‌نگاوه‌ر برینێک ده‌خاته خاکه‌وه.. پێ به برینه‌وه مه‌نێ
به برینه‌وه پێ ده‌نێنه ناو ئازار
ئازار هه‌موومان ده‌خاته ناو جه‌نگ، بێ جه‌نگ مرۆڤ پێ ناخاته ناو
ژیان
پیسه جه‌نگ، مردنه و شتی تریش
مرۆڤ له جه‌نگدا ژیان پیس ده‌کا
له جه‌نگدا خۆی پیس ده‌کا مرۆڤ
مرۆڤ پێکه‌نین ده‌یگرێ و ده‌گریێ له جه‌نگدا
له جه‌نگدا سه‌ماده‌کا و ده‌مری مرۆڤ
مرۆڤ له جه‌نگدا ده‌ترسێ بمرێ، پێ به مردنه‌وه ده‌نێ.. به‌سه‌ر
ژیانه‌وه ده‌ڕوا
دره‌خت و باڵنده، ئاژه‌ڵ و ماسیش له نزیکبوونه‌وه‌ی جه‌نگ ده‌ترسن
دره‌خت په‌ناگه نابێ بۆ مردن
ئاژه‌ڵ ئارام نییه له ناو کوشتن
ئاسمان نه‌ماوه بۆ فڕین
ئاو ماڵی ماسی نییه چیتر
دره‌خت و باڵنده، ئاژه‌ڵ و ماسی رژان
به سه‌ر مردنه‌وه مه‌ڕۆ.. پێ به ژیانه‌وه مه‌نێ
جه‌نگ گۆرانییه‌کی کۆنه و به ئاوازێکی نوێ ده‌گوترێته‌وه
مرۆڤ تۆ ماندوو نه‌بووی
له گۆرستان وه‌ره ده‌رێ.. مردوو له گۆرستان ناڕوا.. پێ به ژیانه‌وه
مه‌نێ
ئاو ره‌نگی گۆڕاوه.. ئاسمان تاریک
له تاریکیی گریاوه.. ئه‌ستێره‌یه‌کی زۆر لێره رژاوه
مرۆڤ له جه‌نگ ده‌ڕژێ
رژاین و کۆنه‌بووینه‌وه.. پێ به رژانه‌وه مه‌نێ
دره‌خت و باڵنده، ئاژه‌ڵ و ماسیش رژان
له دۆڕان هاتووین و ده‌ڕۆینه ناو جه‌نگ
له جه‌نگ ده‌قۆپێینه‌وه و ده‌دڕێین، له ناو دۆڕانێکی گه‌وره پێ به
مردنه‌وه ده‌نێین
به سه‌ر ژیانه‌وه ده‌ڕۆین.. له ناو رژاندا ده‌ڕژێین
به‌و هه‌موو ئاین و خودا و زمان و ره‌نگ و ئایدیاوه
په‌رتبووین و کۆنه‌بووینه‌وه، بووینه ئاوێنه‌ی مردن
جه‌نگ گۆرانییه‌کی کۆنه و به ئاوازێکی نوێوه
پێ به ژیانه‌وه ده‌نێین به باڵای مردن
خۆشه‌ویستیی و ماچ رژان
خۆشه‌ویستیی ماچ کۆکه‌وه و به پاکیی هه‌ڵیانگره
بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی له به‌ره‌ی جه‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو بوون
جه‌نگ گۆرانییه‌کی کۆنه و به ئاوازێکی نوێووه کۆتایی نایێ
ده‌ڕژێین و په‌رتده‌بین.. ده‌ڕۆینه ناو ئاوێنه
پێ به ژیانه‌وه ده‌نێین.. بۆ مردنێکی هیچ ده‌ڕۆین
گومانم هه‌یه دوای مردنی ژیانیش جه‌نگ بوه‌ستێ
له دوای مردن‌دا به دوای بکوژانی ژیان ده‌گه‌ڕێن
له دوای ناوێک ده‌گه‌ڕێم له نێوان ژیان و مردن یا مردن و ژیان
ره‌نگه ئه‌و ناوه‌ش جه‌نگ بێ یا هیچ
من ده‌مرم و جه‌نگ ناوه‌ستێ
له جه‌نگ ژیام و بۆ هیچ جه‌نگام، له بێ‌واتایی پێ به هیچه‌وه مه‌نێ
به خێرایی به ناو هیچه‌وه تێپه‌ڕیم.. چوومه ناو هیچه‌وه
به ناونیشانی هیچه‌وه ژیا و مرد مرۆڤ
هیج کۆمان ده‌کاته‌وه و ده‌مانباته‌وه ناو هیچ.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|