|
٢٩\٤\٢٠٢٦
بە بۆنەی رۆژی جیهانیی
کرێکاران:
جەنگی ئێوەمان
ناوی ژیانمان دەوێ!
یه‌کی
ئایار رۆژی یه‌کیه‌تی و هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌ی چینی کرێکاره. ئایار،
هه‌موو ساڵێك کرێکاران له‌سه‌راسه‌ری جیهان بانگه‌واز ده‌کات،
که‌به‌دور له‌ناسنامه دروستکراوه ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و
لۆکاڵیه‌کان، وه‌ك چینێکی یه‌کگرتوویی هاوچاره‌نوس، به‌رامبه‌ر به
نیزامی زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌داری و به‌ربه‌ریه‌تێك که حاکمانی ئه‌م
نیزامه به‌ره‌و ڕووی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریان کردۆته‌وه ڕاوه‌ستن.
ئه‌مساڵ جیهان له‌دۆخێکدا سەختی سیاسی و ئابووری و نائارامیدا
به‌رەوپیری ئایار دەڕوات که هێزە ئیمپریالیزم و دەوڵەتانی بۆرژوازی
، که‌وتونه‌ته پێشبڕکێیەکی بێوێنە لەپێناو سەرلەنۆی دابه‌شکردنه‌وه‌ی
دنیا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌م هێزو ده‌وڵه‌تانه و ناوچەکانی
باڵادەستی و کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی کەرەستە خاوەکان و بازاری کار‌و
کاڵاو قازانجی زیاتر، له‌دەوره‌یه‌کدا که کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی مرۆڤەکان
و ماڵوێرانی و ئاواره‌یی، له‌پاڵ سیاسه‌تی برسیکردن و په‌لاماردانی
سفره‌ی خاڵی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش، بۆته سیاسه‌تێکی سه‌ره‌کی
به‌ده‌ست چینی بۆرژوازی و هێز و دەوڵەتە‌کانیه‌وه. سەرمایەداری و
دەوڵەتانی ئیمپریالیستی، بەئاشکرا ئەوەیان ڕاگەیاندوە کە ئەگەر دنیا بۆ
ئەوان ناوچەیەکی سوودو قازانج و کەڵەکەی سەرمایەکانیان نەبێ، ئامادەن
گۆی زەوی بە کاولکاری و وێرانکردن و لەناوبردن گیرۆدە بکەن. ئەوەی
ئەوان دەیانەوێت هەر کۆمەڵگایەك بیانەوێت دەگێڕنەوە بۆ چاخی بەردین.
لەم پێناودا لە غەززەوە تا ئێران، لە ئۆکرانیا بۆ لوبنان، لە سودان تا
یەمەن و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستۆتە بەردەم ئاڵوگوڕ و خەڵکی
ئاسایی باجی ئەو ململانێیانە دەدەن کە هەڵیان نەبژاردووە. ماڵەکان
وێران دەکرێن، خێزانەکان جیا دەکرێنەوە و تەواوی کۆمەڵگاکان لە ڕەگەوە
هەڵدەکێشرێن، لە کاتێکدا کۆمپانیاکانی چەك و نوخبە سیاسییەکان قازانج
دەکەن.. کۆمه‌ڵگای مرۆڤایەتی نه‌ك هه‌ر به‌ره‌و دواوه پاڵ پێوەدەنرێت،
به‌ڵکو ژیانی ئێستا و ئایندەی نه‌وه‌کانی داهاتووی له به‌رده‌م
به‌ربه‌ریه‌ت و لێواری کارەسات و تیاچوون ڕاگرتوە!
رەوتی فاشیزم له ئه‌مریکا، سەرهەڵدانی ڕه‌وته راسیستی و
ڕاستڕه‌وه‌کان له ئه‌وروپا، توندبوونه‌وه‌ی فەزای دژی پەنابەری و
کۆجبەران و سیاسەتی جیاکاری و هەڵاواردن، ئەمە لەپاڵ ترس و نائاساییش،
نرخی خۆراك، وزە، سوتەمەنی، دەرمان و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی
بەرزکردووە و مافە بنەڕەتییەکانی کرێکاران رووبەرووی هەڕەشە کراوەتەوە.
بێ‌کاری، برسێتی، سەختکردنی کار، هێرش بۆسەر رێکخراوە کرێکارییەکان و
سنووردارکردنی مافی خۆپیشاندان، لە سەرانسەری ووڵاتەکان حکومەتەکان
تریلیۆن دۆلار بۆ خۆپڕچەککردن و بەسەربازیکردنی کۆمەڵگا خەرج دەکەن و
لە هەمان کاتدا خۆپارێزی بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێنن کە کارەکانیان
کۆمەڵگا دەپارێزێت. ئابووریی جەنگ لە هەڵکشاندایە و کرێکارانیش باجەکەی
دەدەن، خەرجییە سەربازییە جیهانییەکان گەیشتووەتە ئاستێکی بێوێنە، لە
کاتێکدا پارێزگارییە کۆمەڵایەتییەکان بچووك دەبنەوە و ئیستغلالکردن
چڕتر دەبێتەوە، ئەم هەڵبژاردنانە ڕووداو نین بڕیاری سیاسین کە قازانج
دەخەنە پێش مرۆڤایەتیەوە!
جینۆسایدی بەردەوامی خەڵکی فەلەستین و بەرفراوانبوونی ململانێکان
بەرانبەر بەئێران و لوبنان کە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی
گرتۆتەوە، لۆژیکی دڕندەی سیستەمێك ئاشکرا دەکات کە مرۆڤایەتی خەریکە
باجەکەی دەدات، بەڵام ڕۆژی ئایار ڕاستییەکی بەهێزتر لە هەموو
سوپایەکمان بیردەخاتەوە کە دەسەڵاتی کرێکاران جیهانییە، بەکۆمەڵ و
پێکەوە ڕێگری لێناکرێت.
یه‌کی ئایار رۆژی یه‌کیه‌تی و هاوپشتی و هاوخەباتیە، رۆژی وەستانەوەیە
بەدژی سته‌م و ژێرده‌سته‌یی، بە دژی جیاکاری و چه‌وسانه‌وه، جه‌نگ
و کوشتارو کاولکاری، دژی هه‌ژاری و بێ‌کاری و برسێتی. رۆژی
کۆکردنه‌وه‌ی هێز و تواناکانمانە له‌پێناو هه‌ڵپێچانی سیستەمی نا
یەکسان و چەوسێنەرانەی سەرمایەداری و بەدیهێنانی دنیایەکی ئازاد‌و
یه‌کسان و خۆشگوزه‌ران، کەوایە با ئایاری ئەمساڵ بکەین بە سەرەتای
دەستپێکردنی بزوتنەوەیەکی بەهێزی جەماوەری لەدژی ئەم بارودۆخە
کارەساتبارەی جەنگ و ملیتاریزم کە دەسەڵاتدارانی سەرمایەداری بۆیان
دروست کردوین.
پەنابەران وەك بەشێکی چینی کرێکار باجی قورسی ئەم جەنگانە دەدەن، لە
ئاوارەیی، بێ‌کاری، بێمافی، نائاساییش و هەڕەشەی راسیزم و فاشیزم، ئێمە
لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەپاڵ بەرەی ئازادیخواز‌و
مرۆڤ دۆست و شارستانی جیهان رادەوستین بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. جەنگ،
بە هۆکاری ئاوارەی دەربەدەری ماڵوێرانی کاریگەرییە نەرێنییەکانی بۆمب
و مووشەك لەسەر دەروونناسی منداڵەکانمان، دەزانیین و دەبێ ڕابگیرێن.
ئێمە دەڵێین: نا بۆ جەنگ، نا بۆ تاوانی سەرمایەداری، نا بۆ ئاوارەکردنی
خەڵك، پێویستە چینی کرێکار و جەماوەری زەحمەتکێش بە یەکگرتوو بەرگری لە
ژیان و مافەکانی خۆیان بکەن و جیهان لە چنگی جەنگخوازانی سەرمایەداری
رزگار بکەن.
بژی یەکی ئایار رۆژی جیهانیی چینی کریکار!
نا بۆجەنگ و ملیتاریزم نا بۆ ئاوارەیی!
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
٢٩\٤\٢٠٢٦

|