په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\١٢\٢٠١١

جەنگی کەنداوی دووەم، ھۆکار و ئاکامەکانی.


ئامادەکردن و وەرگێڕانی: ھەورامان عەلی

پێشەکیەکی کورت.


دووەمی کەنداو ( جەنگی گەردەلولی بیابان یان جەنگی رزگارکردنی کوێت) بە یەکێک لە جەنگە خوێناو و گەورەکانی سەدەی بیستەم دێتە ژماردن کە تا ئێستاش عێراق و ناوچەی خۆرھەلاتی ناوەراست و تەنانەت جیھانیش لە ژێر کاریگەریەکان و ئاکامەکانی ئەو جەنگەدان،جەنگێک کە قوبانیە راستەوخۆکانی لە نیو ملیۆن مرۆڤ تێپەری ، ناراستەوخۆییش بویە ھۆکاری گیان لەدەستدانی زیاتر لە ملیۆن و نیوی تر. سەدان ملیار لە سەروەت و سامانی ئەم کۆمەلگایە کرا بە قوگی ئەو جەنگەدا. ملیۆنەھا کەس ئاوارە و مالوێران کران. ژێرخانی ئابوری کۆمەلگایەک وێران و نابوتکرا. ناوچەی خۆرھەلاتی ناوەراست توشی کارەساتێکی ژینگەیی وابویەوە کە بەدرێژایی ٥٠٠ سالی رابردوو کارەساتی وای بەخۆیەوە نەبینیوە.بەھۆیی بەکارھێنانی جۆرەھا چەکی کوشندە، کە پێک ھاتە سەرەکیەکانیان یۆرانۆمی پیتێنراو بوو ، دەیان نەخۆشیی جۆراوجۆربلاو بویەوە کە ئاکامەکەی لەدایک بونی دەیان ھەزار مندالی کەم ئەندام و گیانی سەدان ھەزار مندالی تری ھاری .ھاتنی ھێزەکانی خۆرئاوا ھۆکاری سەرھەلدانەوەی دەیان روت و بزوتنەوەی کۆنەپەرستانەی قەومی و مەزھەبی کە کۆمەلگاکانی خۆرھەلاتیان بۆ چەند سەدە بردەوە دواوە. ئەمەریکا لەرێگەی ئەم جەنگەوە خۆیی کردە پۆلیسی جیھان و دەیان بنکەو بارەگایی سەربازی لە خۆر ھەلاتی ناوەراستدا جێگیر کردو نەتەوە یەکگترتوەکانی لە دامەزراوەیەکی نێو دەولەتیەوە کردە ئۆفیستێکی جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی.


ھۆکارەکان.


١. ناکۆکی لەسەر بەرھەمھێنانی نەوت.

بەدرێژایی جەنگی عێراق - ئێران دەولەتانی کەنداو پشتیوانی سیاسی و ئابوری گەورەیی عێراقیان دەکرد، بەرادەیەک لەکۆتایی ھاتنی جەنگەکەدا کوێت ١٤ ملیار دۆلار تەنیا کۆمەکی کردبوو . عیراق بەھیوابوو قەرزەکانی لەرێگەی کەم کردنەوەی بەرھەم ھێنانی نەوت ،کە دەبێتە ھۆیی بەرزبونەوەی نرخەکەی، بداتەوە. بەپێچەوانەی چاوەروانیەکانی عێراق، ھەریەکە لە ئیمارات و کوێت رادەی بەرھەم ھێنانی نەوتیان لە چوارچێوەی بریارەکانی رێکخراوی ئۆپێکدا بردە سەرەوە ، کە راستەوخۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی لە ١٨ دۆلارەوە بۆ ١٠ دۆلار دابەزاند، ئەگەرچی کوێتیەکان لەژێر گوشاری عێراقدا لە مانگی تەموزی١٩٩٠دا رایان گەیاند سەرەرایی پابەند نەبونی ئەندامەکانی تری رێکخراوی ئۆپێک ئەمان لای خۆیانەوە رێژەی بەرھەم ھێنانی نەوتیان تا رادەی ١،٥ ملیۆن بەرمیل لەرۆژێکدا ھێناوەتە خوارەوە ، سەرەرایی ئەوەش عێراق رۆژ بەرۆژ ھەرەشەو گوشارەکانی توندتر دەکردەوە ، بەوەی کە کوێتیەکان نەوتی عیراق لە کێلگەکانی " الرمیلە" کە کێلگەیەکی ھاوبەشە ، دەدزن.


٢. ناکۆکی لەسەر قەرزەکان.

سەرۆکی عێراق ێدام حسێن لە مانگی حوزەیرانی ١٩٩٠ دا رایگەیاندا، جەنگی ھەشت سالەی عێراق - ئێران، جەنگی بەرگریکردن بووە لە دەروازەی خۆرھەلاتی نیشتمانی عەرەبی و لەسەر کوێت و عەرەبستانی سعودیە پێویستە لە سەرجەم قەرزەکانیان خۆشبن یان لانی کەم دانوسانمان لەگەل بکەن.( سندوقی دراوی نێودەولەتی بری قەرزەکانی کوێتی بە ٦٠ ملیار دۆلار خەملاند بوو). ھەروەھا عیراق داوای کۆمەکی ١٠ ملیارتری لەولاتانی تری کەنداو و بەکرێگرتنی دورگەکانی " وربە و بۆبیانن" ی کوێتی دەکرد. لە کۆتایی مانگی یۆلیۆدا لە جدەی عەرەبستانی سعودی کۆبونەوەیەک رێکخرا ، وەفدی عێراق بەسەرۆکایەتی عزەت دوری و وەفدی کوێت بە سەرۆکایەتی سعد عبدللە سالم الێباح پێک ھاتبوو. سەرەنجام لەو کۆبونەوەیەدا کوێت بە٩ملیار و سعودیە بە ١٠ ‌ملیار دۆلار کۆمەککردنی عیراق رازی بوون بە مەرجێک عێراق سەرلەنوێ نەخشەی سنوریەکەی لەگەل کوێت دیاری بکات . ئەم داوایەی کوێت دوای ئەوەھات کە رژێمی عیراق رێکەوتنامەی نوێی سنوری لەگەل ھەریەکە لە ئەردەن و سوعودیە ئەنجام دابوو، وە ھەولی دەدا کێشە سنوریەکانی لەگەل کوێت وەک کارتێکی گوشار بەکار بھێنێت. یەکێک لە دەرەنجامەکانی جەنگی عێراق-ئێران وێرانبونی بەندەرەکانی عێراق بوو کە بویە ھۆکاری پەککەوتنی یەکجارەکی ناردنە دەرەوەی نەوت لەو بەندەرانەوە.جێگەی وەبیر ھێنانەوەیە سنوری جوگرافی عێراق پاش جەنگی جیھانی یەکەم کێشراو تاسالی ١٩٦٣ ش عیراق بە رەسمی دانی بە سنوری نێوان خۆیی و کوێتدا نەنا ، لەو مێژوە بە دواوەش ھەمیشە ناکۆکی لەسەر سنور، یەکێک لە کێشەکانی عێراق و دراوسێکانی بە تایبەت کوێت بووە.‎


ئەوەبو لە بەرەبەیانی ٢ ئابی ١٩٩٠ دا ھێزەکانی گاردی کۆمار سنوری کوێتیان تێپەراند و لە ماوەیەکی کەمدا کوێتی پایتەختیان داگیر کرد، ھەرچەندە لە سەرەتادا دەزگاکانی راگەیاندنی عێراق پاساوی پەلامارەکەیان بەوە دایەوە کە گوایا چەند ئەفسەرێکی کوێتی کودەتایەکی سەربازیان ئەنجام داوە بە رابەرایەتی علاء حسین ناوێک و لەسەر داوای ئەوان سنوریان بەزاندووە! ئەم پاساوە تەنیا چوار رۆژی خایاند. ئەوەبو لە ٦ی ھەمان مانگدا عێراق رایگەیاند کە کوێت پارێزگایی نۆزدە ھەمینی عێراقە و عزیز ێالح النومان پارێزگارەکەیەتی!. لەو پەلامارە سەربازیەدا سوپای عیراق ھەمو دامەزراوەکانی ولاتی کوێتی تالان کردو ھەزاران ھاولاتی کوێتی و بیانی دەسگیر کرد کە بیانیەکانی دواتر وەک قەلغانی مرۆیی و بارمتە لە دامەزراوە پیشە سازیەکانی عیراقدا بەکار ھێنا لە بەرامبەر بۆردومانی ھێزی ھاو پەیمانەکاندا.


کاردانەوەی نێو دەولەتی.


ھەر دوای چەند کاتژمێر بە سەر پەلامارەکەی سوپای عێراقدا ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و کوێت داوای دانیشتنێکی بە پەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانیان کرد،کە تێیدا بریاری ٦٦٠ دەرکرا کە جگە لە پرۆتستۆکردنی پەلامارەکە دوا لە عێراق کرا بێ ھیچ بەند و مەرجێک لە کوێت پاشەکشە بکات، لە رۆژی ٣ ئابیشدا ئەمینداریەتی ولاتانی عەرەبی کوبونەوەیەکی بە پەلەیان گرێداو ھەمان داواکاریان دوپات کردەوە. ھەروەھا لە رۆژی ٦ی ئابیشدا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی پریاری گەمارۆیی ئابوری بەسەر عیراقدا سەپاند.


دوای داگیر کردنی کوێت ، مەترسی پەلاماردانی سعودیەش ھاتە ئاراوە کە ئەگەر عێراق سعودیەش داگیر بکات، دەتوانێ شادەماری ئابوری دەولەتانی خۆئاوا ببرێت ، ھەربۆیە دەولەتانی خۆئاوا بەرابەرایەتی ئەمەریکا کەوتنە خۆ و بە پەلە ھاوپەیمانیەتێکی نێو دەولەتیان پێک ھێنا لەدژی عێراق . ھاوپەیمانیەتیەکە پێک ھاتبوو لە ئەمەریکا ٦٩٧٠٠٠ سەرباز، سعودیە ١٠٠٠٠٠، بەریتانیا ٤٥٤٠٠ ، مسر ٣٥٠٠٠، فەرەنسا ١٨٠٠٠ ، سوریا ١٤٥٠٠ ، مغرب ١٣٠٠٠، کویت ٩٩٠٠ ، عمان ٦٣٠٠، پاکستان ٥٥٠٠ ، کەنەدا ٤٥٠٠ ، ئیمارات ٤٣٠٠ ، قەتەر ٢٦٠٠ ، بەنگلادش ٢٢٠٠ ، ئوسترالیا ١٨٠٠ ، ئیتالیا ١٢٠٠ ھۆلندا ٦٠٠ ، نێجر ٦٠٠ ، سنغال ٥٠٠ ، ئسپانیا ٥٠٠ ، بحرین ٤٠٠، بلجیکا ٤٠٠، کۆریایی خوارو ٣١٤ ، ئەفگانستان ٣٠٠، ئەرجەنتین ٣٠٠، چیکۆسلۆڤاکیا ٢٠٠ ، یۆنان ٢٠٠ ، پۆلندا ٢٠٠، فلیپین ٢٠٠ ، نەرویج ٢٨٠ ، دەنیمارک ١٠٠ و نەمسا ٥٠ سەرباز، بەشێک لەم ھێزانە کاروباری لۆجستی و پشتەوەی بەرەکانی جەنگیان دابین دەکرد. لە بەرەکانی جەنگدا ٣٨ دولەت بەشداریان کرد، کە کەرەسە جەنگیەکانیان پێک ھاتبو لە ٧٥٠ ھەزار سەرباز، ٣٦٠٠ تانک، ١٨٠٠ فرۆکەی پێشکەوتویی جەنگی و ١٥٠ کەشتی جەنگی.


لە سەرەتادا وایان راگەیاند کە ئامانج لە کۆکردنەوەی ئەو ھێزە بێشومارە کە تا ٧ مانگی ئەیلول گەیشتە زیاتر لە نیو ملیۆن سەرباز ، بەرگریکردنە لە کێلگە نەوتیەکانی سعودیە، چالاکیە سەربازیەکەشیان ناونا " قەلغانی بیابان" ھەر لە کاتی کۆکردنەوەی ھێزەکاندا، ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەولەتی زنجیرەیەک بریاری لەدژی عێراق دەرکرد، کە گرنگترینیان بریاری ٦٧٨ بو لە رۆژی ٢٩ نۆڤێمبەری ١٩٩٠ ، کە تێدا داوای لە عێراق کرابو گەر تا ١٥.١.١٩٩١ نەکشێتەوە ئەوا روبەروی ھێرشی سەربازی دەبێتەوە.پاش تێپەربونی چەند کاتژمێرێک بەسەر وادەی دیاریکراودا و لە بەرەبەیانی ١٦.١.١٩٩١ دا، ھێرشی ئاسمانی ھێزە ھاوپەیمانەکان دەستی پێکرد بە چری سەراپایی عێراق ھەر لە باکورەوە تا باشور بۆردومان کرد، ئەم ھێرشانە لە مێژوی جەنگە گەورەکاندا بە یەکێک لە ھەلمەتە گورچک برەکانی مێژوی سەدەی رابردو دێتە ژماردن. لە ماوەی ٤٢ رۆژی جەنگەکەدا ١٠٩٨٦٧ جار ھێرشی ئاسمانیان ئەنجام دا، واتە زیاتر لە ٢٥٥٥ ھێرشی ئاسمانی لە رۆژێکدا و ٦٠٦٢٤ تەن بۆمبیان بەسەر عێراقدا باراندکە،کە بویە ھۆیی وێرانکردنی ژێرخانی ئابوری عیراق. ھێرشە ئاسمانیەکان تەنیا دامەزراوە سەربازیەکانی عێراقیان نەکردبویە ئامانج ، بەلکە سەرجەم دامەزراوە مەدەنیەکانی ولاتیان وێرانکرد ھەرلە کارگە پیشەسازیەکانەوە بگرە تا پرد و جادەکان، لە تۆری پەیوەندی و تەلەفۆنەوە بگرە تا وێزگەی بەرھەم ھێنانی کارەباو پاککردنەوەی ئاو. لەو ھێرشانەدا جۆرەھا چەکی کوشندە و بۆمبی ھێشویی و رۆکێتی کرۆز و (رۆکێتی زیرەک) کە لەرێگەی مانگە دەسکردەکانەوە ئاراستە دەکرێت بەکارھێنا. لەم ھێرشانەدا سەدان ھەزارتەن بۆمبی جۆراو جۆریان بەکارھێنا کە ھەزارن تەن لەو بۆمبانە ، یۆرانیۆمی پینتێنراو لە پێکھاتە سەرەکیەکانی بوو.


ئاکامەکانی جەنگ.


زیانەکانی عێراق.


سوپایی عێراق کە بەیەکێک لە سوپا بەھێزەکانی خۆرھەلاتی ناوەراست دەژمێردرا و ژمارەی سەربازەکانی زیاتر لە ملیۆن و نیوێک سەرباز دەبوو ، بە تەواوەتی تێک شکێنرا . نزیکەی ١٠٠٠٠٠ سەربازی کوژراو، ٣٠ ھەزار سەربازی دیل، ٤٠٠٠ تانک، ٣١٠٠ تۆپی جۆراو جۆر، ١٨٥٦ زرێپۆش و ئۆتۆبێلی گواستنەوەی سەربازی، ١٨٠٠ فرۆکەی جۆراوجۆر و ١٥٠ کەشتی تێکشکێنرا. ھاوکات عێراق بۆ پاراستنی فرۆکەکانی ١٤٦ فرۆکەی جەنگی و مەدەنی ناردە ئێرا ن کە تائێستاش لەلایەن ئێرانەوە دەستیان بە سەردا گیراوە.


گەمارۆیی ئابوری.


دوای پەلامارو داگیرکردنی کوێت ، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی زنجیرە بریارێکی لە دژی عیراق دەرکرد بە ژمارەکانی ٦٦١ ، ٦٦٥ و ٦٧٠ کە ئاکامەکەی جگە لە جەنگ و وێرانکردنی ژێرخانی ئابوری ولات ، گەمارۆیەکی ئابوری خنکێنەر بو کە بوە ھۆکاری :


١. ئاکامە راستەوخۆکانی گەمارۆی ئابوری مردنی زیاتر لە یەک ملیۆن مندالی خوار تەمەنی پێنج سالی بەرێژەی ٤٥٠٠ مندال لە مانگێکدا.
٢. بەدرێژایی سالانی گەمارۆی ئابوری سالانە زیاتر ١٧٠٠٠٠ تەنیا منال دەبونە قوربانی ، بەھۆیی ھەلومەری خرابپی تەندروستی و خراپی خۆراک و ئەو نەخۆشیانەی بە ھۆیی بەکارھێنانی چەکە کوشندە پیتێنراو بە یۆرانیۆمیەکانەوە لەو جەنگەدا.
٣. وێرانبونی سەرجەم دامەزراوە نەوتی ودامەزراوە پیشە سازیە سەربازی و مەدەنیەکان و لەناوچونی یەکجارەکی دامەزراوە خزمەت گوزاریەکانی وەک وێزگەکانی ئاو کارەبا، بەجۆرێک دوای جەنگ ئەو ئاوەی دانیشتوانی عیراق رۆژانە بەکاریان دەھێنا ، ٧٠% ھیچ مەرجێکی تەندروستی تێدا نەبوو، رادەی بەرھەم ھێنانی وزەی کارەباش گەرێنرایەوە بۆ پێش سالانی ١٩٢٠ .
٤. رادەی ھەلاوسانی ئابوری عێراق تاسالی ١٩٩٤ گەشتە٢٤٠٠ %
٥. بەھۆی گرانی و کەمی موچە و دابەزینی ئاستی زانستی دامەزراوە پەروەردەیی و زانستیەکانەوە زیاتر لە ٢٣٠٠٠ دکتۆر ، ئەندازیارو مامۆستایی زانکۆ،کەسانی ئەکادیمی ولاتیان جێھێشت و بە جیھاندا بلاو بونەوە.


ھەروھا دوای شکستی سواپی عیراق و پاشەکشەی لە کوێتدا ، راپەرینی مانگی ئازار سەراسەری عێراقی گرتەوە کە رژێم بە ھاوکاری و چاوپۆشی ھاوپەیمانەکان بە دندانەترین شێوە سەرکوتی کرد، کە بەپێی ھەندێک سەرچاوەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی تەنیا لە ناوچەکانی خواروی عیراقدا ژمارەی قوربانیەکان لە ٢٠٠ ھەزار ھاولاتی تێپەری ، لە کوردستانیش ھەزاران کەس بونە قوربانی و ئاوارەیی ملیۆنی لێکەوتەوە. زۆرێک لە مێژوو نوس و لێکۆلەرەوەکان پێیان وایە ھۆکاری سەرەکی شکستی راپەرین رێکەتننامەکەی نێوان عێراق و ھێزە ھاوپەیمانەکان بوو کە بە رێکەوتن نامەی ژێر خێمەکەی ێفوان ناسرا.


زیانەکانی کوێت.


١. دوای پەلامارەکەی کوێت ، سوپایی عیراق سەرجەم دامودەزگاکانی ئەو ولاتەی فەرھود وێران کردو ژمارەیەکی زۆری خەلکی کوێت کوژراو دیلکران.
٢. لە کۆیی ١٠٨٠ بیرە نەوت سوپایی عێراق ٧٢٧ بیرە نەوتی وێراکردو ئاگری تێبەردان، بەم ھۆیەوە بایی ١٢٠ ملیار دۆلار نەوت و گازی کوێیتی بە ھەردەر چوو، کە بری تێچوی چاکردنەوەو بەرھەم ھێنانی نەوت لەو بیرانەدا بە ٨٠ ملیار دۆلار خەملێنرا.
٣. وێرانکردنی ژێرخانی ئابوری کوێت و دامەزراوەکانی ئەو ولاتە کە زیانی دەیان ملیار دۆلاری لێکەوتەوە.


زیانی ھاوپەیمانەکان.


١. زیانی مرۆیی: ئەمەریکا ٢٩٤ سەرباز( ١١٤ یان لە روبەروبونەوەی سەربازی، ١٤٥ بەروداوی جۆراوجۆر، ٣٥ بەھەلە لەرێگەی خۆیانەوەکوژران)، ھەروەھا لەو جەنگەدا ٤٦٧ سەربازیش برینداربون. بەریتانیا ٤٧ سەرباز( ٣٨ یان لە روبەروبونەوەی دوژمندا و ٩ بەھەلە لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانانەوە کوژران). سعودیە ١٨ سەرباز، مێر ١١ ، ئیمارات ٦. سوریا٢ و فەرەنسا ٢ و کوێت ١ سەرباز.
٢. زیانە مادیەکان: تێکشکانی ٧٤ فرۆکە، لەوژمارەیە ٢٧ فرۆکەیان بەھۆیی ھەلەی ھونەریەوە، ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەشی شێری بەرکەوت لە زیانەکاندا بە لەدەست دانی ٦٣ فرۆکە و ٢٣ ھێلیکۆپتەری جەنگی.


جێی وەبیر ھێنانەوەیە بەپێی خەملاندنی کۆنگرێسی ئەمریکی ، بری پارەی تێچوی "جەنگی ئازادکردنی کوێت" ٦١،١ ملیار دۆلار بوو ، کە ئەم برە پارەیە بەپێی رێکەوتنێکی پێشوەخت، ھەریەکە لە کوێت، سعودیە، یابان و ئەلمانیا گرتیانە ئەستۆ.


رۆلی ئەمەریکا لە بەرپاکردنی جەگەکەدا.


تا داگیرکردنی کوێتیش ئامەریکا وا خۆیی نیشان دەدا کە ئاگاداری ھیچ شتێک نەبووە و لەگەرمەی کێشە و ناکۆکیەکانی کوێت و عیراقدا لە رێگەی دپلۆماتکارەکانیەوە ئەوەی دوپات دەکردەوە کە کێشەکە لە کێشەیەکی دپلۆماسی زیاتر تێناپەرێت! ھاوکات لە رێگایی بالوێزخانەکانیەوە ، بە جیا لای کوێتیەکان ھانی دەدان کە نە لە قەرزەکانیان خۆش بن و نە مل بۆ گوشارەکانی عێراق شلبکەن . ھاوکات لە رێگەی بالوێزەکەیەوە سەرکردایەتی بەعسی لە دزینی نەوتی عێراق لەلایەن کوێتیەکانەوە ئاگادار دەکردو ھاو سۆزی خۆیانی پێرادەگەیاند ، چەند ھەفتە پێش داگیرکردنی کوێت ئەمەریکا لە رێگەی بالوێزی خۆیی ابریل گلاسبی یەوە جەختی لە بێلایەنی ئەمەریکا لە ناکۆکیەکانی نێوان کوێت و عێراق کردەوە ھاوکات پێیشی راگەیاندبوو کە ولاتەگەی لەگەل ئەوەدایە ( ماف بگەرێتەوە بۆ خاوەنەکە!) واتە بەکردەوە چرای سەوزی بۆ داگیرکردنی کوێت داگیرساندبوو.


ویکیلیکس و جەنگی دوەمی کەنداو.


بەپێی ئەم بەلگە نامەیەیی ویکیلیکس بێت ، ئەمەریکا پلان دانەر و ھەلگیرسێنەری جەنگی کەنداوە ، گرنگی ئەم بەلگەنامەیە لەوەدایە کە بەشێوەکی رون ئاشکرا دان بەوەدا دەنێن ، ھەردوایی کۆتایھاتنی جەنگی ئێران-عێراق ئەمەریکا بریاری لێدانی سەربازی عێراقی داوە و تەنیا لەسەر بیانویەک وەستاوە سەرکردایەتی عێراقیش خۆ بەخشانە بیانوەکەیان دایە دەستیان!


دەقی وەرگێردراوی بەلگە نامەکەی ویکیلیکس:


( لە بەرواری٢٣.٧.١٩٩٠دا سەرۆکی ئەمەریکا جۆرج بۆش داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کرد کە لێکۆلینەوەیەکی ورد لەسەر ئاکامی توندبونەوەی کێشمەکێشی نێوان عێراق و کوێت و ئاکامەکانی ئەم تەنگژەیە لەسەر ناوچەی کەنداوی عەرەبی بکات ، ھەروەھا لێکۆلینەوە لەسەر رێوشوێنی پێویست ، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا بکات.


کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا " برنت سکوکروفت" ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و چواردە خەبیری ستراتیژی بەرێوە چوو کە ئەمەی خوارەوە دەقی ئەو قسەوباسانەیە کە لەوێدا کران:


سکوکروفت : بەرێزان ناوچەی خۆرھەلاتی ناوەراست ناوچەیەکی زۆرگرنگە بۆ ئێمە، ئێمە پێشبینی کێشمەکێشێکی نزیک دەکەین لەو ناوچەیەدا.


یەکێک لە ئامادەبوان: ئایا پێشبینی جەنگی نێوان عەرەب - ئیسرائیل دەکرێت؟


سکوکروفت : نا مەسەلەکە ئەم جارە پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە نیە، بەلکو بە ناوچەی خۆرھەلاتی ناوەراستەوەیە ، کە گرنگیەکەی لەروی ئاسایشی نەتەوەیی و ئابوریەوە دەزانن.


برانت میراھام: پێم وایە مەسەلەکە پەوەندی بە ھەلچونی ھەلوێستی نێوان کوێت و سعودیەوە ، یان نێوان عێراق و ولاتانی کەنداوەوە ھەیە.


سکوکروفت : چی وای لێکردی ئێستا پێت وابێت مەسەلەکە پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان کوێت و سعودیەوە ھەیە؟


برانت میراھام: مەسەلەی ناکۆکی نێوان سعودیە- کوێت کێشە و ناکۆکیەکی زۆر کۆنە، سوعودیە پێیوایە کە دەبێت کوێت بەشێک بێت لە سەرزەمینی سعودیە ، پێشتریش مەلیک عبدلعزیز زۆرجار ئەو مەسەلەیەی لەگەل ال ێباح دا باسکردووە و لەگەل نارازیبونی ئەواندا بەرەوروبوەتەوە. دوای ئەوەی بەریتانیا ناوچەیەکی بێ لایەنی لە نێوان سعودیە و کوێتدا دامەزران ، سعودیەکان دورگەکانی " غانو " و " ام المرادم" ی کوێتیان داگیرکرد و لەم کارەشدا ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا کۆمەکی کردن. ھەروەھا لە سالەکانی ١٩٦٨ و ١٩٧٢ دا سعودیەکان داوای پشتیوانی و پشتگیری ئێمەیان کرد تا کوێت بلکێنن بە سعودیەوە بە بیانوی بەرگریکردن لە ھەژمونی جەمال عبدلناێر کە ھەژمونی دەسەلاتەکەی خۆیی بەسەر یەمەندا سەپاندبوو.


سکوکروفت : مەسەلەکەی ئەمرۆ پەیوەندی بە عێراقەوە ھەیە. پەپێی ئەو زانیارانەی بەدەستمان گەیشتووە عێراق پلانی دەستبەسەراگرتنی کوێتی داناوە. کوێتیەکان رەدیان کردەوە لە قەرزەکانیان خۆشبن، رەدیانکردەوە ئالوگۆر بەسەر نەخشە سننوریەکەیاندا بێنن لەگەل عێراقدا، ئەمە وای لە عێراقیەکان کرد ھەرەشەی بەکارھێنانی ھێزی سەربازی بکەن بەپێی ئەو نامەیەی کە ێدام ئاراستەی جابری کردووە. لە پەیوەند بەو مەسەلەیەوە سەرۆکی عێراق نامەیەکی ئاراستەی سەرۆک بۆش کردووە. بەپێی شیکردنەوەی ئەو نامەیە ، عێراق دەیەوێت رێگەی پێبدەین تا کوێت داگیربکات لەبەرامبەر پاراستنی بەرژەوەندیە نەوتیەکانمان.


یەکێک لە ئامادەبوان: بەرێز راوێشکار ئایا ئێمە ترسی داگیرکردنی کوێتمان ھەیە لەلایەن عێراقەوە؟


سکوکروفت : عێراق لەبەر زۆر ھۆ دەبێت سزابدرێت. لەشی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا لەم ناوچەیەوە دەست پێدەکات ( ئاوردەداتەوە و سەیرێکی ئەو نەخشەیە دەکات کە ھەلواسراوەو ئاماژە بەوناوچەیە دەکات کە بریتیە لە عێراق و کەنداوی عەرەبی و ئێران ویەمەن و ئیسرائیل) ئەم ناوچانەی دەوروبەریشی ( ئاماژەدەکات بۆ ئەفگانستان ، مسر، سودان ، قەرنی ئەفریقی و سوریا) کاریتێدا دەکەین بۆ پاراستنی ناوچەی یەکەم، مانەوە و پاراستنی بەرژەوەندیەکانمان لە ناوچەی یەکەمدا بەندە بە پاراستنی ھەژمونی خۆمان بەسەر ناوچەی دوەمدا.


دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی عێراق- ئێران ھەموو سەرنج و گرنگی دانێکمان چوە سەر ئەوەی چۆن بتوانین رێگربین لەوەی عێراق جەنگ لە دژی ئیسرائیل بەرپا بکات، لە پەیوەند بەم مەسەلەیەوە بەدیاری کراوی لە چەند مانگی رابردودا ھەشت کۆبونەوەمان لەگەل سەرۆک بۆش سازداوە، بۆ تاووتوێکردنی مەترسیەکانی ھێزی سەربازی عێراق لەسەر بەرژەوەندیەکانمان لە ناوچەکەدا ،ئەوکات بەو ئنجامگیریە گەیشتین کە ئەنجامدانی کارێکی سەربازی عێراق لە دژی ئیسرائیل زۆر مەترسی دارترە لە ئەنجامدانی کارێک لەدژی کوێت ، سەرەرایی ئەوەی کە پەلاماری کوێت کاریگەری دەبێت لەسەر بەرژەوەندە نەوتیەکانمان و ھەژمونمان لە ناوچەکەدا. لە کاتێکدا ھەلوێستی دەولەتە عەرەبیەکان دابەش دەبێت بەسەر لایەنگرو نارازی و بێلایەندا لە مەسەلەی کوێتدا، بە پێچەوانەوە ھەلوێستی دەولەتە عەرەبیەکان لایەنگری عێراق دەبێت لە دژی ئیسرائیل.


ئەگەر چی پەلاماردانی سەربازی کوێت لە لایەن عێراقەوە ، دەبێتە ھۆی مەترسی بۆسەر بەرژەوەندیە ئابوریەکانمان لە ناوچەکەدا، ھاوکات ھەلی ئەوەمان بۆ دەرەخسێنێت بە ھاوکاری نێو دەولەتی ھێزی سەربازی عێراق تێک بشکێنین.


کیرتین: ئایا عێراقیەکان بریاری کۆتاییان داوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان؟ ئایا ئامانجی ئەم کۆبونەوەیە لێکدانەوەی ئەگەرەکان و چۆنیەتی سود وەرگرتنە لە پەلاماردانەکەی عێراقە بە بێ ئەوەی کارێک بکەین تا ئەم دەسدرێژیە رونەدات؟


سکوکروفت : ھێشتا عێراقیە کان لەسەر پەلاماردانی سەربازی ساخ نەبونەتەوە، ئێمە بەردەوام وێنەی مانگە دەستکردەکانیان بۆ دەنێرین لە پەیوەند بە دزینی نەوتی عێراق لە لایەن کوێتیەکانەوە، ھاوکات کوێتیەکان ھان دەدەین تا وەلامی داخوازیەکانیان نەدەنەوە و تەسلیمی گوشارەکانی عێراق نەبن و بە ھیچ شێوەیەک رێگە نەدەن عێراق بەھیچ دەسکەوتێک بگات.جارێ ھێشتا کێشە عێراق و کوێت لە ئاستی سەرەوەیە، ھەرکاتێ عێراق پەلاماری دا بە توندی وەلامی دەدەینەوە.


یەکێک لە ئامادەبوان : ئایا ئەوە بەومانایە دێت کە لە بەرژەوەندی کوێت بەشداری سەربازی دەکەین؟


سکوکروفت : ھاتنەناوەوەی ئێمە ھەنگاوێکە بە ئاراستەی ئامانجێکی گەورەتر، یەکەمیان بونمان لەو ناوچەیە و کۆنترۆلکردنی نەوتی عێراق و کەنداوی عەرەبی و دلنیاکردنی ئیسرائیلی ھاوپەیمانمان و نزیکبونەوەمان لە ھێلەکانی تەماسی یەکێتی سۆڤیەت، وردوخاشکردنی ماشینی جەنگی عێراق کە مایەی نیگەرانی ئیسرائیلە. دووەم ھەلومەرجمان بۆ دەرەخسێ دەست لەکاروباری سیاسی و ئابوری وسەربازی ھەرولاتێک کە بمانەوێت وەردەین ، تەنانەت توانای گۆرینی ھەر رژێمێکمان دەبێت کە نامان دەوێت، لەوانە رژێمی عێراق یان سەرکردایەتی فەلەستینیەکان کە یاسر عرەفات رابەرایەتیان دەکات.


یەکێک لە ئامادەبوان : چۆن دەتوانین بەسەر ھێزی گەورەی سەربازی عێراقدا زالبین؟ ئامانجەکانتان زۆر گەورەن ، ئێمە لەبەردەم کەشوھەوا و جوگرافیایەکداین کە لە بەرژەوەندی دوژمنە، دەترسم شکستێک زیاد بکەین بۆ شکستەکەی ڤێتنام.


سکوکروفت : ئێمە ھەولدەدەین عێراق بخەینە داوی کوێتەوە، ئەوکات کە دەستمان پێکرد ناوەستین تا روخانی رژێمەکەی ێدام حسێن. لەژێر پەرچەمی نەتەوەیەکگرتوەکاندا دەجەنگێین، ئەگەر سەرکەوتین ئەوا سەرکەوتنەکە بۆ خۆمانە ، ئەگەریش شکستمان ھێنا شکستەکە بۆ خەلکی ترە، سوپای ئێمە راستەوخۆ لەوێدا جەنگ ناکات، بەلکە ئەوە کاری سوپایی ولاتە عەرەبیەکانە کە بەلێنمان لێوەرگرتون لەوبارەیەوە.


برانت میرھام : ئایا ئیدارەی ئەمەریکا لەسەر لێدانی عێراق ساخبوەتەوە؟


سکوکروفت : دەمێکە بریاری لێدانی عێراق پەسەندکراوە، تەنیا پێویستمان بە بیانویەکە تا بیبەینە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی ، بە بریارێکی نێودەولەتی جەنگەکە بەرپا بکرێت.


کیرتن : زانیاریەکی زۆر و ھەمەلایەنەما لەسەر ھێزە سەربازیەکانی عێراق ھەیە لە سالی ١٩٨٥ وە ، کە ھێزێکە گالتەی پێ ناکرێت.
..............
..............)
____________________________________________

سەرچاوەکان:

١.http://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%AD%D8%B1%D8%A8_%D8%A7%D9%84%D8%AE%D9%84%D9%8A%D8%AC_%D8%A7%D9%84%D8%AB%D8%A7%D9%86%D9%8A%D8%A9
٢.
http://www.aljazeera.net/NR/exeres/66900AA8-2777-4596-A1B4-288C37034F44.htm
٣.
http://ejabat.google.com/ejabat/thread?tid=173a4b547e913ccf
٤.
http://www.iraqi.dk/news/index.php?option=com_content&view=article&id=27958%3A2011-11-14-21-3230&catid=132%3A2009-08-03-21-28-30&Itemid=386
٥. (القسوة و الصمت کنعان مکية).
٦. ......هەندێ سەرچاوەی تر.

ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک